ده‌مێكه هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستی قه‌یرانی سیاسیی و ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت و بنه‌مای هه‌موو قهیرانهكانیش له بێ متمانه‌ییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان به قۆناغگه‌لی جیاواز، هه‌ستیار و هاوكات چاره‌نووسسازدا تێپه‌ڕ بووه و تاكوو هه‌نووكه‌ش به ته‌واوه‌تیی له ده‌روازه‌ی ئه‌م گۆڕانكارییانه ئاودێو نه‌بووه كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسیی و ئابووریی به‌رۆكی پێگرتووه. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م كێشانه‌ش بۆ بێ ئه‌زموونیی سیاسیی و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌زا له دامووده‌زگاكانی حوكوومیی ده‌گه‌ڕێته‌وه. […]
گۆرانکاریه‌کانی ناوچه‌که به‌خێرایی فراوان ده‌بن ،بێ باکی و که‌مته‌رخه‌می سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ئاست ئه‌و گۆرانکاریانه‌دا به‌شێوه‌یه‌که مقۆ مقۆی ناوێ،ئه‌م هه‌رێمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بهرێوهدهبری له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌شاره‌زا و نه‌شیاو رۆژ به رۆژ رووبه‌رووی قه‌یران و کێشه‌ی جۆرراوجۆر ده‌بێته‌وه،به جۆرێک رۆژێک که‌شتیه نه‌وتیه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێ و که‌س نازانێ بۆ کێ ده‌بری ،رۆژێک سنوری هه‌رێمه‌که‌مان ده‌به‌زێنرێ و سه‌روه‌ری قانووی پێشێل ده‌کرێ و هاوڵاتیه‌کانمان خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێن ، رۆژێکیش حکومه‌ته‌که‌مان دادگایی ده‌کرێ و […]
هەرێمی کوردستان دوای تێکچونی نێوان تورکیا‌و روسیا چۆن هەنگاو دەنێت؟ ، تێکچونی پەیوەندی نێوان تورکیا‌و روسیا دوای خستنەخوارەوەی فرۆکەیکی روسی لەلایەن تورکیاوە لەسوریا ، بەرە بەرە لێکەوتەکانی دەردەکەون ، تورکیا بەرو گۆشەگیری گەورە هەنگاو دەنێت ، سەرەرای ئاشکرابونی ئەوەی کە تورکیا کۆمەکی رێخراوە تیرۆستیەکانی سوریا دەکات بەتایبەتیش داعش ، هەروەها دوا گەمارۆی روسیا بۆسەر تورکیا ، ئاگادارکردنی تورکیا لەلایەن ئەمریکا کە سنورەکانی خۆی لەگەڵ سوریا دابخات بەروی رێخراوە تیرۆرستیەکان . […]
ئەودەمەی ڕەفتارێکی نادروست دەبینم خوێن لەچاوما دەچۆڕێ و کزەی جەرگم دێ و بەناخی زەمیندا ڕۆئەچم .بەی دەست لەئاست ئەو گەنجانەی کە قێز لەکورد بوونی خۆیان دەکەنەوەوکۆچ دەکەن هیچم پی ناوترێ . ئەوەی لەوو بەڕێزانەم بینی شکاندنی شکۆی خوێنی پێشمەرگەبوو وە خستمیە سەر ئەو دوڕیانەی کەبڵێم ئەم حکومەتە . عەرەب و صەدامیەکانیان لا پیرۆز ترە لە خوێنی پێشمەرگەو خانوادەی سەربەرزی شەهیدان . لەم ماوەیەدا لەپرسەی ماتەمینی خێزانی شێخ انورعاصی ، پارێزگاری […]
منداڵێكی دیكەی ونبوى كیمیابارانی هەڵەبجە دەدۆزرێتەوە و سبەینێش پشكنینی بۆ ئەنجام دەدرێت بۆئەوەى بە خێزانەکەى شاد بكرێتەوە و بەپێى زانیاریەکان؛ ئێستا نۆ منداڵى ونبوى دیکەش لە چاوەڕوانی ئاشكراكردنی پشكنینەكانیاندان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ئامێزى خێزانە راستەقینەكانیان. شایلا حسێن، كچێكی كوردی هەڵەبجەیە و لە تاوانى كیمیابارانکردنى شارەکەدا لەلایەن رژێمى بەعسەوە لە تەمەنی حەوت مانگی‌دا لە کەسوکارى دابڕاوە و لەوکاتەدا لە شاری تارانى پایتەختى ئێران رادەستی دەزگای خێرخوازی “زەینەت كوبرا” کراوە و دواتر […]
ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری ئەو قەرزە زۆرەی هێناویەتەسەر حكومەتو پاش شكستپێهێنانی سیاسەتی نەوتی هەرێم، ئێستا دەستی داوەتە سكاڵادۆڕاندن، كە تازەترینیان دۆڕاندنی نزیكەی “دو ملیار دۆلار”ە بە كۆمپانیای دانەغاز. وەك سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ قۆناغی سێهەمی سكاڵاكانی كۆمپانیای دانەغاز داوای قەرەبوی راوەستانی كارەكانی دەكات لە كێڵگەی كۆرمۆر، كە ماوەی شەش ساڵە راگیراوە، لەم سكاڵایەدا داوای یەك ملیار دۆلاری تر دەكات. “ئەو […]
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتار ئاشكرای كرد، كە هەرێمی كوردستان مانگانە ملیۆنێك‌و 100 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، كە ئەوەش 300 ملیۆن دۆلاری لەموچەی فەرمانبەران زیاتر. عەلی حەمەساڵح، كە جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان، ئاشكراشیكردووە، لەو برە نەوتەی هەرێمی كوردستان دەیفرۆشێت، 700 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی كوردستانە، كە بەبۆریو بەتەنكەرو لەپاڵاوگە ناوخۆییەكان دەپاڵێورێتو 410 هەزار بەرمیلیشی نەوتی كەركوكە. بەوتەی عەلی حەمەساڵح، داهاتی مانگانەی نەوتی فرۆشراو لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، گەیشتووەتە یەك ملیار دۆلار، […]
بەرپرسی میدیاکانی گۆڕان عەبدولرەزاق شەریف رایگەیاند: چوونی بۆ بارزانی بۆ وڵاتانی کەنداو بۆ بینینی وەرزشی فورمولایە. عەبدولڕەزاق شەریف ئەندامی جڤاتی گۆڕان و بەرپرسی میدیاکانی ئەو بزووتنەوەیە لە لێدوانێکیدا بۆ سپی، رایگەیاند” سەردانەکەی بارزانی بۆ کەنداو بە مەبەستی وەرزشیەو، ئەو تەماشاکارێکی چالاکی فورمولایەو ئەمساڵیش بۆ ئاهەنگەکانی پێشبڕکێی وەرزشی چۆتە ئەبوزەبی”. سەبارەت بەوەی کە ئایا بارزانی نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەکات، بەرپرسی میدیاکانی گۆڕان دەڵێت: بارزانی نوێنەرایەتی گیانی وەرزشی خۆی نەبێت هی کەسی […]
بەپێى دواین زانیارى کە ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچونى بۆ کردوە و ئاشکرابوە؛ بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان بە كەركوكیشەوە یەك ملیۆن و (100) هەزار بەرمیل نەوت تێپەڕ دەكات و داهاتەكەشی نزیك دەبێتەوە لە یەك ملیار دۆلار، بەڵام بە گشتی مانگانە بڕی (500) ملیۆن دۆلار لە داهاتەکەی دیار نیە. عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان، بەدواداچونێكی بۆ داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان و بڕی بەرهەمی نەوت و دیارنەمانی ئەو داهاتە […]
رێوڕه‌سمێك له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ له شاری ئامه‌د، بۆ تاهیر ئه‌لچی سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د، سازده‌كرێت كه دوێنێ تیرۆر كرا، دوای رێوڕه‌سمه‌كه‌ش، ته‌رمی ئه‌لچی له شاری ئامه‌د به خاك ده‌سپێررێت. میدیاكانی باكوری كوردستان بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمێك له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ له شاری ئامه‌د، بۆ تاهیر ئه‌لچی سه‌رۆكی ژوری پارێزه‌رانی ئامه‌د ساز دهكرێتو دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی له‌گۆڕستانی یه‌نی كۆی هه‌ر له شاری ئامه‌د، به‌خاك ده‌سپێررێت. هه‌رچه‌نده زێدی تاهیر ئه‌لچی، شارۆچكه‌ی جزیره‌ی […]