یۆگـا وەرزشێکی جەستەیی و دەروونییە، مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا، بە تایبەتیش لە وڵاتی هیندستان، وەکو رێوڕەسمێکی ئایینی باو و بڵاوبوو. وشەی (یۆگـا) لە (زمانی سەنسکریتی) یەوە وەرگیراوە، کە زمانی کۆنی هیـند بوو. لە ئەمڕۆشدا وەرزشی یۆگـا رۆژ لە دوای رۆژ لە جیهاندا تەشنە دەکات، هەوسداران و هەوادارانی لە زۆربووندان، سوود و گرنگی زیاتری ئاشکرادەکەن، راهێنان و داهێنانی تازە دەخەنە سەری. لە شارەکانی کوردستانی ئێمەشدا […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

وەک سەگی سەرجادەکان بە ڕێکەوت ئەمرین و ناوی خاوەن بڕیارەکان ….نازانین و ئەمرین و باس لەوە ناکەین بۆچی ئەمرین..؟ كەی ئەمرین…..؟ ڕۆژێک بە گوللەی راست ئەمرین و ڕۆژێک بە گوللەی چەپ لە شەڕ و ئاشتیا لە خەفەتا ئەمرین و ڕووخساری بکوژەکانمان لەبیر نایە و ناوی ئەوانەی ئەمان نێژن لە بیر نایە لە ساتی مردنا جیاوازی لە نێوان ڕەش و سپیا نیە “””””’ ووڵاتێک شارەزا لە نووسینی شیعری ماتەم درێژە ئەکێشێ […]

هاوپۆل : هۆنراوە

ھوڵوسی تورگوت دەنوسێت: مسعود بارزانی بۆیەكەمجار لە٢٠ی شوباتی ١٩٩٢ ھات بۆ توركیا لەسەردەمی كابینەی حكومەتی سلێمان دەمیرەل، لەم سەفەرەیدا باسی لەوەسیەتەكەی باوكی (مەلا مستەفا) دەكات كە لەساڵی ١٩٧٩ وەفاتی كردو لەدوای بەجێماوە. مسعود بارزانی وەسیەتی باوكی دەربارەی تورك بۆ سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتە (سلێمان دەمیرال)ی باس دەكات. باوكم وەسیەتی بۆ ئێمە جێھێشتوە، لەو وەسیەتنامەیەدا دەڵێت: (پشت بەتورك ببەستن و تەنھا لەگەڵ توركیا ھەماھەنگ بن). ئەو كارە گرنگە لەڕۆژی ھەینی ٢١ی […]

دیمۆگرافیای تورکیا بەپێی ئاماری٢٠١٦: ٨٠ ملیۆن ٨١٠ هەزارو ٥٢٥ کەسە. ڕێکخستنی ئیداری: پێکهاتووە لە ٧ هەرێم و ٨١ پارێزگا، کە ٢١ پارێزگایان نیشتمانی کوردانن. شارە کوردستانیەکانی تورکیا : (ئامەد – دێرسیم  – موش – ماڵاتیا – وان – مێردین – بەدلیس – ئورفا – بینگۆڵ – ئادیامان – جۆلەمێرگ – ئەرزنجان – شرناخ – خارپیت – ئاگری – ئەرزەڕووم – ئیغدیر – قاڕس – ئەردەهان – باتمان – سێرت) ژمارەی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

دوێنێ پێنجشەممە، هەریەکە لە عێراق و ئێران و سوریا و ڕوسیا لە بەغدا  گفتوگۆیانکرد سەبارەت بە دۆخی سنووری عێراق و سوریا. ماڵپەری فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە “ڕۆژی پێنجشەممە سەنتەری ئاڵوگۆڕی زانیارییەکانی هەریەکە لە ڕوسیا و عێراق و ئێران و سوریا بەئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمنی و سەربازی هەرچوار وڵاتەکە لە کەرتی باشووری پارێزگای ئەنبار گفتوگۆ و ڕاوێژیان کرد سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمنی لەسەر سنوری هاوبەشی نێوان عێراق و سوریا”. وەزارەتی بەرگری عێراق […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەو خەم ساردی و بێ پەرواییەی گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستان . حکومەتی ناوەندی و پەرلەمانی عێراق هەیانە بەرامبەر ئەو داگیرکاریەی فاشیزمی ئاکەپەیی ئەردۆگانی . زۆر مەترسیدارە . ئەمانە نەوەی مەغۆلە تورکەکانی قەفقاسیان . کەلەدڕندەییدا هاوشێوەیان مەگەر تەتەرەکان بوبێت . ئەمانە نەوەی سوڵتانە عوسمانیەکانن ،کە لەسەر دەسەڵات بەهەزارانیان بەدڕندانە ترین شێوە کوشتووە لە کوڕ ، کوڕەزا ، برا برازا ، مام ئامۆزا ، کچ کچە زاو خزمی نزیک و دووریان […]

ئایا تورکیا دەگاتە قەندیل؟ ئەم پرسیارە سەری زۆرکەسی قاڵ کردوە، بەخودی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەتی تورکیاشەوە، تورکیا باش دەزانێ نەک ناگات بەقەندیل و ناشتوانێ ئەو جەنگەی لە باکور و خۆرئاوای کوردستان بەرێوەی دەبات، لەخودی قەندیلیش بەرێوەی ببات، چونکە قەندیل ئەمرۆ چەقی ململانێی نێوان وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی هەرێمییە، سەرەرای ئەوەی کە قەندیل دەبێتە چەقە هێزی یەکلاکەرەوەی بەرژەوەندی باڵای هێزەکانە. ئەمرۆ قەندیل بۆ دۆست و دووژمن مەڵبەندێکە چاویان لەسەرە، وەک زەمەنی پێشوونیە، […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

 ‎سەرۆکی پێشوی باشوری ئەفریقا یاکوب زوما (٢٠٠٩-٢٠١٧) یەکێک بو لە پیاوە شۆڕشگێڕەکانی باشوری ئەفریقا و حیزبەکەی نیڵسۆن ماندێلا، تەنانەت سەرۆکی پێشی ئەی ئێن سییش بو، واتا کۆنگرەی نیشتیمانیی ئەفریقا. بەڵام بە هۆی گەندەڵیی و خراپ بەکارهێنانی دەستەڵاتەوە، ناچارکرا واز لە دەستەڵات بێنێت و روبەڕوی سەدان کەیسی گەندەڵییش کراوەتەوە، لەناویشیاندا هەوڵێکی ئیغتیساب. ‎ئەمەم بۆیە نوسی مەرج نییە هەرکەسێک لە حیزبێکی نیشتیمانیی وەک کۆنگرەی نیشتیمانیی ئەفریقا بو، یان دۆستی کەسێکی وەک نیڵسۆن […]

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، سوپای ئەمەریكا مانۆڕە هاوبەشەكەی لەگەڵ سوپای كۆریای باشور لە نیمچە دورگەی كۆریا راگرتووە. دانا وایت، وتەبێژی پێنتاگۆن لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، “وەك پابەندبوون بە بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپ و لە میانی هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ كۆریای باشووری هاوپەیمان، ئەمەریكا بۆ مانگی ئاب‌ هەموو پلانی یارییەكانی شەڕی بەمەبەستی بەرگری، راگرتوون”. دوێنێ دەزگای هەواڵی یۆنهابی كۆریای باشور بڵاویكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كۆریای باشوور بەنیازن لەم هەفتەیەدا راگرتنی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

مەتین گورجان، ستون نوس لە ستونی ترپەی تورکیا لە سایتی ئەلمۆنیتەر، وەکو ڕاوێژکاری سەربازی تورکیا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٨ لە ئەفغانستان و کازاخستان و کیرگیستان و عێراق کاری کردووە. دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە بواری سەربازی، وەکو شیکەرەوەیەکی ئاسایشی سەربەخۆ لەئیستەنبوڵ کاری کردووە. مەتین گورجان لەنوسینێکدا بەناونیشانی”لەئۆپەراسیۆنی پەرەسەندنی قەندیلدا تورکیا شەڕی کوردەکان دەکات”ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سەرەڕای گرژییەکان بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی ئەم مانگەوە، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی چەکدارانی کورد لەباکوری […]