پێش  باس خوێنەر” هاولاتیانی ئازیز  ئێوە بڕوانن و بەمێژودا بچنەوە“ نەوەکانی شێخ مەحمودی حەفید لە ساتە وەختی   شۆڕشی مەهابات و  لەسێدارەدانی پێشەوا قازی مەحمەد، هەرەسی شۆڕشی ئەیلول،  وێرانکردنی قەڵادزێ،  ئەنجامدانی پرۆسەی ئەنفال، کیمیابارانکردنی هەلەبجە،  راپەڕینی بەهاری ١٩٩١،  دامەزراندنی پەرلەمانی هەرێم و  شەڕی براکوژی، هاتنی ده‌بابه‌کانی گاردی کۆماری سه‌ددامی دیکتاتۆر بۆناو  په‌رله‌مانی کوردستان، هەمو ئەو ناعەدالەتــیانەی حیزب لە ماوەی ٢٦ ساڵی رابوردودا ئەنجامی ئەدات لە هەرێمی کوردستان بێهەڵوێستی بنەماڵەی شێخ مەحمودی […]

ئه‌حمه‌د تورك سیاسه‌تمه‌داری‌ دیاری‌ كورد رایده‌گه‌یه‌نێت: كورد ده‌توانێت داهاتویه‌كی‌ دیموكراتی‌ بنیات بنێت بۆیه‌ له‌ لایه‌ن دوژمنانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج، دوپاتی دەکاتەوە به‌بێ‌ كورد رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ئازاد نابێت. ئه‌حمه‌د تورك سیاسه‌تمه‌داری‌ دیاری‌ كورد له‌ باكوری‌ كوردستان، كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ دایكه‌وه‌ به‌شداری‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ هه‌ده‌په‌ی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا كرد، له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هیوادارن هه‌مو زمانه‌كانی‌ جیهان ئازاد بن و كوردیش ئازاد بێت، چونكه‌ بەبێ ئازادبونی‌ كورد رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستیش ئازاد نابێت. وتیشی‌ :”كورد […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

له‌ شه‌شه‌مین ساڵیادی‌ شه‌هیدانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ (17)ی‌ شوبات و رۆژانی‌ دواییدا، كه‌سوكاری‌ شه‌هید شێرزاد رایده‌گه‌یه‌نن، سورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان و به‌ سزانه‌گه‌یاندنی‌ تاوانبارانیش به‌ خاڵێكی‌ ره‌ش به‌ ناوچه‌وانی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ ناوده‌به‌ن. ئەمڕۆ مه‌زاری‌ شه‌هید شێرزاد، سێهه‌مین شه‌هیدی‌ خۆپیشاندانه‌كان بوه‌ شوێنی‌ شه‌شه‌مین ساڵیادی‌ شه‌هیدانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ (17)ی شوبات‌ و رۆژانی‌ دوایی. بەوتەی خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدەکان، ده‌بێت دەسەڵاتدارانی هه‌رێم به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و به‌ سزانه‌گه‌یاندنی‌ تاوانبارانیش به‌ خاڵێكی‌ ره‌ش به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ ناوده‌به‌ن. ئاماژە بەوەش دەکەن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران به‌و شێوه‌یه‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

چەندڕۆژێکی کەم ماوە بۆساڵیادی ڕاپەڕینی هاوڵاتیانی کوردستان لەبەهاری (۱۹۹۱) کۆتایهێنان بەدەسەڵاتی چەندین ساڵەی ستەم وزۆرداری حیزبی بەعس کەبەتایبەت بۆگەلی کورد سەردەمانێکی پڕکارەسات بوو چونکە هەم پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالی کوردکرا وهەمیش شاری هەڵەبجەکیمیاباران کرا بەڵام خەڵکی هاتنەسەرشەقام وئەم دەسەڵاتەیان لەبەشێکی زۆری کوردستان کورستان کۆتای پێهێنا بەڵام ئەوەی سەیرە دەیان جار لەچاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی وڕۆژنامەوانی ولەشۆسیال میدیاگوێبیستی ئەوەدەبین کەهاوڵاتیان ئاوات دەخوازن بەگەڕانەوەی کەسێکی خوێنڕێژی وەک سەدام حسێنەوە ئەمەش لەبەرچەندهۆکارێک کەلێرەدائاماژە بەهەندێک خاڵی دەدەین… […]

بزوتنه‌وه‌ی‌ فارك بە تەواوەتی ده‌ستبه‌رداری‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ ده‌بێت‌ و به‌شداریی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیدا ده‌كات. ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌سۆشه‌یتد پرێس له‌ زاری‌ به‌رپرسانی‌ كۆڵۆمبیاوه‌ بڵاوی كرده‌وە؛ دوایین گروپی‌ سه‌ر به ‌بزوتنه‌وه‌ی‌ فارك، كه‌ گه‌وره‌ترین لایه‌نی‌ نه‌یاری‌ حكومه‌تی‌ بۆگۆتایه‌، گه‌یشتونه‌ته‌ ناوچە دیاریکراوەکان به‌مه‌به‌ستی‌ راده‌ستكردنی‌ چه‌كه‌كانیان به‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان. سه‌رچاوه‌كان وتویانه‌؛ ژماره‌ی‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ناوچه‌ی‌ كاكویتا، شەش هه‌زار ‌و (900)چه‌كدارن ‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م چه‌ك‌ و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌كانیان دابنێن. سه‌ركرده‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ فارك ‌و حكومه‌تی‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەو جموجۆڵەی ئێستا لەنێوان پێنج حزبەکەدا هەیە، گوایە سەرقاڵیی دۆزینەوەی دەرچە و چارەسەرن، نەک جێگەی ئومێد نیە، بەڵکو مایەی ڕەشبینی و یەئسیکی قوڵە. بۆ هاوڵاتیان خولاندنەوە و سەرقاڵکردنیانە بە کۆمەڵێک هاتوچۆ و کۆبونەوەی پڕوپوچەوە. ئەو جموجۆڵانەی ئێستا هەن هیچیان خزمەت بە گرنگترین کێشەی خەڵک ناکەن کە کێشەی موچەیە ، بەڵکو جوڵەی سیاسی بێ سودن کە هەندێکیان هێندە پڕن لە بێ هەڵوێستی و پاشگەزبونەوە کە مایەی شەرمن، زیاتریش هەوڵێکن بۆ هێشتنەوەی […]

مه‌سعود بارزانی  له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ لەپەراوێزی كۆنگرەی ئاسایشی جیهان كۆبوویه‌وه‌ و به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كرایه‌وه‌. به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند كراوه‌ له‌ به‌رده‌وامی شه‌ڕی موسڵ و هه‌روه‌ها پلانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارمی بۆ عێراق. هه‌روه‌ها باس له‌ نه‌خشه‌رێگاكانی دوای جه‌نگی جاعش كراوه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته‌ له‌ داهاتوودا بگیرێنه‌ به‌ر له‌ نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ و نه‌ته‌وه‌كانی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

پەیوەندییەكانی ئێران و سعودییە لە ساڵی (1979)ەوە هەتا ئێستا وەرگێڕان و زیادكردن هاوكار ڕەفیق – بەكالۆریۆ لە زانستە ڕامیارییەكان سەرچاوە: ماڵپەڕی قەنات العالم سەرەتایی پەیوەندییە دبلۆماسیەكانی نێوان دەوڵەتی ئێران و سعودییە، دەگەڕێتەوە بۆ  پێش دانپێدانانی كۆمەڵەی گەلان لە ساڵی (1932)دا، بەم چەشنە لە ساڵی (1929)دا، هەریەكە لە شای ئێران (رەزا پەهلەوی) و (عبد العزیز ال سعود) بە پاڵپشتی بەریتانیا، ڕێكەوتن لەسەر داڕشتەكردن و مانەوەی پەیوەندییە دبلۆماسیەكانیان. لە (1930)دا و ساڵێك […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

له وتارى  کاریگەری قەیرانە کان لە سەر دیمۆگرافیا  به و  مة بة سته     ئا ما ژه م  به م خا له كردبوو كه ,   هة ر كاتێ له  كا ت و  شو ێنى خؤيا  نه توانر ێ قه يران   چاره سه ر  بكر ێ ئەوا قه يران  بۆ  خۆى  ئە بێته  به ر هه م هێنه رى قه يرانى تازه له  بوارو  ئا ستى جياوازا كه  ئە شێ قه يرا […]

عەمار حسێن چەكداری زیندانیكراوی رێكخراوی داعش دان بەوەدا دەنێت، كە زیاتر لە 200 ژنی عێراقی كوشتووە، بەبێ‌ ئەوەی لەو بارەوە پەشیمانی دەربڕێت. عەمار حسێن، كە لەلایەن هێزە كوردییەكانەوە دەستگیركراوەو ئێستا لەزیندانێكی شاری سلێمانییە لەمیانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز باسی لەوەش كردووە، ئەو ژنانەی كوشتوویەتی سەر بەكەمینەكانی عێراق بوون‌و دەستدرێژیشی كردووەتە سەر بەشێكی زۆریان. ئو چەكدارەی داعش لەپاشماوەی ئەو چەكدارانەی داعش دەستگیركراوە، كە لەمانگی 10 ساڵی رابردوو دزەیان كردە ناو شاری […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ