ئیمانیۆل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیای راگه‌یاندووه‌، كه‌ بڕیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربه‌ست له‌ ته‌واوی سوریا ناوچه‌ی عه‌فرین-ی رۆژئاوای كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌. نوسینگه‌ی ئیمانیۆل ماكرۆن، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌ردۆغان-ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ “پێویسته‌ رێز له‌بڕیاری ئاگربه‌ست بگیرێت”. ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ فه‌ره‌نسا هه‌میشه‌ چاودێری هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری و چه‌كی كیمیایی ده‌كات له‌سوریا. سوپای توركیا له‌ 20ی مانگی رابردووه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی ئێزدی ماون و بێ سەروشوێنن، پێشووتر دەوترا ئەوانە لە دەستی داعشن، بەڵام “ئێستا ناتوانین بڵێین ئەوان لەلای داعشن، چونكە داعش لە رووی سەربازی و لە سەر زەوی نەماون”. خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان راگەیاند، “ئێستا هەوڵی رزگاركردنی ئەوان زەحمەتر بووە لە پێش ئێستا، لە بەرئەوەی ئەو بێ سەرشوێنانەی ئێزدی لە ناو خێزانەكانی داعش دان، […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

پارێزه‌ری ساڵح موسلیم، رایگه‌یاند، كه‌ دۆسیه‌ی تایبه‌تی موسلیم، هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی داواكاری گشتی چیك و ده‌ستگیركردنه‌كه‌شى له‌سه‌ر داواى توركیا بووه‌. تۆماس بلیكان، پارێزه‌ری ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌)ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، وتى، دوێنی له‌گه‌ڵ موسلیم، كۆبووه‌ته‌وه‌و دۆخی باشه‌. وتیشى”به‌ڵام هێشتا پۆلیسی چیك دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌ موسلیم-ى راده‌ستی داواكاری گشتی نه‌كردووه‌، بۆیه‌ واده‌ی دانیشتنی دادگاییكردنی دیارینه‌كراوه‌”. بلیكان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، توركیا ساڵی 2017 داوایه‌كى له‌ دژی ساڵح موسلیم، جوڵاندووه‌ و له‌سه‌ر […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

  لە تاوانەکانی پارتی و یەکێتی و ئەو کەسایەتیانەی ، کە دەستیان هەبووە لە کورد کوژیداو بەتایبەت ئەو هەڵوێستە شەرم ئاوەرەی  ئەو دوو حیزبە لەم رۆژانەدا وەریانگرت بەرانبەر بە گەلی کورد ، کە رۆژێك لە رۆژان لە ترسناکترین دام ودەستگای سەرکوتکەرانەدا واتە پارتی و یەکێتی کاری کردووە ،لەلایەکی دیکەشەوە لێخۆشبوونی ئێمە لەو تاوانانەی ، کە دژ بە مرۆڤایەتی ئێمە ئەنجامدراون پەیوەندی تەنگا تەنگی بە کەینونەی ئێمەوە هەیە وەك کورد و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتیی یه‌كێتیی دیمۆكراتیی (په‌یه‌ده)‌ ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی (ته‌ڤده‌م) و هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە  له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چیك، رایدەگەیەنێت پێویستە ئەو دەوڵەتە ساڵح موسلیم ئازاد بکات و داوای لێبوردن لەگەلی کورد بکات. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، په‌یه‌ده‌ جەخت لەوە دەکاتەوە دوای ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی ئازادی گه‌لانی باكووری سووریا و به‌تایبه‌ت عه‌فرین، ده‌وڵه‌تی توركیای تێكشكاند، “ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕژێمه‌ فاشیستییه‌كه‌ی په‌نا بۆ رێبازی چه‌په‌ڵ ده‌بات.” هەروەها دەڵێن: […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئاژانسی رۆژنیوزی سەر بەپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، دەنگۆی دەستگیركردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدەی پشتراستكردەوە. ئاژانسەكە ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی هەواڵێك رایگەیاندووە، لەسەر خواستی وڵاتی توركیا ساڵح موسلیم لەپراگی پایتەختی چیك دەستگیركراوە. ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ میدیای توركیا بڵاویانكردەوە، ساڵح موسلیم لەپراگی پایتەختی چیك لەشوێنی مانەوەی لەئۆتێلێك دەستگیركراوە. ساڵح موسلیم، ئێستا بەرپرسی پەیوەندییەكانی كوردۆناسیۆنی رۆژئاوای كوردستان “تەڤدەم”ەو ماوەی رابردوو لەلایەن توركیاوە ناوی خرایە “لیستی تیرۆرەوە”و داوای دەستگیركردنی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی له‌سوریا له‌مڕۆوه‌ بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ په‌سه‌ندكرد. پاش به‌رده‌وامی گفتوگۆكان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌سوریا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری ئاگربه‌ستی بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له‌سوریا په‌سه‌ند كرد. ئاگربه‌سته‌كه‌ شه‌ڕكردن بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له‌و وڵاته‌ راده‌گرێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا هاوكاریی مرۆیی ده‌گاته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له‌ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یشتبوو وه‌ك غۆته‌ی ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌و ئاگربه‌سته‌ شه‌ڕكردن دژ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی پێیوایه‌ به‌هۆی داگیركاری توركیا له‌عه‌فرین، پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕوسیا‌و ئه‌مریكا‌و توركیا‌و ئێران له‌سوریا، شه‌ڕێكی جیهانیی هه‌ڵده‌گیرسێت. ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی عه‌فرین، ئه‌گه‌ری پێكدادانی وڵاتان له‌سوریا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ عه‌فرین خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی زۆرێك له‌كێشه‌كانه‌. خه‌ونی كورده‌كان له‌عه‌فرین  ڕۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) سودیان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش بینی، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له‌سوریا، ئه‌وه‌ش وایكرد زۆرێك له‌وناوچانه‌ی ڕزگاریانكرد، بیخه‌نه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی لەگەڵ سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیای بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لە یەكەم رۆژی لەشكركێشی توركیاوە تا ئێستا 177 شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە شەهیدبوون، هەروەها هەزار و 219 سەربازی توركیا و گروپە چەكدارەكان كوژراون. ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، “لەشكركێشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان لە كاتژمێر 5:00ی دوانیوەڕۆی رۆژی 20ی مانگی رابردووەوە تا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەوامی هەیە”. ئەوەش […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

  ئاری هەرسین، وەک ئەندام پەرلەمانێکی ناسیۆنالیستیی نەژادیی، چەواشەکاری دەکات لەوەدا کە هێنانی سوپا فاشییەکەی بەعس بۆ سەر کوردستان و شاری هەولێر لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦دا بە هاتنی سوپای سوریا بۆ عەفرین بە هەمان داگیرکاریی دەزانێت. ئاری هەرسین، لە پرسیار و شیکارییەکی سەرپێیانە و کاڵفامانەدا وای دادەنێت کە هێنانی پاسداران و سوپای عێراق بۆ سەر کوردستان و هەولێر جیاوازی نییەو، ئەگەر ئەمانە سوپای داگیرکەر بن، سوپای سوریاش داگیرکەرە. هەرچەندە ئاری […]