ڕێك بەناوی ساختەكاریەوە لەلایەن چەندین پێگەی ئەلیكترۆنی توركیا بنەماڵەی بارزانی ناوھێنراون. بارزانیەكان لەڕێگای (٧) شەریكە کەرەستە و مەكینە دابین دەكەن بۆ دروست کردنی جگەرەی ساختە لەشاری مێرسین. که سەرۆكایەتتی چاودێری و پشكنینی توركیا ئاشکرای كردووە. لەڕێگەی شەریكەی (کانی: kany) سەر بەنێچیرڤان بارزانی لەشاری دەھۆكەوە دەھێنرێتە کوردستان، پاشان ئەو جگەرانە دووبارە بەقاچاغ دەنێردرێنەوە بۆ تورکیاو دەفرۆشرێنەوە. بێجگە لەمەش، بەپێی گوتەی وتەبێژی پشكنینی گومرگی تورکیا، بنەماڵەی بارزانی دەستی ھەیە لە بەقاچاغ بردنی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەمەریکا دوپاتى دەکاتەوە؛ دان به‌ ریفراندۆمه‌ تاك لایه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌رێمدا نانێن، چونكه‌ بڕیار و ئه‌نجامه‌كه‌شی‌ نا شه‌رعیییە و کۆشکی سپی پشتیوانی‌ عێراقی یەکپارچەیە. ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، بڕیار و ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمه‌ تاك لایه‌نه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناشه‌رعییە و دانی‌ پێدا نانێن. وتویەتی: “نیگه‌رانیه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ده‌ره‌نجامه‌ خراپه‌ و چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ تاك لایه‌نه‌, چونكه‌ سه‌قامگیریی‌ و خۆشگوزه‌رانیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ناتوانرێت به‌ره‌وپێشببرێن له‌ رێگه‌ی‌ رێوشوێنی‌ تاك لایه‌نه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

  ئەوکاتەی قاسم یاسای”ئەسلاح زەراعی” دەرکرد،زۆربەی ئاغاو دەرەبەگە کوردەکان دژی بوون،چونکە خودی یاساکە دژی ئەوان بوو،بۆیە چوونە بەغدا تا قاسم لەو یاسایەی دەریکردوە پاشەکشە بکات،ئەمە هەوێنی یەکەم کاردانەوەو فیشەک تەقاندن بوو دژی ڕژێم، نەک ئەوەی بناخەی شۆڕشێک دامەزاربێت بۆ ڕزگاری کورد. مەلا مستەفا تازە لە روسیای بە ئازادی گەرابوەوە بەغداو لێی خۆش بووبوون،ئامادەی هیچ حیزب و شۆڕشێک نەبوو،نە دەیزانی حیزب چیەو نە دەیزانی شۆرش یانی چی،بەداخەوە دوایی کۆمەلێ خەڵک هێنایانە […]

چەند  رۆژێكە كەناڵەكانی راگەیاندن, هەر یەكەی بە  ئاوازو نەغمەیەك شیكردنەوەی نا زانستی بۆ ئەنجامەكانی  ریفراندۆمەكەی كوردستان  دەكەن,كاتێك  ئاوازی بەرژەوەندی  سیاسی بەسەر شیكاریەكاندا زاڵ دەبێت هیچ نرخێكی زانستی نابێت , جەماوەریش لە كۆتادا بێزار دەبێت لەم هەموو ستایش و رەخنەی بێ بنەمایانە, خەڵكی كوردستان لە مێژووی  تێكۆشانی سیاسی و سەربازی بۆ مافە نەتەوایەتییەكانی لە 11ی ئەیلولی 1961 ەوە بۆ 25ی ئەیلولی 2017 , كە 20454 رۆژە, تەنها رۆژێكی بۆ راپرسی ریفراندۆم  […]

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەبەشداریی حەیدەر عەبادى و وەزیرانى ناوخۆ و بەرگرى و نەوت  بەرێوەچو تیایدا پەرلەمان بڕیارێکی (13) خاڵی سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان و رێوشوێنەکانی بەغدا دژی هەرێم پەسەندکرد. دەقی بڕیارەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق: 1- ئەنجامدانی راپرسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە پێچەوانەی بڕگەکانی ماددەی (یەک)ی دەستورە کە دەڵێت: ئەم دەستورە زامنی یەکپارچەیی عێراقە و لەسەر ئەو بنەمایەش پوچەڵە و هەروەها هەمو رێکارەکانی دیکەش پوچەڵ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە هاوردەی بەنزین لە ئێرانەوە راگیرا و بەو هۆیەوە نرخی سوتەمەنی بەرز دەبێتەوە. غالب محەمەد، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم یه‌ك لیتر سوته‌مه‌نی‌ نه‌هاتوەته‌ سلێمانی‌ و له‌ سنوره‌كانی‌ باشماخ و په‌روێزخانه‌وه‌ راگیراوه. ئاشکرای کرد؛ زیاتر له‌ (300) تا‌نكه‌ر سوته‌مه‌نی‌ له‌ودیو سنوره‌كانی‌ هه‌رێم راگیراوه‌ و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ رێگه‌ نادرێت بێته‌ ناو هه‌رێمی کوردستانەوە. رونی کردوە؛ پارێزگای‌ سلێمانی‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی رادەگیرێت، ئەوەش بەبڕیاری حكومەتی عێراق. تەلار فایەق بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند، لەرۆژی هەینی‌و لەسەعات شەشی ئێوارەوە سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی هەرێم رادەگیرێت. تەلار فایەق راشیگەیاند، كە راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان لەسەر داوای حكومەتی عێراق، كە بڕیارەكە بەشێوەیەكی كاتی دراوە. دوو رۆژ پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ماوەی سێ‌ رۆژی دانا، بۆ راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان بۆ فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی، ئەوەش لەكاردانەوەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان. […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری سەربازی عێراق لەسنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی. محەمەد باقری لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ عوسمان غەنەمی سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق رایگەیاند لەكۆبوونەوەكە لەسەر درێژەی پشتیوانی‌و پاڵپشتییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەدەوڵەت، سوپا‌و حەشدی شەعبی‌و سەروەری عێراق رێككەوتین. هەروەها رایگەیاند “هەڵوێستی هاوبەشمان لەسەر قبووڵ نەكردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند”و جەختیشیكردەوە، كە ئەو سەربەخۆییە هیچ كات قبووڵ ناكەین. باقری ئەوەشی راگەیاند “ئێران بە تەنیا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

    ئێمە کێین؟ مەبەست لە ئێمە، ھەموو ئەو تاکە کەسە سەربەخۆیانەن، کە ھیچ ئایدیۆلۆجی و پارتیی و دەستەبژێرێک ئەوانی لە قاڵبنەداوە و خۆیان خودانی خۆیانن. بەواتایەکی دیکە (ئێمە)ی ئێمە، ئێمەیەکی خێڵەکی ، ئایدیۆلۆجی و ڕامیاریی و دەستەبژێریی نییە، ئێمەیەکی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی سەربەخۆی ئازایخوازانەیە، ئێمەیەک کە یەکێتی ئازادانەی تاکە سەربەخۆکان دەیئافرێنێت!   بە بۆچوونی من، بۆ کەسانێک کە بە ناسینی مێژووی پارتییایەتی و ئامانجی ڕاستینەی بزووتنەوە ڕامیارییەکان و ھەر […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

تەنھا لەتوركیا، بارزانی خاوەنی زیاتر لە (٤٠٠) كۆمپانیایە. لە (مێرسین و غازی ئانتاب) زیاتر لەدەیان کارخانەی داناوه (فابریکا: واتا معاملی زەبەلاح) وەکو خواردەمەنی، ئینشائی (بنیاتنان)، پێداویستی و خۆراکی و سەربازی، سوتەمەنی. واتا زیاتر له ٤٠٠ كۆمپانیا بەسەرمایەی بارزانی لەتوركیا كار ئەكەن. لەو ڕێژەیە (٢٥٠) شەریكە لەگازی ئانتابن، كەشارێیكی گەورەی تیجاری و سناعیە. لەسەدی ٦٤ كەنارئاوەكانی شاری مێرسینی كڕیوەو كاری قاچاغ و ھەناردەو ھاوردەی تێدا ئەكات، كە ئەوەیان لەڕاپۆرتێكیتردا ئەخەمەڕوو. ژیانی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا