وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند ریشەكێشكردن گەندەڵی‌و ئاڵوگۆڕكردنی دەسەڵات باشترین رێگەیە بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر. جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە وتارێكدا كە ئێوارەی ئەمرۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش پێشكەشیكرد جەختیكردەوە ریشەكێشكردن گەندەڵی‌و ئاڵوگۆڕكردنی دەسەڵات لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشترین رێگەیە بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بە قارمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و هێزەكانی یەپەگە كرد كە زۆرترین ناوچەیان لە باكوری سوریا‌و سنورەكانی كەركوك رزگاكردوە. كیری جەختیكردەوە كە وڵاتەكەی بە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەپێى ئامارى رێكخراوێکی نێودەوڵەتی، تەنها لە ئەمساڵدا (522) هەزار كەس لە رێگای ئاوەوە كۆچیان كردوە و گەیشتونەتە هەردو وڵاتى یۆنان و ئیتاڵیا، هەر لەو ماوەیەشدا تەرمی نزیکەى سێ هەزار كۆچبەر دۆزراونەتەوە. رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، لە نوێترین راپۆرتیدا کە تایبەتە بە ژمارەی كۆچبەران لە ساڵی (2015)دا لە رێگای ئاوەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئاشکراى کردوە کە لە نۆ مانگى رابردودا (522) هەزار و (134) كەس لە رێگای ئاوییەوە پەڕیونەتەوە بۆ كەناراوەكانی وڵاتانی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

باڵوێزی سوریا لە روسیا رایگەیاند كە فرۆكە جەنگییەكانی مۆسكۆ ئەمرۆ هێرشیان كردوەتە سەر مۆڵگەكانی داعش لە خاكی ئەو وڵاتە. ریاز حەداد، بە ئاژانسی “سپۆتینگ”ی روسی راگەیاند هێزەكانی سوپای روسیا لەمە بەدوا هێرش دەكەنەسەر مۆڵگەی چەكدارانی داعش‌و بەرەی نوسرە لەسوریا. هێرشی سوپای روسیا بۆ سەر مۆڵگەی چەكدارانی داعش لە سوریا لەكاتێكدا كە ئەنجومەنی باڵای پەرلەمانی روسیا (دۆما) ئەمرۆ بەكۆی دەنگ رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی هێزەی سوپا لە دەرەوەی سنورەكانی ئەو وڵاتە دەربڕی. […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

رۆژنیوز ــ کارۆخ رەواندوزى هاوسەرۆکى گشتى کۆما جڤاکێن کوردستان  رایدەگەیەنێت کە لەباشوورى کوردستان کێشەى سیاسى ، ئابوورى و کۆمەڵایەتى و هەتا کێشەى سەربازى هەیە. ئەگەر ئەو کێشانە چارەسەر نەبن بۆ باشوور مەترسی دروست دەکات. هەروەها دەڵێت: “پارتەکانى باشوورى کوردستان ئەو کێشانە چارەسەر ناکەن. کێشەى دەسەڵاتدارى دەخنە  پێشەوەى کێشەى خەڵک. ئەمەش لەلایەن گەلەوە بێ باوەڕیی دروست دەکات”. هاوکات تەئکیدیش دەکاتەوە: “ئەگەر پارتەکانى باشوورى کوردستان داوامان لێ بکەن و قبولى بکەن ئامادەین […]

کورد بە درێژای مێژوو بوەتە کارتی دەستی وڵاتانی ناوچە و ئەو ململانێ ی ناوچەی و هەرێمایەتیەی کە هەبوە ، ئەگەر هۆکارێکی سەرەکی هەڵکەوتەی جوگرافی و جیوپۆلەتیکی بێت ، ئەوا هۆکاری دووەمی نەبونی ئەقڵێکی سیاسی و نەبونی یەکهەڵوێستی حیزب و سەرکردە سیاسیەکان بوە ، کە نەیانتوانیوە ئەو یاریە سیاسیە بکەن کە پێویست بوە بۆ ئەو کاتەی کورد ، ئەمەش وای کردوە لە ناوچەکەدا کورد وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت دەربکەوێ ، […]

ساڵی نوێی خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان دەستیپێكرد ‌و بۆ یەكەمجاریش لەمێژووی ئەو پارچەیەی كوردستاندا خوێندن بە زمانی كوردی دەبێت. بەپێی هەواڵێكی كەناڵی روناهی نزیك لەپەیەدە ئەمرۆ بەبەشداری 41 هەزار خوێندكار خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردو زەنگی یەكەم رۆژی خوێندن دوور لەدەستی رێكخراوی داعش‌و حكومەتی سوریا لێیدا. خوێندن لە قوتابخانەكانی رۆژئاوای كوردستان بەزمانی دایك دەبێت‌و كورد بە زمانی كوردی وانەكانیان دەخوێنن‌و پێكهاتەكانی تریش بە زمانی خۆیان، زمنانی كوردیش لەو پارچەیەی كوردستان […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

پاش ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی، پێشنیاری چوار لایه‌نه‌که‌ی ره‌تکرده‌وه‌ و به‌ ناواقیعی و سه‌یر ناوی برد، په‌رله‌مانتارێکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت:‌ پارتی گاڵته‌ به‌ خه‌ڵک و په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌کات سازانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان کارێکی نایاساییه‌. ئه‌نوه‌ر قادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ فراکسیۆنی گۆڕان، به‌ رۆژنیوزی راگه‌یاند:” پارتى گاڵته‌ی به‌ خه‌ڵک و په‌رله‌مان سیسته‌مى کوردستان دێت.” ئه‌نوه‌ر، وتیشى:” سازان بۆپرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌ده‌روه‌ى په‌رله‌مان کاریکى نایاسایه‌ و له‌ هه‌یبه‌تى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئێمەی وەک میللەت هەمیشە لەپێناوی بەدەست هێنانی ئازادی ، لەپێناوی داد و یەکسانی ، لەپێناوی مافی وەک یەک ، لەپێناوی مانەوەمان لەدژی دوژمن قوربانیمانداوە ، بەڵام تۆی کەخۆت وەک بەرپرس ناساندوە ، هیچت پێنەبوە لەپێاوی دروستکردنی ژیانێکی ئارام ، قوربانیدانی ئێمە و هەڵگرتنی قورسای عەرشت هەمیشە بارێکی گران بوە بەسەرشانمانەوە ، تۆ هەمێشە لەخزمەتی کورسی و دروستکردنی فەزایەکی پرکێشە وتەماویدا بووی بۆ ئەوەی باشتر دەست لەبینا قاقەی میللەت بنێی ، […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ڕێکخەری ژووری یاسایی گۆڕان رایدەگەینێت مەسعود بارزانی گوێ بۆ پەرلەمان ناگریت بۆیە  مەترسییان هەیە کە ئەگەر سەرۆک لەناو خەڵکەوە هەڵبژێڕدرێت وڵات بەرەو حوکمی دیکتاتۆری دەڕوات. ئیسماعیل نامیق ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بە NRT ڕایگەیاند: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆکاری کێشەکانی کوردستانە، ئێمە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە پەرلەمان بە باش دەزانین چونکە ئەگەر سەرۆک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت وڵات بەرە و حوکمی دیکتاتۆری دەڕوات. هەروەها ئیسماعیل نامیق وتیشی: […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سەرۆكی روسیا رایگەیاند كە جیاوازیی نییە لە نێوان گروپە تیرۆرستییەكان‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، تواناكانی كوردیشی بەرز نخاند. ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی روسیا لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەك لەكۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەكگرتووەكان رەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپا‌و ئەمریكا گرت بەوەی دەستیان خستووەتە رۆۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و جەختیكردەوە كە دەستوەردانی بیانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندوتیژی لێككەوتەوە. پۆتین سەبارەت بە سوریا رایگەیاند كە بارودۆخی سوریا زۆر مەترسیدارە‌و سوپای سوریا رووبەروی تیرۆر بووەتەوە، بەوتەی خۆشی هیچ جیاوازێكی ئەوتۆ لەنێوان داعش‌و ئۆپۆسزسیۆنی سوریا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان