له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک تێبینیم له‌سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام جێی ده‌ست خۆشی و دڵ خۆشیه‌ که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی یاسایی خۆی به‌ میکانیزمه‌ یاساییه‌کان، ڕاسته‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر گوێ به‌و میکانیزمه‌ مه‌ده‌نی و یاساییانه‌ نادات، هێزی سه‌ربازی هه‌یه‌ و به‌کاری ده‌هێنێ و خۆی له‌سه‌روی هه‌موو یاسایه‌که‌وه‌ ئه‌بینێ و هیچ حسابێک بۆ ده‌نگی هاوڵاتیان و یاسا و دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌کان ناکات، نه‌ هاوڵاتیانی کوردستانیش له‌ ئێستادا له‌و کرده‌یه‌ مه‌ده‌نی و یاساییانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان […]

وه ك هه موو لایه ك ئا گادارن له سه ر بانگهشت كردنی مامۆستایانی سنوری ده ڤه ری كۆیه له لایه (مونه زه مه ی) یه كێتی نانیشتمانی ،بۆ ئه وه ی ده رگای خوێندنگاكان بكه نه وه  كه وتوونه ته هه ره شه و پارانه وه . سه رچه ته و دزوو ته عه دا چی (رابه ری سید نابرایم) دا وای له به رێوبه ر ی قوتابخانه كان […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵكشانه‌ سه‌ربازییه‌كانی روسیا، له‌ سنوره‌كانی ئه‌وروپا، وای له‌ وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره‌ به‌ ئاگا بێنه‌وه‌ و ده‌ست بكه‌ن به‌ ئه‌نجامدانی گه‌وروه‌ترین جوڵه‌ی سه‌ربازی له‌ دوای جه‌نگی سارده‌وه‌. جێگیركردنی شه‌یتان2 له‌لایه‌ن روسیاوه‌ مه‌ترسی لای ئه‌ورپییه‌كان دروستكردووه‌ كه‌ ئه‌وموشه‌كه‌ به‌ ته‌نها ده‌تواێت بریتانیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ بسڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سنورداركردنی “چاوچنۆكییه‌كان”ی ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا. لای خۆیه‌وه‌ بریتانیا ده‌ستی كردووه‌ به‌ بڵاوه‌ پێكردنی هێزه‌ سه‌ربازی و زرێپۆش و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی له‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

خۆپیشانده‌رانی‌ ناڕازیی له‌دژی‌ ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د ئه‌مڕۆ رژانه‌ به‌رده‌م بینای شاره‌وانییه‌كه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگریان لێده‌كه‌ن و هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ریان. دوێنێ هەریەکه‌ لە فرات ئانڵی و گوڵتان کشانک هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد – کە گەورەترین شاری باکوری کوردستانە لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا – لەلایەن پۆلیسی ئامەدەوە دەستگیرکران. به‌ پێی ئاژانسی ژنان نزیك له‌ هه‌ده‌په‌، پۆلیسی توركیا گه‌مارۆی بینای شاروانی ئامه‌دی‌ داوه‌ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی. په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ (فه‌له‌كناس ئوجه‌ و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد کاردانەوەی هاوڵاتییان و پارت و رێکخراوەکانی باکوری کوردستانی لێدەکەوێتەوە و دەربڕینى ناڕەزایەتی و گردبونەوە لەبەردەم شارەوانیەکە بەردەوامە کە لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە تەوق دراوە. دواى ئەوەى ئێوارەی دوێنێ سێشەممە گوڵتان کشاناک و فرات ئانلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد بە “تۆمەتی ئەندامێتى لە (پەکەکە و کەجەکە)”، لە لایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کران، کاردانەوەى هاوڵاتییانى لێکەوتەوە و بۆ دەربڕینى ناڕەزایەتى لەبەردەم بینای شارەوانییەکە گردبونەوە. سەباحە تونجەل هاوسەرۆکی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریكا بە دوری نازانێت روسیا فڕۆكەكانی وڵاتەکەى بخاتە خوارەوە، ئەگەر ناوچەی دژە فڕین لە ئاسمانی سوریادا، بسەپێنرێت. جەیمس كلیپەر، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ئەمەریكا، لە لێدوانێكدا رایگەیاند؛ مۆسكۆ، خاوەنی بەرگریی ئاسمانی ورد و بەهێزە لە سوریا، بۆیە ئامادەن هەر فڕۆكەیەكی ئەمەریكی بخەنە خوارەوە ئەگەر هەست بەوە بكەن دەبێتە مەترسی بۆسەر هێزە وشكانییەكانیا لە سوریا. ئەو وتانەی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریكا لەكاتێكدایە، كە هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراتەكان […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ساڵح موسلیم رەخنە لە پاڵپشتى بارزانی و پارتی بۆ هێنانی سوپای تورکیا بۆ خاکی هەرێم دەگرێت و دەڵێت: “بارزانی و حیزبەکەی بە تەنیا نوێنەرایەتی حکومەت و پەلەمان و ئیدارەی هەرێمی کوردستان ناکەن”. ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی‌ پارتی یەکێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده‌) لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا، رایگه‌یاندوه‌: كۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و په‌رله‌مانی‌ كوردستان، دژی‌ هاتنی‌ سوپای‌ توركیان بۆ هه‌رێم، جگه‌ له‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كه‌ پشتیوانی‌ ده‌كات ‌و ناشزانرێت بۆچی‌ پشتیوانی‌ له‌ هێنانی‌ سوپای‌ توركیا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

وادیارە ئەردوغان لە دوێنێوە لە خۆشیدا توشی گەشکە بوبێت، لەبەر ئەوەی وەک باس دەکرێت بارزانی بواری داوە لە بەرەکەی ئەمەوە تورکیا بەشداری شەری رزگارکردنی موسڵ بکات و ھەندێک لە ئامانجەکانی بێنێتەدی . ئەگەر ئەمە راست بێت و بە لێکتێگەیشتنی نھێنی لەگەڵ عەبادیدا نەبوبێت، ئەوا دەبێت فاتیحە لەسەر دەرئەنجامی سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا بخوێنینەوە . ئەمەش جێگەی بیرکردنەوەی عاقڵمەندان نیە، بەڵام لای سەرکردایەتی کورد وای دابنێن ورچیش ھێلکە بکات، ھیچ مەحاڵنیە […]

لەجەنگی جیهانی دووەم ، ئەوکاتەی ژاپۆن پەلاماری ئەمریکایدا ، یەکەم کاری دەزگا ئەمنیەکانی ئەمریکا  لە ئاگاداریەک بۆ تەواوی خەڵکی ژاپۆنی دانیشتوی ئەمریکا ئەوە بوە ، هەر چی چەک و کامیرا و ئامێرێکە کە پەیوەندی بە کاری سخوری و گواستنەوەی زانیاری هەیە ، ڕادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن و هەموو ژاپۆنیەک سەردانی بنکەی پۆلیس بکات و خۆی تۆمار بکات ، دوای ئەوە  ئەمریکا هەڵدەستاوە بە پۆڵێن کردنی تەواوی ژاپۆنیەکان و دوایی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

کوردستان ئه‌و هه‌رێمه‌ی نازانی چی ناو بنێی، خوێنی هه‌رزان، یان به‌فیڕۆ ڕژان، یان به‌کوشتندان، هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ و زیاتریش له‌م ناوانه‌ به‌خۆی هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام شیاوترینیان و له‌هه‌موویان گونجاوتر (شه‌هیدستان)ه‌ له‌سه‌ر وه‌زنی کوردستان. به‌درێژایی مێژوو کورد خوێنی ڕشتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و خاکه‌ و قوربانی داوه‌ ، ئاساییه خوێن ڕشتن و قوربانیدان له‌پێناو گه‌ل و نیشتمان گه‌ر به‌رهه‌می هه‌بێت، چونکه‌ هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌بێ قوربانیدان نه‌گه‌یشتووته‌ ئامانج ، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا