ئاژانسى هەواڵى فەڕەنسا ژمارەیەک وێنەی ژنە شەڕڤانەکانى بە ناونیشانى “جوانى شەڕ لە دژى بەبەریەت دەکات” بڵاوکردەوە. وێنەکان لەلایەن وێنەگر دەلیل سلێمانەوە گیراون. ئەمڕۆ ٣١ى ئازاری ٢٠١٧ ئاژانسى هەواڵى فەڕەنسا (AFP) ژمارەیەک وێنەى شەڕڤانانى بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن وینەگر دەلیل سلێمانەوە گیراون و دەلیل لەبارەى وێنەکانەوە وتویەتى “کاتێک من وێنەى شەڕڤانە ژنەکان دەگرم، کە شەڕ لە دژى داعش دەکەن. جارێکیتر ئەو ئارامییەم بۆ دروست دەبێت کە دادپەروەرى لە جیهاندا هەیە”. وێنەگرەکە ئەوەشى […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەمڕۆ جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان، کەجەکە سەبارەت بە بابەتەکانی (ریفراندۆمی ١٦ی نیسان بۆ گۆڕینی دەستووری تورکیا)، (بەدیموکراتیبوونی سوریا)، (چارەسەرییەکان بۆ ئاڵۆزییەکانی شەنگال) و هەروەها (بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی) قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد. جەمیل بایک لە قسەکانیدا باسی لە دۆخی نالەباری تورکیا کرد لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا و ڕایگەیاند، دۆخی ناوخۆی تورکیا و سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان لەبەرامبەر تورکیادا دەیسەلمێنن، ڕێککەوتنی ئاکەپە و مەهەپە ئەگەری سەرکەوتنی نییە و ئەوەی وا […]

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی بەرازیل بەهۆی “تێوەگلان لە گەندەڵییەوە” بە 15 ساڵ زیندانیكردن سزادرا، ئەوەش لە میانەی ئەو هەڵمەتەدا دێت كە ئەو وڵاتە دەستیپێكردوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدواردۆ كونها سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی بەرازیل لە لایەن دادوەری باڵای دژە گەندەڵی سێرجیۆ مۆرۆ، بە 15 ساڵ زیندانیكردن حوكمدرا. ئەوەش بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس. لێكۆڵەرەوان دەڵێن “ئەو بەرپرسە ملیۆنان دۆلاری وەك بەرتیل وەرگرتووە وەك بەشێك لە تۆڕێكی فراوانی گەندەڵی، كە سیاسەتمەداران و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ توركیا باسی دروستكردنی ناوچەی ئارامیان كردووە لە سوریا، لە ئێستاشدا چەند بژاردەیەكی قورسیان لە بەردەستدایە بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە. ریكس تیلەرسۆن وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بۆ تاوتوێكردنی‌ چەند پرسێك لەگەڵ دەسەڵاتدارانی‌ ئەو وڵاتە، لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبوویەوە. رێكس تێلێرسۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ هاوتا توركییەكەی مەولود چاوەش ئۆغڵۆ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

نەمساو سویسرا چوونە پاڵ ئەڵمانیا بۆ قەدەغەكردنی كۆبونەوەكانی نوێنەرانی پارتی دادوگەشەپێدانی توركیا لەو وڵاتانە بەئامانجی كۆكردنەوەی دەنگ بۆ راپرسییەكەی ئەو وڵاتە كەوابڕیارە 16ی نیسانی ئەمساڵ بۆ هەمواركردنەوەی دەستوری توركیا ئەنجامبدرێت كە دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار فراوانتر دەكات. بازنەكەیەی نەمسا رۆژی هەینی رێگری لەكۆبونەوەی بەرپرسێكی پارتی دادوگەشەپێدانی توركیا كرد لەگەڵ ژمارەیەك لەتوركانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە. ” لەبەر چەند هۆكارێك كە پەیوەستن بە دروستكردنی مەترسی لەسەر ئاسایش و سیستمی گشتی ” وەك پۆلیسی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

وته‌بێژی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕه‌یی فورات رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ده‌وروبه‌ری‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌بقه‌ ته‌نها دو گوند ماوه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و  له‌ پێناو سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوی‌ فوراتیشدا پێشڕه‌وییان وه‌ستاندوه‌. جیهان شێخ ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕه‌یی فورات بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی رققە، رایگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنی‌ کۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ رققه‌ به‌ سه‌ركه‌وتویی به‌رده‌وامه ‌و دابه‌زینی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌ڕێگه‌ی‌ ئاسمانییه‌وه‌ له‌ باشوری‌ ته‌بقه‌ بۆ رزگاركردنی‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌بقه ‌و به‌نداوی‌ فورات بوە. وتیشی :”به‌ کۆنترۆڵ کردنەوەی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ته‌بقه‌ له‌ ئازادكردنی‌ شارۆچكه‌ی‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بۆ گەلی وڵاتپارێزمان لەباشوری كوردستان ژنان و گەنجانی پێشەنگ، دەوڵەتی توركیا و حكومەتی ئەردۆغان لە بەرواری 4 / 5 / 2015 كۆشەگیریەكی توند و مەودا درێژی بەسەر رێبەری گەلانی كوردستان رێبەر ئاپۆدا سەپاندوە و هەتاوەكو ئەمرۆش بەردەوامە، هەمو لایەك ئەوراستیە دەزانن كە دەوڵەتی توركیا بەپێی ماوە درێژی و ماوە كورتی كۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ شێوازی هێرشەكانی خۆی كۆڕیوە و ئامانجی ئەو تەنها لاوازكردن و لەئەنجامدا لەناوبردنی گەلی كورد و دەنگی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ڕەوایەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک نابێت بکرێت بە دەستکەوتی حیزبەکان. بەڵکو دەبێت بکرێت بە دەستکەوتی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک و دەوربەری. ئاڵای کوردستان دەبوو لە یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینەوە، یان لە یەکەم ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی فاشی سەددام و بەعسیەکانەوە لە کەرکوک و لەسەر هەموو ناوچە کوردیەکان یان ناوچە و دەڤەر و شار و شارۆچکە کوردستانییەکان هەڵبکرایە. بەڵام نەک ئەمە نەکرا، بەڵکو کاتێک (ئاغای مەتەری) ئێرانیی هات بۆ سلێمانی بە پەلە […]

بابە ڤانگا   سۆفیەکی نابینا بووە ، کە بەڕەچەڵەک (بولگاری)ە ، لە (۳۱/۱/۱۹۱۱)لە دایک بووە وە لە (۱۱/۸/۱۹۹٦) لەتەمەنی (۸۵) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە ، وە بە (نوسترادامۆس) ناسراوە ، کە پێشبینی هەندێ ڕووداوی کردووە کە لە ئێستادا ڕاست دەرچوون و هەندێکیشیان لە ئایندەدا ڕەنگە ڕووبدەن …!!! وە هۆشداری داوە لەسەر هەڵدانی گروپێکی تیرۆرستی بەناو ئیسلامی لە عێراق و شام کە ناسراوە بە داعش . . بەناوبانگترین پێشبینیەکانی (بابە ڤانگا): […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

قاچاخچیەکانی نەوت،جا چ سەرانی پارتی و یەکێتی بێت،چ تورکمەنەکان،چەند ڕۆژێکە دەستیان کردوە بە ژێر مێزەکانیانداو بۆ سەرقاڵکرن و گەمژەکردنی خەڵک،بۆ ڕاکێشانی سۆزی ئینسانە کڵۆڵ وداماوەکان،تا لە هەڵبژاردنەکاندا بەکاریان بهێنن ونەوتو سامانی زیاتر بدزن،مەلەفی ئالایان هێناوەتە سەر مێزو سەرقاڵی لێدوانن. بیستو شەش ساڵە لە ناوچەی سلێمانی ئاڵا هەڵدراوە بە بێکێشە،لەژێر ئەو ئالایەدا سەرانی پارتی و یەکێتی شاهانە دەژین، بوونە ملیاردێڕو خەلکیش نانی نیە،ئاوی پاکی نیە،ئازادی و ژیانی نیە،لە هەولێرو بادینان بیست و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا