لە هەرێمی کوردستان حیزب هەیە ، سەرچاوەی هەموو قەیرانەکانە ، سەرچاوەی کێشەی گەورەیە بۆ میللەت ، خەتابارە بە یاساشکێنی ، خەتابارە بە پەکخستنی دەزگای شەرعی پەرلەمان ،لەگەڵ هەمووشتێکە یاسانەبێ و دامەزراوەنەبێت ، تابەئارەزوی خۆی چی بیەوێت بیکات ، هەمووشتێ بەئارەزوی خۆی بگۆرێت ،هەتا بەبێ پەرلەمان و دەمازراوەی شەرعی بەبێ گەرانەوە بۆ رای گەل ، زۆر بێشەرمانە دەستی وڵاتی داگیرکەر دەگرێت و پەلکێشی دەکات بۆ ناو کوردستان ، لەکاتێکدا ئەم دەوڵەتە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنەوەی به‌نداوی تشرینیان كۆتایی پێهێنا و پلانێکی داعشیان بۆ تەقاندنەوەی به‌نداوی تشرین ئاشکرا کرد. دوای كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنەوەی به‌نداوی تشرین لە دەستی چەکدارانی داعش لە باشوری کۆبانی، عەقید تەڵاڵ سلۆ، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای‌ دیموكرات، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داعش به‌نیاز بوه‌، به‌نداوی تشرین بته‌قێنێته‌وه‌، به‌ڵام (هه‌سه‌ده‌) به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌ستی به‌ ئازادكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كرد. ئاشكراشیكرد: ئه‌گه‌ر به‌نداوه‌كه‌ بته‌قێنرایه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌وتنه‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ شاری قامیشلۆ له‌رۆژئاوای كوردستان روویاندا، به‌و هۆیه‌وه‌ 17 شه‌هید و 30 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ . به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاسایشی شاره‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌، له‌هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی وه‌سه‌تی كه‌هه‌ردوو چێشتخانه‌ی میامی و كبرائیلی كرده‌ ئامانج ، 17 شه‌هید و 30 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ . رونیشكراوه‌ته‌وه‌: هه‌موویان هاووڵاتی مه‌ده‌نین . له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌، كه‌ هه‌وڵێكی تری خۆكوژی له‌هه‌مان شوێن پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ویستراوه‌ چێشتخانه‌ی گابریل بكرێته‌ ئامانج […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

موراد قەرەیلان، ڕایدەگەیەنێت”بەهۆی هێرشی حكومەتی توركیاوە، لە ئێستادا شەڕێكی ناوخۆیی لەتوركیا بەڕێوەدەچێت‌، چیتر گەلی كورد نایەوێت بێ ناسنامەو بێ پێگە بژی”.  موراد قەرەیلان، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند”شەڕ لەباكوری كوردستان، چوەتە قۆناغێكی نوێ‌‌و نائاساییەوەو بەهۆی هێرشی دەوڵەتی توركیاشەوە، لەئێستادا لەناو شارەكانی توركیا، شەڕێكی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت”.  قەرەیلان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە” راگەیاندنەكانی باشوری كوردستان ئەوەندەی گوێ لە  لێدوانەكانی دەسەڵاتدارانی توركیا دەگرن ، ئەندە گوێ لە بەرخۆدان و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بە باشم زانی کە ھەندێک لە رووداوەکانی ٢٠١٥ کۆ بکەمەوە بۆ ئەوەی کە نەوەی داھاتوو سودی لێ ببینن و کەس نەڵێت ئەرێ لەو ساڵەدا چی روویدا؟ بێ گومان لێرەدا تەنیا ئاماژە بەو رووداوانە ئەدەم کە لەوانەیە لەیاد بکرێن!! ئەکرێ کە ساڵی ٢٠١٥ بە ساڵی ناشتنی دیموکراسی لە گەورەترین مەراسیمی جەماوەریدا دابنرێت. ساڵی گۆرینی ناوی پایتەختی گەشتیارانی عەرەب بە پایتەختی بەخشراو بە تورک و عەرەب. ساڵی حەیران و قەیران و سازان، […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

روسیا داوا له‌ حكومه‌تی‌ توركیا ده‌كات كێشه‌ی‌ كورد له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رێگه‌ی‌ سیاسی‌ چاره‌سه‌ر بكات، دوپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، به‌كارهێنانی‌ هێز قوربانی‌ زیاتری‌ لێده‌كه‌وێته ‌و ره‌وشه‌كه‌ش ئاڵۆزتر ده‌كات. وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مرۆ  بڵاویكردوەته‌وه‌، نیگه‌رانی‌ خۆی‌ پیشانداوه‌ له‌باره‌ی‌ توندوتیژیی و ئۆپه‌راسیۆنی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیا له‌ شاره‌ كوردییه‌كانی‌ توركیا و رایگەیاندوە: قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆ له‌  هه‌ندێك شار به‌رده‌وامه ‌و رێگانادرێت به‌ رۆژنامه‌نوسان و  نوێنه‌رانی‌ پارت و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان سه‌ردانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بكه‌ن كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەشکرا بوون تورکیا بەنیازە بەهاوکاری پارتی ئەو کەسانەی لەناو پەکەکە هەڵهاتوون بگەڕێنێتەوە تورکیا و بۆ نەخشە و پیلانی نوێیان دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بەکاریان بهێنێت و حزبێکیان بۆ بکاتەوە و لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە پەکەکە بەکاریانبهێنن. بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی لێکۆڵین ئۆرگ زانراوە هەریەک لە عوسمان ئۆجالان، نیزامەدین تاش، خەلیل ئاتاچ و سەلیم چروقایا، کەلە ساڵی 2006 دا لەناو پەکەکە هەڵهاتن، سەرەتا لەناوچەی […]

سەرەتا پێویستە لەوە ڵامی کاک عبدولڕەزاقی بەڕێوەبەری مێدیای گۆڕاندا ئەوە بڵێم،کە تەفسیری “گۆڕان تەنیایە یان تەنیا نیە”لە بناغەوە نادروستە،بزوتنەوەی گۆران بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیەو خاوەنی دیدگای سیاسی خۆیەتی و تێکۆشان دەکات بۆ ئاڵوگۆر لە باشوری کوردوستاندا،پێویست نییە ئەم بزوتنەوەیە چاوەڕوانی هیچ لایەنێک بکات کەهەنگاوەکانی وەک ئەم بێت،خۆ ئەگەر هەرسێ لایەنەکەی”یەکێتی،یەکگرتو،کۆمەڵ” هەرسبەینێ بچنەوە دیوەخانەکەی مەسعود هیچ لەو مەسەلەیە ناگۆڕێ،کە گۆڕان پێداگری بکات لەسەر بۆچونە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی خۆی، بۆ گۆڕینی کۆی […]

نوسەرێکی ناسراوی تەنز ئامێز لەسەر ئەو هەموو سەردانەی بەرپرسانی کورد بۆ تورکیا دەیکەن، دەڵێت” ئاخ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ماڵی‌ له‌هه‌ولێر ئه‌بوو، كۆڵێك مه‌سره‌فی‌ ته‌یاره‌و هاتوچۆمان بۆ ئه‌گه‌ڕایه‌وه”‌. د. شیرکۆ عەبدوڵا لە ستونێکی نوێدا بەناونیشانی ” ئاخ ئەگەر” رەخنەیەکی زۆر کۆمێدی لەبەرپرسانی سیاسی و حکومی هەرێم‌و هێزە سیاسییەکان دەگرێت، لەنێویاندا رەخنە لەسەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم دەگرێت و دەڵێت” ئاخ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ماڵی‌ له‌هه‌ولێر ئه‌بوو، كۆڵێك مه‌سره‌فی‌ ته‌یاره‌و هاتوچۆمان بۆ ئه‌گه‌ڕایه‌وه”‌. ئەو […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند رووداوەكانی ئەم دواییەی سوریا نیشانی دەدات كە پارتی كرێكارانی كوردستان بەنیازی دابەشكردنی توركیایە. رەجەب تەیب ئەرۆدغان، ئەمرۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە ئیستانبول رایگەیاند كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لەهاوكاریكردن لەگەڵ ئیئتیلافی نێودەوڵەتی دژی داعش. ئەرۆدغان ئاماژەی بەسەردانەكەی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ روسیا كرد‌و وتی: وتەكانی هاوسەرۆكی هەدەپە نیشانی دەدات جەوهەری ئەم پارتەیە‌و ئەو پلانانەی بۆ دوارۆژی توركیا هەیەتی. ئاماژەی بەوەشدا پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) […]

هاوپۆل : هەواڵەکان