به‌هۆی سیاسه‌ته‌ تونده‌كانی به‌رامبه‌ر ئێران له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و عێراق، ڕاوێژكاره‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا شیعه‌كانی عێراقی نیگه‌ران‌و دوودڵ كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا كورد دڵخۆشه‌ به‌دانانی ناوبراو له‌و پۆسته‌دا، چونكه‌ پێشتر هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی به‌رامبه‌ر به‌كورد هه‌بووه‌. كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆن بۆڵتۆنی وه‌ك ڕاوێژكاری نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی له‌جێگه‌ی هێربێرت ماكماسته‌ر ده‌ستنیشانكرد، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ نیگه‌رانی لای شیعه‌كانی عێراق به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ دروستكردووه‌ كه‌ نزیكن له‌ئێرانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ ڕۆژنامه‌ی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

                                                                  کوردستانی جوانمان، بە زەوی ئاسمانییەوە، بە شاخ و گرد و دەشت و دۆڵییەوە، بە ئاو و دار و بەرد و خاک و خۆڵییەوە، بە گوڵ و گوڵزارییەوە، بە کوێستان و گەرمانییەوە، بە باکوور و رۆژهەڵات و باشوور و رۆژئـاوایەوە، نیشـتمانی پیـرۆزی ئێمەی کوردە، جێی هەزاران ساڵی باوباپیرانمانە.. کوردستان جوگرافیا و مێژوومانە، رابردوو و ئێستا و داهاتوومانە، تا ئەوپەڕی خۆشەویستی خۆشـمان دەوێ، هەمیشە وا لە نـاخی دڵ و دەروونمانە، […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت کە حکومەتی عێراق دەبێت ھەڵوێستی ھەبێت لە سەر دەستدرێژییەکانی تورکیا لە عێراق، دەشڵێت: پەکەکە شەڕی تیرۆری دەوڵەتەکەی ئەردۆغان دەکات، هەروەها ڕەخنەی توند لە پارتی دەگرێت و بە هاوکاری سەرەکی ئەردۆغان لە قەڵەمی دەدات. کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عبراق، لە فراکسیۆنی گۆڕان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەبارەی داگیرکارییەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و چۆنیەتی ناردنی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بڕیارە سبەینێ مامۆستایان خۆپیشاندانى بەرفراوان ئەنجام بدەن و لەبەردەم دادگاى سلێمانى چادر هەڵبدەن، رەتیشیدەکەنەوە بە پێشنیازەکانى حکومەت رازى بن و تا موچەى و مافى تەواوەتیان نەدرێتێ لە خۆپیشاندان و مانگرتن و بایکۆت بەردەوام دەبن. بڕیارە سەعات (10:00)ى سبەینێ یەکشەممە مامۆستایانى ناڕازى بە بەشدارى بەشێکى بەرچاوى مامۆستایان و بەڕێوەبەرى قوتابخانەکان و تەندروستکاران و چین و توێژەکان لە بەردەم پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانى خۆپیشاندانێکى بەرفراوان ئەنجام بدەن. مامۆستایەکى ناڕازى رایگەیاند؛ سبەینێ خۆپیشاندانى فراوان […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، کە شاندێکی هاوبەشی تورکیا و ڕوسیا چوونەتە ئیمرالی و زەختیان لە عەبدوڵا ئۆجالان کردووە بۆ ئەوەی بەرخۆدانی عەفرین بووەستێنێت. لەمیانەی بەشداربوونی لە بەرنامەیەکی ڕادیۆی دەنگی وڵات، موردا قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، دەربارەی دوایین دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و بەرخۆدانی عەفرین و پرسی کشانەوەی گەریلا لە قەندیل نرخاندنی کرد. لە قسەکانیدا، قەرەیلان ئاماژەی بەوەکرد: زانیاری نوێ دەربارەی ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ-دا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

حیزبی خەفەت گەر نیشتیمان دوورخرابێتەوە وەکو من و بیر لە چەرچەفە سپێ یەکەی دایکی بکاتەوە وەکو من و بیر لە پشیلە ڕەشەکەی ماڵەوە بکاتەوە وەکو من و گەر قەدوغەبێت نیشتیمان نووسین بگرێتەبەر وەکو من و فەرهەنگ و عەقڵ بگرێتەبەر وەکو من ئیتر بۆ ناخرێتە ئەوخەستەخانەیەی هەموومانی تیاین…! بۆ نابێتە ئەندامی حیزبی خەفەت کەبەهەزاران کوردی لەخۆگرتووە وەکو من…!

….. ئەم عالەمە زۆر سەیرن ، یاخوا بە شتێکەوە نەیگرن تا کەوڵی نەکەن وازی لێ ناهێنن ، ئەوەتا بەربونەتە وێزەی نوێنەرە ئازیزە خەم خۆرەکانمان لە پارلەمانی نمونەی پاکی و دیموکراسی و بێ لایەنی هەرێمەکەمان ، چی قەوماوە ؟ گوایە ئەو بەڕێزانە ڕازی نەبوون بەوەی تەقاعودیان لە چوار ملیۆن دینار، تەنیا چوار ملیۆن !! كەمتر بێت… ئێ هەقی خۆیانە ، ئەبێ معاشەکەیشیان هەر وەک کورسییەکانیان لە عەوام بەرزتر بێت ، ئێمە […]

زانکۆ لەسەرتاسەری  جیهاندا شوێنی زانین وزانست بووە و هەردەم لە گەڵ ناو هینانی ناوزانکۆدا کتێبیش وەک سەرچاوەی زانست وزانیاردێت، لە سەرجەم زانکۆکانی جیهان ڕۆژانە فێرخوازەکان  بە شێکی کاتەکانیان بە خوێندنەوە لە زانکۆ بە سەردەبەن و کتێب بە شێکی گرنگی ژیانی زانکۆ پێک دێنیت ،و لە ئەنجامیشدا جگە لە خۆڕۆشنبیرکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی ، خوێندنەوە دەبێتە هۆکارێکیش بۆ پێش خستنی ئاستی زانستی زانکۆ و ئەو بەشەی فێرخواز لێدەخوێنێت. بەڵام لەزانکۆکانی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

چوار هاوڵاتی لە دەڤەری باڵەكاتی بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای توركیاوە شەهیدبوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون. بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گوندەكانی شارۆچكەی قەسرێی باڵەكایەتی بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی ڕژێمی توركیاوە چوار هاوڵاتی شەهیدبوون و ژمارەیەكیش برینداربوون”. بۆردومانەكە كاتژمێر 1:00ی بەرەبەیان بۆ سەر گوندەكانی سەركان ـ ماونان ـ وەسانی سەر بە شارۆچكەی قەسری قەزای چۆمانی دەڤەری باڵەكایەتی پارێزگای هەولێر بووە. ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو چوار هاوڵاتییە لە گوندی سەركان شەهیدبوون و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان لەپه‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، “حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككه‌وتون، كه‌ هه‌رێم بەردەوام بێت لەجێبەجێكردنی سیاسەتی پاشەكەوتی ئیجباری لەسەر موچەی فەرمانبەران”. ‎هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لەپه‌رله‌مانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “عەبادی بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەشدارە لەجێبەجێكردنی ئەو سیاسەتە زۆرەملێی‌و نامرۆڤانەیەی كە دەرحەق بە هاوڵاتیانی هەرێم جێبەجێدەكرێت كە ئەویش خۆی لە پێنەدانی موچەی تەواو بەفەرمانبەران و جێبەجێكردنی سیاسەتی پاشەكەوتی زۆرە ملێی دەبینێتەوە، كە هاوشێوەی هەنگاوی لەمجۆرەش تەنها لەچەند […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا