من وەك کەسێك سەر بە کۆمەڵەیەکم ، کە قوربانی دامودەستگاکانی بنەماڵی بارزانین وە خاوەنی تراژیدیای تیرۆری رۆژنامەنوس و شکاندنی کەرامەتی تاکی کۆمەڵگەیەکم ئەوانەی ئەم کارە دەکەن بێحورمەتی دەکەن بە ئەزموونی هەموو ئەو میللەت وئینسانانەی ، کە قوربانی تیرۆریزمن لەوانە خودی تیرۆریزمی پارتی ، ئەوانەی ئەمڕۆ تیرۆری رۆژنامەنوس و شکاندنی کەرامەتی تاك بە خاڵی وەرچەرخاندنی مێژوویی لەقەڵەمدەدەن وێرای ئەوەی ، کە هیچ ناڵێن جگەلە دووبارەکردنەوەی بەیتوبالۆرەکانی ئیمپریالیزمی پارتی و هەلەقەو مەلەقەکانی […]

یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) رایدەگەیەنێت: بە توندى وەڵامى پەلامارەکانى چەند رۆژى رابردوى داعشیان داوەتەوە، بەشێوەیەک (57) چەکداریان لێکوشتون و پێنج ئۆتۆمبێلى گولەنەبڕیان تێکشکاندون. دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنى (یەپەگە) بەیاننامەیەکى لەبارەى ئەو شەڕ و پێکدادانە بڵاوکردەوە کە دواى پەلامارى چەکدارانى داعش بۆسەر چەند پێگەیەکى شەڕڤانان لە ناوچەى شەدادى هاتە کایەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە بە توندى وڵامى ئەو پەلامارانە دراوەتەوە و شکستیان پێهێنراوە. لە بەیاننامەکەدا رونکراوەتەوە؛ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چوار چەکداری داعش لە ناوچەی جۆلان دەکوژن، لەکاردانەوەی هێرشی موشەکەی ئەو گروپە بۆ سەر خاکی ئیسرائیل. پیتەر لێرنەر، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، چەکدارانی داعش ژمارەیەک موشەکیان ئاراستەی بنکەکانی سوپای ئیسرائیل کردوە لەناوچەی جۆلان و دواتر شەڕ و روبەڕوبونەوە لەنێوان هەردولادا رویداوە، لەبەرامبەردا فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی گەیشتونەتە ئاسمانی ناوچەکە و ئۆتۆمبێلێکی داعشیان تێکشکاندوە کە چوار چەکداری هەڵگرتوە و لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەوە موشەکیان ئاراستەی سەربازەکانی ئیسرائیل کردوە. […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

فیدیڵ كاسترۆی سەرۆكی پێشووی كۆبا 637 جار هەوڵی كوشتنی درا، كە یەكێك لەهەوڵەكان كچێكی عاشقی بوو. كچەكە، ناوی ماریتا لۆرتس بەرەگەز ئەڵمانی بوو، لەلایەن ئەمریكاوە راسپێرا بۆ كوشتنی، كە فیدیڵ كاسترۆ خۆی لەبنەڕەتدا عاشقی ئەو كچە بوو. ماریتا لۆرتس یەكێكیش بوو لەهونەرمەندە ناودارەكانی ئەمریكاو لەساڵی 1959 هەوڵی كوشتنی كاسترۆیدا، بەڵام هەوڵەكەی سەركەوتوو نەبوو، ئەوەش دوای ئەوەی زانرا كار بۆ هەواڵگیری ئەمریكا دەكات. ئەمە لەكاتێكدایە، سەرۆكی پاسەوانە تایبەتەكانی فیدیڵ كاسترۆی سەرۆكی […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاری چۆنیەتی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن-یان، بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند” تیرۆرکردنی وەدات ڕێکخراوترین تیرۆر بووە لە هەرێمی کوردستاندا”. دوای ١٠٣ ڕۆژ لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ڕۆژنیوز وەدات حسێن، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە بۆ هەر یەکە لە سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و مونیرە عوسمان ئەندامی هەمان لیژنە، ڕێکخرابوو، ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر تیرۆرەکە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکراکرد. […]

برای بەڕێزمان کاک موسەننا ئەمین ، سەرۆکی فراکسێۆنی یەکگرتوو لە سەر دەنگدان بە یاسای حەشدی شەعبی لە کوردستانەوە لێدوانی لەسەر هەڵوێستی کوتلە کوردیەکان داوە بە گرنگی دەزانم ڕۆشنایی بخەمە سەر چەند ڕاستەیەک ؛ کاک موسەننا لەبەر ئەوەی ڕۆژی شەممە کە دەنگدان کرا لەسەر  یاسای حەشدی شەعبی لە بەغداد ئامادە نەبوو بەڵکو لە کوردستان بوو بەشێک لە زانیاریەکانی دروست نین . لەسەر ئەوەی کە دەڵێت پارتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو قاعەیان […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

شه وی رابردوو که سانێکی بکوژ هیرشیان کردۆته سه رماڵی دکتۆر وشیار ئیسماعیل و پاش پێوه نانی 3 فیشه ک گیانی له ده ستدا.. ئه مه ش دوای ئه وڕوداوانه دێت که له رابردودا له هه ولێری پایته خت و ژیر ده ستی پارتی رویان داوه که لێره دا ئاماژه به هه ندێکیان ده ده ین… ئاسایشی پارتی به روژی روناک و روزی هه ینی هه لیان کوتایه سه رمزگه […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

نەوشیروان مستەفا وەک ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کاری لەسەر ئامانجەکانی ناو بزوتنەوەکەی کرد ، بەوەی لەم زەمەنەدا ژینگەی گشتی ناوچەیی لەبارە بۆ ئەوەی کورد بتوانێت لەو کۆت و بەندە مێژوییە بێتە دەرێ و درێژکراوەی ستراتیژی وڵاتان نەبێت ، کاری ئەم پیاوە دژی هیچ کەسایەتیەک نەبوە ، هێندە نەبێت کاری لەسەر بڕینی ئەم ڕەگەی (مێژوو کردە) کردوە ، بەوەی ببینە خاوەنی ستراتیژی سەربەخۆی نەتەوەیی خۆمان ، ئەو کات وڵاتانی ناوچە وەک […]

لەدوای تاواەکانی ھۆلۆکۆست و کوشتنی بە کۆمەڵی جولەکەکانەوە، تیۆدۆر ئەدۆرنۆی فەیلەسوفی ئەڵمانی، لە نووسینێکی ھێجگار بەناوبانگدا نووسیی “لەدوای ئەوشفیتز، واتە لەدوای تاوانی کوشتنی بە کۆمەڵی جولەکانەنەوە، نووسینی شیعر کارێکی بەربەریانەیە“. کەی تاوانی گەورە ئەنجامدارا پێوسیتە قەڵەمەکان بێدەنگبن. ئەم دۆخە بەشێکە لە مێژووی نووسین و مێژووی کارەسات و مێژووی ئەو دووانە بەیەکەوە. زۆرجار ڕوویداوە نووسەران و ڕۆشنبیران ھەست بە نائومێدییەکی قووڵ و بەرفراوان بکەن. لەبەردەمی گەورەیی تاوان و خراپەکارییەکاندا مانایەک بۆ […]

مایەی شۆك نیە عەزیزان، كە مەرگی عەزیزێكمان دەبیستین، مایەی شۆك نیە دۆستان، كە خوێنێكی تر دەبینین، زۆر ئاساییە هاوڕێیان، كە وەك قوربانی بەرانێكی ترمان دەبەن بۆ بەردەم چەقۆی جەلاد. یەكەمجار نیە ئازیزان كە بەیانیان هەڵدەسین و وێنەی فریشتەیەكی تر دەبینین كە باڵەكانی شكاوە، یەكەمجار نیە خزمان، كە بەیانیەك هەڵدەسین و وێنەی پرۆفایلی برادەرانمان كراوە بە وێنەی شەهیدێك، ئەمە خوێنێكە ناوەستێت، ئەمە مەرگێكە یەك یەك هەموومان لەگەڵ خۆیدا دەبات. كێیە توشی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا