دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت؛ چونی ئەمەریکا بۆ عێراق یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵه‌ هه‌ره‌ ستراتیژیه‌كان له‌ مێژوی‌ وڵاتەکەیداو هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌شیان له‌ عێراق بە هەڵە ناودەبات. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا له‌گه‌ڵ ستافی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، باس لە ئەولەویەتی کارەکانی لە داهاتودا دەکات و دەڵێت: ئه‌وله‌ویه‌تی‌ ئیداره‌كه‌م بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و یاسای‌ كۆچبه‌رانه‌. چارەسەرنەکردنی ئەم پرسانە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سیاسی‌ ترسنۆك حوكمی‌ وڵاته‌كه‌یان كردوه‌ و جورئه‌تیان نه‌بوه‌ بڕیاری دروست و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ن. […]

ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی رێوڕه‌سمی چله‌ی رۆژنامه‌نوس به‌هرۆز ره‌حیم به‌ڕێوه‌چو. به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ رۆژنامه‌نوسان و هاوڕێیان و كه‌سوكاره‌كه‌ی، له‌ هۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی، مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینیی رۆژنامه‌نوس به‌هرۆز ره‌حیم به‌ڕێوه‌چو، له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێیانی رۆژنامه‌نوسه‌وه‌ وتاری تایبەت بە چلەی رۆژنامەنوسی جوانەمەرگ پێشكه‌ش كرا و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرا كه‌ له‌ماوه‌ی كاركردنی رۆژنامه‌وانیدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌ راگه‌یاندنی كوردی كردوه‌ و له‌ ده‌ستدانیشی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانانی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی، فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌، له‌ دادگای سزادانی قورسی  ئیزمیر دادگایی كرا و لەبەرامبەردا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی كرابون. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی باکوری کوردستان، به‌یانی ئه‌مڕۆ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌شداری دانیشتنی دادگای سزادانی قورسی شاری ئیزمیری‌ كرد. هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا رایگه‌یاند؛ ئازادی بیروڕا له‌ توركیا له‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدایه‌ و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

لە ٣ ئاداری ١٩٢٤ دا کێشەی  ڕەتکردنەوەی خەلافەت خرایە بەردەم ئەنجومەی نەتەوەیی تورکیا بۆ شرۆڤە کردن ، لەو بارەوە کەمال ئەتاتورك وتی : دەوڵەتی خەڵافەت لەسەر بنەماکانی ئیسلام دروست بوە ، ئیسلامیش دینی عەرەبە وە شێوازی عەقلی عەرەبی خۆی تیادا سەپاندوە ، ژیان وێنەکێش دەکات لە سەرەتاوە تا کۆتایی ، ئاواتەکانی تاك سنوردار دەکات ، رۆحی هەلچوون دادەمرکێنێتەوە  لە بەرژەوەندی هەوڵی پیلانگێرییدا ، ئەوەش وا دەکات کە دەوڵەت هەمیشە لە […]

بەرپرسانی ئەم هەرێمە بەردەوام لە شکستی گەورەدا لە ئەژنۆ کەوتون ، جار لەدوای جاریش سلسارانە کەوتونەتە دەهۆڵ کوتانێک کە کەس سەر و دەری لێدەر نەکردوە ، لەگەوجی خۆیانەوە کە بە کۆلێک درۆوە ، هەمیشە شکستەکانیان بیری خەڵک بردۆتەوە ، بەهزری خۆیان خەڵکیان گەوجاندوە و بەمەبڵەغێک  پارەش هەندێک قەڵەم فرۆش  وەک چاوەشی نێو ئاهەنگ حەوت شەو رۆژ لە میدیاکانەوە لەدەهۆڵ کوتیندانە ،   ئێستا هەموو کەس زانی و تێگەیشت لەوسەما و […]

نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست له‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌می دیموكراسیدا ناتوانێ ده‌نگی زۆرینه‌ مسۆگه‌ر بكات، چونكه‌ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست له‌ ماوه‌ی سه‌دان یانخود ده‌یان ساڵ حوكمڕانیی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی لاواز و بێ هێز كردووه‌، هاوكات به‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ تاكتیكی شۆردنه‌وه‌ی شۆناسیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بیروهزری تاكی ئاسایی و ته‌نانه‌ت سیاسیی و ڕووناكبیریی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ست داناوه‌. هه‌روه‌ها به‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ كولتووری فاشیزم و شه‌ڕی كولتووریی كه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی مێرمندڵییه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌كانه‌وه‌ نه‌وه‌كانیان […]

ئایسه‌ل توغلوك جێگری‌ هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان، له‌ شاری‌ ئه‌نكه‌ره‌ی‌ توركیا ده‌ستگیر كرا، هه‌ردوو جێگری‌ هاوسه‌رۆكانی‌ ده‌به‌په‌ش له‌ ئامه‌د ده‌ستگیر كران. میدیاكانی‌ توركیا بڵاویان كرده‌وه‌: به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ئایسه‌ل توغلوك جێگری‌ هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ ئه‌نكه‌ره‌ی‌ پایته‌خت ده‌ستگیر كراوه‌ و دوای‌ پشكنینی‌ ته‌ندروستی‌، گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئاسایشی‌ ئه‌نكه‌ره‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌دایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن داواكاری‌ گشتی‌ ئامه‌ده‌وه‌ له‌ دژی‌ ئایسه‌ل توغلوك كراوه‌ته‌وه‌. ئایسه‌ل توغلوك، چالاكێكی‌ سیاسی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سایتی ‌نیقاشی ‌ئه‌ڵمانی راپۆرتێك ده‌رباره‌ی‌ دانپێدانانه‌كان له‌ ‌ئه‌نجومه‌نی ‌ئاسایشی ‌هه‌رێم بڵاو ده‌كاته‌وه‌‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دانپێدانانی‌ تۆمه‌تباری‌ به‌شێك له‌ روداوه‌كان ساخته‌ن‌ و تۆمه‌تبارێكی روداوه‌كه‌ی‌ مانگی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ شاری‌ كه‌ركوكیش به‌نمونەی ساختەکارییەکە‌ ده‌هێنێته‌وه‌. له‌ راپۆرتێكی‌ سایتی‌ نیقاشدا هاتوه‌؛ بوه‌تە نەریت لای‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ هه‌رێم كه‌ له‌ دوای‌ هه‌ر په‌لاماردانێك، ئه‌نجامی ‌ده‌ستكه‌وتنی‌ سه‌ره‌داوه‌كان‌ و ده‌ستگیركردنی ‌تۆمه‌تباره‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه ‌‌و هه‌ندێك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی ‌هه‌رێمی‌كوردستان ساخته‌ن‌ و تۆمه‌تباره‌كان پێشتر به‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانێك […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ساڵێكی‌ تر وا تێپه‌ڕی‌ ،له‌نێوان ڕۆژه‌كانیشیدا ڕووداوی‌ گرنگ هه‌بوون،به‌شێوه‌یه‌ك ساڵی‌ 2016 له‌ڕووی‌ سیاسی‌ و سه‌ربازی‌ و ئابوریی و چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌ پڕ له‌ گۆڕانكاری‌ بوو. هه‌ڵبژاردنی‌ دۆناڵد تره‌مپ به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا یه‌كێك بوو له‌ هه‌ره‌ گرنگترین ڕووداوه‌كانی‌ ساڵی‌ 2016 ،ئه‌ویش به‌هۆی‌ لێدوان و هه‌ڵوێسته‌ جیاواز سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی‌ تره‌مپ كه‌ جیهانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكرد، تره‌مپ كه‌ كاندیدی‌ كۆماریه‌كان بوو به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر هیلاری‌ كلینتن كاندیدی‌ دیموكراته‌كان كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ پێشبینی و ڕاپرسیه‌كان بوو،بووه‌ 45 […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

پیویستە هەموو تاکێکی هوشیار لەو راستیە تێبگات،ئەوانە بزنس ئەکەن و پارەیان ئەوێت هیچ قەزیەیان نەماوە، بۆ ئەوەش هەست ئەکەن ئەبێ پارتیان هەبێت ،لەم جۆرە کەسانە لەناو هەموو لایەنەکاندا هەن بە بزوتنەوەی گۆرانیشەوە. کۆنەیەکێتی هەیە کە ئێستا یەکێک لە سەرانی گۆڕانە،مەسعود حەیدەری کردوە بە حەدیقەی خەلفی پارتی لە ناو فراکسیۆنی گۆڕان،لەبەر ئەوەی کە بزنسی لەگەڵ نێچیرو کەریم سنجاری هەیە. هەر سەردار نیە کە نایەوێت ڕاستەوخۆ ببێتە پارتی ، زۆرن ئەو مەسئولانەی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا