….. گاڵتە بازاڕی دەنگدان بۆ پرۆسەی کورسیراندۆمەکەی بنەماڵە وپارتی پاشکۆی کۆتایی هات، هەروەک چاوەروان ئەکرا بەرەی دەستەمۆی  پلە و پایە زۆرینەی هێنا بە دەنگدەرانی پارتی و هاو ئاوازەکانییەوە ، بەڵام  دیاردەیەکی تری لەگەڵ خۆیا هێنا ئەویش بەرەی ” هاو بەڵێ” کانی پروسەکەیە..ئەمەش ئەو کەسانەن کە تا رۆژێک یان چەن سەعاتێک پێش بەرێوە چونی گاڵتە جاڕییەکە هات و هاواریان ئەگەشتە عەرشی عەزیم کە ئەبێ بەرامبەر سیناریۆی ریفراندۆم خەڵکی کوردستان بڵێت نەخێر…لە […]

    بردنەوەی ریفراندۆم ئەگەر لەسەر ئەرزی واقع لەهەرێم و بەپێوەری راستی و دوور لە تەزویرات تەماشای بکەین، بەرەی نەخێر و بایکۆت سەرکەوت بەسەر بەری بەڵێدا، بەپێی ئەنجامی بەرایی، ئەوبەرەیەی بەهۆی ئەوەی هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی لەژێر دەستە، فۆرمی کوردایەتی گرتۆتە دەست و لەم گێژاوی نەهامەتی و برسیەتی و گرژی دۆخی هەرێم لە ناوەخۆ بەرەی بەڵێیە، ئەمە هێندەی رەهەندی سیاسی و پاوانی دەسەڵاتی لە پشت بوو، هێندە فۆرمێک نەبوو بۆ دروست […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

1- کاتیک که دایکم بی تاقه ت ئه بیت به فرمیسکه کانی گولی کراسه که ی ئاوئه دات 2- دوینی به هار! بوو گولیکی گریا که به بروکی ژنیکه وه سیس ببوو 3- کاتی وایه! له پرسه ی خوم دا دائه نیشم… ئه ده مه له پرمه ی گریان ئخ ری تو بلیت: که س به مه رگی من باوه رکات له م قەره بالغیه ی گوردستان

هاوپۆل : هۆنراوە

  لە خەیاڵی تۆدا وونبووم بەشوێن پێکانتا دەگەڕام بتدۆزمەوە زۆر دوور ڕۆشتم هیچم نەدی !! کاتێ بەتاڵ بووم لە ئومێد  ئیتر ڕەنگم زەرد هەڵگەڕا ووتم باشە خۆ خەیاڵە دەبا چاوم بکەمەوە چی ببینم ؟؟ نەک تەنها من ئەوە هەموو دنیا زەرد هەڵگەڕا تۆبڵێ ی ئەوانیش تۆ بناسن ؟ تاسەت بکەن ؟ یا ئەوەتا ئەوەندەی گەڵا وەریوەکان شێوەت هەیە و هەریەکەتان ڕەنگی گەڵایەک زەرد دەکەن !! ئابەم شێوە بەهەمووتان پایز و […]

هاوپۆل : هۆنراوە

پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە لەسەعات هەشتی بەیانییەوە دەستیپێكردووەو تا سەعات حەوتی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، پارێزگاكانی هەرێم‌و ناوچە دابڕێنراوەكانیش دەگرێتەوە. لەپرۆسەكەدا 5375 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، كە تێدا پرسیاری ئەوەیان لێدەكرێت، ئایا دەتەوێت هەرێمی كوردستان‌و ناوچە كوردییەكانی دەرەوەی هەرێم ببێتە وڵاتێكی سەربەخۆ؟ بڕیاری ریفراندۆم لەلایەن مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەحەوتی حوزەیرانی رابردوو درا، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری ناوخۆیی‌و دەرەوەی بەدواوە هات‌و كاردانەكانیش بەردەوامە. بەهۆی زۆری […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

  هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه‌ ڕوبه‌ڕوی ژیانی گه‌له‌كه‌مان ببێته‌وه‌، خۆمان ئه‌ركدار ده‌بینین بۆ پاراستنیان   گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ درێژای مێژوو پێكه‌وه‌ ژیاون، به‌ بێ ناكۆكی و ململانێ، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات و زهنییه‌تی ده‌سه‌ڵاتخوازی پێشكه‌وتو دواتر به‌ پیلانی هێزه‌ هه‌ژمونگه‌را و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاته‌ ئاراوه‌، له‌ ئه‌نجامدا ده‌سه‌ڵات بووه‌ به‌ خاوه‌ن ده‌ستكه‌وت و گه‌لیش به‌  قوربانی و كۆمه‌ڵكوژی باجه‌كه‌ی داوه‌، ئه‌مڕۆش دیسان له‌ باشوری كوردستان و عێراقدا […]

هاوپۆل : دۆسیە

                                                                             لە باشووری کوردستان، لە شاری خانەقینی قەشەنگ و جـوان، لە کۆڵانی گەڕەکێکدا، دوو کچـۆلەی جوانکیلە و رووخۆش و لێوبەخەندە هەبوون، ناویان گـوڵاڵە و هـەڵاڵە بوو؛ هەردووکیان لە ساڵێک و لە مانگێکدا و لەو گەڕەکەدا لە دایکبوون، تەنیا پێنج ماڵیش کەوتووبوونە نێوان ماڵەکانیانەوە، دراوسێتییان زۆر خۆشبوو. هەر لە منداڵییەوە، گوڵاڵە و هەڵاڵە یەکتریان زۆر خۆشدەویست، پێکەوەوە یارییان دەکرد، دوو هاوڕێی دڵسۆز بوون، پێکەوە چوونە باخچەی منداڵان، پێکەوەش چوونە قوتابخانەی […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

  بەنابەرو خوێنەری ئازیز ، بیروڕام لەم نوسراوەدا ئەوەنیە کە لەگەڵ سەربەخۆۆیی نەتەوەکەماندا نەبین بەڵکو بەپێجەوانەوە چونکە هەر نەتەوەیەک خاوەن کلتورو ئاڵاو ئاین و زوبانێکی تایبەتبێت واتا خاکیشی هەیە، ئێمەی نەتەوەی کورد بێبەشــ نین لەو خاکە بەپیتە سروشتیە کانزایە بەرفراوانەو حەقی خۆشمانە ببینە دەوڵەت، بەلام ئایە کێ مافی ئێوە دەدات دوای ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان، بەر لە دەنگدان دەبێت لێرەدا ڕاوەستین و لە ڕوانگەی ناوەکی و دەرەکی چەند […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

لە  ماوەی رابردوودا, هیچ دۆسیەیەك  بە ئەندازەی پاشەكەوتی موچەی موچە وەرگران, نەبووە  موزایەدەی پارتە سیاسییەكان و هەموو ئەوانەی مەرامی سیاسییان هەیە لەم كوردستانە, ئەگەر لە گۆگڵدا بە دوای دەستەواژەی پاشەكەوتی موچەدا  بگەڕێیت, تەنها ئەوانەی گوگڵ  دەیدات , 45100 وەڵامە, زۆری تریش خۆی لە گۆگڵیش شاردۆتەوە, هەرچەندە ئەم دەستەواژەیە هێشتا ساوەیەو  تەمەنی دوو ساڵی بەڕێ نەكردووە,  ئاخر موچە  پەیوەندی بە 1,4 ملیۆن هاووڵاتی كوردستانەوە هەیە,دەكاتە زیاتر لە 37%ی  هاووڵاتیانی كوردستان وێڕای […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

لەدوای ئەوەی دکتۆر بەرهەم لیستێکی نوێی ڕاگەیاند بەناوی ( هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیو دادپەروەری )  خوێندنەوەی جیاجیای  بەدوای خۆدا هێنا ، کە هەندێک وای دەبینێت ئەم لیستە نوێیە ئایندەیکی باشی دەبێ و  لە نێو کێڵگەی سیاسی کوردستانن دەبێت  بە ڕەقەمێکی گەورەو  حساب بۆ کراو . هەندێکی دیش بەپێچەوانەوە وای دەبینێت ئەم لیستە نوێیە توانای ئەوەی نابێت متمانەی بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بەدەستبێنێت و ناتوانێت ببێت بەڕەقەمێکی گەورەی نێو کێڵگەی سیاسی . لێرەوە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا