بەتۆمەتی پشتیوانیكردن لە پەكەكە، توركیا پەخشی كەناڵێكی كوردی راگرت. حكومەتی توركیا بە تۆمەتی پشتیوانیكردن لە پەكەكە، لە مانگی دەستكردنی توركسات پەخشی كەناڵی (IMC) راگرت. ئەم كەناڵە لە ساڵی 2011 دامەزراوەو زیاتر گرنگی بە كێشەكانی ژنان‌و ژینەگەو چەپەكان دەدا، لێپرسراوانی كەناڵەكە ئەو تۆمەتە رەتدەكاتەوە كە لەلایەن حكومەتی توركیاوە ئاڕاستەیان كراوە‌و دەڵێن بریاری راگرتنی پەخشی كەناڵەكە یاسایی نەبوە. هەروەها بەرپرسانی ئەو كەناڵە ئاماژە بەوەدەكەن، ئەوان سەربەخۆن‌و پشتیوانی لە هیچ پارتێكی سیاسی ناكەن‌و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند هەموو ئەگەرەکان کراوەن بۆ ئایندەی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی عێراق بە جیابونەوەی ئاشتیانەی هەرێم لە عێراقیشەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات ڕەوتی دیموکراتی عێراقی لە بەریتانیا دیبەیتێکی کراوەی بۆ یوسف محەمەد سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و کوردستان سازکرد. لە دیبەیتەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئەزمونی حوکمڕانی لە عێراق و کوردستان دەریخستوە ئەم سیستمە کارپیکراوە چارەسەر نییە بۆ پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان و ناتوانێ کێشە ئابوری و سیاسیەکان […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ سوریا پابه‌ندی‌ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ بوون‌ كه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ و به‌ته‌نیا به‌ره‌ی‌ نوسره‌ و داعش و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا دژی‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ن. به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسه‌كانی توركیا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ رێپێوانێكدا به‌ناوی (ده‌نگی‌ خۆت بده‌ به‌ چاره‌سه‌ری) كه‌ له‌ شاری مێرسینی توركیا به‌ڕێوەچوو رایگه‌یاندووە، “شه‌وی رابردوو له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سوریا ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا و زۆربه‌ی لایه‌نه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه‌ بوون، […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

روسیا و ئەمەریکا رێوشوێن و پلانی خۆیان بۆ ئاگربەست لە سوریا ئاشکرا دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت: لە ئەگەری شکستی ئاگربەست، پلانی دیکەیان هەیە و کرێملینیش دەڵێت: بە وردیی چاودێریی پڕۆسەکە دەکەن. رۆژنامه‌ی‌ (شه‌رقلئه‌وسه‌ت) له‌ زاری‌ به‌رپرسێكی‌ كۆشكی‌ سپییه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست شكست بیهێنێت ئەمەریکا پلانی دیکەی بۆ دۆخەکە هەیە و پێدەچێت هێزە تایبەتەکانی خۆی لە خاکی سوریادا زیاد بکات و ناوچەیەکی ئارام بۆ ئاوارەکان ئەو وڵاتە دروستبکات. […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ له ‌توركیا ده‌ڵێت: حكومه‌تی‌ ئاكه‌په‌ به‌هۆی‌ ئه‌و میدیایانه‌ی‌ كه ‌له‌ژێر كۆنترۆڵیدان، سه‌كه‌وتوو بووه‌ له‌ شاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و تاوانانه‌ی‌ ئه‌نجامیان ده‌دات. ئایتۆن چیرای‌ په‌رله‌مانتاری‌ جه‌هه‌په‌ له‌لێدوانێكدا كه‌ رۆژنامه‌ی‌ زه‌مان بڵاویكردووەته‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، له‌چوارچێوه‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ 17-25ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2013دا چه‌ندین دۆسێی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و مه‌ترسیدار ئاشكرابوون، به‌ڵام بۆ په‌رده‌پۆشكردنی‌ ئه‌و دۆسێیانه‌ ئاكه‌په‌ تاوانی‌ گه‌وره‌تری‌ ئه‌نجامداوه‌. چیرای‌ روونیكرده‌وه‌، سیاسه‌ته‌كانی‌ پارتی‌ دادوگه‌شه‌پێدان له‌به‌رامبه‌ر دۆسێی‌ سوریا، ته‌نها توركیای‌ به‌ره‌و كاره‌ساتێكی‌ راسته‌قینه‌ نه‌بردووه‌، به‌ڵكو […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

وڵاتانی عه‌ره‌بیی خاوه‌ن دوو پێكهاته‌ی سیاسیی و كولتووریین، یه‌كیان نوێنه‌رایه‌تیی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات كه‌ هه‌نووكه‌ له‌ هندێك له‌و وڵاتانه‌‌ له‌ گه‌شه‌دایه‌، ئه‌م نه‌وه‌ خاوه‌ن ڕای نوێیه‌، به‌ڵام خاوه‌ن كولتووری نوێ نییه‌ و توانای هه‌زمكردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڕای به‌رامبه‌ری نییه‌، كاتێ كه‌ له‌ تێڤێكانه‌وه‌ بینه‌ری به‌رنامه‌یه‌كیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی نێوان دوو ڕووناكبیری عه‌ره‌ب ده‌بین، له‌ سه‌ره‌تادا به‌نه‌رمی باس له‌ پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ و بنه‌مای دیموكراتیی ده‌كه‌ن، كه‌چی پاش كه‌مێك له‌ […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بارودۆخی ‌باشوری کوردستان به‌قه‌یرانێکی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆکاری هه‌ره‌س هێنانی سیسته‌م‌ له‌ بواری ئیداری و سیاسی و ئابووری، ئیتر ئه‌و سیسته‌مه‌ ‌توانای به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانی خه‌ڵکی نه‌ماوه‌، ئه‌مه‌ش وای کرد‌ووه‌ هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کانیش بێننه‌ خاکی باشور بێ گوێدانه‌ هیچ پرنسیپێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، چیتر ناتوانێت خۆی ڕابگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌دروست کردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ ئه‌یه‌وێت ته‌مه‌نی خۆی درێژ بکاته‌وه‌، له‌بنچینه‌دا قه‌یرانه‌کانی باشوری کوردستان دروست کراون، به‌قه‌یرانی ئابوریشه‌وه‌، له‌به‌‌رئه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه‌ هی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ماوەی چەندین ساڵە نەوت لە خاکی کوردان دۆزراوەتەوە، بەڵام ھێشتا ئەو نەوتە نەبوە بە مایەی خێر و رەحمەت  بۆ ئەو میللەتە، بەڵکو زۆرجار بوەتە مایەی نیقمەت و زەحمەت لەکاتێکدا کە خاکەکەی خاوەنی یەدەگێکی زۆری نەوتە لە ناوچەکەدا،  ئەوەش لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ھەڵە و شکستخواردوەی کە لەو بوارەدا پیادەکراوە ئەوەش راستیەکی تاڵ وحاشا ھەڵنەگرە، چونکە شکستی سیاسەتی نەوتی و ئابوری ھەرێم دوای ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم رایانگەیاند کە ھەرێمی کوردستان […]

لەدوای سالی ٢٠٠٥ و بەناو یەکخستنەوەی هەردوو ئیدارەی سنوری هەولێر وسلیمانی و تێکەڵاوکردنەوەی ئیدارەو وەزارەتەکان بە شکلی ،لە بەشێکی زۆری ئەو پرسانەی کە پارتی بیەوێت بەلای خۆیدا بیشکینێتەوە و یەكیتی بەئاراستەی بەرژەوەندیە حزبیەکانی خۆییدا پەلکێش بکات ، بە قەولی خۆیان مەسەلەی دروستبوونەوەەی دوو ئیدارەیی و هەڵدانی یەکێتی بۆ ئەمدیوی سنوری دێگەلە ئەکاتە کارتێک و دژ بەم حزبە بەکار ئەهێنیت و کاری خۆیی پێ مەیسەر ئەکات ، کە لەچەند پرسێکی گرنگ […]

سۆران عومەر،  ڕایگەیاندوە:  میدیای فینلاندی‌و هەرێمی كوردستان باس لە ڕزگاركردنی كچێكی تەمەن  16 ساڵ بەناوی مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین دەكەن كە خەڵكی شاری بۆرۆسی سویدەو لەبنەرەتدا فینلاندییە، سیناریۆكە وا هۆنراوەتەوە كە گوایە دەزگا ئەمنیەكەی حكومەتە لۆكاڵییەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە خاوەندارێتی مەسعود بارزانی ئەو كچەیان لە پرۆسەیەكی سەربازیدا لە گوندێكی دەوروبەری موسڵی ژێر دەستی هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش ڕۆژی 17 ی   شوبات ڕزگار كردووە. روونیشیكردووەتەوە:  بەپێی هەواڵی میدیای سوید، […]

هاوپۆل : هەواڵەکان