ماوه‌ى زیاتر له‌ دوانزه‌ ڕۆژه‌ پارێزه‌رێک و برایه‌کى له‌شارى هه‌ولێر رفێنراون و تائێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌باره‌یانه‌وه‌ نه‌زانراوه‌. پارێزه‌ر سۆران سه‌لیم و براکه‌ى شاخه‌وان سه‌لیم دواى ئه‌وه‌ى له‌شارى که‌رکوکه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى کارێک سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌که‌ن له‌لایه‌ن هێزێکه‌وه‌ به‌بێ بڕیارى دادگا ده‌ستگیرده‌کرێن و تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌. پارێزه‌رێکى هاوڕێى سۆران سه‌لیم که‌پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاوبکرێته‌وه‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت:” ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ ده‌بێت ئه‌و پارێزه‌ره‌ و برایه‌کى بێ سه‌روشوێنن له‌کاتێکدا بۆ پڕکردنه‌وه‌ى سى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەنجومەنی باڵای شورای سەربازی توركیا بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران كۆبوەوە و چەند بڕیارێكی بۆ داڕشتنەوەی پەیكەری سوپا دەركرد و بڕیاریدا پلەی (99) ئەفسەر بەرزبكاتەوەو (48) جەنەراڵیشی خانەنشینكردو فەرماندە باڵاكانی سوپای لە پۆستەكانیان هێشتەوەو بڕیارەكانیش لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پەسەند كران، لێپرسراوێكی پەرلەمانی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت: ئەردۆغان دەیەوێت سوپا و فەرماندەیی هەواڵگری كە سەر بە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانن، بخاتە ژێر دەستی سەرۆك كۆمارەوە. ئەنجومەنی باڵای شورای سەربازی توركیا، بۆ یەكەمجار لەمێژوی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات ئەفسەرە دەستگیرکراوەکانی بەرەی کودەتا دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر لە زیندانەکانی تورکیا . دوینێ ٢٤ی تەموزی ٢٠١٦ ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی دەستگیركراوەكانی توركیا لەدوای كودەتاكە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە ئاماژەی بەوە کردووە لە توركیا دەستگیركراوانی پاش كودەتاكەی توركیا، لەزیندانەكاندا ئازار و ئەشكەنجەی زۆر دراون ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەدا باسی لەوە کردووە بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیس لەهەردوو شاری ئەنقەرە و ئیستانبوڵ هەندێك لە دەستگیركراوان بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر لە دۆخی نالەباردا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کوژرانی گه‌نجه‌که‌ی شاری که‌رکوک به‌ناوی بارزان و دواتر شێواندنی ته‌رمه‌که‌ی، ده‌ست به‌جێ مسعود بارزانی به‌ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه‌ مه‌رسومێکی ده‌رکرد و داوا له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌کات به‌په‌له‌ لیژنه‌یه‌ک پێک بهێنرێت و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوه‌که‌ بکه‌ن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تاوانباراندا بکرێ ، به‌پێی مه‌رسومه‌ به‌په‌له‌که‌ی بارزانی بێت جه‌نابیان زۆر توڕه‌ن له‌سه‌ر ڕوداوه‌که‌، به‌ڵام نازانین هۆکاری توڕه‌ بوونی جه‌نابیان له‌سه‌ر جۆری تاوانه‌ نه‌خوازراوه‌که‌یه‌ یان بۆ به‌سیاسی کردنیه‌تی.؟ سه‌ره‌تا به‌رله‌وه‌ی […]

وڵاته‌كه‌مان كوردستان به‌ سه‌ر چوار وڵاتدا دابه‌شكراوه‌و له‌لایه‌ن تاقه‌ كه‌سێك یان حزبێك به‌رێوه‌ ئه‌برێت و ئه‌و جۆره‌ به‌رێوه‌بردنه‌ پێی ئه‌وترێت دیكتاتۆرییه‌ت و باری ئاسایی ئه‌و وڵاتانه‌ قه‌ت سه‌قامگیر نابێت‌ به‌ هۆی له‌ سێداره‌دانی خه‌ڵك و شه‌رو پێكدادان و ته‌قینه‌وه‌و كۆده‌تاوه‌و زۆرانبازییه‌ك هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی وشه‌یه‌ك كه‌ پێی ئه‌وترێت دیموكراتییه‌ت و دوژمنانی كورد كوردستان به‌ زۆر شێوه‌ خۆیان مه‌ڵاس داوه‌ و پلانیان دارشتووه‌ بۆ له‌ناو بردنی كورد یان لاواز كردنی. له‌ […]

مێرولە یەکێکە لە دیارترین مێروە کۆمەڵایەتییەکان،مێرولە نزیکەی هەزار جۆریان هەیە کە بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبونەتەوە،ئەوەی جێگەی سەرنجە،ئەو لەیەکچونە زۆرەی شێوازی ژیانی ئەم گیانلەبەرە بچوکەو مرۆڤە ! مێرولەکان لەسەر گیانەوەری بچوکی زیندو یان مردو وە شیلەی شیرینی ڕوەکەکان ،هەروەها هەنگوین و گەزۆ ئەژین. مەملەکەتی مێرولە زۆر باش رێکخراوەو کاری تێدا دابەشکراوە ،لێرە (شاژن)سەرۆکی مەملەکەتە ئەوانیتر نێرومێیە ئیشکەرەکانن،مێروولەکان لە ڕێگەی جۆرێک دەنگ یان ڕشتنی بۆنێکی کیمیاوی تایبەتەوە پەیوەندی بە یەکەوە ئەکەن و […]

وەک ئاشکرایە ٧ ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژگارێکی دژواردا و لە ھەرێمێکی تازە دروستبوو کە بەرەو گەندەڵی و نادادی و نایەکسانی و لەم کۆمەڵگادا و بەڕێوەبردنی خراپی حکومڕانی خۆماڵی و بێباکی و ستەمی دەسەڵات ھەنگاوی دەنا، بزوتنەوەیەکی مەدەنی سیاسیی لە دایک بوو، پەیامی گۆڕان و گۆڕانکاری و چاکسازی دروشمی سەرەکی بوو راگەیەنرا، رێڕەوی مێژوو لە ململانێ و خەباتی حیزبی و سیاسی و بە ئاراستەیەکی تر گۆڕدرا، ئەمجارە جیا لە ساڵانی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئاستی ڕۆشنبیری و سیاسەت مەدارانی کوردی لەسەردەمانێکی کۆن دا واتە لە ساڵەکانی رابڕدوودشدا کە دەچێتەوە بۆ نزیکەی سەدساڵی مێژوو تاکو ئێستاش گۆرانکارییەکی عەقڵی و دەروونی بەسەردا نەھاتووە کە تێگەیشتن و خۆشویستنی یەکتری لەپێناو نیشتیمان و چاکردنەوەی ھەڵە مێژووییەکان کە لە ڕۆژگاری کوردستان دا ڕوویانداوە بەنموونە ئەوەی کە زۆر ئاشکراو ڕوونە لە ساڵەکانی نەوەت دا کورد پاش ئازادکردنی ناوچەو شار و دێھاتەکانی کوردستان لە ژێر دەستی ڕژێمی پێشووی لەناوچووی عێراق کە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

۲٥ی ۷  ڕۆژێکی مێژووی گرنگ بوو ، ڕۆژێک بوو ئاوس بە ڕووداو گەلی جیاجیا ، هەڵگری پاشاخانێکی پیس و گەنیوو بوو ، لەدوونیای دەوڵەت داری و سیاسەتێکی بەستو ، کەئیتر چیتری لە خۆ هەڵنەدەگرت ، لەم ڕۆژەدا خەڵک بەدەستی خۆیان ڕۆژگارێکیان خوڵقاند ، خوڵقاندنی ئەم مێژوە ، خۆی لە خۆیدا ڕاپەڕینێکی گەورە و ڕاچڵەکینێکی مێژووی بوو ، بۆ کەسانێک تا ئەم ساتەش دەقیان بە ڕۆژانی شۆڕشەوە گرتوە ، هەر لەم […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

له‌جیهانی رۆشه‌نبیری و بیرمه‌ندی و فه‌یله‌سوفیدا شتێك بوونی نیه‌ به‌ناوی دووباره‌كردنه‌وه‌ ، ده‌كرێت بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف هه‌میشه‌ فه‌لسه‌فه‌ی نوێگه‌ری به‌گوێی كۆمه‌لگادابده‌ن له‌هه‌مو رویه‌كی ژیانه‌وه‌ ، بۆئه‌وه‌ی بێ ئاگاكانی ده‌سته‌ڵات و چینی ناوه‌راست و عه‌وامه‌كه‌ له‌زۆرینه‌ی كاره‌كانیاندا به‌ئاگابێنه‌وه‌و له‌بوونی خۆیاندا هه‌له‌نه‌كه‌ن به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌ورسته‌و لێدوانانه‌ی ده‌یدات یاده‌ینوسێت ببێته‌ مایه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان و ئینسانیه‌تی تێدابێت . له‌كۆمه‌لگای ئێمه‌شدا بوونی ئه‌و جۆره‌مرۆڤانه‌ گه‌ربلێم بوونی نیه‌ ئه‌وا راست نیه‌و ده‌كرێت هه‌مان بێت و له‌هه‌موو […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا