“ئەمساڵ زیاتر لە 3 هەزارو 400 سەربازی توركیا كوژراون” ئەمە بەپێی ئاماری فەرماندەی گشتی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە). موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە شەڕو پێكدادانەكانی ئەمساڵی گەریلاكانی (پەكەكە)و یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەسە) لەگەڵ سوپای توركیا (سێ هەزارو 404) پۆلیس‌و سەربازی توركیا كوژراون. وتی: لەبەرامبەردا (585) گەریلای (پەكەكە)و (300) شەڕڤان شەهیدبون. سوپای توركیا لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵەوە تائێستا […]
دو سیاسه‌تمه‌داری دیکەی باكوری كوردستان له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیر كردنیان بۆ ده‌ركرا و ده‌ست به‌سه‌ر ئیداره‌ی شاره‌وانیه‌كدا گیرا. فورات نیوز، بڵاوی كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دادگای ئامه‌د به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی تیرۆرستیدا بڕیاری ده‌ستگیر كردنی بۆ سه‌یدی فورات، جێگری هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په)، ده‌ركرد و پاشان گواسترایه‌وه بۆ زیندان. ئاشكرای كردوە کە به‌هه‌مان شێوه ئێواره‌ی رۆژی رابردو دوای دو ڕۆژ […]
ئەندامانی ئەنجومەنی دیموکراتی فیدراڵی، لە نوسینەوەی کۆتایی دەستوری سیستمەکەیان نزیک دەبنەوە و کاری ئەنجومەنی کانتۆنەکان و دەستەکانی جێبەجێکار و سیستمی هەرێمەکە و ماف و دەسەڵاتەکانی هەرێمەکەیان و ئەنجومەنەکانی گەل بە یاسا رێکدەخەن. ماوەی سێ رۆژە ئەندامانی ئەنجومەنی فیدراڵی سوریا کە لە (151) کەس پێکهاتون گفتوگۆکانیان لە شارۆچکەی رمێلانی کانتۆنی جزیرە چڕکردوەتەوە بۆ ئامادەکردنی دوا رەشنوسی گرێبەستی کۆمەڵایەتی (دەستوری هەرێمەکە) و تائێستا دەنگ لەسەر ناوی سیستمەکە دراوە و بەناوی (فیدراڵی باکوری […]
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مەریكا داوا ده‌كه‌ن به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كان سزای سه‌رۆك و حكومه‌تی روسیا بدرێت، مۆسكۆش هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كات. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، چه‌ند ئه‌ندامێكی دیاری ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مەریكا داوایان كردوه له‌بواری ئابوری و دیپلۆماسیدا سزای حكومه‌ت و سه‌رۆكی روسیا بدرێت. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران باسیان له‌وه كردوه، ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌ت و سه‌رۆكی روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی رابردو، پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێسا و عورفی نێوده‌وڵه‌تییه، بۆیه پێویسته سزا بدرێن […]
ئیمەیڵەکەی ئاشتی هەورامی کۆمەڵێک بواری گرنگ ڕووندەکاتەوە. ئەم ئیمەیڵە سروشتی پەیوەندی نێوان تورکیا و هەرێم، دۆخی ئابووری هەرێم، پلانی ئاسایشی چینی دەسەڵاتداری هەرێم. سەرەتا باس لە باشی پەیوەندی دەکات، ئینجا باس لە قەرزەکان دەکات. قەرزەکان بە سێ بڕ کراوە، دوو جارە بڕی ٥٠٠ ملیون دۆلارە، جارێکی تر بە بڕی ١٥٠ملیون دۆلار یەکێک لە ئەم بڕانە سوی لە سەر نییە، کە پێی دەڵێن قەرزی نەرم. ئەو دو بڕەکەی پێنج و شەشە […]
پێویسته مرۆڤ له‌كاتى چاودێریكردنى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى توركیا “ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان” و وه‌زیره‌كانیدا پشوو درێژ بێت، هه‌روه‌ها پێویستى به هه‌موو فه‌رهه‌نگێكى سیاسیى هه‌یه بۆ شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى لێدوانه‌كانیان و هه‌ڵێنجانى په‌نده سیاسییه‌كان لێیان تا بزانێت لێدوانه‌كانیان له‌جێگاى خۆیاندان یاخود ته‌نها “بڵقى سه‌ر ئاو”ن. بۆئه‌وه‌شى له‌نێو بابه‌ته گشتگیره‌كاندا نقوم نه‌بین، به سێ لێدوان یاخود سێ هه‌ڵوێستى بنچینه‌یى ده‌ست پێده‌كه‌ین كه ناوه‌ڕۆكه‌كانیان سه‌رسامكه‌ر و زۆرجار ته‌ك و لۆن، به‌تایبه‌ت له دۆسیه‌ى سوریادا، كه ره‌نگدانه‌وه‌ى […]
دوای کودەتاکەی پارتی دژی پەرلەمان و حکومەت و بێمنەتی و نیشاندانی عەنتەریاتی خۆی ، تاوانێکی گەورەی ئەو چوار حزبە ئەوە بوو ، چوارچێوەیەکی بەناو قانونیان بۆ پارتی لەبەردەم ڕای نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی وعێراقی هێشتەوە کە ناوی(حکومەتی هەرێمی کوردستانە)، لەبری ئەوەی کاربکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم کابینەیە ، هەر چواریان بە گۆڕانیشەوە کەوتنە سیاسەتکردنێکی هەڵە و کورتبینانە لەگەڵ ئەو هەنگاوە مەترسیدارەی پارتیدا و لەو کاتەشەوە پارتی بە ناوی ئەو حکومەتە ناشەرعیەوە هەر […]
– ئەوەی ویکیلیکس ئاشکرایکرد، تەواو مانای وڵاتفرۆشییە، بێدەنگیی لێی ، بەشدارییە لە وڵاتفرۆشیی!. – نەریتی وڵاتفرۆشی لە ناو هەموو گەلانی جیهاندا، نەریتێکی قێزەوەنە، بێزراوە ، تاوانی مەزنە ، خیانەتی مەزنە. – بێشکچی دەڵێت: لە ئەفەریقیای ناوەراست، ئارکیلۆجیستێک (شوێنەوارناسێک) دەست بۆ ئاسەوارێکی ئەوێ دەبات ، دانیشتوانەکەی لە دژی دەوەستنەوە، رێگەی پێدەگرن، کەچی بەداخەوە لە کوردستاندا ، کوردان بۆ خۆیان ئاسەواری وڵاتەکەیان دەدەن بە داگیرکەرانی کوردستان..ئەمە جگە لە وڵاتفرۆشی هیچی دیکە نییە. […]
ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنە 50 ساڵییەكەی لەگەڵ توركیادا جێبەجێ بكات، تا ساڵی 2045 رێژەی 95%ی نەوتی یەدەگی هەرێم لەدەستدەدات. هەرێمی كوردستان كە خاوەنی (45 ملیار) بەرمیل نەوتی یەدەگە، دوای ئەو شكستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەسەر حكومەت‌و خەڵكی هەرێمدا هێنای، ئەگەر حكومەت تا دوێنێ بە تانكەرو بە بەرمیل‌و نەوتی ئاودیو كردبێت، ئەوا ئەمڕۆ بە خاك‌و ئاوەكەیەوە هەرزانفرۆش‌و تاڵانفرۆشی دەكات. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان لە بەشێكی نامە ئەلیكترۆنییەكانیدا بۆ وەزیری […]
ئەرکێکی گرنگی سەرشانی ئێمە وەک پەرلەمانتارانی کورد لە عێراق ئەوەیە کار بکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئیتیفاقییە نەوتییە حزبییە، بنەماڵەییەی پارتیی کە لەگەڵ تورکیای ئەردۆغانییدا کردویەتی، گرینگە پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئیتحادیی و مەحکەمەی ئیتحادییش بھێنینە سەر خەت. بۆ ئەم هەوڵە چەند کێشەیەک هەیە کە مایەی تێڕامان و قسە لەسەرکردنی جددیە: یەک. ڕێکەوتنی نەوتی پەنجا ساڵەی نێوان پارتیی و تورکیا، نەک بەفیلتەری پەرلەمان و دامەزراوەکاندا تێنەپەڕیوە، بەڵکو پرس بە هیچ حزب […]