وێنەی شەڕڤانێک و سەربازێکی سوپای ئەمریکی لە سنوری رۆژئاوای کوردستان ئەردۆگان توڕە دەکات. ئەمرۆ یەکشەممە  ٣٠/٤/٢٠١٧ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا بە فەرمی نیگەرانی خۆی و وڵاتەکەی لەسەر جێگیرکردنی سوپای ئەمریکا لە سنوری رۆژئاوای کوردستان و تورکیا راگەیاند. رۆژنامەی حوڕییەتی تورکی لە چاپی ئەمڕۆیدا بڵاویکردۆتەوە “ئەردۆگان پێش گەیشتەكەی بۆ وڵاتی هیندستان، لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی ئەو وێنەیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاکراوەتەوە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە”. حوڕەیەت ئەوەشی نوسیوە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

کورد لەوەتەی هەیە یان خۆی ژیر دەستە بوە یان پاڵپشتی دوژمنەکانی بوە دژی نەیارەکانی لەناو خاکی کوردستان بەردەوام هەرگروپ و لایەن و حزبێک دروست بو بێت سەرەتا بەوەدەستی پێکردوە کە یەکەم هەنگاوی گەڕانەوەی حکومڕانی بۆدەستی کورد خۆی دواتر دادپەروەریە هەندێک لایەن لەسەر بنچینەی خێڵەک و هەندێک لایەن لەسەر بنچینەی تەکنۆکرات و هەندێک لەسەر بنچینەی بیروباوەڕبوە وبەهەمو شێوەیەک دژی دکتاتۆریەت بون و لەخەمی میللەت دەبون بێ گومان بەقسەی خۆیان بەڵام هەمو […]

  ماوەیەک لەمەوبەر و بە ئیستایشەوە هەمومان ڕۆژانە بینەری تراژیدیای وەرگەڕانی یەخت و خنکانی گەنج و ژن و منداڵی کورد بوین لە ڕێگەی هات و نەهاتی گەشتن بە ئەوروپا ، خەڵک بە لێشاو کۆچیان دەکرد لە هەرێمێکی پڕ داهاتی پڕ سامانی سروشتی و لە جوانترین سروشتی دنیادا کە کوردوستانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا کە هیچ وڵاتێکیان نە لەڕوی سامانی سروشتیەوە و نە لەڕوی جوانی سروشتەوە هێندەی هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندنین ، خەڵکی […]

هەر مرۆڤێك لەسروشتی خۆیدا لانیكەم یەك بەهرەی هونەری هەڵئەگرێ، ئەگەر دوور بێ لەهەندێ نەخۆشی واتە ساغ هاتبێتە دنیاوە. بەهەمان جۆر هەر میللەتێكیش لە مێژووی ژیانی خۆیدا بەبڕی زۆر یان كەم كەرەسەی هونەری تیایە، كە زۆر جار ئەم كەرەسە هونەریانە ئەتوانن ببنە وێنەی شاكاری هونەری یان ئەدەبی جیهانی لە فۆرمی فیلمدا، شانۆدا، شیعر ، رۆمانا یان موسیقاو نگاركێشیدا.   پرسیار ئەمەیە بۆ هەموو كەس بەرهەمی هونەری یان ئەدەبی نیە؟ یان بۆ […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بەرێز وەزیری بەرگری ئەمەریکا(James Mattis ) لە رێگای پەیجێکی نزیکی خۆیەوە داوایەکی ئاراستەی هەموان کردووە و ئەوانەی هاوخەمی کوردانن ، لە بیانی و کوردان ، نامەیەکی بە پۆست بۆ بنێرن لە ولاتەکانی خۆتانەوە بۆ ئەو ئەدرسەی کە بۆی دەستنیشان کردوین.. ئەو پەیجە کە نزیکە لە وەزیری بەرگری ئەمەریکی دەڵێت: شانسێکی باشترە بۆ ئەم بابەتە ئەگەر بە پۆست بە نامەی کاغەزیی بۆ بەرێز وەزیری بەرگری ئەمەریکا بنێرن بنێرن. هاوڕییان ، برایان […]

ئافرەتێكی پاسەوان لە بەندیخانەكانی ڕژێمی كۆریای باكوور چیرۆكی ئەشكەنجەدان و لێدان و دەستدرێژیكردنەسەر بەندكراوەكانی ئەو وڵاتە دەگێڕێتەوە. لیم های جین، هێشتا ئەو رۆژەی بیرناچێتەوە كە دوای ئەوەی دوو برا هەوڵی هەڵهاتنیان داوە لە كامپەكە، دەستبەجێ وەكو تۆڵەسەندنەوەیەك حەوت ئەندامی خێزانەكەیان كوشتووە. ڕوونیشیكردووەتەوە دوای چەند هەفتەیەك دوو براكە لەچین دەستگیركراون و ڕادەستی رژێمی كۆریای باكوور كراونەتەوە و كاتێک  گەڕێندراونەتەوە بۆ كامپەكە هەموو جەستەیان شوێنی لێدان و ئەشكەنجەدانی پێوەدیار بووە.   بەپێی […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

ئەو سەربازەی پێشووی سوپای ئەمریكا، كە ئوسامە بن لادنی سەرۆكی قاعیدەی كوشت، وردەكاری كوشتنەكەی ئاشكراكرد، كە لەساڵی 2011 لەگەڵ تیمێكی تایبەتی سوپای وڵاتەكەی ئەو پرۆسەیان ئەنجامدا. سەربازەكەی پێشووی سوپای ئەمریكا ناوی رۆبەرت ئۆنێلەو تەمەنی 41 ساڵە، لەكتێیكدا، كە بەناوی  “The Operator” بڵاویكردووەتەوە ئاشكرایكردووە، كە ئوسامە بن لادنیان لەبینایەكی سێ‌ نهۆمی كوشتووە. رۆبەرت ئۆنێل ئاشكراشیكردووە، كاتێك ئێمە چووینە نهۆمی یەكەمی ئەو بینایەی سەرۆكی قاعیدەی تێدا بوو، رووبەڕوی شەڕێكی قورس بووینەوە لەگەڵ […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

ساڵح موسلیم تورکیا بە هاوکار و پشتیوانی داعش ناودەبات و داوا دەکات ناوچەی دژە فڕین لە رۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت. ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند؛ هه‌ر كاتێك فشار له‌سه‌ر داعش دروست بكرێت توركیا به‌مجۆره‌ هێرشانه‌ی‌ كه‌ ده‌یكاته‌ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان، یارمه‌تی‌ داعش ده‌دات. ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، له ‌ئێستادا ئه‌وان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا‌ و داعش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی‌ به‌ بارگرانی‌ ناوبردوەو داوای له‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان كرد،‌ بۆ رێگری […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

دوای ئەمەریکا، هێزەکانی روسیاش کە لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر کرابون، لەگەڵ شەڕڤانان بەرەو سنورەکانی تورکیا جوڵەیان کرد. به‌ ئامانجی‌ رێگریی‌ له‌ هێرشی‌ سوپای‌ توركیا ئه‌و هێزه‌ روسیه‌ی‌ كه‌ له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین-ی رۆژئاوای كوردستان جێگیر کرابون، رۆژی شەممە‌ به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ توركیا جوڵه‌یان پێكراوه‌. سایتی‌ (خه‌به‌ر24) له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، ئاشكرایكردوه،‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپای‌ توركیا هێزی‌ له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین كۆكرده‌وه‌، ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ شەممە هێزه‌كانی‌ روسیا به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ توركیا جوڵەیان پێکرا. بەوتەی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەمریكا هێزێكی سەربازی لەنێوان سنوری توركیا‌و سوریا جێگیر دەكات بۆ رێگركردنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆژاڤا ئەمریكا هێزێكی سەربازی بە تانكەوە لەسەر سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستانی‌و توركیا رەوانە كرد بە مەبەستی جێگیركردنی ئەو هێزی ئەو وڵاتە. ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئامانج لە جێگیكردنی ئەو هێزە بۆ وەستانی هێرشەكانی توركیایە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كە ماوەیەكە ئەو هێرشانەی توند كردوەتەوە. لەم گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت كە ئۆتۆمبێلە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان