– هەلەو، بەڵێ فەرموو……………………………………………………………….. – ڕۆڵە گیان من باوکتم،لە بەهەشتەوە قسەت لەگەڵ ئەکەم……………………… -بابە گیان ، ببورە دەنگتم نەناسییەوە، لە هەشتاکانەوە، لەو کاتەی شەهید بویت دەنگت نەبوە ،،،،،                                                                                  – ڕۆڵە چیبکەم، منیش سەر قاڵی ڕۆتینی ڕۆژانەی بەهەشتم، تۆ پێم بڵێ : ئەو جاشانەی منیان شەهید کرد چییان بەسەر هات و هەقی منیان لێکرایەوە! – ئەی چۆن بابە گیان، یەکێکیان ئامر لیوایە، دوانی تریان زابتی گەورەن، یەکێکی تر تاجیرە و […]

کورد بە درێژای مێژوو لەم ناوچەیەدا خەبات دەکات بۆ بەدەستھێنانی ئەو مافانەی کە لە ژێر سایەیی رێکەوتن نامەی سایکس بیکۆدا لە لایەن ولاتانی زلھێزی جیھان بە ئامانجی زیاد کردنەی ڕووبەری جوگرافیایی ژێردەستەی خۆیان دووبارە سنوری ناوچەکەیان دارشتەوە وەک ئەوەی کە خۆیان دەیانویست بەبێ ڕەچاوکردنی مافی نەتەوەکانی ناوچەکە . بۆیە کورد بە درێژایی ئەم مێژووە خوێنی دەبەخشێت بۆ وەرگرتنەوەی خاکەکەی بە تایبەتی تر لە باشوری کوردستاندا ھەربۆیە دوژمنانی کورد لەو کاتەی […]

سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ قەیرانێکی چاوەڕوان نەکراو دروستبوو لە هەرێمی کوردستاندا ئەمەش بوە هــــۆی دروستبوونی نا هاوسەنگی و قورسی دابین کردنی بژێوی ژیان بەتایبەت بۆ چینی هەژار و فەرمانبەران کە ئەمەش شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو واتا هیچ کەسێک بۆ ئەو بارو دۆخە خۆی ئامادە نەکردبوو…… ئەمەوێت لێرەدا تیشک بخەمە سەر دۆخی ”فەرمانبەران” و ژیانی ئاسایی ڕۆژانەیان سەرەڕای دەوامی چوار وەرزەیان کە فەرمانبەر بەهۆی ئەو دەوامە زۆرەوە ناتوانێت هیچ کارێکی تر بکات […]

مەڕجەع بەواتای کەسێک یا لایەنێکی دیاری کراو دێت کە پێشڕەوی گەلێک یا چەند کەسێک بکات بۆ بەدەسھێنانی شتێک یا مافێک ، چی لە ڕووی حوکمڕانیەوە یا خود لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە، گەل دەبێت بۆ سەرجەم پرسە گرنگەکان بگەڕێتەوە بۆ مەڕجەعەکەی . گەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو ئـەوا بۆمان دەردەکەوێت کە میلەتی کورد ھیچکات ھیچ کارێکی ( بەشێوەیەکی گشتی) نەکردووە بەبێ بوونی مەڕجەع بە تایبەتی لە ڕووی سیاسی و حوکمڕانیەوە ، ھەمیشە کەسایەتیەک […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

کۆمیتەى رێكخستنى دەربەندیخانى حزبى شیوعى کوردستان گۆرى یانزە شەهیدى خۆى لەبنارى خۆشک دۆزیەوە کە لە بەروارى 21/3/1961 لەلایەن هێزێکى گەورەى پارتى کە ژمارەیان 700 چەکداربووە شەهید بوون لەبەرمابەردا شیوعیەکان ژمارەیان 30 کەس بووە کە پێک هاتوون لە خەڵکى مەدەنى و قوتابى کە لەترسى حکومەتى بەعس لە ئەشکەوتى مارۆچن خۆیان شاردبووە. کۆمیتەى رێکخستنى دەربەندیخانى حزبى شیوعى کوردستان بەهاوکارى بە هاوکاری خەڵکی گوندەکانی کوێرەک و بانی بی و ژاڵەناو بنارى بەمۆ و […]

به‌رپرسێكی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرای ده‌كات، توركیا له‌ كۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌دا نه‌یتوانیوه‌ ناوی یه‌په‌گه‌ بخاته‌ نێو لیستی تیرۆره‌وه‌ و ده‌شڵێت: باشترین جێگا بۆ ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریا، رۆژئاوای كوردستانه‌. ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی كه‌ بۆ چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك سه‌ردانی ئه‌مەریكای كردبو، به‌ ماڵپه‌ری (دی خەبەر)ی راگه‌یاندوه‌، توركیا له‌ دانوستانی ئه‌ستانه‌دا نه‌یتوانیوه‌ ناوی یه‌په‌گه‌ بخاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌، ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ی توركیاش داوای ده‌كات له‌ سوریا، مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی تێدا نییه‌ و باشترین جێگاش […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

وا مانگی یەکەمیی ساڵی نوێ تێپەڕی و حکومەتی هەرێم سورە لەسەر هەڵوێستەکەی خۆی کە پابەند نەبونە بە یاسای موازنەی ساڵی ۲۰۱۷ ، خەڵکی هەرێمیش بێ موچە و بەدیار چارەگە موچەوە ناخۆشترین ڕۆژەکانی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان تێدەپەڕێنن ، نەوتی هەرێم و داهاتی ناوخۆش بۆ بەرژەوەندی گروپێکی تایبەت تاڵاندەکرێت. سەرۆکایەتی ئەو بەناو حکومەتە ، سەرۆکە پارتی و جێگرە یەکێتیەکەی تەنات وەڵامیی ئەو پەرلەمانتارانەی عێراقیشیان نەدایەوە کە چون لە هەولێر لەگەڵیان کۆبونەوە […]

مەلا بەختیار بۆ وا ئەکا؟! کورد ئەڵێت” ئینسان کە زۆری وت چاکیش ئەڵێ وخراپیش” مەلا بەختیار ئەوەندە زیادەڕەوی ئەکات،ئەوەندە ئەڵێت،چاکی نەماوەو هەمووی خراپە،بۆیە پارساڵ پێم وت”لەو مریشکە ئەچێ مانگانە سی هێلکە ئەکات بیستو نۆی پیسە”،ئێستا ئیتر ساڵێک تێپەڕیوەو هەرسیەکەی پیس کرد ماڵ وێرانە. مەلا بەختیار بۆ ڕوداو باسی ئەوە ئەکات کە 24 کاتژمێر بە ڕێگادا ڕۆیشتوەو نیوو سەعات نان وچایەکی خواردوە،ئەمەیان شتێکی ئاساییە،هەموومان بەسەرماندا هاتوەو هیچ هونەرێکی تێدا نیە. دوای […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەوەی کوبانێی بە پێوە هێشتەوە،ئەوەی ژنان وکچانی ڕۆژئاوای ڕاسان و هەڵیساندنە سەر پێیان، ئەوەی وایکرد کەسایەتی لە ئاستی ناوچەکەو دنیادا بگەڕێتەوە بۆ ژن،ئەوەی ماڵ بە ماڵ وگەڕەک بەگەڕەک،شار بەشارو،وڵات بە وڵات،لە دەرگاکانی میژووی بەشەریەتیدا،کە ژن دەتوانێ ژیان دروست بکات و بە پێوە بمرێ وبەرخۆدان بکات بۆ ئازادی و مانەوە،ئەوەی جەسارەتی گێرایەوە بۆ ژن و خۆڕاگری کردە ملوانکەی کوردانی ڕۆژئاوا،ئەوەی کوبانێ وشەنگاڵ و دەیان جێگای تری پاراست وسەرقاڵی تا لوتکە ڕۆیشتنە،ئەوەی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

میخائیل گۆرباچۆڤ، دوایین سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌ت له‌بیره‌وه‌رییه‌كاندا ده‌ڵێت: سه‌دام حسێن به‌ڕاستی‌ له‌ بارودۆخی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تێنه‌ده‌گه‌یشت. له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ ئێستای‌ روسیاشه‌وه‌ ده‌ڵێت: بارێكی‌ خه‌مناكه‌، چونكه‌ به‌ركه‌وتی‌ ته‌واوكاری‌ وه‌لانراو جێی‌ خۆی‌ بۆ میتۆده‌ پڕ هه‌راو جه‌نجاڵییه‌كان چۆڵكرد. ئا: بارام سوبحی‌: كتێبی‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی‌ میخائیل گۆرباچۆڤ مه‌سعود بابایی‌ له‌فارسیه‌وه‌ كردویه‌تی‌ به‌ كوردی‌، له‌دو به‌رگ پێكهاتوه‌و تێكڕا (1230) لاپه‌ڕه‌یه‌و له‌بڵاوكاوه‌كانی‌ خانه‌ی‌ وه‌رگێڕانه‌ له‌سلێمانی‌. به‌رگی‌ یه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌باسكردنی‌ ژیانی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ تابونی‌ به‌سه‌رۆك كۆمار‌و كاره‌كانی‌ […]