یه‌په‌گه رایگەیاندوە کە پارتی چوار شەرڤانی بیانی و شۆفێرەکەیان له ئاكرێ ده‌ستگیر کردەوە و چارەنوسیان نادیارە. ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ رۆژی شه‌ممه (24/6/2017) ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان له بازگه‌یه‌كی نزیك شارۆچكه‌ی ئاكرێ، چوار شه‌ڕڤانی بیانی به ناوه‌كانی جه‌سپه‌ر سوێدێر به‌ره‌گه‌ز سویدی و ئاندریاس چارلابۆس به‌ره‌گه‌ز سویدی و ئاندریۆ جۆنۆهید به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانی و لی ئیگیرتۆن به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانی ده‌ستگیر كردوه و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه. یه‌په‌گه ئاشكرای […]
کاک”عەتا قەرەداخی”بابەتێکی نوسیوە لە ژێر ناونیشانی”ڕیفراندۆم وشکاندنی شکۆی شار”،سەرتاپای بابەتەکەوهۆنینەوەی مێژولە” ململانێی تەریقەتی قادری ونەقشبەندیەکان” ەوە،تان “جەلالی ومەلایی” وتا بەئەمڕۆ،تەنها بۆ ئەوەیە پێمان بڵێت”ئەگەر دەنگ بە ڕیفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی نەدەین،واتای شکاندنی شکۆی شار”سلێمانی”دەگەیەنێت. دیارە لەم بابەتەدا ئەوە ئەرکی من نیە،خۆم لەقەرەی هەردو ڕێگا”نەقشبەندی وقادریەکان” بدەم،ئەم وتارە کورتەیش بەشی مێژویەکی سەدان ساڵە ناکا،تەریقەتی قادری وەک زیکرو تەپڵ ودەف،سۆفیگەریش وەک ئاوێتە بون لەگەڵ خودا‌و توانەوە لەناو عەشقەکەیدا،بونیان هەبوەوهەیە،هەمویشمان لەسەرئەوە کۆکین،هەردو ئەم ڕێبازە […]
ئەفسوس کە قەدەروموقەدەراتی گەل لە ئێستادا کەوتۆتە ژێرباری ڕەحمەتی ئەم سەرکردانە وئەم کادیرە عەسکەریو ڕێکخستنە حیزبیانەی دوێنێ‌و سیاسەتمەدارانی عەیار ٢٤ ئەمڕۆ کە بەئارەزوی خۆیان گەمەی پێدەکەن. ئەمەو بێسەرەوبەرەیی و گەندەڵی تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتی حوکمڕانی‌و بەڕێوەبردنی وڵاتیان دوچاری ئیفلیجی کردوە. گەورەکانم! لەڕادەبەدری فرت‌و فێڵ‌و چاوبەستەکێو سیناریۆو گەمەسیاسیو کۆبونەوە و لیژنەکانتانو هەڕەشە و هەتککردنو تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و ژنان کەڕۆژانە دەیانبینین و دەیانبیستین هەموانی نوقمی بێهیوایی و بێ‌بڕوایی و بێمتانەیی و ترسکردوە […]
بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، سعودیه و میسر و به‌حره‌ین و ئیمارات، (13) مه‌رجیان هه‌یه و ماوه‌ی (10) رۆژ مۆڵه‌ت به ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وحه ده‌ده‌ن. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر له زاری لێپرسراوێكه‌وه ئاشكرایكرد، ئه‌و چوار وڵاته عه‌ره‌بییه‌ی كه په‌یوندی خۆیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندوه، (13) داواكارییان ئاراسته‌ی ده‌وحه كردوه‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه‌یان كردوه‌ته مه‌رج بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر. به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، له‌ناو ئه‌و (13)ی مه‌رجه‌ی كه سعودیه و میسر‌و به‌حره‌ین و ئیمارات […]
کاکە یـــاد تەمەن شەش ســـاڵـــ لەمەلەوانگەیەکی ناوچەی باکوری ئەڵمانیا خنکاو خێزانەکەی ماوەی ساڵێکە لە غەم و پەژارەو ناخۆشیدان هێشتا نەتواندراوە لە ئێش‌و ئازاریان کەمکرێتەوە. ! ؟ کاکە یاد لەگەڵ خانەوادەکەی لە کۆتاهی ساڵی ٢٠١٥ هاتونەتە ئەڵمانیا .دوای ئەوەی جێنشینی هەتایی بون لە شارۆچکەی برێم شتادت لە باکوری ئەڵمانیا شەش مانگ بوو لە وڵاتی ئەڵمانیابوون یاد دەخرێتە بەر یەکەم قۆناغی گەشەکردنی مناڵ و لە باخچەی ساوایان وەردەگیرێ تا فێری […]
چەند ساڵێك دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوتەریب لەگەڵ پچڕاندنی هێڵەکانی پەیوەندی نێوان بەغداد و هەولێر، سەرقاڵی مۆنۆپۆڵی تەواوی جومگە و ناوەندە گرنگەکانی دەسەڵاتە لە هەرێم؛ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و وەزارەتەکان، دەزگای دادوەری، پەرلەمان لە ڕیگەی پەکخستنییەوە، پەیوەندیەکانی دەرەوە و دۆسیەی نەوت و گاز و داهاتی نیشتیمانی، .. تد هاوکات لەگەڵ دورکەوتنەوە لە بەغداد، پارتی بە جدی خەریکی قایمکردنی پایەکانی دەوڵەتێکە لەسەر نەخشە و هێڵکاری خەون و خولیاکانی بارزانی؛ میرنشین! […]
ئایا جەبھەی توركمان ھەر بەڕاست لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستاندایە؟ ئەگەر توركمانەكانی ھەرێم سەربەخۆیی كورد بەرز بنرخێنن دەوڵەتی توركیا كاردانەوەی چی دەبێت بەرامبەریان؟ سەرەتا بزانین سەربەخۆیی چیەو ئامانج لێی چیەو لەپێناو ئەوئامانجەدا چی كراوە؟ سەربەخۆیی: دامەزرادنی خۆبەڕێوەبەریێكە لەچوارچێوەی پارچە زەویەكی دیاریكراو كە نیشتمانی پێكھاتەیەكی نەتەوەیی یاخود ئایینی بێت، لەم نیشتمانەدا بەرژەوەندی ھاوبەش نیشتمانیان كۆدەكاتەوە، پێكەوە دەبن بەبونیادی دەوڵەت. گەلی كورد لەباشوری كوردستان خواستی سەربەخۆیی ھەیەو ئەم خواستە ڕیشەیەكی مێژووییەو قوربانی بۆدراوە و […]
ئه‌ندامێكی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتی پرۆسه‌ی ریفراندۆم وه‌ك پڕوپاگه‌نده به‌كارده‌هێنێت و ئێستا ده‌وڵه‌ت یان سیستمێكی سه‌ربه‌خۆ بده‌یته پارتی ره‌تی ده‌كاته‌وه. دوران كاڵكان، ئه‌ندامێكی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی چانێڵ نیوز رایگه‌یاندوه: پارتی پرۆسه‌ی ریفراندۆم وه‌ك پڕوپاگه‌نده به‌كارده‌هێنێت و هێشتا رون نه‌بوه‌ته‌وه كه ئاخۆ په‌رله‌مانی باشوری كوردستان بڕیاری به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆمی داوه یاخود نا. راشیگەیاندوە؛ ئه‌گه‌ر ئێستا به پارتی بڵێن جیا ببه‌ره‌وه و سیستمێكی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنه، […]
رێژەیەکی زۆری خەڵکی کوردستان ، گەیشتوونەتە ئەو تێگەیشتنەی ، کە دەبێت جۆر و کەرەستەی بڕیاردان و بەڕێوەبردن لە قۆناغە چەپەڵییەکی ئێستایەوە بگوازرێتەوە بۆ سەر لە نوێ کارکردنی قۆناغێکی جیاوازتر لە ڕابووردو و ئێستای چەق بەستو. کە هەوڵدانێک بێت بۆ دەربازکردنی خەڵکی کوردستان لەم جۆرە دەسەڵات و ژیانەی بۆتە مەرگ و مۆتەکەی تۆقاندن بۆیان و ناتوانن وەک مرۆڤێکی ئاسایی ئاسودەیی بۆ ئایندە و پەتەویی بۆ دواڕۆژیان بنیات بنێن. بۆیە شۆڕش ئەگەرێکی […]
هەمیشە باس لەوە دەكرێت كەپیاوان حەز دەكەن ئەو خانمەی خۆشیاندەوێت قژی درێژ بێت، بێگومان ئەمە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی قژی درێژ لای پیاوان گونجاوترە. ڕەنگە هۆكارەكانی ئەم ئارەزووەی پیاوان جیاواز بێت بەشێكیان واهەست دەكەن كە قژی درێژ سەرنجراكێشترە، یان وەك جیاوازیەك لەنێوانی هەردوو ڕەگەز دەیبینن، بەڵام ئایا ئەم دروستە و ئەگەر خانمێك قژی كورت بوو سەرنجراكێش نییە؟ بەپێی توێژینەوە زانستیەكان بەشێكی سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی ڕەگەزی نێر […]