٢٦/٨/٢٠١٧ ساڵانێکە خەڵکی کوردستان بە ساتە خۆشەکانیشیانەوە لە ژیانی بەرکەوتە و بۆماوەی دۆخی دروستبوی ئازادی ئێراق لە بەدەست خستن و وەگەڕخستنی دەستکەوتی مادی بۆ دروستکردنی خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی ناوچەکە لە نێو فۆرمی دەسەڵاتی ئێراقی نوێدا بۆ دروست بونەوە و گەشەپێدانی هاونیشتیمانیانی لە ژێر یاسا و سیستمی حوکمی نوێی دیموکراتی و دەوڵەتێکی ئازادا بەناوی نوێبونەوە و دەربازبون لە زوڵمی دیکتاتۆری ڕژێمی رەفتار فاشیستی ڕابوردوو . خۆ بەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستان ، بەناو چاک […]

    ئەو چوار دراوسێ دوژمنەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە ، بەهۆی پێکدادانی بەرژەوەندییەکانیانەوە لەسەر زۆر بابەت ناکۆکن ، تەنانەت ناکۆکی تورک و فارس ڕیشەیەکی قوڵی مێژوویی هەیە ، یان ململانێی سوونە و شیعە ڕیشەیەکی دوور و درێژی مێژوویی هەیە ، لەسەر هەموو بابەتێک ناکۆک بن ، بەڵام لە بابەتی دژایەتیکردن و پیلانڕێژی دژی کورد کۆک و برا و خاوەن یەک بڕیارن و ووڵاتی یەکتریش بەکاردێنن دژی کورد .   کاتێک […]

۱۹ی ئابی ۲۰۱٥ سەرەتایەکی نوێ بوو لەژیانی سیاسی و حوکمڕانی کوردستان، سەرتایەک بوو، خولیای دکتۆری دەرخست، سەرەتای دەرکەوتنی پاوان نخوازی حیزبی نیشانداین، بەسەر تەواوی بەها پیرۆزەکان، دەرکەوتنی ئەوبتانەبوو کەزەمەنێک بوو نەخشەی دەرکەوتنیان دەکێشا، تادواجار لە ۱۹ی ئابدا خۆیان نمایش کرد، دواجار هەندێکیان لە پەرستی خودای تاکەوە جارێکیتر گەڕانەوە بۆ سەردەمی جاهیلیەت و گەڕانەوە بۆسەردەمی پەرستنی بتەکان. سەرەتایەک بوو بۆناسینی هەموو ئەو دروشمە قەبانەی کە زەمەنێکە گوێی خەڵکیان پێ کاس کردبوو، […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

گۆڤارێكی ئه‌مەریكی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مەریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و توركیا و ئێران دژی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمن، برێت مه‌كگۆركیش ده‌ڵێت: هه‌مو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیه‌تی دژی داعش پێیان وایه‌ ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و ریفراندۆمه‌ نیه‌، و ماتیس له‌ هه‌ولێر هه‌ڵوێستی دژه‌ ریفراندۆمی دوپات كردوه‌ته‌وه‌، چاودێریكی‌ گۆڤاره‌كه‌ش مه‌ترسییه‌كانی‌ پشتگوێخستنی‌ داواكانی‌ ئه‌مریكای‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ خستوه‌ته‌ڕو. گۆڤاری نیوز ویك راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ كاتێكدا تیمه‌كی تره‌مپ هه‌وڵی دواخستنی ریفراندۆم ده‌ده‌ن به‌ڵام بارزانی-كورد- ده‌ڵێت دوایناخه‌ین. له‌ راپۆرتێكدا كه‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

یەکێک لە سیفەتەکانی نەوشێروان مستەفا ئەوەبوو کە هەرگیز موجامەلەی هیچ کەسێکی نەکردووە ، بەوەناسرابوو هەمیشە قسە لە ڕوو بوو ، چەندین جار لەزاری خۆشیەوە باسی لەوە کردووە ، کە ناتوانی لە بەرانبەر ناحەقی بێدەنگ بێت ، لەهەر کوێ یەک بووبێت هەرکەسێک بووبێت قسەی خۆی کردووە . بەڵام ئەو خۆی دوپاتی لەوە دەکردەوە تەحەددا دەکەم لە ژیانما قسەم لە ڕووی هەژاران کردبێت . لە چەندین کات و شوێنی جیا و گونجاو […]

    لەگەڵ بوونی ناڕەزایەتیەکی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی لەسەر ئەنجامندانی ڕیفراندۆی لە 25 مانگی ئەیلولی ئەم ساڵ بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان ، لێ گوێ نوگرتن و بشتگوێخستنی تەواوی ئەو دەنگ و لایەنانەیە داوای دواخستنی ئە پرسە دەکەن بۆ کات و ساتیکی گونجاو جێی سەر سوڕمان و تێڕامانە ، پێویستە وردبینەوە لەوەی ئاخۆ ئەو لایەنانەی دروشمی سەربەخۆی دەوڵەتی کوردیان بەرزکردوەتەوە و ئامادەکاری ڕیفراندۆم دەکەن لە ئێستادا ، ئەوەندە موکوڕو سورن […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

    بەرایی: بۆچوونی خۆم لەبارەی ڕێفراندۆم و جیابوونەوە و سەربەخۆیی و گەڕانەوەی بۆچوونی من لەبارەی ھەڵای (ڕێفراندۆمی ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧) بۆ ھەڵوێستی من بەرانبەر بەرەنجامە ئەگەرییە نیگەتیڤەکانی ئەو ڕێفراندۆمە.   بەبۆچوونی من، تەنانەت لەو بارەشدا کە ڕێفراندۆم کراوەتە ئامرازی سەپاندنی ناڕاستەخۆی بەرژەوەندی کۆمپانییەکان و دەوڵەتان، ھێشتا ڕێفراندۆم (دەنگدانی گشتی خەڵك لەسەر پرسەكان) زۆر لە بڕیاردانی ڕاستەوخۆ و ملھوڕانەی پارتییەکان و پارلەمانەکان و دەوڵەتەکان و کۆمپانییەکان باشترە، چونکە ڕێفراندۆم ئەگەری […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

    دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان سەرەڕای ئەنجامدانی پاکتاوی ڕەگەزی و نکۆڵیکردن لە بوونی کورد لە پارچەکەی ژێردەسەڵاتیاندا بە ڕێگەی تیرۆری ڕەش و سپی ، چەندین ڕێکەوتننامەشیان ئیمزاکردووە بۆ دژایەتیکردن لە تەواوی کوردستانی گەورەدا ، لە هەموو ڕێکەوتننامەکان دا سەرەڕای هاوکاریکردنی یەکتری لە ڕووی سیاسی و سەربازی و ئابوورییەوە ، خاکی یەکتریشیان بە قووڵایی چەندین کیلۆمەتر بەکاردەهێنا بۆ لێدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ، لەلایەکی دیکەوەش پەردەپۆشی کۆمەڵکوژییەکانی یەکتریان دەکرد بەرامبەر بە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

    ئینتیما بەو هەستە شاراوە بزێوە دەگوترێت کە لە سەرەتای دروستبونی مرۆڤایەتیەوە هەبووە و وە ئەمێنێ، چونکە حاڵەتێکی خۆنەویستە و هەمیشە هەژمونی زاڵە بەسەر مرۆڤدا بەڵام ئەمەش لە هەلومەرجی گونجاوی خۆیدا و وە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە . پێم خۆشە لێرەوە ڕۆ بچمە ناو ناونیشانەکەم و لەم هەرێمە ی خۆمانەوە دەست پێ بکەم کە قەول وایە ببێ بە دەوڵەت . ئێمەی گەنج ئەوەی کە پێمان ئەووترێ نەوەی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

  بەرایی، چەند ڕۆژێك لەمەوپێش ھاوڕێیەك پەیامێکی ناردبوو و نووسیبووی ” لە شاری سلێمانی کۆمەڵە کەسێك خەریکی دروستکردنی ڕێخراوێکن بەناوی ‘بزووتنەوەی دژی ھەژاری’ و من بە خۆم لەسەر ‘ناوەکەی’ سەرنجم ھەیە …” . ھاوکات ئەو ھاوڕێیە کۆپی بانگەوازەکەی بۆ من نارد، بەڵام تاکو کەمێك پێش ئێستا بواری خوێندنەوەی بانگەوازەکەم نەبوو. کاتێك دێڕی یەکەمی پاش سەردێڕەکەم خوێندەوە، خەیاڵ منی بردەوە ھاوینی ١٩٩٢، کاتێك کە ئەندامانی باڵای ڕێکخراوەکانی ( ‘ڕەوتی کۆمونیست’ و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا