“کوردی عێراق بەشی خۆیان کێشەیان هەیە. جیابونەوە لە عێراق تەنها دەبێتە هۆی خراپتربونی بارودۆخەکە”. خەڵکێکی زۆر دەپرسن ئاخۆ کوردستانی عێراق کەی سەربەخۆیی رادەگەیەنێت لەکاتێکدا ئوتۆنۆمییەکی بەرفراوان مومارەسە دەکات. لەم چرکەساتەدا جیابونەوە کارێکی پەسەندکراو نییە: جەنگ لەگەڵ داعش، دابەزینی نرخی نەوت، حکومەتێکی بێباک و موفلیسبون بونەتە هۆکاری دروستبونی بارگرژیی سیاسیی و ئابوریی. ئەم کێشانە بەو سەختییە لەماوەی ١٠ ساڵی رابردودا روبەڕوی حکومەتی هەرێم نەبونەتەوە. سەرەڕای ئەمانەش، مەسعود بارزانیی لەهەوڵی جێکردنی سەربەخۆییدایە. […]
تۆ ئەی برادەر ئەی ئەو کچەی، لە کچەی پرتەقاڵی گاردەر جوانتری جوانتر لەھەر شتێکی تر. ئەی چاو جوانتر لە فەرەنگیس فەرەنگیسی ڕۆمانی چاوەکانی بزورگی عەلەوی. باوەڕم وایە، فەرەنگیس لە بەشێکدا نیوەکەی تری تۆیە و لە بەشێکی تریدا ھاوشێوەکەی ترتە نیوەکەی ترتە وەک کارەکتەری تریفە یابەحری و سەبری لە ڕۆمانی غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵی بەختیار عەلیدا، ھاوشێوەتە لەوەی کە ھەموو کەس خۆشیدەوێی ڕێک وەک خودی فەرەنگیس. نا، من ھەرگیز باوەڕم وانییە […]
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا جارێكی تر رەتیكردەوە پارتی یەكێتی دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستان وەك هێزێ:ی تیرۆریست بناسێنێت. جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی نابینێت. وتی، واشنتۆن لە نیگەرانییەكانی توركیا بەرامبەر یەپەگە تێدەگات، بەڵام یەپەگە یەكێكە لەو هێزانەی لە شەڕی داعشدا كاریگەرە، بۆیە وەك تیرۆریست نایناسێنینو هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ یەپەگە بەردەوام دەبن. رۆژی چوارشەممە 150 سەربازی ئەمەریكی كە ژمارەیەكیان ئەفسەرن، […]
كۆشكی سپی ئەمەریكا تایدەگەیەنێت، سەردانەكەی جۆ بایدن بۆ عێراق ئاماژەیەكی باشە بۆ پشتیوانیكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە یەكخستنی وڵاتەكەی. جۆش ئیرنست، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: ئەمەریكا بەردەوامە لە پشتیوانی هەوڵەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكخستنی وڵاتەكەی لە روبەڕوبونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و سەردانەكەی جۆ بایدنیش ئاماژەیەكی باشە بۆ ئەو مەبەستە. بەپێی بەیاننامەی نوسینگەی جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، سەردانەكە لە پێناو گفتوگۆكردن بوە لەسەر سەركردەی لایەنە عێراقییەكان تاوەكو […]
فەرموون لەگەڵ دەقی پرۆژەی رێکەوتنی یەکگرتنەوەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ،و بزوتنەوەی گۆڕان . مافی وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی هیچ پارێزراو نی یە کام ئەندامی جڤاتی گۆڕان و سەرکردایەتی یەکێتی لای نی یە ئەتوانێت لێرەوە وەری بگرێت ؟! دەقی پڕۆژەکە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوو ھێزی کاریگەرن لە گۆڕەپانی سیاسی لە کوردستان، جۆری پەیوەندی و دوورو نزیکی ئەم دوو ھیزە لە یەکتری کاریگەری لەسەر شێوازی حوکمڕانی و پرۆسەی سیاسی […]
هەرێمى کوردستان ملیۆنان دۆلارى خەرجکردووە لە لۆبیکردن بۆئەوەى خۆى وەکو هەرێمێکى دیموکراتى و هاوپەیمانێکى ئایدۆلۆژى ئەمریکا لە ناوچەکە پیشان بدات. بۆئەوەى ئەوە پیشان بدات کە بە جددى لە دژى داعش دەجەنگێت، بەڵام حەقیقەتەکە زۆر لەوە ئاڵۆزترە، چەند هەفتەیەک بەرلەوەى موسڵ کۆنترۆڵ بکرێت، حکومەتى هەرێمى کوردستان، وادەردەکەوێت چەکى دژە تانکى کۆرێنتى بەخشی بێت بە داعش بۆئەوەى حکومەتى ناوەندى لاواز بکات کە مەسعود بارزانى لەوکاتەدا کێشەى سیاسیدا بوو لەگەڵ حکومەتى ناوەندى. بارزانى […]
جارێ شتێکی ئەوتۆم لەسەر ئەم خانمە نییە،ئەو تەنها دوو ڕۆژە گیانی لەدەست داوەولە بارەی ئینسانییەوەجۆرێکە لە نائەخلاقی،دوان لەمە هەڵدەگرین بۆ کاتێکی تر،هەڵبەتە ئەگەر بە پێویستمان زانی،ئەوەی کە بۆ هەموومان ئاشکرایە ئەم ژنە یەکێتییە،یەکێتیش مێژووی ئێمەی بێڕەحمانە ڕەش کردوەو حیزبێکە لەبەعس خراپتر هاتۆتە وێزەمان، حیزبەکەی ئەم خانمە مافیایەکی ڕەشە،کە ئەقڵی لە لولەی چەکەکانیدایە،ئەوان ئازادیەکانی ئێمەیان پێشێل کردوەو مافمانیان خواردوەو ئێمەیان چەوساندۆتەوە،بەم لۆژیکە تەواو مەنتقیە، ئەم ژنە بەبەشی خۆی بەشداری کردوە لەم […]
ئەمڕۆ میدیاكانی نەمسا لەزاری پۆلیسی وڵاتەكەیانەوە ئاشكرایانكرد، دەسەڵاتداران بەنیازن دیوارێك لەسەر سنور نەمسا لەگەڵ ئیتالیا دروستبكەن لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی چاودێریكردن لەحاڵەتی زیادبونی ژمارەی كۆچبەراندا. حكومەتی رۆما دەڵێت دانانی كۆتوبەند لەسەر سنورەكان بێ بەهانەیە، ئەمە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی ژمارەیەكی كەم لە كۆچبەران لەو ناوچەیەوە دەچنەناو خاكی نەمسا، بەڵام دەسەڵاتدارانی نەمسا بەپێچەوانەی ئەم قسەیەوە باسلەوە دەكەن، پێشبینی دەكرێت شەپۆلی كۆچبەران بەمنزیكانە رو لە باكور بكات. ماتیۆ رینتسی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا ئیدانەی […]
وڵاتانی عهرهبیی خاوهن دوو پێكهاتهی سیاسیی و كولتووریین، یهكیان نوێنهرایهتیی نهوهی نوێ دهكات كه ههنووكه له هندێك لهو وڵاتانه له گهشهدایه، ئهم نهوه خاوهن ڕای نوێیه، بهڵام خاوهن كولتووری نوێ نییه و توانای ههزمكردنی دهنگ و ڕهنگ و ڕای بهرامبهری نییه، كاتێ كه له تێڤێكانهوه بینهری بهرنامهیهكیی كۆمهڵایهتیی و سیاسیی نێوان دوو ڕووناكبیری عهرهب دهبین، له سهرهتادا بهنهرمی باس له پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ و بنهمای دیموكراتیی دهكهن، كهچی پاش كهمێك له […]
ڕوانگهی شكست و سهركهوتن ئهو دهستكهوته سیاسییانهی كه دهسهڵاتی سیاسیی ههرێمی كوردستان نهیتوانی له ماوهی 25 ساڵ ژیانی سیاسیدا بهدهستی بهێنێت ، ههرێمی ڕۆژئاوای كوردستان تهنیا له ماوهی پێنج ساڵدا بهدهستی هێنا . لهم وتارهدا ههوڵم دهدهم كه به شێوهیهكی ورد و كورت بپرژێمه سهر ڕووداوهكانی ٢٥ ساڵی ڕابردوو له ههرێمی باشووری كوردستان و پێنج ساڵی ڕابردووی ڕۆژئاوای كوردستان ، ههروهها ههڵسهنگاندنێكی ورد و كورت له نێوان سیستهمی دهسهڵاتدارێتی ههر […]