مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق رایگەیاند، دواخستنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، دەرگاكانی دۆزەخ لەسەر عێراق دەكاتەوە. محەممەد تەقی مودەریسی، یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعە لە عێراق لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، رووداوەكانی ئەمدواییە دەریانخست بۆشاییەك هەیە لە پەیوەندی نێوان گەل و ئەو دەزگایانەی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانیان لە ئەستۆدایە. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بۆشاییەش رێگەی بە هەندێك كەسدا لاوازیی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەنجامدانی كردەوەی نەویستراو و ناشارستانی بقۆزنەوە. ئەو مەرجەعەی شیعەكانی عێراق رەخنە لە لاوازیی كاری بەرپرسانی عێراق دەگرێت […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

کاتێک وینستۆن سمیث و جولیای خۆشەویستیی، کە دوو پاڵەوانی شاکارەکەی جۆرج ئۆروێڵن لە رۆمانی ١٩٨٤، لەلایەن حیزبەوە دەگیرێن و بەتۆمەتی دژایەتییکردنی سەرۆک یان دەوڵەتەکەی براگەورە زیندانیدەکرێن، یەکێک لەوانەی ئەشکەنجەی وینستۆن سمیث دەدات کەسێکە بەناوی ئۆبراینەوە. ئۆبراین لە وەزارەتی خۆشەویستیی دەوڵەتە تۆتالیتارەکەی براگەورەدا Big Brother وەکو جاسوس کاردەکات و بەرپرسی لێپێچینەوەیە لە وینستۆن سمیث و ھەموو میتۆدێک بەکاردەھێنێت بۆئەوەی عەقڵی ئەم زیندانیI یە لەو شتێتیتییەی کە تووشی بووە، پاکبکاتەوە. دیارە لەم […]

لەو پرسیارانەوە دەستپێدەكەین، كە ئایا ئەركی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتاییهاتووە، یاخود هەڵسوڕاوانی ئەو بزوتنەوەیە لە ڕێگای ململانێی ناوخۆیی خۆیانەوە كۆتایی بە ئەركە سیاسییەكەی دەهێنن، یان پرۆژەكە لە ژێر كاریگەریی سیاسەتی یەكێتیی و پارتییدا بەرەو پوكانەوە چووە؟ بێگومان وەڵامێكی تەندروستی ئەو پرسیارانەی پێشوو دەمانگەیەنێتە ڕاستییەكی تاڵ، ئەویش ئەوەیە، كە سەركردەكانی گۆڕان بە دەستی خۆیان خەریكە گۆڕێكی قووڵ بۆ بزوتنەوەكە هەڵدەكەنن. ڕاستە یەكێتیی و پارتیی ئارەزومەندی ئەوەن، كە ئەم حیزبە داروبەردی بەسەریەكەوە […]

سامان بارزانی خاوەنی (شەریکەی زاگرۆس) ملیۆنان دۆلاری لە ڕێگەی مەطاری هەولێری نێودەوڵەتی بردۆتە دەرەوە بە شێوەی خولی. سامان بارزانی لە ساڵی (2005) دەستی كردووە بەناردنە دەرەوەی پارە بۆ وڵاتانی (ئەمریکا، لوبنان، تورکیا، سویسڕا و ئەڵمانیا)، كوللی (3) مانگێك چوار جار پارەی بەڕێكردووە، لەھەر سەفەرێكدا لەسەرووی (20) ملیۆن دۆلاری ناردۆتە دەرەوەی ھەرێمی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی ھەولێر. ئەمەش بەردەوام بووە تاكو داخستنی فڕۆكەخانەكە لەلایەن بەغداوە. واتا؛ لەماوەی (3) مانگدا (80) ملیۆن دۆلاری […]

پێچه‌وانی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور كه‌ بوه‌ جێگه‌ی دڵخۆشیی، دیداری ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا زنجیره‌یه‌ك ڕه‌خنه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا. ڕۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا‌و ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی ڕووسیا له‌شاری هێلیسنكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا سایمۆن تیسدال شیكه‌ره‌وه‌ی ناسراو قسه‌یكردووه‌‌و ده‌ڵێت:”ڕۆژئاوا مافی خۆیه‌تی دوای دیداره‌كه‌ی ترمپ‌و پۆتن قه‌له‌ق بێت، چونكه‌ له‌گه‌شتیی ئه‌مجاره‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌مریكا سوكایه‌تی به‌هاوپه‌یمانه‌ نزیكه‌كانی خۆیكرد به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا”. سایمۆن […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

گەلی عیراق دوای روخانی رژێمی بەعس و رۆیشتنی سەدام، چاوەڕوانی هاتنی ئەو بەختە باشەبوون کە لە سەرکردەی ئەو هێزە سیاسیانە پێش و پاش سەدام، بەڵێنی قەبە قەبەیان بە گەلانی عێراق دەدا، بەڵام دوای رۆیشتنی زیاتر لە ١٥ ساڵ بەسەر روخانی سەدامداو هاتنی فریشتە سیاسیەکان بۆ سەر دەستەڵاتی عێراق کەتیایدا چەندین سەرۆک گۆڕانیان بەسەردا هات. خەونی هیچ تاکێکی عێراقیان نەکرد بەراستی. بەڵکو ئەوەی بوو بەراستی خەونی راستەقینەی سەرکردە سیاسیەکان بوو، ئەوانەی […]

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا په‌نا بۆ كاری توندوتیژی نه‌به‌ن، به‌ڵام پێده‌چێت خۆپیشانده‌ران له‌وه‌ توڕه‌تر بن گوێ به‌داوای حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌كان بده‌ن، بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی باری ئه‌منیش حكومه‌ت نزیكه‌ی 30 هه‌زار هێزی ئه‌منی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی باشوری عێراق ده‌كات. تا دێت توڕه‌یی هاوڵاتیانی باشووری عێراق به‌رامبه‌ر خراپی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان زیاتر ده‌بێت، هاوكات حكومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 30 هه‌زار هێزی ئه‌منی بۆ ڕێگریكردن له‌دروستبوونی كێشه‌ی ئه‌منی له‌خۆپیشاندانه‌كاندا، ڕه‌وانه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ ده‌كات […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

هێنانە پێشەوەی ئەم یاسایە لەم کاتەدا لەلایەن گۆڕانەوە شتێکی ئاسایی نیە بەتایبەت کە پارتیش پڕۆژەیەکی هاوشێوەی پرۆژەکەی گۆڕانی ئامادەکردبو، ناکرێت ئەمە سوتفەبێت. بەپێی زانیارییەکانی من لەئێستادا ئەم مەسەلەیە ناکۆکییەکی گەورەی لەناو جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دروستکردوە و داوائەکەن لەبارەی هۆکاری هێنانە پێشەوەی ئەم یاسایەو بایەخ و قازانجەکانی بۆ گۆڕان لەم کاتەدا ڕونکردنەوەیان پێبدەن ،پرسیاری ئەوەشیان هەیە چۆن ئەکرێت لەپرسێکی واگرنگدا حساب بۆ جڤاتی نیشتمانی نەکرێت کە شوێنی دروستکردنی بڕیاری سیاسی بزوتنەوەکەیە. […]

بە بڕیاری حكومەتی عێراق هێزێكی تایبەتی رەوانەی بەسرە كراوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر رووداوێك كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە رووبدات. لەناو ئەو هێزانەی كە ڕەوانەی بەسرە كراوە هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان هەیە، كە سەر بە هێزی بەرپەرچ دانەوەی خێرایە، ئەركیان بەهانەوەچوونە لە هەڵمەتە ئەمنی و سەربازییەكاندا. ئەفسەرێكی سەر بەهێزەكانی بەرپەرچ دانەوەی خێرا بە ڕوسیا تودەی ڕاگەیاندووە، هێزێزەكە تایبەت بە بەرپەرچدانەوەی خێرا دەگاتە بەسرەو ئامادەی وەڵام دانەوەیەكی لەناكاون لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراو. ماوەی هەفتەیەكە خۆپیشاندان […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سبەینێ دووشەممە هەیەک لە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تره‌مپ و سەرۆکی روسیا فلادمێر پۆتین، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ١٢ پرس لە ھێلسنکی کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پۆتن و ترەمپ باس لە چەند پرسێکی جیاواز دەکەن لەوانە دەستێوەردانی روسیا لە ھەڵبژاردنی رابردووی سەرۆکایەتی ئەمریکا و پەیوەندییەکانی ناتۆ وروسیا. هەر لە میانی کۆبونەوەکەدا بڕیار وایە هەروەها قەیرانی سوریا  تاوتوێ بکڕیت و  پرسی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەى ئێرانیش بخرێتە بەرباس. جێی ئاماژەیە ئەمە بەیەکەم کۆبونەوەی فەرمی نێوان تره‌مپ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان