کۆبونەوەی مەسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی لەماڵەکەی خۆی لەسەری رەش و بەئامادەبونی هەردوو هێزی بەشدار بووی هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم ، کەلەبەرواری ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ لەپەرلەمانی کوردستان پرۆژەیان پێشکەشکرد ، سەرای کۆمەڵیک بۆرەحیزبی پارەخۆری هەرێم ، کە لەکاتی پێویست قورمیش دەکرێن و بەناوی دیموکراسیەوە ئاراستە دەکرێن ،بۆ ئەوەی  پرۆسەی دیموکراسی لەدووکانی حیزبەکەی خۆیان  هەراج بکەن  دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان لەسایەی بۆرەحیزب و حیزبی پارەو حیزبی ترسنۆک ،کەوتۆتە بەر مەترسیەکی گەورە ، ئەم […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

زۆرێك لە هاورێكانم لێمدەپرسن، كە قسەیەك لەمەڕ شلەژانی نرخەكانی نەوت بكەم، نەباداش كە ئەمن خۆم زیاتر لەنیو سەدەیە لەو بوارەو لە جیهانی عەرەبی‌و نێودەڵەتیدا، هۆكاری دودڵیم پڕ لق‌و پۆپی بابەتەكەو قورسی وتاریكی رۆژنامەونی بو، بەڵام دواتر بڕیارمدا، هەوڵبدەم بە كورتی شتێك بنوسم، با لەسەرەتا بەوەدەستپێبكەین كێ بریار لەسەر نرخی نەوت دەدا ؟ هەندێ لە هەوادارو بێئاگاكان لە لیكدانەوەكانیان چاودەبڕنە رۆژهەڵات یان رۆژئاوا، وەڵامەكەش سوك‌و ئاسانە: تەنها ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكایەو كەسی […]

فەرمانداری هێزەکانی پاراستی گەل (هەپەگە) دەڵێت: ئەوان ئە‌ڵقەکانی بەرخۆدان لەیەکدی جودا ناکەنەوە، ماوەی 11 مانگە هێزەکانیان لە شەنگال بەرخۆدان دەکەن. ئەو سەرنجڕادەکێشێتە سەر هەڵوێستی نەرێنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ تورکیا و ئاماژە بەوە دەکات کەشەڕێکی سیاسی و ئایدۆلۆژی لەسەر موسڵ بەڕێوەدەچێت، شەڕێک لەنێوان عێراق، حکومەتی هەرێم، تورکیا و هێزە هەرێمیەکان لەسەر موسڵ هەیە، پارتیش لەگەڵ تورکیا لەسەر موسڵ ڕێکەوتووە. لەدیمانەیەکی تایبەتدا بۆ ئاژانسەکەمان (ڕۆژنیوز) فەرماندەی گەریلاکانی هەپەگە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

دکتۆر پاڤێڵ فێلگینهاور، ئه‌کادیمی رووسی و چاودێری سه‌ربازی و نوسه‌ری سیاسی، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنیوز سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ پارچه‌بوونی کوردسان، ئامانجی سه‌ره‌کی تورکیایه‌ و سه‌ربازی تورکیش به‌و ئامانجه‌ ره‌وانه‌ی عێراق کراون. دکتۆر پاڤێڵ فێلگینهاوێر، تیشکیژ ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی روسیا له‌ سوریا و سیاسه‌تی تورکیا له‌به‌رامبه‌ر کوردان. ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که‌: رۆژنیوز:ستراتیجی رووسیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چیه‌، ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ڕێگای سوریاوه‌ چ […]

ئەوە مام جەلال ویەکێتی بوون دەنگیان بۆ مەسعود کۆکردەوەو کردیان بەسەرۆکی هەرێم،ئەوان ڕازی بوون بە هەموو بڕیارەکانی. ئەوە یەکێتی بوو ڕازی بوو هەمیشە نێچیر سەرۆکی حکومەت بێت،ئەگەر دوو ساڵ یەکێتیەک سەرۆکی حکومەت بووبێت تەنها بوکەڵە بوەو بڕیارەکان لای نێچیر بووە. ئەوە یەکێتی بوو بۆ شیرینی نەوت ڕازی بوو،کە بنەمالەی بارزانی عەقدە نەوتیەکان بکات و ئاشتی هەورامی بکاتە وەزیری سامانە سروشتیەکان ولە هەقی ئەم ڕازی بوونەدا بالەکانی یەکێتی پارەیان وەرگرتوە. ئەوە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجی‌ و زیادكردنی‌ داهات، سیاسه‌تی‌ فریاگوزاریی‌ ته‌قه‌شوفی‌ دارایی‌ جێبه‌جێ ده‌كات، یه‌كه‌م هه‌نگاویش كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌، بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتو سیستمی‌ نوێی‌ موچه‌ رابگه‌یه‌نرێت. به‌ بڕوای‌ شاره‌زایه‌كی‌ ئابوریش، ده‌سه‌ڵات به‌هۆی‌ بێپلانییه‌وه‌ شكستی‌ هێناوه ‌و له‌ بری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ سزای‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ده‌دات و موچه‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه‌. كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ده‌ربازبون له‌ قه‌یرانه‌كان، له‌كاتێكدا پێنج مانگه‌ فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، نێچیرڤان بارزانی‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رای خۆی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ بارزانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كان ئاشكراده‌كات‌و رایده‌گه‌نێت ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ وه‌ك ئاوخواردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاسانه‌. له‌وباره‌وه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ بڵاوی كردۆه‌وه‌ ده‌ڵێت “پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ‌ی به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانیی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستانداو، به‌هۆی به‌شداریی نه‌كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ شه‌ڕه‌ قسه‌و مشت‌و مڕێكی زۆر به‌رپابوه”‌ عه‌لی بایپیر ده‌ڵێت “ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌می باشی هه‌بێ‌، یان بێ‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرۆکی حکومەتە شەق وشڕەکەی هەولێر، جێگری سەرۆکی  ئەم حکومەتە، نێچیرڤان بارزانی لەسەر وەزعی ئابوری و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە نارەزایەتی ناوچەکانی سلێمانی زۆر بەرفراوانەو پێویستە یەکێتی توندی بکاتەوە،واتای ئەمە هەرئەوەیە چۆن خۆیان لە دهۆک وهەولێر توندیان کردۆتەوە با یەکێتیش وابکات،یەکێک نەزانێ یەکێتی هەمیشە توندی نەکردۆتەوە،ئەوەتەی یەکێتی لەو دەڤەرە دەسەڵاتی هەیە هەمیشە پێشێلکاری ئازادی ومافەکانی خەڵک بووە،هیچ نارەزایەتیەک نەبوە یەکێتی گولەی بە ناویاندا نەکردبێت و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەكتەرێكی زنجیرە تەلەفزیۆنی (گەردەلول) داواكارییەك ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات‌و دەڵێ‌ “هەر كات ئەو داواكارییانەم جێبەجێ‌ كران ئینجا دەچم دەوام دەكەم”.  هونەر محەمەد ئەكتەری زنجیرەی تەلەفزیۆنی (گەردەلول)‌و بواری شانۆ كە لەهەمان كاتدا مامۆستایە رایدەگەیەنێت “ئەگەر سەرۆكی حكومەت پارەی دایبی‌و شیری منداڵەكەم دابین نەكات، دەوام ناكەم”.  وتیشی “من وەك مامۆستایەك هەرچ كاتێك سەرۆكی حكومەت كرێی خانو‌وكارەباو ئاوو مۆلیدە‌و دایەنگاو بەنزین‌و شیری منداڵەكەم و ئەنتەرنێت‌و باڵانسی مۆبایلی دابینكرد بۆم، یان قەناعەت […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات کە كۆریای باكور هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌یه‌ بۆسه‌ر جیهان و ویلایەتە یەکگرتوەکان به‌ جدییه‌وه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ڕوانێت و دەڵێت: “دەبێت چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ كۆریای باكور بسه‌ندرێته‌وه‌”. جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا، دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ وڵاتی چین، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ جیهان له‌به‌رامبه‌ر ئێراندا یەکگرتو بو تاوه‌كو رێگری بكات له‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و له‌و هه‌نگاوه‌شدا سه‌ركه‌وتوبوین، باسى لەوەشکرد کە هەڕەشەکانى كۆریای باكور مه‌ترسین […]

هاوپۆل : هەواڵەکان