رۆژنامه‌نوس‌و نوسه‌ری ناوداری رۆژنامه‌ی ئیندپێندێنت، پاتریک کۆکبورن له‌وتارێکدا باس له‌رێکه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریکاو تورکیا ده‌کات‌و ده‌ڵێت “توركیا ئەمریكای فریودا‌و داعش بەرهەمەكەی دەچنێتەوە”.  پاتریک کۆکبورن  که‌ شاره‌زایه‌ له‌کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌و وتاره‌یدا که‌ له‌ژێر ناونیشانی “توركیا ئەمریكای فریودا‌و داعش بەرهەمەكەی دەچنێتەوە” بڵاویکرده‌وه‌ته‌وه‌، ده‌نوسێت “ئەمریكا بەواژوكردنی ڕێككەوتننامەی سەربازی لەگەڵ توركیا بۆ بەكارهێنانی بنكەی ئاسمانی ئەنچەرلیك، خیانەتی لەكوردەكانی سوریا كردوە كە هاوپەیمانێكی كاران دژ بە داعش”. بەپێی ئه‌و ڕێكەوتنە سەربازییەكە دەبێت ئەمریكا هاوكاریی سەربازی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: “ئەو ملیۆنەها دۆلارانەی كە ئێران بەپێی ڕێكەوتنە ئەتۆمیەكە لەساتی لابردنی سزاكانی سەری بەدەستیدەهێنێت،‌ ڕێی بۆ خۆشدەكات بۆ ئەوەی لەهەمو شوێنێك پاڵپشتی دارایی تیرۆری پێ‌ بكات”. دوێنێ‌ شەممە 29ی ئابی 2015 بەر لەكۆبونەوەی لەگەڵ ماتیۆ رینزی سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا لە شاری فلۆڕەنسا، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل به‌رۆژنامه‌نوسانی ڕایگەیاند “بەهۆی لابردنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی‌و بەدەستهێنانی ملیۆنەها دۆلار ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ ئێران تا بەهۆیەوە پەرە بە سیاسەتە شەڕەنگێزییەكانی خۆی بدات […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

مامەڵەكردن بەداهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەوەزارەتی سامانەسروشتییەكانەوە دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی‌و ئابووری. كەناڵی KNN لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە، شاندێكی حكومەتی هەرێم، سەردانی توركیا دەكات بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتی مامەڵەكردن بەداهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بۆ وەزارەتی دارایی. سەرچاوەیەكە راشیگەیاندووە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا بكات‌و لەهالك بانكی ئەو وڵاتە، دەسەڵاتی مامەڵەكردن بەداهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم لەوەزارەتی سامانەسروشتییەكانەوە بگوازنەوە بۆ وەزارەتی دارایی‌و ئابووری‌و ئەوەش لەپێدانی موچەی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق لەماوەی 6 مانگی رابردوو 21 ترلیۆن دینار بووە بەها ئەعرەجی جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی  عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی داهاتی نەوتی عێراقی ئاشكراكرد، كە وتیشی: عێراق لەو 21 ترلیۆن دینارە، كە داهاتی 6 مانگی رابردووی نەوتە 12 ملیار دۆلاری كۆمپانیا نەوتییەكانی لێدراوە. بەوتەی بەها ئەعرەجی گرێبەستەكانی عێراق لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان گەندەڵی تێدا كراوەو بەو هۆیەشەوە كۆمپانیاكات قازانجێكی زۆر دەكەن. جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق پێشبینیكرد، بەهۆی دابەزینی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ماوه‌یه‌كه‌ پرسی سه‌ركردایه‌تی گه‌رمه‌و پێنج حزبه‌كه‌ی حكومه‌تی بنكه‌فراوان به‌‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان مشتومریانه‌و هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌ر ئاوازێك ئه‌خوێنی و قه‌ت بیر له‌ بارودۆخی وڵات ناكه‌نه‌وه‌ كه‌ پره‌ له‌ قه‌یران وه‌ك شه‌ر دژ به‌ ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی چه‌په‌ڵ (داعش) و نه‌بوونی موچه‌و كاره‌باو ئاوو نه‌بوونی كارو كۆچی گه‌نجان و هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆرو له‌ داهاتوودا ئه‌بنه‌ هوێ شیواندنی نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له‌مرۆدا پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌ هاوكاری و پاڵپشتی گه‌لی كوردستان […]

ماوەیەکە لێرە و لەوێ گوێم لە فڵتە فڵت وشەکر شکاندنی ئومێد دەبێت، تۆ بڵێی ئەویش خۆشناوبێ یان خۆشی لەو ناوە دێت و خۆشناوی نی یە یان ئەوەتە خۆشناوە و سەقەت پەروەردەکراوە  گیا لە سەرپنجی خۆی دەڕوێتەوە. ئومێد هەرچی تەماشای دەم وپلی تۆ دەکەم ئارەق دەکەم لە شەرما کەمنیش خۆشناوم. وابزانم ١/کە تۆ  حەزت لە خۆ دەرخستنەو ئاڵۆزی خۆ بەکەم زانینت هەیە، دەتەوێ لەم ڕێگەیەوە پێمان بڵێی کە تۆ ئینشا نووسێکی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ماوەیەکی دوورودرێژە هیزبەکانی باشوور خەلکیان گیرۆدە و بێزار کردووە بە کێشەی نێونانی سەرۆکی هەرێمەوە . ئەمەش وەک ئەوەی خەریکی دەستنیشانکردنی سولتانی رۆمی جاران بن نەک سەرۆکی هەرێنێکی سێستان کە نە ئیمپراتۆێتییە و نە دەولەتێکی سەربەخۆیە و نە کۆنفێدەراسیۆنەکە . ئەز تا ئێستە لەم بارەیەوە هیچ قسەیەکم بەکردووە ، چۆنکە ئەز لە بنەڕەتەوە باوەڕم نە بە سەرۆکیی هەیە و نە بە بنۆکیی ، بەلکو باوەڕم بە ئازادیی مرۆڤ هەیە کە ئە…وەش […]

له‌لایه‌ن به‌شی سپاردنی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانییه‌وه‌ له‌ڕێی پێنه‌دانی ژماره‌ی سسپاردنه‌وه‌، رێگه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكی شاعیری شه‌هید به‌كر عه‌لی ده‌گیرێت.. كتێبی (كاسكێته‌كه‌م بسپێرن به‌ پاییز) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی شاعیری شه‌هید به‌كر عه‌لی ساڵی 2010 چاپی یه‌كه‌می بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌ ئێستادا ره‌شنوسی دووه‌می كتێبه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ چاپ، به‌ڵام كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ره‌تیكردۆته‌وه‌ ژماره‌ی سپاردنی پێبدات،تەنها لەبەر ئەوەی ناوی بکوژەکانی تێدا هاتوە،بەم مانایە  پاریزگاری سلێمانی ئەو کاتە  “سالار عزیز″کە بکوژی شاعیری […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئیدوارد سنۆدن، کارمەندی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا کە ئێستا دانیشتووی رووسیایە رایگەیاندووە” ئوسامە بن لادن، رێبەری پێشووی قاعیدە هێشتا زیندووە”. ماڵپەڕێکی رووسی لە زاری سنۆدن رایگەیاندووە” بن لادن زیندووە و بەو هاوکارییانەی لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بەدەستی دەگات لە دوورگەی باهاماس لە ئۆقیانووسی ئەتلانتیک، ژیانێکی شاهانە بەسەر دەبات”. سنۆدن راشیگەیاندووە، چەندین بەڵگەی هەیە کە هێشتا سی ئای ئەی مانگانە 100 هەزار دۆلار دەداتە بن لادن و ئەو پارەیە لە رێگەی […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

وەڵام بە هاوڕێیەکی فرە ئازیز……. ڕاستیەکەی من دۆستایەتی و دوژمنایەتی هەتا سەرم لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە،هەرگیزیش لە ڕوانگەی ڕق،یان عاتیفەوە هەنگاوم نەناوە،وایدەبینم لە ڕوانگەی بەرژەوەندیەکانی خەڵکەوە دەیهێنمە حساب کردن، شەڕی من لەسەر ئازادی وکارو نان و ژیانێکی شایستەیە بۆ کۆی کۆمەڵگا،جا هەرکەس و لایەن و زمان وڕەنگێک زەوتی کا،ئەمە خەتێکی سیاسی وئەدەبییەو بە درێژایی بوونم لەسەری قەرارم گرتوە،ئەوەندەیش باجم بۆداوەو خاوەن هەڵوێست و پڕەنسیپ بووم،کە تا کۆتایی تەمەنم پشت نەکەمە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا