هاورێیان   رۆشنبیران ماموستاو قوتابیانی خوشەویست پێشمەرگە پارێزەرانی نیشتیمان ئەی خەلکی کوردستان ئەی سیاسەتمەدار و کاربەدەستانی کوردستان ئەندام و لایەنگرانی کیانە سیاسیەکان هەمووتان ئاگاداری رەوشی سیاسی عێراق و ناوچەکەن بەچاوی خوتان دەبینن کە  بەغدا و عێراقە فاشلەکە بە دوخێکی هەستیار و مەترسیداردا دەڕوا، هەر لەسالی  ۲۰۰۳ بە دواوە دوای ڕوخانی دیکتاتوریەتی رژێمی بەعس هەر کابینەو حکومەتێک  دامەرزابێ تەشکیل کرابێ  کورد بەسادەیی و بێ پلانی خۆی و لە کەم دنیا بینی خۆی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ساڵی ١٩٥٤ لە مسر، سەیرو  سەمەرەترین خۆپیشاندان لە مێژودا رویدا، دروشمی سەرەکی ئەو خۆپیشاندانە ئەمە بوو: بروخێ ئازادی، بروخێ دیموکراتی! لەوساڵەداتاقمی جەمال عەبدولناسربۆئەوەی ململانێکانیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی مسر “مەحەمەدنەجیب”یەکلابکەنەوەوکەنارەگیریبکەن ورێگە لەدروستبونی دامەزراوەکان و هەڵبژاردن بگرن، هانی لایەنگرانی خۆیاندابەو دروشمانەوەبێزاری خۆیان لەژیانی حزبایەتی و پەرلەمان ودیموکراسیەت دەربڕن. پێش ئەوساڵەودوای ئەوەشو تائێستا، سەرجەم جولانەوەناسیۆنالیستیەکان لەدەوری یەک گوتاردادەخولێنەوە ئەویش دواخستنی هەموداخوازیەئینسانی وئازادیەکان وبیناسازیو ولاتسازیە، یابەبیانوی نەبونی دەوڵەتی نەتەوەیی وسەربەخۆیەوە یابەبیانوی تازەبەدەوڵەتبون وئەولەوییەتی […]

چەكدارانی حەشدی شەعبی دەست بەسەر ژمارەیەك بینا و بارەگاى حكومی و حیزبیدا دەگرن لە قەزای خورماتو، بەڵام ئێستا و بەپێى دواین زانیارى دۆخی شارەكە هێور بوەتەوە و دەنگی تەقە نابیسترێت. دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە پەیامنێری (تۆڕى میدیاى گۆڕان) لە خورماتو رایگەیاندوە؛ ئەو هێزەی حەشدی شەعبی كە لە یاسا لایانداوە دەستیان بەسەر هەریەكە لە بینای بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و رەگەزنامە و هۆبەی كشتوكاڵ و تاپۆ و نەخۆشخانەی گشتی و بنكەی تەندروستی بازاڕی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

باپێکه‌وه‌ به‌شداری مارشی ئایار بکه‌ین! له‌وڵاته‌کانی: سویسرا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، ئوسترالیا، فنلاندا، که‌نه‌دا…. به‌رزو به‌ڕیز بێت، یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار له‌کاتێکدا کەیادی یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵ ده‌که‌ینه‌وه‌، ‌جه‌نگ وکوشتارو ماڵوێرانی و بێکاری وئاوارەی و برسێتی و تیرۆرو راسیزم، یه‌خه‌ی به‌کۆمه‌ڵگای ئینسانی ئه‌مڕۆ گرتوه‌، ‌سه‌رمایه‌داریو بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ت و سه‌رانیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانیکی قوڵ کە بەرۆکی پێگرتون لە کێشمەکێشی گەورەدان لەپێناو جارێکی تر دابەشکردنەوەی جیهان لەنێوان هێزە ئیمپریالیستیەکاندا بەوهۆیەوە گەر […]

ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ خورماتوو ده‌گوزه‌رێت له‌ ئاکامی پیلانگێری ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر  و هه‌وڵه‌ شکست خواردوکانیانه‌ دژ به‌ گه‌لی کورد که‌ له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان که‌وتوته‌ کۆمه‌لکوژ کردن و په‌لاماردانی کوردان وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی فاشیستی تورکیا له‌ باکوور کوردستان که‌وتوته‌ کۆمه‌لکوژی و په‌لاماری کوردان هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌ ده‌ستی کردوه‌ به‌ تۆبارانکردنی خاکی رۆژئاوا و گه‌مارۆدانی هه‌روها رژیمی ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوا ده‌ستی به‌ پیلانگیری و په‌لاماردان و تۆپبارانی کوردان کردوه‌ له‌ باشوریش رژیمی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بێ دەشتەکانی کانی لەیلە باشە ئەگەر خۆم بە کوشت بدەم شەهیدم یاخود دڵسۆزی نیشتمانم !!! هیچ خێرو خۆشیم لەم دەسەڵاتە نەبینیوە تا خۆمی بۆ بەکوشت بدەم و ببم بە قەڵخانی پاراستنی حوکمی بنەماڵە،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، هێدە نیشتمان خۆش دەوێت بە جۆریك هەر بستە خاکێکی کوردستان بە خاکی هەموو دونیا نایگۆرمەوە کەچی ئەم دەسەڵاتە وای لیکردووم کە نەفرەت لە هەموو پیرۆزیەکان بکەم !!! باشیکارێکی مەیدانی بۆ حکومرانی ئەم دوو بنەماڵەیە بکەین کە چۆن […]

بۆ پارتی سەوز باشترە ماڵئاوایی لە ئیسلامیزمیەكان بكات و خۆی لە بیری ئیسلامیزم پاك بكاتەوە و بگەڕێتەوە دیدی سەرەتای بزوتنەوەی سەوز. بۆ ئەوەی سەوزەكان بتوانن متمانەی سیاسەتێكی سەوز دروست بكات، بۆ ئەوەی هۆشیاری گشتی خەڵك لە پرسی ژینگە و بەتایبەتی ئەندامانی پارتی سەوز بەرزتر بكاتهوە و، پێویستە هەنگاوی خێراتر بنێت ، بەرەو ئاراستەی خۆپارێزی لە ئیسلامیزم. لە بارودۆخی مرۆڤدۆستی و مافی مرۆڤ و ئەو پێشكەوتوانەی وڵاتانی ئەوروپا بەدەستهاتوون، ئێستا بەهۆی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

تزامنا مع الذكرى (28) للجريمة الكبرى في تاريخ العراق وقيام نظام الدكتاتور صدام حسين وحزب البعث العربي في 14 نيسان 1988 باستخدام السلاح الكيمياوي المحرم دوليا انطلقت في مدينة اسطنبول التركية بمشاركة الملوك والرؤساء العرب والمسلمين اعمال الدورة (13) لمؤتمر القمة الاسلامي خلال الفترة 14 – 15 من الشهر الجاري تحت شعار: الوحدة والتضامن من اجل العدالة والسلام. عند قراءة سريعة لبنود البيان الختامي للقمة والذي احتوى على (218) بندا […]

دروستبونی‌ میكانیزمی‌ دیفاعی‌، كاره‌كته‌ری‌ فیزیكیی‌ ته‌واوی‌ زینده‌وه‌رانه‌‌و  له‌وانه‌ مرۆڤیش به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه‌ مه‌ترسی‌ هه‌بێت بۆ مانه‌وه‌ی‌ له‌ ژیان، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌، دو جۆر میكانیزمی‌ دیفاعی‌ هه‌یه‌، یه‌كێكیان سروشت( فطریه) كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ ژیانه‌وه‌ بونی‌ هه‌یه‌، ئه‌میش وه‌ك كاردانه‌وه‌ی‌ فیزیكی‌ له‌ فۆرمی‌  فسیۆلۆجیدا به‌رجه‌سته‌ ده‌كرێت، ئه‌م جۆره‌ له‌ هه‌مو گیانله‌به‌راندا هاوبه‌شه‌، جۆره‌كه‌ی‌ تریان میكانیزمی‌ دیفاعییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ مه‌عریفه‌‌و فێربون‌و عه‌قڵه‌وه‌ دروست ده‌بێت‌و ئه‌م میكانیزمه‌ دیفاعییه‌ عه‌قڵییه‌ بوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ […]

ئه‌رمینیا له‌ ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ئاڵای توركیا و ئازربایجان ده‌سوتێنن. نزیكه‌ی (15) هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌ شاری یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا، ساڵیادی جینۆسایدی یه‌ك ملیۆن و (500) هه‌زار هاوڵاتیب وڵاتەکەیان كرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا‌ و له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای عوسمانییه‌كان كۆمه‌ڵكوژ كران. خۆپیشانده‌رانی‌ یه‌ریڤان، ئاڵای توركیا و ئازربیجانیان سوتاند و رویان له‌ مۆنۆمێنتی قوربانییان كرد و گوڵیان له‌سه‌ر مۆنۆمێنته‌كه‌ دانا. رۆژی (24)ی نیسانی ساڵی (1915)، نزیكه‌ی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان