هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک بۆسه‌ر عه‌فرین شه‌رمه‌زار‌و رسوا ده‌که‌ین، بانگه‌وازى له‌ راى گشتى، هێز‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان‌ و ته‌واوى گه‌لى کورد ده‌که‌ین له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌و داگیرکاریه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمى برادۆست ده‌ست به‌ چالاکى‌و ناڕه‌زایى ده‌ربڕینى بکه‌ن. هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى شۆڕشى دیموکراتى گه‌لان له‌ رۆژئاواى کورستان‌ و سوریادا ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک سه‌رسه‌ختانه‌ دوژمنایه‌تى خۆى راگه‌یاند، دواى سه‌رکه‌وتنه‌ یه‌ک له‌ دوایه‌که‌کانى گه‌لى کورد له‌ رۆژئاوا‌ و گه‌لانى سوریا […]

هاوپۆل : دۆسیە

فراكسیۆنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بەیاننامەیەكیان لەبارەی دۆخی عەفرین-ی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنن، “عەفرین لەدۆخێكی هەستیار و لەبەردەم هەڕەشەی پەلاماری سەربازی دەوڵەتی توركیادایە”. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵ ئاماژەیان بەوەكردووە، بەتوندی پڕۆتێستۆی ئەو هەڕەشانە دەكەن كە دەكرێتە سەر عەفرین و دەڵێن، “پاراستی ئاسایش و ژیانی برا و خوشكانمان لە عەفرین لە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هاوپەیمانانی دژی داعش و ئەمەریكا بەتایبەتی دەبینین”. […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

  لەسەروبەندی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ، کە وا بڕیارە لەبەهاری ئەم ساڵدا ئەنجام بدرێن ، گوێمان لە کۆمەڵێک لێدوانی بەرپرسە حزبیەکانی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان دەبێت ، بەشێوەیەک لە ئەگەری نەهێنانی دەنگی زۆرینەو بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی کەمی دەنگی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بوون بە کەمینە لە ڕووی  ڕێژەی کورسی لە پەرلەمانی هەرێم ، ئەوا ئەوان بە هیچ جۆرێک ئامادەنین لایەنی زۆرینە و براوە حکومەت پێکبهێنێت […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

فەیسەل مقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ھەرەشە لە تورکیا دەکات کە بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە ئامادەباشیدان بۆ تێکشکاندنی ھەر ئامانجێکی ئاسمانی تورکیا ئەگەر فڕۆکەکانی  ئەنقەرە ھەر ھێرشێک بۆ سەر عەفرین ئەنجامبدەن. فەیسەل مقداد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ھۆڵی وەزارەتی دەرەوەی سوریا، ڕایگەیاند”ھۆشداری دەدەین سەرکردایەتی تورکیا لە دەسپێکردنی ھەر ھێرشێکی سەربازی لەناوچەی عەفرین، و ئەو ھەنگاوە بە کارێکی دوژمنکارانە لە لایەن سوپای تورکیاوە لە سەر سەرەوەریی خاکی کۆماری عەرەبی سوریا دەزانین”. مقداد […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ە ژێر دروشمی “هەڕەشەكانی دەوڵەتی توركیا ئیرادەمان ناشكێنێت” بەدەیان هەزار هاوڵاتی كانتۆنی عەفرین-ی رۆژئاوای كوردستان رۆژی پێنجشەممە رژانە سەر شەقامەكان و ئیدانەی بۆردومانەكانی كانتۆنەكەیان كرد لەلایەن سوپای توركیاوە. خۆپیشاندانەكانی هاوڵاتیان لە ناوەندی كانتۆنی عەفرین لە بەردەم فولكەی نەورۆز دەستیپێكرد، تا كۆتایی شەقامی ڤیلات بەردەوام بوو. هاوڵاتیان ناڕەزایی خۆیان لە بەرامبەر هەڕەشەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ هێرشكردنەسەر عەفرین پیشاندا و دروشمی “بۆردومانەكانتان نامانترسێنن، خۆڕاگردەبین” بەرزكرایەوەو  پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە پیشاندان. […]

شەڕڤانانی یەپەگە وەڵامی تۆپبارانێکی سوپای تورکیایان بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی شەڕڤانانیان لە سنووری دێرک دایەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە کاتژمێر ٧:٣٠ سوپای تورکیا خاڵە سەربازییەکانی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگەی لە گوندەکانی زوحێرییە و خەرابەڕەشک-ی سەر بە شارۆچکەی دێرک-ی لە کانتۆنی قامیشلۆ تۆپبارانکرد. بەپێی سەرچاوەیەکی یەپەگە “شەڕڤانانی یەپەگە وەڵامێکی توندی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیایان داوەتەوە و بەهۆیەوە بۆماوەی نزیکەی کاتژمێرێک، ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیادا ڕوویداوە”. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە “شەڕڤانان هیچ زیانێکی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

گۆڤارێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی شكستی ڕیفراندۆم‌و هه‌ژموونی پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌. گۆڤاری فۆرین پۆڵسی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكدا به‌وردی باسی له‌شكستی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی هه‌رێم كردووه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی گۆڤاره‌كه‌، “سه‌ركرده‌ كورده‌كان خه‌ونیان به‌دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكه‌وه‌ بۆ پاش پاش كۆتایهاتنی شه‌ڕی داعش ده‌بینی، به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ژیاندا بكه‌ن”. سه‌باره‌ت به‌پشتگیری نه‌كردنی ئه‌مریكا له‌پرسی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمدا گۆڤاره‌كه‌ نوسیویه‌تی، “ڕاسته‌ ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی داعش‌و پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌دا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

لێرەوە تێزی دابەش بون و شکستی هێزی تاک ، دەچێتە دۆخی نەخوازراوەوە و دەگۆڕدرێت بۆ بڕیارێکی تاک لایەنە، دوو چاوویی و چاوەڕوانی دوو لایی سیاسی، ئاستی ململانێی کەسی و ویستی گروپی خۆپەرست بەرز دەکاتەوەو گەشەی پێدەکات ، کردار و ترس لەجوڵەی تەنهایی دەبێتەوە چەقی وەرگێڕان و خود دەخاتە بەردەم دووڕیان بۆ خۆ دۆزینەوە و بڕیاردانی کەسی لەترسی گۆشەگیری و دەربازبوون لەمەرگی سیاسی و مانەوەی تاک بە ڕەهایی جێگیر لەدۆخی وەستاو […]

هاوسه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین ئاماده‌ی‌ روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ توركیای نیشاندا لەلایەن شەڕڤانانەوە، ئه‌گه‌ر سوپای‌ ئه‌و وڵاته‌ خاكی‌ عه‌فرین ببه‌زێنێت. هێڤی‌ مسته‌فا، هاوسه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین به‌ میدیاكانی‌ رۆژئاوای کوردستانی‌ راگه‌یاندوه‌؛ ده‌نگۆی‌ چۆڵ كردنی‌ كانتۆنی عەفرین راست نییه‌ و سورن له‌سه‌ر به‌رگریی كردن له‌ عه‌فرین تا سه‌ركه‌وتن. وتیشی :”زۆربه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ عه‌فرین هونه‌ری‌ شه‌ڕكردنیان فێركراوه‌، ئه‌گه‌ر توركیا بێته‌ عه‌فرین سه‌ره‌تای‌ له‌ناوچونی‌ ده‌ست پێده‌كات”. هاوكات پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په)‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هه‌ره‌شه‌كانی‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق چەند پرسێکی گرنگی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ کرد. سەربەیانی ئەمڕۆ ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەشاری بەغداد لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی  جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە کۆپییەکی بۆ خەندان نێردراوە، لەکۆبونەوەکەدا ئارام شێخ محەمەد  ستایشی ھەوڵەکانی وەزیری ناوخۆی کردووە بۆ گێڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان