نێچیرڤان بارزانی‌ گەورە مافیای خێڵی مەلا مستەفا خوشكێكی‌ فوئاد حسێن، به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و به‌ موچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ (3) ملیۆن دینار خانه‌نشین ده‌كات و كه‌سێكیش له‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ داده‌مه‌زرێنێت. به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ده‌ست رۆژنامه‌ی‌ (ئاوێنه‌) كه‌وتوه‌و له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردۆته‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی‌، خوشكێكی‌ فوئاد حسێن، سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خانه‌نشین كردوه‌، له‌كاتێكدا ته‌نها یه‌ك رۆژ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ نه‌بوه‌. به‌پێی‌ نوسراوه‌كه‌ كه‌ واژۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ خانه‌نشینی‌ له‌سه‌ره‌، خوشكه‌كه‌ی‌ فوئاد حسێن، […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ره‌غده‌ كه‌ خانمه‌ ئه‌كته‌رێكی‌ سورییه‌ ده‌ڵێت، كاركردنی‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سوریا شه‌ره‌فێكه‌ كه‌ پێی‌ به‌خشراوه‌، ئاماده‌یی‌ خۆشی‌ پیشاندا بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌زگایه‌كی‌ ئه‌منیدا تابتوانێت سوریای‌ پێ بپارێزێت. ره‌غده‌ له‌میانی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ” 100 پرسیار” كه‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌ كه‌ناڵی‌ “حه‌یات” په‌خشكرا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژی‌ ئۆپۆزسیۆن نییه‌، به‌ڵام به‌ كارێكی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ و شانازی‌ ده‌زانێت كاتێك له‌گه‌ڵ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سوریادا كار ده‌كات كه‌ به‌ وته‌ی‌ خۆی‌ ئه‌و […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

دایكێكی بریتانی بڕیاریدا وه‌ك ئه‌كته‌ری فیلمه‌ رووته‌كان كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ بۆ كڕینی دیاریی بۆ كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی، په‌یدا بكات. له‌ ساڵی رابردوودا، كوڕه‌كه‌ی میگان كلارا دیاری گران به‌های ده‌ستنه‌كه‌وت وه‌ك منداڵه‌ هاوڕێكانی، بۆیه‌ به‌دڵشكاوی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌وكات میگان بڕیاریدا كارێك بدۆزێته‌وه‌ كه‌ بژێوی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی پێ دابینبكات. ئه‌و دایكه‌ بریتانییه‌، له‌ ساڵی 2015 له‌ زۆر فیلمی سێكسی به‌شداری كرد، پێشیوایه‌ هه‌ركه‌سێك ره‌خنه‌ی لێبگرێت، ئه‌وه‌ […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە رێگریكردن لەیوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان بۆ گەڕانەوە بۆ هەولێرو سەر كارەكەی بە “دژ بەئیرادەی گەلی كورد” وەسیفدەكات ئەم هەڵوێستەی هەدەپە لەمیانی كۆبوونەوەی شاندێكی خیزبەكەو سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بووە، كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەڕێوەچووەو لەكۆبوونەوەكان پرسی پێكەوەیی كاركردنی نێوان لایەنە سیاسییەكانی پارچەكانی كوردستان‌و خەباتی دیموكراسییانەو ڕەوشی سیاسی باكوور گفتوگۆی لەبارەوە كرا. بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە شیلان ئۆغلۆ سەرۆكی شاندەكە نیگەرانی (هەدەپە)ی سەبارە بەبارودۆخی هەرێمی كوردستان‌و قەیران‌و كێشە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەگەر ناتۆ و ئەمریکا لە دوای کێشەکانی کرواتیا و دورگەی کریم ، پێیان وابوبێت دەتوانن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تاکتیکەکانیان لە ڕێ ی داعشەوە دەتوانن بە ئامانجەکانی خۆیان بگەن ، ئەوا ئەوە ڕوونە ، کە ئێران وەک نمایندەی ڕوسیا زوتر ئەو گرەوەی بردەوە ، بە تایبەت دوای شەڕی ئەفغانستان و کێشەکانی ناو پاکستان و بە تایبەت لە عێراق و سوریا ، ئەگەر چی ناتۆ لە ڕێگەی وڵاتانی خلیج و ئابلۆقەی […]

“ئازادكردنی ئۆجەلان‌و خۆبەرێوەبەری‌و نوسینەوەی دەستورێكی نوێ‌” ئەمانە ئەو داواكارییانە بون كە كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی لە كۆتایی كۆنگرە نائاساییەكەیدا داوایكرد بۆ چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا. كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك، دوای دو رۆژ كۆتایی بە كارەكانی كۆنگرە نائاساییەكەی هێنا، لە راگەیەنراوێكیشدا چەند خاڵێكی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە باكوری كوردستان بڵاوكردەوە كە ئەمانەن: * دروستكردنی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری كە لە شارێك یان چەند شارێك پێكبێت‌و خاوەنی پەرلەمان‌و بڕیاری ئابوری‌و سیاسی خۆیان بن. * […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

كوا ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌وانه‌ی باسی كوردستان، كورد و نیشتمان ده‌كه‌ن، بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌م دۆخه‌دا كه‌ باكووری كوردستان جارێكی دیكه‌ وه‌ك شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عید و سه‌ید ڕه‌زا سه‌ركووت ده‌كرێ، ژن و منداڵ و لاو له‌نێو خوێندا ده‌تلێن، ده‌نگیان لێوه‌ نایه‌ت. كه‌واتا سیاسه‌ت و حیزبایه‌تیی هێنده‌ چڵكن و ڕه‌زیوه‌ كه‌ ڕۆڵه‌ی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ لایه‌نێكی دیكه‌ بێ، ده‌بێ بێ ده‌نگ بین و به‌ ئاسانی بكوژرێین و كه‌سیش ده‌نگی لێوه‌ […]

  دیسانەوە  مەسەلەکەیە  دروست  کردنی دەوڵەتی  کوردی!!! لە  ئسیتا  دا  کوردستان  بەپێ   سەرۆكی هەرێم و  بەبێ  پەرلەمانە و  هاوڵاتیانیش  متمانەیان  بە  هێزەکانی  ناو  خۆ  نەماوە  ،، لەو  باوەرەدان  هێزەکانی  ناوخۆ  بێ  لایەنی  خۆیان لە دەست داوە  و  وەك  کۆنترۆڵی دەستی  هەر دووحیزبی  سەوز و  زەردن ،، ئەوەی دەیئەوێت  بالق نەبیت  و  هەر لە سەر  هەر   دوو  دەست  و  دوو  لاق  دەروات  و  هیشتا  نەکەوتۆتە  سەر  بێیەکانی  خۆ  ئەوا […]

ئەوچاکسازیەی نێچیرڤان ئیدریس بەناو سەرۆکی حکومەت ، دەستی بۆ چاکسازیەک بردوە ،بەمەبەستی کۆتای هێنان بە گرفتەکانی کۆمەڵگای کوردی کە لەسایەی شکستەکانی خۆی لەناو حکومەتدا بەسەر گەلی کوردی لە باشوردا هێناوە ، ئەوەی ئەم پیاوە کردویەتی روتکردنەوەی خەڵکی کوردستانە لەو داهاتەی خەڵک پاشەکەوتی کردوە ، لەبیرمانە و بیرمان نەچوە ، لە ماوەی دەسەڵاتی حکمەتەکەی لە ٢٠٠٥ – ٢٠٠٩ هەموو رۆژێک دەیوت هەرێم موچەخۆری زۆرە ، دوای دروست بونی ئۆپۆزسیۆن ، ئەوان […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

دیدار: محەمەد رەئوف ئامادەکردنى: سبەى د. یوسف محەمەد سادق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە نیگەرانییەوە لە دۆخی ئێستاى هەرێم دەڕوانێت و دەڵێت:”ئەمەی رویدا بۆ هەندێک لە سیاسییەکانی ئەو وڵاتانەی سەردانمانکردبون، مایەی شۆک بو”. سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، لەو دیدارە تایبەتەى کەناڵى (KNN) لەگەڵى سازیکرد و (سبەى) دەقەکەى بڵاو دەکاتەوە، تیشک دەخاتە سەر ناوەڕۆکى سەردانەکەى بۆ وڵاتانى ئەوروپا و ئەو کێشانەى بەرۆکى هەرێمى کوردستانیان گرتوە. هەروەک رۆڵى […]