مانگی ئایاری داهاتو پارتی كرێكارانی كۆریای باكور، كۆنگرە دەبەستێت ئەوەش یەكەم كۆنگرەی ئەو پارتەیە لە ماوەی 35 ساڵی رابردودا. ئاژانسی هەواڵی فەرمی كۆریای باكور، بەیاننامەیەكی مەكتەبی سیاسی حزبی كرێكارانی فەرمانڕەوای وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، بەپێی بەیاننامەكە، مانگی ئایاری ساڵی داهاتو ئەو پارتە كۆنگرەی خۆی دەبەستێت. ئەمە بە یەكەم كۆنگرەی ئەو پارتە دادەنرێت لە ساڵی 1980 ەوە كە ئەوكاتە كیم ئێل سۆنگ باپیری سەرۆكی ئێستا، سكرتێری حزب‌و سەرۆكی وڵات بو كۆنگرەی شەشەمی پارتەكەی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی حكومەتی توكریا تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردنی ئازادی رادەربڕین دوای داخستنی كۆمپانیای گرووپی “كۆزا-ئیبك”، ئەو هەنگاوەش بە كودەتایەكی گەورە ناوبردووە لە راگەیاندندا. لە بەیاننامەیەكدا رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی هەڵكوتانە سەر دەزگاكانی راگەیاندن لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە و داخستنی گوروپی راگەیاندنی “ئیبیك” پێش چوار رۆژ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە پێشێلكردنێكی چاوەڕوانەكراو دادەنێت، بە سنوورشكاندنیش دژ بە مافی رادەربڕین ناوبردووە. لێبوردنی نێودەوڵەتی داواش لە بەرپرسانی تورك دەكات كەشێكی ئازاد […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەبۆنەی یەكی نۆڤامبر، رۆژی جیهانیی كۆبانێ، داوا لە هەموو گەلانی جیهان دەكرێت بەشێوەی بەربڵاو پشتیوانی خۆیان لە كۆبانێ رابگەیەنن. ئەنجومەنی سەرۆكایەتی كانتۆنی كۆبانێ لە بەیاننامەیەكدا بە بۆنەی یەكی نۆڤامبر كە بەرۆژی جیهانی كۆبانێ ناسراوە، داوا لەهەموو گەلانی جیهان دەكات بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی‌و یەكسانی دژی بەڕبەڕیەت، پشتیوانی كردن لە كۆبانێ پێویستە. لەبەیاننامەكەدا هاتووە: دژی كۆبانێ‌و دوو كانتۆنی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان چەندین هێرشی بەردەوام لەئارادایە، بەڵام گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەفەرمانی ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا هێزێکی سەربازی تایبەت رەوانەی رۆژئاوا دەکات بەمەبەستی هاریکاریکردنی ئەو هێزانەی لەو وڵاتە دژی داعش دەجەنگن. میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە ” ئۆباما فەرمانی کردووە نزیکەی 50 سەربازی هێزی تایبەت بۆ سوریا ڕەوانە بکرێن تاوەکو یارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانان بدەن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزە خۆجێـیەکان، ئەمە یەکەم جارە ئەمەریکا بە ئاشکرایی هێزی خۆی ڕوانەی سوریا بکات”. هەروەها یەکێـک لە کاربەدەسـتەکان وتویەتی فڕۆکەی جەنگی زیاتر بۆ ناوچەکە ڕەوانە دەکەن، لەوانە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

هاوسەرۆکی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لە ‌هەڵبژاردنی پێشوو زیاتر دەنگ دەهێنن و داوا دەکات بەگەرمی بچن بۆ دەنگدان و  سندوقەکان بپارێزن. لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر هاوسەرۆکی هەدەپە، دەمیرتاش دڵنیای دەداتە خەڵک و دەڵێت ” له‌یه‌كی مانگی داهاتوودا ئه‌نجامێكی باشتر له‌ 7ی حوزه‌یران به‌ده‌ست ده‌هێنن‌و بۆ هه‌ده‌په،‌ ئیتر پرسی ده‌ربازبوون له‌به‌ندی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه‌و ئاسان تێیده‌په‌ڕێنین”. دەمیرتاش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دوای هەڵبژرادن ئاکپارتی ناتوانێت بەتەنها حکومەت […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە شەنگال و فەرمانداری گشتی یەبەشە رایدەگەنێت كە ئەمڕۆ توانیویانە لە شنگال 100 چەكدرای رێكخراوی داعش بكوژن. لە لێدوانێكی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە شەنگال و فەرمانداری گشتی یەبەشە رایدەگەیەنن “لە ئۆپەراسیۆنی (گەلی شیلۆی) کە 8ی ئەم مانگە لە دژی چەتەکانی داعش دەستمان پێکرد بەپشتیوانی هێزەکانی هەپەگە- یەژاستار، گورزی سەخت لە چەتەکان داوە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نزیکەی 100 چەتەی داعش کوژراون، هەروەها تەرمی 20 […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

پارتی رك‌و كینی ئاشكراو شاراوەی خۆی بەسەر “د.یوسف محەمەد”دا دەڕژێت، مەسعود بارزانی لەپەیامەكانیداو نێچیرڤان بارزانیش لەوتارە تەلەفزیۆنەكانیدا، وەك “سەرپێچیكار” لەسەرۆكی پەرلەمان دەڕوانن. پارتی لە”د.یوسف محەمەد” خۆش نابێت، لەبەرئەوەی سوربو لەسەر ئەنجامدانی كۆبونەوەی 23ی حوزەیران. ئا: ئاوێنە  ئەمڕۆ زیاتر لەشەش مانگ بەسەر ئەو سەرلەبەیانییەی بەهاری رابردودا تێدەپەڕێت، كە وەفدێكی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەهەولێرەوە بەرەو مەسیف بەڕێككەوتن تا لەگەڵا بارزانی كۆببنەوە. ئەو رۆژانەش سەڕەرای سەرقاڵی زۆربەی خەڵكی كوردستان بەقەیرانی دارایی‌و بێ موچەیی‌و شەڕی […]

هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجارە‌ بە (100) په‌رله‌مانتاره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ په‌رله‌مانی توركیا. فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، هاوسه‌رۆكی (هه‌ده‌په‌)، له‌ چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌رجیش رایگه‌یاند: ته‌نها سه‌نگه‌ری دیموكراتی كورد، (هه‌ده‌په)‌یه‌، به‌ڵام (ئاكه‌په)‌ ئه‌وه‌ به‌ ره‌وا نابینێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ له‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌ده‌په‌ به‌ (100) په‌رله‌مانتاره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ په‌رله‌مانی توركیا. هاوسه‌رۆكی (هه‌ده‌په‌) باسی له‌وه‌ش كرد،” بەهۆی ئەوەی (ئاكه‌په‌) له‌ هه‌ڵبژاردنی حەوتی حوزه‌یراندا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئینگه‌ رۆگ / ئه‌سته‌نبوڵ وەرگێڕانی: هیوا ناسیح رۆژنامه‌ی نۆیه‌ تسویرخه‌ر تسایتونگ (NZZ) ی سویسری راپۆرتێکی به‌ ناوی (سه‌رۆکێکی ناگوێڕایه‌ڵ) له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی کوردستان بڵاوکردۆته‌وه‌، که‌ له نوسینی ئینگه‌ رۆگه‌. له‌گه‌ڵ راپۆرته‌که‌‌دا وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی بڵاوکردۆته‌وه‌ و له‌ ژێر وێنه‌که‌دا نوسیویه‌تی ((مه‌سعود بارزانی، به‌لایه‌وه ‌داواکارییه‌کان بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له پۆسته‌که‌ی جێگه‌ی قبوڵکردن نییه))، دەشڵێت: بارزانی بیر له‌ ده‌ستەله‌کارکێشانه‌وه‌ ناکاته‌وه‌! ململانێی ناوخۆی کورده‌کان له عێراقدا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ره‌ی جه‌نگ دژ به‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەڕێوەبەرى دەزگاى هەواڵگرى فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەى کە پێشتر دەناسرا کۆتایی هاتووە و جارێکى دیکە سنوورى وڵاتانى وەک عێراق و سووریا ناگەڕێتەوە دۆخی پێشوویان. بێرنارد باجولیە، بەڕێوەبەرى دەزگاى هەواڵگرى فەڕەنسا دی جی ئێس ئەی، لە کۆنفرانسێکدا دەربارەى هەواڵگریى لە واشنتۆن ڕاشیگەیاند “سووریا بۆ چەند بەشێک دابەشبووە و حکومەتى سووریاش تەنها بەشێکى بچوکى لەدەستدایە و بەشى باکورى لە ژێر دەستى کوردەکاندایە و ئەوەى دیکەى لەدەستى داعشدایە و گومانى هەیە لەوەى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان