قادر حاجی عەلی، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: فراکسیۆنەکانی ئێمە لەبەغدا، قۆرخکاریی و هەیمەنەی پارتیان لە بەغدا کەمکردەوە لەسەر بڕیاردانی کورد لە بەغدا و نوێنەرانی ئێمە وەک نوێنەری حکومەتی هەرێم نەچونەتە بەغدا، بەڵکو وەکو نوێنەری خەڵکی کوردستان چوین، لە هەڵبژاردنەکاندا خەڵک دەنگی پێداوین بۆ ئەوەی لەوێ بەرگری لە خەڵک بکەین. لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (KNN)، قادر حاجی عەلی رایگەیاند: چوار ساڵ تێپەڕیوەو ئێمە هەشت ساڵی تەمەنی بزوتنەوەکەمان […]

محەمەد سادق باوكی یوسف محەمەد سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێدا وازهێنانی لەیەكگرتووی ئیسلامی راگەیاند، كە یەكێكە لەدامەزرێنەرانی حیزبەكە. لەپەیامەكە هاتووە: “دوای ئەوەی رۆژی ٢٦ ی ٤ی ٢٠١٨ بەدڵێكی ساف‌و پڕ جۆشی ئیمانی ئامادە بووین لەئیحتیفالی بانگەشەی لیستی 175ی یەكگرتوو، لە میانی لێدوانێكمان بۆ كەناڵی سپێدە بۆ دەڕبرینی پشتیوانیمان بۆ لیستی ١٧٥، بەڵام لەو رۆژەوە لەڕێی فەیسبوك‌و چەند ماڵپەڕێكەوە شیواندنی بۆ كراوە بەئامانجی بەكارهێنانی بۆ بانگەشەی لیستی ١٧٥ لەسەر […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ڕەنگە بزووتنەوەی گۆران گەشتبێتە قەناعەت کە هەڵبژارنی ئەمجارە بۆ گۆران  وەک ئەوەی  پێشو نابێت ، ئەویش سەبارەت بە 3 هۆی سەرەکی کە یەکەمیان ئەوەیە : بەداخەوە کاک نەوشیروان وەفاتی کردوە و کەسێک نیە لە بزوتنەوەکە بتوانێت کاریزمای کاک نەوشیروانی هەبێت لە کەسایەتی ، لە چونیەتی قسە کردن بۆ جەماوەر و خەڵکانی دەرەوەی بزوتنەوەکەش ، لە شیکردنەوەکان و لە رەفتارکردن لەگەڵ دۆست و نەیارەکانیش ، لە قبوڵ کردنی هاو رایی و […]

خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بە گشتی و بە تایبەتی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد لە عێراق و گەلی کورد لە ئێراندا، خاوەنی تیۆریاییەکی شۆڕشگێڕ و پراکتیزەی ئەو تیۆریاییە نەبوون، هەتا ئێستاش بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و هەموو تیۆڕیا و بیرکردنەوەی ئەم تێکۆشان و خەباتە خۆی لە کوردایەتیەکی بیرتەسکدا دەبینێتەوە، هەرکەس و هەرچ بیر و بیرکردنەوەیەک خۆی نەخستبێتە نێو بۆتەی ئەم کوردایەتیەوە، بە پێی خوێندنەوە و هەڵسانگندنە نالەبار و ناڕاستەکەی کوردایەتی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

1- کریکاریک! به رله وه ی که په له هه وریکی سپی بوو مناله کانی به دیاری بباته وه له به رزاییی بینایک که وته خوار بالنده کانی ئاسمان کردیان به شیوه ن وزار ده ره ختیکی شاتووتیش به سوورایی خوینی له نیگا مناله کانی دا پشکووت؟! 2- به گومانم! خوا و کریکار له یه ک ئه چن هه ردووکیان خولقینه ری جیهانن به لام خوا!… خاوه نی گشت جیهانه […]

هاوپۆل : هۆنراوە

                                                                  کە زانیم سەرەک وەزیرانی عێراقی شیعستان دەیەوێت بچێت بۆ سولێمانی و بۆ هەولێر لەو باوەڕەدا بووم، کە خەڵکی ئەم دوو شارەی باشووری کوردستان، لە دژی سەردانی عەبادی رەگەزپەرست و شیعەپەرست، لە دژی داگیرکەرێکی خوێنڕێژ، کە دەستەکانی بە خوێنی دەیان کورد سوورن، گەورەترین خۆپێشاندانی ناڕەزایی سازدەکەن وبە دەیان لافیتەش بەرزدەکەنەوە و کردەوەکانی عەبادی شەرمەزاردەکەن.. چونکە هێشتا ساڵێک بەسەر ئەو تاوانانەی لە رۆژی (١٦ی/ ئوکتۆبەر/ ٢٠١٧) دا لە دژی گەلی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

  کوردایەتی، ئەو چەمکە سەقەت و ناوەڕۆک پوچەیە، کە عەقڵی مرۆڤەکانی کوردی خستۆتە داوی خۆیەوە، چەمکێکە لە چەمکە ناسێۆنالستییە رەگەزپەرست و نەژادپەرستییەکانی تورکچێتیی و عەرەبچێتیی و فارسچێتییەوە هاتۆتە ئاراوە. ئەم چەمکە بووە بە عەقڵیەتێک، کە: (لە پێناوی ئازادی و سەرفرازی و مافی نەتەوەی گەلی کوردا بەکارهاتووە و بەکاردەهێنێرت، بۆ ئەوە هاتۆتە کایەیی سیاسییەوە، کە گەلی کورد ئەبێت خەبات و تێکۆشان بکات بۆ رزگاربوونی لە چەوساندنەوە نەتەوەییەکەی، زیاتر لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

مەزلۆم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەگەڵ نوێنەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆبوونەتەوەو لە بارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا پێی راگەیاندون، لە ئێستادا لە قۆناغی دروستكردنی بڕیار و توێژینەوەو داڕشتنیدایەتی ئەو بڕیارەدان. لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند، لە ئێستادا 60 هەزار شەڕڤانیان هەیەو لەو ژمارەیە 30 هەزار سەربازیان پاسەوانی سنوورن. لە بارەی لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ھەڵبژاردن ئـامراز یاخود ڕێگایەک بۆ دەستنیشان کردنی پاڵێوراوێک یان چەند پاڵێوراوێکە لەلایەن دەنگدەرەوە ، بۆ ئـەنجومەنەکان یان سەرۆکایەتی وڵات یان ھەرێمەکان ، ئـەمەش بەپێی چەند ڕێوشوێنێکی یاسایی و دەستوری بەڕێوە دەچێت ، بە چەند قۆناغێک (قۆناغی بەر لە ھەڵبژاردن ، ڕۆژی ھەڵبژاردن ، دوای ھەڵبژاردن ). گرنگی ھەڵبژاردن لەوەدایە گەلی وڵاتێک یان ھەرێمێک یان شارێک بڕیار لەسەر چارەنوس و دەدەن ،گەل ھەمیشە ئـەوەی لە ھەڵبژاردن دەوێت کە دیموکراسیەتێکی پێشکەوتو و […]

  وابزانم پێویست ناکات لەخۆمان بپرسین ، ئایا کێ کۆمەڵگاى کوردى سەرتاپا ( فێرەدرۆ ) کردووە ؟ چونکە هەموومان دەزانین کۆمەڵگاى کوردى پێش ڕاپەڕینى ساڵى 1990 سەرەڕاى بوونى چەندەها هەزار جاش و سیخورى حیزبى بەعس پێچەوانەى ئێستا کۆمەڵگایەکى تاڕادەیەک ڕاستگۆ بووە . ڕاستیەک هەیە نابێت لەبیرى بکەین ، لەجیهاندا هیچ کۆمەڵگایەک نییە سەدلەسەد ڕاستگۆ بێت ، بەڵام ئەکرێت بە ” پەروەردەکردن ” و پەیڕەوکردنى ” یاساوسیستم ” ڕێژەى ڕاستگۆیى مرۆڤ […]