بەشی دووەم:     ٦/ ئامێرەکانی بەدیهێنانی دیموکراسی لە بواری پەروەردەدا: ناتوارێت قسە لەسەر پەروەردەی دیموکراسی بکەین یان دیموکراتیزەکردنی فێرکردن و پەروەردەکردن و فێربوون بکەین تا وێنایەکی تیۆریاییمان نەبێت دەربارەی کۆمەڵێک ئامێر و ئامڕازی جێبەجێکردن کە فرییامان بکەوێت بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی لە ناو دامەزراوە پەروەردەییەکاندا بە مەبەستی گواستنەوەی بۆ ناو کۆمەڵگە و دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە لە ڕێگەی فرێخواز و فێربووەکانەوە، کە هەڵسوکەوت و ڕەفتاریان دیموکراسییانە بێت لەگەڵ هەموو ئەندامانی خێزانەکانیان و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

      بەشی یەکەم: پەیوەندی پەروەردە بە دیموکراسیەوە پەیوەندییەکی دیالێکتیکییە، بە جۆرێک، کە ناتوانرێت قسە لەسەر فێربوون و ئازادییە تایەبەت و گشتییەکان بکرێت لە حاڵەتی نەبوونی دیموکراسی راستەقینەی هەڵنراو لەسەر بنەمای یەکسانیی‌ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و بڕوابوون بە جیاوازییەکان و داننان بە پلۆرالیزمدا. هەروەها ناتوانرێت قسە لەسەر دیموکراسی بکرێت لە حاڵەتی نەبوونی پەروەردەیەکی راستەقینە و فێربوونێک، کە بونیادنەنراو و ئامانجگیر و چییەتیەکی باش و داهێنەرانە و بەرهەمهێنەری چوست و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

  سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٥ / ١٠ / ٢٠١٨ بازاڕی لەنگەی هەولێر سوتێندرا!؟ بەم زوانە حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان قەرەبووی زیان لێکەوتوانی خاوەن دوکان و کاسپکاران دەکەنەوە، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم سەرقاڵی خۆڕێكستنەوەی کابینەی داهاتوە ئەمەیش وای کردوە لێدوان و بەڵێنەکان بخرێتە پاش دامەزراندنی کابینەی نوێ”   بەرلەوەی حکومەت قەرەبوکردنەوەی بازاڕە سوتێندراوەکە بۆ خاوەنەکانیان ئاشکراکات”   من لێرە دڵنیاتان دەکەمەوە حکومەتی هەرێم چاویان لە پەنجەی هەڵکێشراو لە مرەکەبی دەنگدانە و هەلی کارو […]

وەرگێران: لوقمان حاجی قادر دانپێدانانی سعودیە بە كوشتنی خاشقچی ئەو ڕاستییانەمان بیردەخاتەوە : یەكەم : فەرمانڕەوای عەرەبی هێشتا بە ئەقڵیەتی سوڵتانەكانی سەدەكانی ناوەڕاست بیردەكەنەوە ، تەنها ئاماژەیەكی فەرمانڕەوا بەسە بۆ سەرپەڕاندن‌و لەناوبردنی ئەوانەی ڕقیان لە سوڵتانە. دووەم :  هاووڵاتی عەرەبی هیچ چارەیەكی نییە ، هەموو دەروازەیەكی لێداخراوە ، زۆریش ئاسانە دەستگیریكەیی و ئەشكەنجەییدەی و بیكوژی ، ئەگەر ڕای گشتی ڕۆژئاواش نەبوایە كە فشاری خستە سەر سیاسییەكانی بۆ ئاشكراكردنی ڕاستی و […]

    ئێمەی زۆرینەی کورد لەم هەرێمە بەدەست هاشو هوشی هەندێک بیر کلۆلی سیاسیەوە توشی داروخانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری گەورە بووین، ئەم جۆرە لە سیاسەتی دێم، لەوشکی هزری وایکرد کوردستان بگات بە تولە رێگایەک کە ئەستەمە بەم عەقڵیەتەوە بەئاسانی بۆ دەربچین. نەک هەر ئێمەی کورد بۆی دەرناچین لەبەر ئەوەی توشی هەرەسێکی گەورە بوین لەبەرەنجامی سیاسەتی فەوزەوی، سیاسەتی خۆ بەپیرۆز کردن، تێکەڵ کردنی خائین و باش، جیانەکردنەوەی سەرکەوتو لە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

– لیژنەی فەتوا دەڵێت؛ یاری پەبجی حەرامە، چونکە کات بەفیڕۆدانە. + من و تۆ، زۆرینەمان ھەزاران جار زیاتر بەبەراورد بەوانەی کەئێستا یاری پۆبجی دەکەن؛ نەک سەعات و دوو سەعات و ڕۆژێک و دوو ڕۆژوو مانگێک و دوو مانگ و ساڵێک و دوو ساڵ، بگرە ١٨ ساڵ و  ھێندێکمان زیاد لە١٨ ساڵیش  خوێندمان تاگەیشتین بەئامانجێکی زانستی ‘بڕوانامە’، بەڵام ھیچمان بەرھەمێکمان نەچنیەوە کەلەئاست ھیواو شەونخونییوو ئامانج و پارە سەرفکردن و ژیان تەرخانکردنەکانمان […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

سیاسەت بە تایبەتی بۆ بزوتنەوەی گۆران بە درۆو دەلەسەو فرتو فێڵ مەیسەر نابێت، دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، بڕیار بوو بایکۆتی پرۆسەی سیاسی بکەن لە عێراق،ئەمە قسەی خۆیان بوو، وتیان ئەبینە ئۆپۆزسیۆنێکی کارامە، لەبەر ئەوەی سەدان هەزار دەنگ تەزویرکراوە، غەدرێکی گەورە لە خۆمان ودەنگدەرانمان کراوە، کەچی ئێستا بە پێچەوانەوە سەرقاڵی ڕێکەوتنی ژێربەژێرەو ئەیەوێ بەشداری حکومەت بکات. وەک پێشتر بینیمان تەنها یەک ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە فڕۆکەی تایبەتی نێچیر فراکسیۆنەکەیان […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی بەرەو سنووری مەكسیك دەجوڵێنێت بۆ پاراستنی سنوورەكانی ئەمەریكا. دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتێكدا رایگەیاند، سوپای ئەمەریكا دەجوڵێنێت بۆ پاراستنی سنووری ئەمەریكا كە كاروانی كۆچبەران لە ئەمەریكای ناوەڕاستەوە لە رێگای مەكسیكەوە بەردەوام بەرەوە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەڕۆن. ترەمپ نوسیویەتی، “بۆ ئەم دۆخە نائاساییە نیشتیمانییە سوپا دەجوڵێنم و كاروانی كۆچبەران رادەگرین”. بەهەزاران كۆچبەر كە زۆربەیان خەڵكی هندۆراس-ن لە شاری تاباچولای سنوری مەكسیك كۆبوونەوە، و سەرەرای […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

لێکۆڵینەوەکان لەبارەی دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ بەردەوامیان هەیە و پۆلیسی تورکیا چەند سەرەداوێکی نوێیان دەستکەوتووە لەبارەی شوینی تەرمەکە. دوای ئەوەی پۆلیسی تورکیا سەرکەوتوو نەبوون لە دۆزینەوەی تەرمی خاشقچی لە دارستنی بەلگراد لە شارۆچکەی یالۆڤا و گەراجی سوڵتان غازی لە ئیستەنبوڵ، لە ئێستادا هەموو چاوەکان لەسەر باخچەی کونسوڵخانەی سعودیە و ئەو بیرەن کە گومان دەکرێت تەرمی خاشقچی تێدابێت. گومانەکان لەسەر بوونی تەرمی خاشقچی لەناو بیرەکەدا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

دوای دەرچوونی بڕیاری بەرپرسانەی چڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی و سەرلەنوێ گۆڕانکاری، لە ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەدەچن، کەزۆرێک لە بەرپرسانی گۆڕان بەرپرسیارێتی دۆخی ئێستای بزوتنەوەکە هەڵدەگرن و لە پۆستەکانیان دەکشێینەوە و دەستاو دەست کردنی دەسەڵات، لەڕێگەی دەنگەکانی کۆنگرەوە دەدەنە کەسی هەڵبژێردراو. بێگومان کارێکی پیرۆز و شێوازێکی تری نوێی سەرکەوتنی بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ دروستکردنی کارەکتەری سیاسی و پەیڕەوکردنی سیاسەتی نوێ لە پرۆسەی سیاسیدا. ئاشکرایە بزووتنەوەکە کێشەی […]