کاراکردنەوەی پەرلەمان لەنێوان گەمە سیاسیەکانی پارتی ویەکێتی و واقیعی هەرێمدا بۆتە هەواڵی گەرمی سیاسیەکانی ئێستای میدیا‌و ڕۆشنبیران و تەواوی چین و توێژەکانی هەرێم، كاراكردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەجۆرێک وێنا دەکەن كەدەتوانێ تەواوی ئەو نەهامەتیانەی بەرۆکی خەڵكی گرتووە چارەسەر دەبن، ئیدی خۆشگوزەرانی باڵ دەکێشێ بەسەر کۆمەلگا. بەڵام حقیەقەت ئەوەیە، یەكێتی دەیھەوێ یاریەكانی سەردەمی پڕۆتۆكۆڵی ستراتیجی لەگەڵ پارتی زیندووبكاتەوە، بەبرابەشی لەڕووی سیاسی و ئیداری بەھەمان شكڵی برابەشی ئابوری لەگەڵ پارتی دۆخەكە بگەڕێننەوە […]
بەشی یەکەم ماوەیەکە پرسی ڕیفراندۆم بۆتە باسی گەرمی میدیا لۆکا‌ڵی و ئاسمانیەکان و نێو کۆڕ و کۆبونەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کوردانی تاراوگە وناوخۆی کوردستان و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی بەگشتی و وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە تایبەتی و تەنانەت وڵاتانی زلهێز و ئەوروپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیشی سەرقاڵکردوە. ماڵی حیزب و لایەنە سیاسیە ناکۆکەکانی لەمەڕ وڵاتەکەی خۆمان بەقوڕ بگیرێت،بەشێکیان بە وابەستەبون بە حکومەتە نەیارەکانی دەر و دراوسێ و هەندێکیان […]
كاتێك بارزانییەكان لە هەمبەر بەشداری پارتی لە شەڕی حاجی ئۆمەران بە كۆمەڵ جینۆساید كران, كورد نەك ئەزموونی وەرنەگرت, بەڵكە دوای 3 ساڵ , هەمان هەڵەی كوشندانەتر لە لێدانی چاڵە نەوتییەكانی كەركوك دوبارە كردەوە , ئیتر بۆ هێزەكانی ینك , پدك , حسك , بزوتنەوەی ئیسلامی لە سێ ساڵی داهاتوو بووە نەرێتی باو , تەنانەت كەوتنە پێشبڕكێی یەكتر لە كەوتنە پێش سوپای پاسداران, ئەم پێشبڕكێیەش گەیشتە ئەو ئەنجامەی ببینە خاوەند زۆرترین كەیسی جینۆساید لە جیهانداو قوربانی نمرە یەك لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە. ئەو حیزب و كەسایەتیانەش كە بڕیار بەدەستی ئەو تاكتیكە كوشندەیە […]
هەمومان دەزانین بنەمالەی بارزانی چۆن بەرامبەر بزوتنەوەی گۆران راوەستاو چیکردوە بەرامبەری،جوینەوەی ئەو باسانە پیویست نیە،ئەوەی هەیە چۆنە ئێستا پارتی بە هەمو شتێک رازیەو دەبێت بزوتنەوەی گۆران بەرامبەری چیبکات. ئەوەی پارتی دەیکات بەرهەمی تێکشکاندنیەتی،لەسەرو ئەمەیشەوە گۆران زەرور نیە باوەڕی پێبکاتو دوای بکەوێت،ئیتر بۆ هەمولایەک ڕونە کاراکردنەوەی پەڕلەمان هیچ قیمەتێکی نەماوەو بەسەرچوە،پارتی ئەمە دەزانێت بۆیە بەلایەوە ئاساییە کارا بکرێتەوە. کێشەی پەڕلەمان کە پەک خراوە پەیوەندی بە ڕیفراندۆمەوە نیەو لەسەر هەوڵی گۆڕینی سیستەمی […]
چۆن هەموو ئەزانین کە بنەماڵە و پارتی پاشکۆی گەندەڵترین هۆز و بنەماڵەن لەسەر ئاستێکی زۆر بەر فراوانترلە کوردستان، هەرواش ئەزانین ئەم بنەماڵەیە و بیرکردنەوی ” ئەقڵانی” ئەوەنە دوورن لە یەک وەک دووری 30/ی لە 31/ ی ئابەوەیە ، سەرەڕای ئەوەش کەسانی غەبغەبەیاری سەر بەم بنەماڵە هەزار پیاوە جار و بار خەڵکەنی تر بەوە تۆمەتبار ئەکەن کە خۆیان نەک هەر نیانە ، بگرە دەستیشیان ناکەوێت کە ئەویش بیر کردنەوەی ئەقڵانیە ،، […]
هه‌وڵه وه‌همییه‌کانی تیرۆر: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی کاتی خۆی یارمه‌تیی مه‌لا به‌ختیاری دا و له زیندان ده‌ربازی کرد، دوایی تاڵه‌بانی گرتیی و کوشتی، مه‌لا به‌ختیار به فێڵ ژنبرا و براکه‌ی لای خۆی دانا، هه‌وڵی دا، ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر ژنه‌که، دوای ئه‌وه مه‌لا به‌ختیاریش ژنه‌که و مێرده‌که‌ی له‌ناوبرد. به درێژی ڕووداوه‌که بخوێنه‌ره‌وه. لوتکه‌ی به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تی ئه‌وه‌یه مرۆڤ خۆی “خۆی” نه‌بێت، کهخۆیشت خۆت نه‌بووی تووشی به‌ریه‌ک که‌وتن و وورد وخاش بوون ده‌بیت، […]
گوتەیەکی تاتاری هەیە دەڵێت ” تەنها ئەو کەسەی کە دایکی نییە دەزانێت بێ دایکی مانای چی، تەنها ئەو کەسەش کە دەوڵەتی نییە دەزانێت بێ دەوڵەتیی یانی چی؟” زاراوەی ڕیفراندۆم : زاراوەی ڕیفراندۆم لاتینی( Referendum ) بەواتای ( ئەو شتەی کە دەبێت بۆی بگەڕێیتەوە ) هاتووە . لە ڕێگەی ڕیفراندۆم دەتوانی ڕاستەوخۆ دەربارەی کێشە گرنگەکانی ووڵات ڕای هاونیشتیمانان وەربگریت ، و لە خواست و ئارەزوو و بۆچوونەکانیان ئاگادار بیت . […]
کەس لاریی لەوە نییە پارتی لە هەموو حیزبەکان – ئیسلامییەکانی لێ دەربچێت – کۆنەپەرستتر و چەوسێنەرترە، بە کورتیی و بە پوختییەکەی حیزبێکی بنەماڵەییە و بڕایەوە، واتە حیزبەکانی تریش کۆنەپەرست و چەوسێنەرن و جیاوازییەکەیان لەگەڵ پارتی تەنها ئەمەیە رێژەی کۆنەپەرستیی و چەوسێنەرییەکەیان یەک تۆز کەمترە، بەڵام ئێستا کە پارتی ئەڵی (بەڵێ بۆ گشت‌پرسیی و سەربەخۆیی کوردستان) جا ئامانجەکەی لێی ئەمەیە کە قەیرانەکانی خۆی پێ چارەسەر بکات یان (بارزانیستان)ێکی سەربەخۆ دابمەزرێنێت یان […]
رۆژی سێشه‌ممه 4ی ته‌مموزی 2017 كۆریای باكور هه‌واڵی تاقیکردنەوەی موشەکێکی کیشوەربڕیان بڵاوكردەوه،کە مەوداکەی دەگاتە ئەمریکا،ئەمەیش ئەمریکاو گەورە زلهێزەکانی تۆقاندوە، کە دەیانەوێ جگە لە خۆیان کەس کەڵەگای دونیا نەبێت. ساڵی 1744 ئەمسچێڵ،لەسەر شەقامەکان ئیشی گۆڕینەوەی دراوی دەکرد،تا بە فامیلی بونە خاوەنی دروستکردنی سیستەمی بانک، لەوکاتەوە سیستەمی بانکی لە ڕێگای بنەمالەیەکی جولەکەوە لە ئەڵمان هاتۆتە بون،دروستبونی هیتلەربەدەر لە قورساییەکانی شەڕی جیهانی یەکەم لەسەرئەڵمان و ئیفلاس پێکردنی و فشارێکی توند لەسەریان بۆ قەرەبوکردنەوە،کە […]
سه‌رەڕاى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كۆشكی سپی، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مەریكا به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ، سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر روسیا و ئێران و كۆریای باكوردا په‌سه‌ندكرد. به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر روسیا و ئێران و كۆریای باكور له ئه‌نجومه‌نی پیران په‌سه‌ندبكرێت، پێشتر خرایه‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. به‌پێی رێوشوێنه‌كان؛ دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران، یاساكه ره‌وانه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵات ده‌كرێت تا ئیمزای […]