دوای گەیشتنی یەکەم لستی ئۆپۆزسیۆن بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەوکاتەبوو کەپەرلەمان کەوتە سەرپێ، پەرلەمان سیمای خەڵکی هەژاری لە خۆ گرت، توانی ببێتە داکۆکی مافی هاوڵاتی. ئەوکاتە بوو ویستی پەرلەمان بکات بەناوەندی یاسادانان و لەمرۆڤی خەوخۆش ڕزگاری بکات. دوای ئەوەی پەرلەمان جوڵەی تێکەوت بەهەموو سپی و ڕەشی دەسەڵات ڕازی نەبوون و پەرلەمانتارانی کەیی نەبوون بە هەموو داوایێکی ئەوان، ئەوکاتە تێگەیشتن کە چیتر ئەوناوەندە نەما کە ئەوەی ئارەزووی دەکەن بەکۆی دەنگ هەمیاسایەک […]

  دوێنی ئێوارە و شەوەکەشی، دوای دەست لە کارکێشانەوەی مەسعود بارزانی، کۆمەڵێک لە گەنجەکانی جەماوەری پارتی جگە لەوەی پەلاماری ڕابوون مەعروفیان دا و نەیانهێشت کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەی تەواو بکات، بەدار و چەقۆ و بەردەوە پەلاماری کۆشکی پارلەمانییان دا بە ویستی لێدان و سوکایەتیکردن بە پارلەمانتارەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی و مێدیاکارن کە لەوێ ئامادەبوون. بەم بابەتە وەک هاوڵاتییەک دەمەوێت ڕای خۆم و خوێندنەوەی خۆم لەسەر ئەو ڕووداوە و چەندین ڕووداوی […]

  گه‌له‌كه‌مان له‌ باشوری كوردستان به‌ به‌رده‌وامی له‌ خه‌بات و تێكۆشاندا بووه‌ و دانه‌بڕاوه‌ و ته‌سلیمكاری قبوڵ نه‌كردووه‌، له‌ كوێدا پێویست بووبێت به‌ به‌خشینی خوێن یان به‌ پرۆسه‌ی دیموكراتی و ده‌نگدان و خه‌باتی مه‌ده‌نی، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی بیست وشه‌ش ساڵی ڕابردوودا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی حوكمی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كردووه‌ هه‌موو ئه‌و خه‌باته‌ شۆڕشگێڕی و مه‌ده‌نی و دیموكراتیانه‌یان له‌ بار بردووه‌ و بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان مامه‌ڵه‌یان به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل و شه‌هیدانه‌وه‌ كردووه‌ و […]

هاوپۆل : دۆسیە

شەڕی ناوخۆ بەشبەشێنێی ئاغایانەی دەسەڵات بەسەر ماڵبات، دەستبەسەرداگرتنی تەواوی دەسەڵاتە سیاسی و یاسایی و سەربازیەکان، بەئارەزووی خۆیی جوڵەو کار بەسەرجەم سێکتەرەکان لەلایان ھەردوو بنەماڵەو ھاوکاری دوکانە سیاسیەکان لەسەرێک و لەسەرێکی تر چی نەھامەتی(کوشتن و بڕین، شەڕی ناوخۆ، تۆماری مێژووی ٣١ی ئاب، وونکردن و تیرۆری دیارو نادیاری کەس و ڕۆژنامەنوسە دیارو بەتوانا نیشتیمانیەکان …. ھتد) ھیچیان وایاننەکرد یانیش نەبوون بەھۆی لەدەستدانی تەواوەتی پشتگیرییە دەرەکیەکان (ھەرێمی و نێودەوڵەتی) بۆ ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

  كاتێك شارستانیه‌تی وڵاتی چین ده‌خوێنیته‌وه‌ له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕستدا، پاشا ره‌مزی خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانیه‌، چاوساغه‌كانی پاشا له‌ هه‌رێمه‌كانی ئه‌و كاتدا ده‌خولانه‌وه‌، هه‌واڵیان بۆ ده‌هێنا، ده‌قه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ژارێك نانی ده‌ستنه‌كه‌وتبێ بۆ خواردن، پاشا هه‌ر نه‌بێ نان ناخوات، هه‌شت هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌و كات كرابوه‌ نه‌خشه‌یه‌ك و له‌سه‌ر دیواری گه‌وره‌ به‌رپرسان دانرابوو، تاكو بزانن جره‌كانی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له‌ كامیان زۆره‌و له‌وی تریان كه‌م، و ئالوگۆڕی پێبكه‌ن و بیگوڕنه‌وه‌. پاشا […]

ئەوەی لەم ڤیدویەدا دەرئەکەوێ ئەو ڕاستیەیە کە هەرکاتێ ئەمانە بیانەوێ هەرشتێ بکەن بۆ خۆیان حەڵاڵە و بۆ خەڵکی تر حەرامە، هەرکاتێ ئەمانە بیانەوێ لەگەڵ هەرکەسێ دانیشن کە ئەمانە بۆ خەڵک بە دوژمنی بزانن، تەوقەبکەن، پێ بکەنن و دەست لە ناودەست بنێن ئاساییە، بەڵام بۆ خەڵکی تر خاکفرۆشی و جاشایەتی و دوژمن پەرستییە، بۆ ئەمان ئاساییە لەگەڵ حەشدی شەعبی کۆبونەوە بکەن و دابنیشن، بەڵام گەر ئێمە لەبەر خاتری خەڵکی دوزخورماتو یان هەر جێگەیەکی […]

حەیدەر عەبادی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، كە بەردەوامن لە سەپاندنی دەسەڵاتی فیدڕاڵی بەسەر دەروازە سنورییەكاندا سەرۆكی فەرەنسایش جەختیكردوەتەوە، وڵاتەكەی لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عیراقە و پشتیوانی لە گفتوگۆ دەكات لەسەر بنەمای دەستور. بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و تێیدا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی هەنگاوەکانی بڵاوکردنەوەی هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، ئۆپەراسیۆنی قائیم و پەیوەندییەکانی نێوان […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

پارتیەکان زۆر خۆشن،مەلا مستەفا هەتا مرد نۆکەری شای ئێران وساواک بوو،لەسەر داوای ئەوان ئاشبەتاڵی بە شۆڕشێک کرد. مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی تا دوای ڕاپەڕین بارگەو بنەیان لە تاران و کەرەج بوو. ساڵی 1979 کە شا روخا بە خۆیان و جامانە سورەکانیانەوە پێش لەشکری پاسدار کەوتن بۆ گرتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان و سەدان کوردی ئەو پارچەیەیان شەهید کرد. لەشەری ئێران وعێراقدا لە فاو شان بەشانی پاسدار شەریان دەکرد،ئەمەیش ئەنفالی بارزانیەکانی لێکەوتەوە. لەشکری […]

  ئەوەی ڕودەدات و لە شاشەی تی ڤیەکانەوە دەیبیستین تەنها ئەو ڕوداوانەن کە ڕوو دەدەن ، دەکرێت بپرسین ئەگەر ڕاگەیاندن کاری گواستنەوەی ڕوداو بێت ئەی کێ ڕوداوەکان دروست دەکات ، ئەوەی دەیبینین گەر بکرێتە پیوانە بۆ ڕوداوەکان ئەوا جگە لە خلیسکێن بەسەر ڕوداوەکاندا هیچی تر نابێ ، ئەوەی کە زۆر بە خێرایی ڕودەدات ، لە پشتی کەوالیسەوە ڕێکەوتنێکی ناوچەیی و جیهانی هەیە لەسەری ، پلانەکە دانراوە و واژۆی هەموانی بەسەرەوەیە […]

  دوای سڕكردنیش نیه‌ت و ئاڕاسته‌كانیان ناشاردرێنه‌وه‌ ته‌نها ده‌توانن بۆماوه‌یه‌ك له‌قۆزاخه‌ی شه‌رمدا سڕ بن خۆیان له‌ به‌رچاو بزر بكه‌ن به‌ڵام ناتوانن له‌ بیره‌وه‌ری خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگادا خۆیان ون بكه‌ن ئه‌م نادیده‌ گرتنه‌ی ئه‌خلاق و عه‌قڵیان لێ ده بێته‌ لۆگۆی ناسینه‌وه‌یان به‌ سته‌مكاری و بێدادی سه‌رده‌می زێڕینی خۆیان له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و ئیداری دا بالێیانگه‌ڕێین له‌ ته‌پاوتلی زه‌مه‌ندا تاڵاوی هاتنه‌ سه‌ر چۆكی سیاسی ببینن كه‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌ پلیكانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌ماشای مافی […]