بەرپرسی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، دەبێت کێشەکانی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم لە پەرلەماندا چارەسەر بکرێن. ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کرد و لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوە. محەمەد تۆفیق ڕەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، لەگەڵ سیستمی پەرلەمانیدان وتیشی “دەبێت دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە دیاریی بکرێت.” لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیاوە بۆسەر پەکەکە، محەمەد تۆفیق ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ بۆردومانەکان ڕابگیرێن و هیچ پاساوێک بۆ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا لەبارەی رێكەوتنی ئەنقەرەو واشنتن پەیوەندی هەیە بەدەستپێكردنی هێرشی توركیا بۆ سەر بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، كۆشكی سپی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە “هیچ پەیوەندیـیەك لەنێوان سیاسەتی نوێی توركیا لەبەرانبەر داعش‌و هێرشە ئاسمانیـیەكانی توركیا لەدژی پارتی كرێكارانی كوردسـتان نیـیە، كە ئەمریكا رێككەوتنی لەگەڵ ئەنجامداوە”. هەر لەم بارەیەوە،دیپلۆماتكارێكی ئه‌مەریكی كه‌ ئاماژه‌ به‌ ناسنامه‌كه‌ی نه‌كراوه‌، له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌فیری لوبنانی جەختی له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه کە هیچ رێككه‌وتنێك له ‌نێوان واشنتۆن و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سكرتێری گشتی ناتۆ داوا له‌ توركیا ده‌كات درێژه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی خۆی بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی پرسی كورد له‌ وڵاته‌كه‌ی. یه‌نیس ستۆلتنبرگ، سكرتێری گشتی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به‌ ناتۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی (ئێن ئاڕ كه‌ی)ی نه‌رویژی داوای له‌ توركیا كرد درێژه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی خۆی بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ پرسی كورد له‌وڵاته‌كه‌ی. وتیشی: هه‌ر وڵاتێك مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خۆی بكات، توركیاش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ و پێویستی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

رۆژنامەی حورییەت دەیلی نیوز، كەمال كلیجدار ئۆغلو، بڵاویكردووەتەوە، كە “پێویستە دەوڵەت لەدەست پێشیلكاریی‌و هەڵوەشاندنەوە بپارێزین، كە پارتی دادوگەشەپێدان ئەكەپەو رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆمار رۆژانە بڕیاری ناڕەوا دەردەكەن”. كەمال كلیجدار ئۆغلو هەروەها دەڵێت: دەبێت توركیا بەهەر نرخێك بێت لەدەست بڕیارەكانی ئەكەپە رزگاربكەین. سەرۆكی جەهەپە وتیشی: سازش لەسەر هەموو بەرژەوەندییە حیزبییەكانی خۆمان وەك جەهەپە دەكەین لەپێناو بەرژەوەندی وڵات، چونكە ئەگەر ئاوا بڕوا، شتێك نامێنێتەوە بەناوی دەوڵەت، بۆیە دەبێت گەل ناڕەزایەتی دەرببڕێت. […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەدروشمی “دەسەڵاتی ئەم شارە ئەمە كۆتا ئینزارە”، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندانێك لەشاری رانییە بەڕێوەچوو، بەڵام هێزێكی دەمامكدار هێرش دەكەنە سەر خۆپیشاندەران.   ژمارەی خۆپیشاندەران سەدان كەس دەبێت‌و لەبەردەم بینای فەرمانگە حكومییەكان گردبوونەتەوە، كە بەشێكی زۆری خەڵكی شارەكە تێدا بەشدارەو خۆپیشاندانەكەش گرژی لێدروستبووە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزێكی دەمامكدار هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران. خۆپیشاندەران داوای تەواوكردنی پرۆژەی جووتسایدی بازاڕی رانیە دەكەن، كە بۆ ماوەی 2 ساڵە وەستاوە، بەڵام هێزەكە لەهەوڵدان بەدارو […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ‌هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەسەر ڕووماڵی بۆردومانەکەی 24 ی ئەم مانگەی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لەلایەن کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕووداو، ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاوکرده‌کاته‌وه‌ ره‌تی ده‌کاته‌وه‌ 30 گه‌ریلایان شه‌هید بوبێت. له‌و ڕونکردنه‌وه‌یه‌ی هه‌په‌گه‌دا که‌ میدیاکانی نزیک په‌که‌که‌ بڵاویان کردوه‌ته‌وه‌ هاتوه‌ “تەلەفزیۆنی ڕووداو وای بڵاوکردوەتەوە گوایە لە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا 30 گەریلامان شەهید و 40 گەریلامان برینداربووە، لەگەڵ ئەوەی ئەو هەواڵە ڕاست نیە، ئاشکرایە کەئەو هەواڵە بێڕێزی کردنە بە گەریلاکانی ئازادی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

هەڵمەتی دەستگیركردنی هاوڵاتیانی توركیا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەردەوامە، لەماوەی تەنها سێ‌ رۆژدا، زیاتر لە 850 كەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون، كە زۆربەیان كوردن. ئاژانسی ئەنادۆڵا لە زاری فەرماندە ئەمنییەكانی توركیاوە بڵاویكردەوە، لەماوەی سێ‌ رۆژی رابردودا، هێزە ئەمنیەكان 851 كەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لەتیرۆر دەستگیركردوە. پەیامنێری ئاژانسەكە باسی لەوەكردوە، هەڵمەتی دەستگیركردنەكە لە 34 ناوچەی جیاجیای توركیا بەڕێوەدەچێ‌و تائێستا بەردەوامە. بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، هەڵمەتی پكشنین‌و دەستگیركردنی هێزە ئەمنییەكانی توركیا، هەمو ناوچە كوردییەكانی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

له‌ دوێنێوه‌ فرۆكه‌كانی‌ توركیا بنكه‌ و باره‌گاكانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (P.K.K)یان له‌ قه‌ندیل و خواكورك و بناری‌ چیای‌ گارا و چه‌ند شوێنێكی‌ تری‌ باشوری‌ كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن ، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی‌ سڤیل بریندار و زه‌ره‌ر و زیانێكی‌ زۆر به‌ ماڵ و ره‌ز و باخ و بێستانی‌ هاولاَتیانی‌ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ گه‌یشتوه‌ ، ئه‌و بۆردومانه‌ی‌ فرۆكه‌كانی‌ توركیا دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ حكومه‌تی‌ توركیا بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ تاوان و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شاری‌ پرسوسی‌ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئه‌گه‌ر وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئه‌م كوردستانه‌ و به‌ وردی واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم بخوێنیه‌نه‌وه‌، بێگومان زۆر كاری ناره‌وا و سیفه‌ت و داب و نه‌ریتی نه‌گونجاومان به‌رچاو ده‌كه‌وێت و پێویستی به‌ كات و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆره‌ بۆ سرینه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كانیان . به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر قورس و ئاڵۆز كراوه‌ قودسیه‌ت و پیرۆزی ئایینی ئیسلام و سروت و فه‌رز و سونه‌ته‌كانیه‌تی . بێگومان تاك ئازاده‌ چۆن ده‌ژیت و چۆن بیرده‌كاته‌وه‌ و چۆن راوبۆچونی خۆی ده‌رده‌برێت […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

دوای دەركەوتنی شۆڕشی ڕەنگاڵەیی (ڕەنگاو ڕەنگ ) و دەركەوتنی داعش بە پێ‌ ی ئەو سیناریۆیەی ئەمریكا دایڕشتبوو , دوا 100 ساڵ جارێكی تر ئەگەری گۆڕینی نەخشەی سیاسی هاتوتە ئاراوە , وە گۆڕینی دەسەڵاتەكانی وڵاتانی ئەم ناوچەیە ڕوودەدات , ئەگەر چی ئەمریكا بە پێ‌ ی ئەو پلانەی كە دەزگای هەواڵگری ئەمریكا بە هاوكاری جۆرج وسوب دایڕشتبوو , نەیتوانیبێت سەركەوتنەكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات , بەڵام دوای شكستەكانیشی كار لەسەر بەكار هێنانی […]