لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، چەندین مەرج بەسەر بارزانیدا فەرز كراونو وەفدە یاوەرەكەشی هیچ رۆڵیكیان نەبوە” سبەی لەم راپۆرتەدا زانیاری ورد ئاشكرا دەكات. سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی 2016 مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەرۆژنامەی “ئەلمۆنیتەر”ی بەریتانی بەڵێنی بە خەڵكی كوردستان دا لەم مانگەداو پێش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بكات. ساڵانێكە ماكینە ئیعلامییەكەی پارتی، رۆژانە كوردایەتی بە مامۆستاو موچەخۆرانی هەرێم دەفرۆشنەوە، بەشێوەیەك ئەم دەهۆڵی موزایەدە سیاسییە دەكوتن […]
لیبرالیسم ناوچهیهك وێران دهكات به نرخی پێشخستنی ناوچهیهكی دیكه، تاكوو شهڕ له وڵاتانی دیكه له گۆڕێدا بێ، وڵاتانی لیبرالیستیی پتر قازانج دهكهن و چهكهكانیان به ئاسانیی له بازاڕدا دهفرۆشرێن، ئاریتما محهممهدی.) بێگومان ئاستیی تێگهییشتنی تاكی كۆمهڵگاكان له پێوهندی به ڕووبهر و نێۆڕۆكی كێشهكان جیاواز و دوور لهیهكه، كاتێ كه شۆڕشی پیشهسازیی یهكهم و دواتر شۆڕشی پیشهسازیی دووم له وڵاتانی ئهورووپا دهستی پێكرد، وڵاتانی ئێمه له قۆناغی وهرزێریی و جووتیارییدا بوون، […]
ئەم جیهانە شایستەی قوربانی نییە بەناوی ئایدیا و باوەرەوە ،ئایە ئێمە ئەمڕۆ چەند بەختەوەرتریین بەهۆی ئەوەی ئەوانی دی لەبەر خۆشبەختی و رۆشنگەریی ئێمە مردن؟ خۆشبەختی؟ رۆشنگەریی ؟ ئەگەر هەر کەسێك لەبەر ئەوە مرد تا من بەختەوەر بم، ئەوا من تەنانەت بەختەوەر ترم ، چونکە من نامەوێت ژیانم لەسەر گۆڕستان بینا بکەم. ئەیا شەری خوێناوی دەیان سالەی کورد و کورد لەولاشەوە کوروزانەوەی هێزە کوردییەکان لەبەردەم ئەوی دیکەدا و خیانەتە بێ شومارەکانی […]
لای من کۆنفرانسی “دابڕان” لە ژێر دروشمی”ئاین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ هەمووان”، باشترین هەوڵێکە بۆ دابڕان لە کولتوور و عەقڵیەتی ڕابردوو و بەسەر چوو. گەورەترین کێشەی خەڵکی کوردستان و وڵاتە رۆژهەڵاتیی، یان ئیسلامیی، یان ئەو وڵاتانەی پێیان دەوترێت جیهانی سێیەم کێشەی دانەبڕانە لە کولتوور و عەقڵییەتێک کە هەزاران ساڵە خۆی سەپاندووە و هەموو بیرکردنەوە و عەقڵیەتی خەڵکی داخستووە. ڕاستە کێشەی هەنووکەیی زۆرن، ڕاستە ستەمکاری و چەوساندنەوە و داپلۆسین و […]
…..من کاکە هێمن بنەسڵاوەیی ناناسم و پێویستم بەوە نیە بچمە بنج و بناوانی تایافەکەی تا بیناسم ، ئەوەنە ئەزانم کە بە من ئاشنایە، چونکە هەر کەسێک چەوسایەوە و ئازادی لێ زەوت کرا لە بەرەی منە و ئازارەکانمان یەکە، پارتی و بنەماڵەی تاجی ئاش بەتاڵ لەسەرکراو وا ئەزانێت بە سەر تاشینی کەسێک ، ئیتر مێژووە ڕەش و رابردوو لێڵ و سجل ئەعمالی زەردهەڵگەڕاویان لە زهنیەتی خەڵک دەرئەچێ و هەموو دەستەوسان دائەنیشین […]
لهم رۆژهنهدا دوژمنایهتی له نێوان دوو وڵاتی ئیسلامی گهورهو دهوڵهمهندو كۆنهپهرست و دوواكهوتوو ( ئێران و عهربستانی سعودییه) به هؤی مهزههب و دهمارگیری نهتهوهیی شیعهو سوننه گهیشتووهته لوتكهو سهر ئێسقان و ههردوولا له رۆژنامهو رادیۆو تهلهفزیۆن و سهتهلایت و ههموو بهشهكانی راگهیاندن و ماس میدیا هێرش ئهكهنه سهر یهكترو ئهوهی سهیره لاف و گهزافی مرۆڤدۆستی و دیموكراسی لێئهدهن. ههر لهم رۆژانهدا ههندێ كهس لهوانهی ماڵپهری كوردییان بۆ ئاماده كراوهو پارهی […]
خۆسەپاندن و کپ کردنی ئازادی لەم هەرێمە ، جگەلە ووشە هیچتر نیە ، ئازادی بۆتە ووشە ، ئازادی بەهاو جوانیەکانی لە دەسداوە ، بەهۆ خەڵکی مافیا ئاسا ، هەموو ڕۆژێ دەیانجار دەیڵێنەوە ، بەناوی ئازادیەوە ئازادی ئەتک دەکەن ، هیواکان دەکوژرێن ، ئومێد گەشبینی زیدەبەچاڵ دەکرێ . ئەوە ئازادیە لەپایتەختی قەمەوە ، گەنجێک بەناوی هێمن بنەسڵاوەی لەشەوی ۲٦ لەسەر ۲۷ی ئەیلولی ۲۰۱٦ لەگەڵ کوڕەکەی دەفڕێنرێت و لەودیوو پردێ فڕێ دەدرێت […]
عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند: ئەو لە دەوڵەتی توركیا ناترسێت و ئەگەر بشكوژرێت ئیرادەی خۆی رادەستی توركیا ناكات. محەمەد ئۆجەلان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی فوراتنیوز وردەكاریی سەردانەكەی بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلانی برای ئاشكراكرد و رایگەیاند: ئۆجەلان وتویەتی ئەگەر پرسی كورد چارەسەرنەكرێت و دیموكراسی لە توركیا بەرقەرار نەبێت، ئەوا هەمو كاتێك دەرگای كودەتا كراوەدەبێت. دەربارەی راگەیاندنی خۆسەری دیموكراتی لە باكوری كوردستان، ئۆجەلان رایگەیاندوە خۆسەری دیموكراتی مافی كۆمەڵگەیەو دەبێت […]
رەخنەکان لە سەردانى بارزانى بۆ بەغدا بەرفراوان بون و لەو چوارچێوەیەدا، ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان، بە سەرسوڕمانەوە رایدەگەیەنێت؛ “وتیان بۆ سەربەخۆیی و موچە دەچین، کەچی وتی بۆ پشتیوانی و هەماهەنگی عەبادی هاتوین و ئاڵای کوردستانیان بیرچو بو!”. دواى ئەوەى لەماوەى رابردودا بارزانى و پارتەکەى بەشێک لەلایەنەکانیان بە پاشکۆیەتى بۆ بەغدا تۆمارکرد، ئەمڕۆ بارزانى گەیشتە بەغدا و کۆبونەوە و کۆنگرەى رۆژنامەوانى لەگەڵ حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیران سازکرد و ئەوەى جێى تێبینى چاودێرانى […]
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای دەكات؛ داوای لێكراوە لەگەڵ وەفدەكەی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، بەڵام رەتی كردوەتەوە و دەڵێت: “پێش چون بۆ بەغدا، شتێكی زۆر لەپێشتر هەیە، كە ئەویش چاككردنی دۆخی ناوخۆی هەرێم و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانە”. عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند؛ بەرپرسانی ئەو وەفدەی سەردانی بەغدایان كردوە، پەیوەندییان پێوەكردوە و داوایان لێكردوە، بەشداریی لەسەردانەكە بكات، بەڵام پێی راگەیاندون كە لەناوخۆی هەرێم، گیرۆدەی چەندین گرێ و گۆڵن و […]