ئەندامێکى کۆمیتەى بەرێوەبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکە رایدەگەیەنێت ، لە کەسایەتى مندا هێرش دەکەنە سەر پەکەکە ، ئەوە بابەتێکى شەخسى نیە ، ئەوە نارەزایى لە بەرامبەر هێلى رێبەرایەتیمانە ، ئەوە هێرشێکە لەبەرامبەر هێلى ئازادیخوازى پەکەکە. دەشڵێت:” لە هەڵبژاردنەکانى تورکیا و باکوورى کوردستان دا پارتى و ئاکەپە هاوکارى یەکتر دەکەن، ژمارەیەک لە پالێوراوەکانى ئاکەپە ، پارتین . پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەلبژاردن دا پشتگیرى لە کوردانى باکور ناکات، بەڵکو پشتگیرى لە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

عەمید نەجم حاجی تۆفیق ناسراو بە پڵنگ،لە چەند ڕۆژی ڕابوردودا لە زیندانی محەتەی هەولێر کوژرا،،پارتی ڕایگەیاند کە بە پۆشاکەکانی بەری خۆی خنکاندوەو لیژنەیەکیان بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنا،وەک سەدان لێژنەی تر کەلە دەسەڵاتی ئەم دوو باندە مافیایەدا پێکهێنراوەو هەمووی بۆ بەلاڕێدا بردن و دیزە بەدەرخۆنە کردنی ڕاستیەکان بووە، هەرکەیسێکیش لەم کەیسانە زۆر گەورە بووبێت وەک تیرۆری سەردەشت عوسمان و قایمقامی سلێمانی و زۆری تر،یان مەسعود خۆی هاتۆتە سەر خەت یان تالەبانی،بۆ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەتیدەكاتەوە، ڕێگەی نەدابێت لەهوڵی پەرلەمان بەیاننامە لەبارەی تاوانی دژ بەئەرمەنەكان بخوێنرێتەوە، دەشڵێت، ئەوانەی ئەو پڕوپاگەندانە دەكەن، بابەڵگەكانیان بخەنەڕوو. نوسینگەی ڕۆژنامەوانی ئارام شێخ محمەد لەڕونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر هەندێك لەپێگە ڕۆژنامەوانییەكان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردەوە، گوایە ئارام شێخ محەمەد ڕێگەی لەپەرلەمانتارێكی عێراق گرتبێت، بەیاننامەیەك لەبارەی تاوانی دژ بەئەرمەنیەكان بخوێنێتەوە. جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەشڵێت، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا بەپێویستمان نەزانی وەڵامی ئەو پڕوپاگەندانە بدەینەوە، كە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

لە ساڵی 1915 تا 1923 و لە ژێر دەسەڵاتی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمدا،ڕەشەکوژی ئەرمەنەکان کراو زیاتر لە 1 ملیۆن ونیو ئینسان بەدەستی عوسمانیەکان لەناو بران،سەرەتا 700 کەسایەتی ڕۆشنبیری گەلی ئەرمەن لە ئیستنبوڵ  شەهیدکران و دوایش زیاتر لە 60 هەزار سەربازی ئەرمەنی کەلە سوپای عوسمانیدا بوون  قەتڵوعام کران،بەمجۆرە لە پرۆسەیەکی کەم خایەندا جینۆسایدی ئەرمەنەکان بەدەستی عوسمانیە ئیسلامیەکان کرا،ئەمەیش دواهەمین دیاری ئیسلامیە عوسمانیەکان بوو بۆ بەشەریەتیان جێهێشت،لە دوای ئاوا بوونی خۆری دەسەلاتەکەیان. ئێستایش […]

هێزەکانى یەپەگە بە هەماهەنگی سوپای ئازادى سوریا، شارۆچکەى ستراتیژیى سەڕینیان لە باکوورى ڕۆژئاواى ڕەقەى پایتەختى دەوڵەتى ئیسلامى گەمارۆ داوە. بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى ڕێکخراوى چاودێری مافەکانى مرۆڤى سوریا، لە ماوەى ٤٨ کاتژمێرى ڕابردووە و لە ڕۆژی پێنجشەمە ٢٣ى نیسانى ٢٠١٥ هەموو گوندەکانى دەورووبەرى شارۆچکەى ستراتیژیى سەڕین لە چەکدارەکانى داعش پاک کراوەتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە شەڕو پێکدادانى قورس لە نێوان هێزی پاراستنی گەل (یەپەگە) و چەند کەتیبەیەکى سوپای ئازادى سوریا لە دژى چەکدارانى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

لەچەند رۆژی رابردوو لەدادگاکانی هەرێمی کوردستان ، پەرلەمانتارێک لەسەر بەدواداچونی ئەرکەکەی بەسزای چەند ملیۆنی غرامەدەکرێت ، بەڵام لە هەمان دادگا ئەوانەی بەبێ هۆ پەلاماری پەرلەمانتاریاندا ، کەس بانگهێشتی بەردەم دادگا نەکراو لێپێچینەوەی بەرامبەر نەکرا بەبۆنەی بونی حەسانە ، لەکاتێکدا کە پەرلەمانتار غرامەدەکرێت ئەویش حەسانەدارە ، ئەوەی لێرەدا دەمەوێت باسی بکەم  ئەوەیە دادگاکانی هەرێم بەمیزاجی حیزبی و لەپیناو بەرژەوەندی حیزبی کاردەکەن .  ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو رویاندا لە بەرامبەر چەند […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین بارزانى له‌هه‌وڵێكى چرِدا بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ولایه‌تى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم مه‌به‌ستم له‌و تێكسته‌ى سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ بارزانى ده‌توانێ به‌حیكمه‌تى خۆى ببێته‌ فریاد رِه‌سى كورد وه‌ ده‌شتوانێ هه‌مان رِۆڵى خراپى مه‌لا ئیدریس بگێرِێ كه‌ رِۆڵێكى نێگه‌تیڤ بوو به‌نسبه‌ت كورده‌وه‌ كه‌ كوردى به‌ته‌واوه‌تى خسته‌ ژێر كۆنترِۆڵى توركیاوه‌ . مه‌لائیدریس ئه‌و پیاوه‌ى كه‌ له‌پێش جه‌نگى چاڵدێراندا ساڵى(١٥١٤ز) له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى عوسمانى و خودى سوڵتان سه‌لیمى یه‌كه‌م رِاسپێردرا بۆ ئه‌وه‌ى كورده‌كان له‌ ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى نزیك […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

پیرۆزەکان ئەوانەن کە بۆ یەکەمین جار ئاڵای کوردوستانیان لەسە حەمرین هەڵکرد پاش  ئازاد کردنی وبەزمانی بەڕۆژوەوە سروودی ئەی ڕقیبیان ووت و بانگی پیرۆزی ئیسلامیان لەسەر حەمرین دا وەک شەهید سەرە باوەو هاوڕێکانی ئەوانە پیرۆزن نەک ئەو بەچکە شەم شەمە کوێرانەی بەسروودی نیشتمانی دەزەڕن  . وەک ئەرکێکی نشتیمانی ونەتەوەیی .چەندین وتارم بەئەشکەوە لەسەرهەڵوێستی مەردانەی پێشمەرگەو پیرۆزی ناوی پێشمەرگە نووسیوە . پیرۆزی ناوی  پێشمەرگە  ئەو پەیامەی پێ بەخشیم لە کەناڵێکی بینراودا بەدڵێکی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عیراق پێی وایه‌ سنووری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ، له‌سه‌ر عیراق وه‌ستاوه‌. له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ سایتی مونته‌دای راگه‌یاندنی ئازادی عیراق به‌دوایداچووه‌، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی جه‌ختیكردووته‌وه‌ كه‌ سنووری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ، به‌نده‌ به‌ داهاتووی عیراقه‌وه‌. به‌وته‌ی عه‌مار حه‌كیم، ناوچه‌كه‌ سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌یان بۆ ده‌كێشرێته‌وه‌ و عیراقیش له‌ ناوجه‌رگه‌ی گه‌رده‌لووله‌ گڕگرتووه‌كه‌دایه‌، وتیشی: ” تازه‌ ئه‌و ئاگره‌ش ناكوژێته‌وه‌ و ئه‌و زه‌مانه‌ تێپه‌ڕی كه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سیاسیه‌تی خۆلادان […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە شاری رەقە لەبەرکردنی جلوبەرگی بەشلۆنەو ریاڵ مەدرید و گۆرانی مادۆان قەدەغە دەکات. پەیجەکانی نزیک داعش بڵاویان کردەوە کە لە نوێترین هەنگاوی قەدەغەکردنەکاندا ئەمجارە پۆشینی جلوبەرگی یانەی بەرشلونەو ریال و مانشنستر یونایتید و میلانیان قەدەغەکرد لە رەقەو هەر کەس بیپۆشێت بە لیدانی ٨٠ جەڵدە سزا دەدرێت. رۆژنامەی دەیلی ستار ی ئینگلیزی بڵاویکردوە کە گوێگرتن و سەیرکردنی گۆرانی مادۆناش قەدەغەکراوە لەبەرئەوەی مۆسیقا دژی ئیسلامەو هاوکات […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ