وادەی رزگارکردنی رققە لە لایەن شەڕڤانان و هاوپەیمانانەوە نزیک دەبێتەوە و نامەى دەرچون لە شارەکەیان پێدەگەیەنن، لە بەرامبەردا داعش گەمارۆکانی بۆسەر دانیشتیوانی شارەکە توندتر دەکات و وەک قڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنێت. ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس له‌ راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا نزیكه‌ی‌ (300)هه‌زار كه‌س له‌ شاری‌ رققه‌ ده‌ژین ‌و جگه‌ له‌ بۆمبڕێژكردن ‌و دانانی‌ بازگه‌ له‌سه‌ر زۆربه‌ی‌ رێگاوبانه‌كان، داعش فه‌رمانی‌ ده‌ركردوه‌ به‌وه‌ی‌ پیاوانی‌ شاره‌كه‌ جلوبه‌رگی‌ چه‌كدارەکانیان بۆ ئەوەی به‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

مایكل رۆبن رایده‌گه‌یه‌نێت؛ ئه‌ردۆغان بوه‌ته‌ قه‌زافی دوه‌م ‌و سیاسه‌ته‌كانیشی ده‌بنه‌ هۆكاری پارچه‌ بونی توركیا. مایكل رۆبن، تویژەر و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی ئه‌مه‌ریكی و راوێژكاری پێشوی‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی فوراتنیوز، رایگه‌یاند: پێشبینی‌ ده‌ست پێكردنی ئاڵۆزییه‌كی ماوه‌ درێژ له‌ ناوخۆی توركیا ده‌كات و  هۆكاری ئه‌وه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیایه‌. ئەو توێژەرە ئەمەریکییە؛ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌ردۆغان زیاتر بكرێن، ئه‌گه‌ری پارچه‌بونی توركیا له‌ ئارادایه‌. بەوتەی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

تیمێكی‌ ته‌كنیكی‌ سه‌ردانی‌ به‌نداوی‌ فورات له‌ رۆژئاوای رققە ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌كی‌ جدی‌ له‌ سه‌ر روخانی‌ به‌نداوه‌كه‌ نییه‌. ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات رێگه‌یاندا تیمێكی‌ ته‌كنیكی‌ و ئه‌ندازیاری‌ مانگی‌ سوری‌ عه‌ره‌بی‌ سوریا سه‌ردانی‌ به‌نداوی‌ فورات بكه‌ن كه‌ گه‌وره‌ترین به‌نداوی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌ و كه‌توه‌ته‌ سه‌ر روباری‌ فورات له‌ باشوری‌ رۆژئاوای‌ رققە و ده‌نگۆی‌ روخاندنی‌ هه‌بو له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردودا. ئه‌حمه‌د عه‌لی‌ خه‌ڵه‌ف، ئه‌ندامی‌ تیمه‌كه‌ له‌ دوای‌ سه‌ردانی‌ به‌نداوه‌كه‌ رایگه‌یاند: […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئه‌ندامێكی‌ ته‌ڤده‌م رایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا سه‌ركه‌وتنی‌ فیدڕاڵی‌ رۆژئاوا وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ده‌بینێت و به‌ هاوكاریكردنی‌ تیرۆریش ده‌یه‌وێت رۆژئاوای‌ كوردستان بكاته‌ ئامانج. ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ڤگه‌ری‌ كۆمه‌ڵگای‌ دیموكرات (تەڤدەم) رایگه‌یاند: ئه‌و سیستمه‌ دیموكراتیه‌ی‌ كه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بونیادی‌ ناوه‌ به‌ دڵی‌ توركیا نیه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و وڵاته‌ به‌ هاوكاریكردنی‌ گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان سیستمی‌ فیدراڵی‌ رۆژئاوا و باكوری‌ سوریا ده‌كاته‌ ئامانج. وتیشی‌: كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئه‌ستانه‌ و جنێڤ بێ ئه‌نجامن چونكه‌ ئه‌و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

لەقەندیل پیلانێك بۆ تیرۆركردنی‌ موراد قەرەیلان سەركردەی‌ دیاری‌ پارتی كرێكرانی كوردستان پەكەكە پوچەڵكراوەتەوەو چەند كەسێكیش دەستگیركراون، بەرپرسی‌ پەیوەندییەكانی‌ دەرەوەی‌ پەكەكەش ئاشكراكردووە، “دەوڵەتی‌ توركیا بەردەوام پیلانی‌ لەدژی‌ هەڤاڵانی‌ ئێمە هەبووەو هەیە، بەڵام سەركەوتوو نابن”. سەرهەد ڤارتۆ، بەرپرسی‌ پەیوەندییەكانی‌ دەرەوەی‌ پەكەكە لەچاوپێكەوتنێكی‌ لەگەڵ هەفتەنامەی ئاوێنە، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی ‌هەوڵی‌ تیرۆركردنی‌ موراد قەرەیلان رایگەیاند “ئەوان هەمیشە ئاگاداری‌‌و زانیاری‌ پێشوەختیان سەبارەت بەو هەوڵ‌‌و پیلانانەی‌ دەوڵەتی‌ توركیا هەیەو بەردەوام ئەم پیلانانەش روبەڕوی‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەو بانگەشەیەی لە ئێستای (دونیای شاشەكان) دا دەكرێت بۆ گۆڕینی سیستەم، یان پاككردنەوەی ئەم دونیایە، بانگەشەیەكی شاشەییە. چ ئەوانەی لەپشت شاشەكانەوە قسە دەكەن، چ ئەوانەی گوێ‌ لەو بانگەشە شۆرشگێرییە ناواقیعییە دەگرن، ئامادەییان تێدانییە كەمێك لە رۆحی خۆیان ورد ببنەوە و جەسارەتی جوڵەیەكی راستەقینە بخەنە ئەستۆی خۆیان. نائومێد بوون لە دۆخێكی وەك ئەوەی ئێستا، نائومێد بوون نییە لە بازارێكی داتەپیو، یان لە دەسەڵاتێكی بیمار، یان لە چارەسەرنەبوونی قەیرانەكان، بەڵكو نائومێدبوونە لەو […]

ئەو پێنج منداڵە ئێزیدییەی کە شەڕڤانان لە سەربازگەیەکی نزیک شاری رققە ئازادیان کردبون، ئەمڕۆ گەیشتنەوە شەنگال. ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی روسی لەسەر زاری موراد خالتی، چالاکوان و راگەیاندنکاری ئێزدییەوە بڵاوی کردەوە، پێنج منداڵی ئێزیدی کە لە سەربازگەیەکی (بێچوەشێرانی خەلاف) لە نزیک رققە ئازادیان کردبون، ئەمڕۆ گەیشتنەوە کۆمەڵگەی کۆمەڵگەی خانەسوری سەر بە قەزای شەنگال. ئەو چالاکوانە ئاشکرای کرد؛ سیان لە منداڵەکان کە تەمەنیان (9-16) ساڵە، دانیشتوی گوندی تەل بەنات و دوانەکەی دیکەش […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

پۆلیسی‌ ئه‌ڵمانیا ئاشکرای کرد؛ دراوێكی‌ ئاڵتونی‌ كه‌ كێشه‌كه‌ی‌ (100) كیلۆ گرامه‌ و نرخه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ پێنج ملیۆن دۆلارە لە مۆزەخانەی بەرلین دزراوە. وینفرید وێنزل، وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ به‌رلینی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: شه‌وی‌ رابردو چه‌ند دزێك، له‌ سەعات (3:30) خوله‌ك به‌كاتی‌ ئه‌ڵمانیا، له‌رێگه‌ی‌ یه‌كێك له‌ په‌نجه‌ره‌كانه‌وه‌، چونەتە‌ ناو مۆزه‌خانه‌ی‌ بۆدو دراوێكی‌ ئاڵتونییان دزیوه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ی‌ (100) كیلۆگرامه‌. وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ به‌رلین رایگەیاند: ئه‌و دراوه‌ی‌ كه‌ دزراوه‌، ئه‌ستورییه‌كه‌ی‌ (1.18) ئینجه‌ و تیره‌كه‌شی‌ (53) سانتیمه‌تره‌، له‌سه‌ر […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بزوتنەوەی وەهابییەت: موحەمەد كوڕی عەبدولوەهاب، بناغەداڕێژەری بزووتنەوەی وەهابییەت، بانگەشەی بۆ گەڕانەوە بۆ ئیسلامی ڕەسەن و پاككردنەوەی ئیسلامی سەرەتایی لە بەلاڕیداچوونەكان دەكرد.  بەهۆی پاڵپشتی بنەماڵەی سعودی لە كوڕی وەهاب، عەرەبستان لە ژێر هژمون و دەسەڵاتی ئیمپراتوری عوسمانی ئازاد بوو، لە دواییشدا سەربەخۆ بوویەوە.  ئامانجەكانی بزووتنەوە بریتی بوون لە خەبات دژی بێ باوەڕی و كۆنەپەرستی، هەروەها خەبات دژی عەقڵ/فەلسەفە و عیرفان و زیندووكردنەوەی یەكڕیزی ئایینی – عەرەبی خەلافەت و دژایەتی كردنی توركەكانی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ناسیونالیزم/ ئیسلامی مودێرنی عەرەبی: پاش لاوازبوونی دەمارگیری عەرەبی و هێرشی قەومی تورك، كە هاوشێوەی عەرەبە ئیسلامییەكان بە مەبەستی تاڵانكردن هێرشیان كردووە، دەسەڵات و خەلافەت كەوتە دەستی توركەكان و بەرژەوەندی ئەوان. هاوكات لەگەڵ داڕمانی ئیمپراتوری عوسمانی و هەروەها لەناوچوونی خەلافەتی ئیسلامی، نەتەوە عەرەبییەكان كەوتنە نێو بۆشاییەكی فكرییەوە و لە چوارچێوەی ئەو وشیارییەی كە بەهۆی ناسیوناڵیزمی عەرەبی دەستیان كەوتبوو، بۆ زیندووكردنەوەی هژمونی و دەسەڵاتی ڕابردووی خۆیان دەرفەتێكیان بۆ رەخسایەوە. هەموو جارێك وەك […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا