ڕۆژنامەنوسێکی نزیک لە حکومەتی تورکیا لە وتارێکدا دەقی وتەی چەند تۆمارێکی دەنگی ئاشکراکرد کە چۆنێتی کوشتنی جەمال خاشقچی دەخاتەڕوو. عەبدولقادر سێلڤی، ڕۆژنامەنوسی نزیک لە حکومەتی تورکیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە وتارێکیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕۆژنامەی حوڕیەت بڵاوکراوەتەوە، دەقی وتەی چەند تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت خاشقچی لەناو ژووری کونسوڵی سعودیە لە ئیستەنبوڵ خنکێنراوە. سێلڤی نوسیویەتی، “خاشقچی کە چووەتە ناو کونسوڵخانەی سعودیە، ڕاستەوخۆ براوەتە ژووری محەمەد ئەلعوتەیبی، کونسوڵی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

              رقـم لە راوە مـــن زۆر رقـــــــــــم لــە راوە لـە قــــــــــــــەفـەز و لــە داوە لە فـاقــە و تەپـــەکە و تــــەڵە تـــۆڕی گــــرتـنی ریشـــــــۆڵە راوکـــــردنـی رۆژ و شـــــــەو بۆ گـرتـنی سوێســکە و کـــەو چـۆن دڵـتان دێ کـــەو بـگـرن ئــــــــازادی لـێ وەربــــــگـرن یـا گــرتـنی هــــــەڵـۆ و بـــــاز ئاسکەو و کەروێشک و بەراز یـا تـێـــــــکـدانی هـێــــــــــلانە بـە لامــــــــــەوە تــــــــــــاوانە کوانـــی یـاســــا و ســــــــزدان بـۆ راوکــــــەری بـێـــــویـژدان نـەفـــرەت لـــەوەی راوەكــــــا خـۆی رسـوا و […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

وەرگێڕان و ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ وێنەیەكی سەركردەی ئەڵمانیای نازی ” ئەدۆڵف هیتلەر” لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێت و نرخی 10 هەزار دۆلاری لەسەر دانراوە. لە وێنەكەدا هیتلەر كچێكی بچوكی لێوبەخەندەی لە باوەشگرتووە و دیمەنێكی نزیك لە رۆمانسیەت لە وێنەكەدا دەردەخات، بەڵام وردەكاری وێنەكە چیرۆكێكی تراژیدی هەڵگرتووە، چونكە ئەو پیاوە دواتر بووە هۆی كوژرانی شەش ملیۆن جولەكە و ئەو كچە منداڵەشی لە وێنەكەدایە جولەكەیە. سەرەڕای ئەوەش هیلتەر توانی پەیوەندیی هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەو […]

سێ وەزیری کابینەکەی ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ڕێککەوتنی برێگزت، نێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا دەستیان لە کار کێشایەوە. بەیانی ئەمڕۆ، پێنج‌شەممە دومنیک ڕاب، وەزیری برێگزت-ی بەریتانیا بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر رێککەوتنی برێگزت دەستی لە کار کشایەوە و پێشتریش جێگری وەزیری کاروباری ئیرلاندی باکور، لەسەر ئەو بابەتە دەستی لە کار کشابووەوە، هەروەها ئەمڕۆش ئستر مەک وی، وەزیری کار و کاروباری خانەنشینەکان نامەی دەست لەکار کشانەوەی پێشکەشی سەرۆک […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەهۆی ناڕازیبوونی بەرامبەر بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئەڤیگدۆر لیبەرمان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەستی لەکارکێشایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەڤیگدۆر لیبەرمان وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی و بزوتنەوەی حەماس، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیران کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بیروڕایان جیاواز بووە سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس و ئەویش ئەو بریارەی پێ قبوڵنەکراوە بۆیە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە. ئەوەشی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هێرشی توندی کردە سەر هەڵوێست وسیاسەتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا  و وتی” دۆستی ئەمەریکا بەمانای ژێر دەستەی ئەمەریکا نایەت”. ئەو وتانەی ماکرۆن لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا بوو لەگەڵ رادیۆی ئەوروپا وەن و وتی” ئەوروپا پێوستە سەربەخۆ بێت لە بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر چین و روسیا و تەنانەت ئەمەریکاش”. ئاماژەشی بەوەدا بە کشانەوەی ئەمەریکا لەرێکەوتنە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا زەرەرمەندی سەرەکی وڵاتانی ئەوروپا دەبن. ماوەی مانگێکە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی رەشنوسی دەرچوونی بەریتانیای لە یەكێتی ئەوروپا پەسەندكردووە. تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەسەندكردنی رەشنوسەكە دوای بەڕێوەچوونی دیبەیتێكی پێنج كاتژمێری بووە، بەڵام هێشتا لەلایەن پەرلەمانەوە تێنەپەڕێندراوە. ئاماژەی بەوەشكرد، “بڕیارەكە لە بەرژەوەندی نیشتمانییەوە و رێككەوتنەكە بەڵێنەكانی ریفراندۆمەكەی 2016ی تێدایە، بڕیارەكە هەلیكار و یەكگرتوویی دەپارێزێت”.

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئێوارەیەک وەرەو وەک ئاواز بمژەنە، وەک کوانو پڕمکە لە گەرمی خۆت، لەناو ئەم وەرزی پایزەدا، گوڵە زەردەکانی دڵ ئاوبدەو بە تۆوە سەفەری دۆزەخ دەرگاکانی بەهەشتە. بەیانیەک وەرەو با تۆسقاڵێ لە مانگی ڕوخسارت بڕنم، دڵ لێرە پڕە لە بێ تۆیی،لەوێندەرەوە بە بێدەنگیەکەت مەمکوژە، تۆ هیچ کاتێک لێرە نیت، ئەترسم من بێم وتۆ بڕۆی، تینوێتی… عاشق سێبەر…. عاشق چۆڵێتی وتەنهایی…. عاشق. وەرەو وەک ڕاوچیەکی کارامە بمپێکە، من ئاوێکی تینوم و بە شەوگارێکی […]

هاوپۆل : هۆنراوە

تەنها لە ماوەی سێ مانگی ڕابردودا، زیاتر لە دووسەد بابەتی جوێن و سوکایەتی دژم نوسراوەو پەلامارم دراوەو تەخوین کراوم بە چەپەڵترین چەک بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتیم، تەنها لەماوەی ئەم سێ مانگەدا هەزاران کەس تەنها بە منەوە مەشغوڵ بوون، جا یان دژم بوون یان پشتیوانیان کردووم. نایشارمەوە کاتێک هەڵمسەنگاندوە ئەوئینسانە شەریفانەی پشتیوانیان کردووم زۆرینەی ڕەها بوون ، ئەمە بە جۆرێک بووە زۆربەی ئەو بابەتانەی دژم نوسراون، زۆرینەی کۆمێنتەکان ڕسواکردنی خاوەنی تەخوین چی و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەمڕۆ 100 ساڵ بەسەر كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی یەكەمدا تێدەپەڕێت، بەو بۆنەیەشەوە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كۆڕبەندی ئاشتی بە بەشداری 60 سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت. بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی ئاشتی بە بەشداری 60 سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان لە پاریس لەكاتێكدایە ئەمڕۆ 11-11-2018، 100 ساڵ بەسەر كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانیدا تێدەپەڕێت،  كە چوار ساڵی خایاند و بووەت هۆی برینداربوونی نزیكەی 40 ملیۆن كەس. لە كۆڕبەندەكەدا هەریەكە لە ئەنگێلا میركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیاو […]