ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، رایگەیاند، سەپاندنی یاساکانی ئەمەریکا بەسەر وڵاتانی دیکەدا و لە دەرەوەی سنوری خۆی، جێگای قبوڵ نییە. ئەو وتانەی پوتین، لە میانەی کۆڕبەندی ئابووری پۆترسبێرگدا بوو، وتی” سەپاندنی یاساکانی ئەمەریکا لە دەرەوەی سنوری خۆی قبوڵکراو نییە، پێویستە کۆتاییەکی بۆ دابنرێت”. پوتین وتیشی، “بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، بڕیارێکە کە هیچ ئەنجامێکی باشی نابێت و تاکلایەنانە دراوە، پێویستە ئەمەریکا فشار لە وڵاتانی دیکە نەکات، کە وەک خۆی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، بڕیاریدا به‌ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كارى و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و دزینى ده‌نگى لایه‌نه‌كان. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ژێر رۆشنایى گوێگرتن له‌ راپۆرتى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، دیوانى چاودێرى دارایى، سه‌باره‌ت به‌ ئامێرى ئه‌لیكترۆنى ده‌نگدان و پێشێلكارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه‌. لیژنه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى دیوانى چاودێرى دارایى و ئه‌ندامێتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتیمانى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

به‌رێزان، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كان ی 12/5، خۆتان و ئه‌ندامانی حیزبه‌كانتان ، به‌لگه‌ی ئه‌وه‌تان لایه‌ ، كه‌  ئه‌م ئاكامانه‌ ، به‌رهه‌می ساخته‌كاریه‌كی ، به‌رنامه‌ بۆدارێژراوی پێشوه‌خته‌ن. بێزاری و نائومیدی له‌ شارو شارۆچكه‌و دیهات و گونده‌كانی ولاته‌كه‌شماندا، گه‌یوه‌ته‌ لوتكه‌ی ماته‌م و خه‌مه‌وه‌. ئه‌وه‌ش ده‌زانن ، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن، پارێزبه‌ندی بۆ ساخته‌كاریه‌كانی، له‌ لوله‌ی تفه‌نگ و توقاندنه‌وه‌، مسۆگه‌ركردوه‌. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌و ئاكامه‌ پر ساخته‌كاریه‌كانیشی، ده‌ریخست، كه‌ ئه‌م گروپه‌، هه‌موو كارته‌كانی بن ده‌ستی ئێوه‌یان، […]

له‌ مێژ بو سیما و سیمبوڵی ئه‌م حیزبه‌ دیار نه‌بوو به‌ڵام له‌میانه‌ی بانگه‌شه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ وێنه‌ و پۆسته‌ری چه‌کوش و داس و کاندیدی حیجابله‌سه‌ر که‌وته‌ وه‌ به‌رچاو… حیزبی شیوعی هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوو له‌ مۆبیڵیزه‌ کردنی ئیسلامی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ په‌رستی و خۆخزاندنه‌وه‌ی تاک بۆ ناو بنه‌ماڵه‌ و عه‌شره‌ت چونکه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه‌ زۆر به‌ توندی باسی له‌ نه‌هێشتنی خێزان و ئایین و مزگه‌وت ده‌کرد، له‌ نه‌هێشتنی […]

  زۆربەمان لەوە ئاگادارین و دەزانین، کە دەسەڵات بریتیە لە کۆمەڵێک پەیوەندی، پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ سوبێکتەکاندا، یان باشترە بڵێین لەگەڵ کۆی کۆمەڵگەدا لە رێگەی کۆمەڵێک دامودەزگاوە جێبەجێ دەکات، وەک دامودەزگا یاسایی و دادگاکان و دامودەزگا کولتووری و زمانەوانیی و پەروەدەیی و قوتابخانەکان و زانکۆکان و دامودەزگا مێدیایی و سۆسیال مێدیا و رۆژنامە و رۆژنامەوانی و دامودەزگا دینیەکانەوە، کە ئەمانە  هەموویان دامودەزگاگەلێکی ئایدۆلۆژین. جگە لەمانەش کۆمەڵێک دامودەزگای سەربازیی و پۆلیس و […]

١٢ی ئایار وەرچەرخانێك بوو بەئاراستەی بەرژەوەندیە گشتیەكانی خەڵك لەئایندەدا، كەتوانای كۆتایی ھێنان بەئیدارەی خراپی جوتڕەوی ھەیە. سەركردایەتی سیاسی بەبازرگان بووی یەكێتی و پارتی بۆ چركەیەكیش یەكتریان جێنەھێشتووەو جێشناھێڵن، بەرەیەكی بەھێزیان پێكھێناوە بۆ بەمجۆرە خراپ ئیدارەدان و تاڵانكردنی سەروەت و سامانی گەل، تەنانەت لەسەر گرێدانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی داگیركەری كوردستان و خیانەتكردن لەدۆزی ڕەوای كوردیش ڕێككەوتوون. لەبەرامبەردا نێو ماڵی ئۆپۆزسیۆن و ڕكابەرەكانی حوكمڕانی ئەم دوو حزبە پەرتەوازەو دژبەر بووە، بەڵام زوڵمەكەی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

…..جار و بار لێرە و لەوێ لە زروفە ناخۆش وگەرمەکانا ، هەرزەکاری سیاسی و تازە پێگەیشتووی سیاسەت و پۆست ، مل دەرئەهێنن و بەدەنگێکی نەشاز ئەدوێن جگە لە قورسکردنی وەزعەکە هیچی تری لێ حاصل ناکەن، بزووتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دامەزراننیەوە تا ئێستاش نە بڕوای بە چەک هەڵگرتن و نە بڕوای بە زمانی توند و تیژیی هەبوە لە لابەلا کردنی ناکۆکیەکان بەتایبەتی شەخسی کاک نەوشیروان بە دەیان جار ئەو بۆچونەی قەتعەن […]

ئەم ووڵاتەی ئێمە شوقەیەکە بە کەل و پەلەوە ” عەنتەرە ” ناوێک ، خاوەنێتی هەموو شەوێک لە دەروازەکەی سەرخۆش ئەبێ و كرێ لە خەڵکەکەی وەرئەگرێ و داوای هێنانی کچەکانێتی و تەقە بەسەر دار..و مناڵ…و چاو ..و..مەمک …و..نینۆکی عەتراویا ئەکا ئەم ووڵاتە : هەمووی كێڵگەیەکی خۆیەتی ئاسمانی…هەوای… ئافرەتەکانی بێستانە پێگەیشتوەکانی………. لێرە : عەنتەرە لە هەموو  بینایەکانا  ئەژی هەر پەنجەرەیەک وێنەی عەنتەرەی پێوەیە هەر مەیدان و فولکەیەک بە ناوی عەنتەرەوەیە ئەو : […]

هاوپۆل : هۆنراوە

سۆفیگەری دژی شەرعە،حەلاج لەسەر ئەوە کوژراو سوتێنرا کە سۆفی بوو،عەشقی خوداوڕاستی بوو،هەر ئەم دنیا بینیەش کردیە سۆفیەکی یاخی، سەلاحەدینی ئەیوبی سەهروەردی لە ژورێکا زیندانی کرد ولە برسا کوشتی،کاتێک سەیری سەهروەردی دەکەین،واتا ئەفڵاتوونی ڕۆژهەڵات،بەڵام سەلاحدین جگە لەشمشێر وەشێنێک،جگە لەسەربڕین وخوێن هیچی بەرهەم نەهینا،لێرەوەیە سۆفیگەری یاخی بونە،ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانەیە،هەرکەس ناتوانێ ڕێی بکەوێتە ئەم ڕوناکاییەوتا سەرو تا کۆتاییەکانی ژیان بەڕاستی بژی و بمرێت.   نەسیمی شاعیرێکی سۆفی بوو،کەوڵیان کرد،پێستەکەیان پڕکرد لە کاو بە دەرگای […]

ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، بەوە ناسراوە، حەزی زۆر لە ئۆتۆمبێل و لێخۆڕینیان هەیە، بەجۆرێک لە کاتی پشوەکانیدا، بۆ پشودان ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، کەمتر ئۆتۆمبێلی کەشخەی بەلاوە پەسەندە، بەڵکو زیاتر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و گەورەی بەلاوە پەسەندە.   کاماز     ماتۆڕسکیل     ئۆتۆمبێلی فۆرمیولا وەن   لادا ڤێستا   چیتا خابارۆڤسک   گاز ڤۆلگا   نیڤا سوڤ   ڤلادمێر پوتن، لە کاتی لێخوڕینی دەراسەدا

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی