هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە رایدەگەیەنێت كە توركیا هەوڵدەدات هێزەكانی كورد وهەموو هێزە دیموكراتیەكان لەناوببات. جەمیل بایك هاوسەرۆكی كەجەكە لە وتارێكدا كە لە رۆژنامەی ئازادی وڵاتدا بڵاو كراوەتەوە رایگەیاندوە”توركیا دژی داعش شەڕ ناكات، بەڵكو شەڕی توركیا دژی هەموو هێزە دیموكراتیەكانە و توركیا بازرگانی بە داعشەوە دەكات”. بایك رونیكردوەتەوە كە دەوڵەتی ئاكەپە سیاسەتەكانی ناوخۆ و دەرەوەی لەسەر داعش دامەزراند و ئێستاش لەبەرچاوی هەموو كۆمەڵگەی جیهانیی بانگەشەی شەڕی داعش دەكات، بەوتەی خۆشی داعش […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بڕیارە گەریلاكانی هەپەگە لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵدا بەشداری بكات‌و خۆشی بۆ سیناریۆیەكی توركیا ئامادە كردوە كە بەنیازە لەدژی پەكەكە ئەنجامی بدات. بەپێی ئەو زانیاریانەی كە شارپرێس لە بەرپرسێكی باڵای پەكەكەوە دەستی كەوتووە هێزەكانی هەپەگە كە باڵی سەربازی پەكەكەیە بەشداری شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەكات ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو هاوكاریەدایە كە بۆ شەڕی دژی داعش لەو شارە دروست بووە. ئەو بەرپرسە باڵایەی هەپەگە كە یەكێكە لە فەرماندەكانی هەپەگە بۆ شەڕی موسڵ پێی باش […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

(تۆڕی میدیای گۆڕان) زانیاری ورد لەبارەی سەردانەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات، بارزانی بەر لەم سەردانە مەرجێكی عەبادی قبوڵكردوە. سبەی وەفدێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یاوەریی ژمارەیەك لە نوێنەری حزبەكان دەچێتە بەغدا. دوای شكستی سیاسەتی سەربەخۆی ئابوری‌و بەتاڵبونەوەی موزایەدەی سیاسی كە بەناوی سەربەخۆیی كوردستانەوە پارتی‌و سەرۆكی پارتی ساڵانێكە فو بەگوێچكەی هەوادارانی خۆیاندا دەكەن، لەسەر پێش مەرجی عەبادی بۆ بینینی وەفدی پارتی‌و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سه‌ردانی مه‌سعود بارزانى بۆ به‌غدادو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عیبادى بۆ پاشه‌كشێكردنه‌ له‌ داواكارییه‌كانى تا وا له‌ عیبادى و په‌رله‌مانى عێراق بكات په‌شیمان ببنه‌وه‌ له‌ پلانه‌كه‌یان له‌باره‌ی پێدانی موچه‌و بودجه‌ به‌ پارێزگاكان له‌جیاتی هه‌رێمی كوردستان. ماڵپه‌ری “صوت كردستان” له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ دواى ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان توانى پرسی موچه‌ى كارمه‌ندانى حكومه‌تى هه‌رێم بخاته‌  به‌رنامه‌ى داهاتوى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و لیژنه‌یه‌ك دروست بكات له‌ په‌رله‌مانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى پێشنیازى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای دەكات “سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان ئەجێندایەكی گوماناوی و مەترسیداری هەیە، هەر هەوڵێكیش بۆ فشارخستنە سەر هێزە كوردییەكان بۆ دەرچوون لە شەنگال خزمەت بە ئەجێندای داگیركەران دەكات”. ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان “سالار مەحمود” لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست “میللەت” كەوتووە، ڕایگەیاندووە “توركیا دەیەوێت چیای شەنگال داگیربكات، لەكاتێكدا چیای شەنگال ستراتیژیترین خاڵی یەكلاكەرەوەی نێوان باشور و ڕۆژئاوای كوردستانە، گرنگترین بەرزاییە بۆ پارێزگاری لە شەنگال […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

له‌م رۆژانه‌دا به‌ گه‌رمی ده‌نگۆی ئالۆزی و شه‌رو ئاژاوه‌ له‌ نێوان سوننه‌و شیعه بڵاو بووه‌ته‌وه‌و هه‌ندێ وڵات خۆی كردووه‌ته‌ پارێزو به‌ پێی لێدوان و راگه‌یاندنه‌كانی به‌رپرسه‌ باڵاو گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌‌ ئاماده‌ن هه‌موو توانایان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ یارمه‌تیدانی هه‌وادارانیان و بۆ نموونه‌ ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی. سوننه‌كانی عێراق له‌ گه‌ڵ شیعه‌كان ئاویان به‌ یه‌ك جۆگه‌له‌ ناروات و، هه‌موو كات دان له‌ یه‌كتر جیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و، بار گرژی دروست ئه‌كه‌ن و، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك و […]

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی پەکەکە لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، پیلانی داگیرکارییەکان تێکدەچن. قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆ دەنگی کوردستان قسەی کرد و وتی:”تێکۆشانەکانمان گەیشتوەتە قۆناغی سەرکەوتن، زۆری نەماوە گەلی کورد مافەکانی دەستەبەر بکات، داگیرکاران هەوڵدەدەن دەست لە دەستکەوتەکانمان وەربدەن، بەڵام سەرناکەون و دەستێوەردانەکان تێکدەچن”. موراد قەرەیلان، ئەندامی کومیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتی:”تێکۆشانەکانمان گەیشتوەتە قۆناغی سەرکەوتن، مەرجەکانی سەرکەوتن جارێ ئامادە نین، شۆڕش لە رۆژئاوا، باکور، باشور، رۆژهەڵات […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٠ بەدوواوە، بەئاشکرا سەرلەنوێ هەست بەوە دەکرێت مێدیای ئەمەریکا و کەنەدا، بە نییازی سەرلەنوێ زیندوکرنەوەی زانستی ڕەگەزپەرستییانە، بایەخێکی زۆر بەو باس و لێکۆڵینەوانە دەدەن کە بەنیازی سەلماندن و بە زانستی زانینی دابەشکردنی مرۆڤە لەسەر بناخەی هەڵاواردن و جیاکردەنەوەی مرۆڤە بۆ رەگەزی باڵا و ڕەگەزی نزم. بۆنمونە پرۆفیسۆر فیلیپ ڕۆشتۆن (j.philippe Rushton) لەزانکۆی ڕۆژئاوای ئۆنتاریۆ، دەڵێت سپیپێست و ئاسیاییەکان، لەڕەشپێستەکان ئاقڵترن وەلەڕووی خێزانییەوە باشتر پەروەردە کراون، لەلایەکی دیکەوە […]

ئه‌مرۆ 21/9/2016 بریاره‌ هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش بە سەرۆكایەتی شاندێكی هەدەپە سەردانی هەرێمی كوردستان ئەكات‌و لەسەردانەكەیشدا لەگەڵ بەرپرسانی هه‌ندێ لایه‌ن و حزبه‌كان كۆئه‌بێتەوه‌و هەر بەپێی هەواڵەكە دەمیرتاش‌و شاندەكەی هەدەپە لەگەڵ مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆئه‌بێتەوه‌و، له‌ پاش رۆژێك لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆئه‌بنەه‌و پاشان شاندەكەی هەدەپە بەسەرۆكایەتی سەڵاحەدین دەمیرتاش سه‌ردانی سلێمانی ئه‌كات و لەو سەردانەشدا لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ‌و بزووتنەوەی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

لەماوەی ۲٥ساڵی ڕابردوو چەکدارانی شاخ بەردەوام هەوڵ و ماندووبوونیان چڕکردۆتەوە بۆئەوەی ، چۆن ڕاوی تاکی کوردی پێبکەن و لەبۆتەی قەتیسبووی بەرژەوەندی منی باڵادا لەقاڵبی بدەن ، ڕێگا لەهەڵکشانی بگرن ، بیخزێنە نێو زەلکاوی ڕەشی کارە کانیان ئەوان بەردەوام لەپێناو منی باڵا ، لەپێناو کوێرکردنەوەی ڕەنگەکانی تر ، هەڵسان بە زەق کردنەوەی ڕەنگی خۆی ، بەگەورە بینینی هەرچی شتی بچوک ، بۆتەهۆی گوشار و هەلپەستینی گەل ، فڕێدانی هەرچی جوانیە ، […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا