وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی مەشقی سەربازی دەریایی لە دەریای ناوەڕاستدا لەماوەی نێوان یەك بۆ هەشتی مانگی ئەیلول ئەنجام دەدەن کە تێیدا 25 کەشتی جەنگی و 30 فرۆکە بەشداری تێدا دەکەن. وەزارەتی بەرگری روسیا راشیگەیاندووە، لە مانۆڕە سەربازیەکەدا راهێنانی دژە فرۆکە و دژە ژێر دەریایی و دژە مین ئەنجام دەدرێت. ئەنجامدانی ئەم مەشقە سەربازیە لەکاتێکدایە کە پەیوەندیەکانی روسیا لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بەهۆی دۆخی پارێزگای ئیدلیبی سوریاوە گرژی تێکەوتووە.

هاوپۆل : هەواڵەکان

حەسەن روحانی ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی وتارێكدا رایگەیاند، “خۆپیشاندانەكانی سەرەتای مانگی كانوونی دووەم دژی حكومەتی ئێران، دۆناڵد ترەمپی هانداوە بڕیاری كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتومی ساڵی 2015 بدات”. رۆحانی جەختی لەوەكردەوە، ئەو ناڕازیی و خۆپیشاندانەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ  ترەمپی هەڵخەڵەتاند لە رێككەوتنە ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 5 كۆ یەك بكشێتەوە. سەرەڕای ناڕەزایی هاوپەیمانە ئەوروپیەكانی، لە مانگی ئایاردا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاری كشانەوەی وڵاتەكەیدا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاراندا، كە لەژێر […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند کە تێبینیانکردووە واشنتن هێزە سەربازیەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات، ئەوەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ هێرشێكی چاوەڕوانکراو بۆسەر هێزەکانی حکومەتی سوریا. جەنەڕاڵ ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا بەئاژانسەکانی حکومەتی روسیای راگەیاندووە، کە کەشتی سەربازی یو ئێس ئێس رۆس، کە تێكشکێنەری موشەکی ئاڕاستەکراوە، لە ٢٥ ی ئەم مانگەدا چووەتەناو دەریای ناوەڕاستەوە. به‌وته‌ى کۆناشێنکۆڤ، كه‌شتییه‌كه‌ ٢٨موشەکی تۆماهۆکی هەڵگرتووە و دەتوانێت هەر بەشێكی خاکی سوریا بکاتە ئامانج.

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئامادەكردنی: نامیق رەسول جۆن مەككەین، سیناتۆر و پاڵەوانەی جەنگی ڤێتنام و كاندیدیی پێشووی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە تەمەنی 81 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشك كۆچی دواییكرد. بە گوێرەی كورتە بەیاننامەیەكی نوسینگەكەی مەككەین رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانەكەی دواهەناسەی داوە و كۆچی دواییكردووە. پزیشكەكانی ئەمریكا تەمموزی رابردوو ئاشكرایانكرد كە مەككەین دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی مێشك بووە و نەخۆشییەكەشی زۆر بە خێرایی تەشەنەدەكات و لەو كاتەشەوە تا رۆژی هەینی رابردوو چارەسەری وەردەگرت و […]

ئاژانسی هەواڵی ڕوسیا بڵاویکردەوە، سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری داوەتە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەبەرامبەر گرتنەبەری هەر ڕێگەیەکی هەڕەمەکی لەسوریا. ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ لێدوانەکانی جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کە ڕایگەیاندبوو، واشنتن کاردانەوەیەکی بەهێزی دەبێت ئەگەر بێتوو هێرشی کیمیاویی یاخود بایۆلۆجی بکرێتە سەر پارێزگای ئیدلبی سوریا. ڕیابکۆڤ ئاماژەی بەوەشداوە،” هەڕەشەکانی ئەمریکا ساردیان ناکاتەوە لە ئامانجەکانیان لە سوریا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرستان و گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ئەو وڵاتە”.

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا، ئەمڕۆ لە مۆسکۆ دەستگیرکرا. ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، لەزاری وتەبێژی ناڤالنی-ەوە بڵاویکردووەتەوە کە ھێشتا ھۆکاری دەستگیرکردنی ناڤالنی نازانرێت. ناڤالنی تەمەن ٤٢ ساڵ، کە چەندین جاری دیکە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی رێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی دەسەڵاتدارانی ڕوسیا، رێگای پێنەدرا لەسەرەتای ئەمساڵدا بەشداری بکات لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە. لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ناڤالنی بە تۆمەتی  رێکخستنی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی لەدژی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، بۆ ماوەی مانگێک بەندکرا. پوتن، تەمەن […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

هاوڵاتیان  بەرپرسن  چونکە   کۆمەڵگایەکى  دواکەوتوو  ئاغا و بەگ   دروست دەکات ،  کۆمەڵگایەکى   هۆشیار  و  پیشکەوتوو   دەسەڵاتێک  دروست دەکات  کە  خزمەتى   هاوڵاتیان  و  وڵات  و  نیشتیمانەکەى  بکات . هاوڵاتیانى  کوردستان  خۆیان  بونەتە   قەڵغانى  دەسەڵاتداران و دەیانپارێزن و  شانازى  بە  خزمەتکاریى  دەسەڵاتەوە  دەکەن ، دەسەڵاتدارانیش   لە  خەڵکە کەیان  تێگەشتون و ئەم  خەڵکە  دواکەوتووە  دەکەنە  قەڵغانێک  بۆ  درێژە  پێدانى  دەسەڵاتیان . وە  هەمیشە  جۆرە  سیاسەتێک  بەکار دێنن  بۆ  ئەوەى  بەردەوام  ئەم  جۆرە  خەڵکە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

لەبەرزاییەکانی فەرامۆشیەوە بابەسەر وشەکانمەوە دەمرێت و گوریسەکان گەمارۆی هەڵاتن دەدەن هێشتا دایکم لەچیاکانە، دڵی لەشمشاڵێکی قامیشدا هێدی هێدی لێدەدا بەناو کێڵگەی مینەکاندا بەپێ دزکێ دێت و دەچێت، تەڵە بۆ خۆشبەختی دەنێتەوە ! باهۆز هه ڵدەکا و چیمەنەکان دەبن بەبەرد زیخی جیایی باریونەتە چاوەکانی وەک ئەسپێکی کێوی گلاو :باوکم دەیویست بڕبڕەی پشتی چارەنووس بکات بە کاڵانی شمشێرەکەی قەلە ڕەشێکی پایزی لەسەر بانێژەکە نیشتووە با بەسەر باڵەکانیەوە دەمرێت لەبەرزاییەکانی نادیاریەوە بابەسەر نەستەوە […]

هاوپۆل : هۆنراوە

                                                                  لە ئەمڕۆدا پەروەردەکردنی دروستی منداڵان، کارێکی هەڕەمەکی و ئاسان نییە، ئێمە لە سەردەمی جیهانگیری و شۆڕشی تەکنەلـۆژیا و گۆڕانکـاری خـێرا و داهێـنانی سەیـر و سەمەرەدا دەژین، لە جیهانێکی جەنجاڵی پـڕ لە کێشە و قەیـران و کارەساتـدا دەژین. منداڵانی ئەمڕۆمان، لە سایەی داهێنانی نوێدا، لە منداڵانی سەدەی رابردوو، زیرەکتر و کراوەتـر و وریـاتر و رۆشنبیریتر و زۆرزانـترن، هـیوا و خـەون و خواستەکانیشیان، هەمان هـیوا و خواست و پێداویستییەکانی منداڵانی سەدەی […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

کاتێک مافیایەکەی نەخوێنەوارو چەتەی وەک جافر، لەسەر داوای پاڤێڵ تالەبانی کە هێشتا زمانی دایکی خۆی نازانێت و لە هەموو تەمەنیا زیپکەیەکی بۆ کورد نەتەقاندوەو مێشولەیەک پێوەی نەداوەو بۆ چرکەیەک برسی نەبوەو زەحمەتی نەکێشاوە. بەڵێ کاتێک جافرە پاشەڵ پیس، لەسەرداوای پاڤێڵی کوڕی تالەبانی گردی زەرگەتە ئەداتە بەر ڕێژنەی گولەو کاک نەوشیروان بە مردویی تیرۆر ئەکات، بزوتنەوەی گۆران هێندە دڵ ئاوەلایە تەنها بە” داوای لێبوردنێ” دڵی باش ئەبێت و ئەیژەنێ؟،ئاخر خۆ یەکێتی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا