سەرۆك كۆماری توركیا  دەوڵەتی ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی هەوڵدەدات بۆ سەپاندنی هەژمونی سیاسی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستاو ڕایدەگەیەنێت،کە هەوڵەکانی تاران،ئەنکەرە،سعودیەو وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی توڕەو هەراسان کردوە. بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دوێنێ پێنجشەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند “ئێران لەهەوڵی ئەوەدایە كە هەژموونی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بسەپێنێت، ئایا ئەمە قبوڵ دەكرێت؟ ئەم بابەتە توركیا، سعودیە‌و وڵاتانی عەرەبی ناوچەی كەنداوی توڕە كردوە‌و ئەمەش بەڕاستی قبوڵ ناكرێت‌و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

رۆژانه پێشمەرگه دلێرەكانی كوردستان  له بەرەكانی جەنگدا بەرەنگاری درندەو جانەوەرەكانی رێكخراوی داعش ئەبنەوەو به خوێنی ئاڵیان سەروەری هەرێمی كوردستان و سەربەرزی گەلەكەیان ئەپارێزن و لەو پێناوەشدا هەزاران شەهیدیان داوەو ژمارەیەكیان به دیلی ئەكەونه دەست هێزێكی تیرۆریستی چەپەڵ و درندەی  هەمان رێكخراو و بۆ تۆقاندن و ترساندنی دایك و باوك و كەسوكاریان ،دیلەكان ئەخەنه ناو قەفەس یان سنوقی ئاسن و بەناو شارەكانی ژێر دەسەڵاتیاندا ئەیانسوورێنەوەو پاشان به ناوی روورەش و خەلیفەی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

مه‌ردان خدر و نازم كه‌بیر، ده‌بێت له‌ په‌رله‌مان ده‌ربكرێن و رێگه‌یان پێ نه‌درێت هیچ كارێكی گشتی وه‌ربگرن تا جارێكی تر ته‌ئهیل ده‌كرێنه‌وه‌. قسه‌ی من له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ بۆكسه‌كه‌ی په‌رله‌مان نییه‌، ئه‌وه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی شتێكی نه‌خوازراو دواكه‌وتوه‌، به‌لام لێره‌و له‌وێ روئه‌دات وله‌ هه‌ندێ په‌رله‌ماندا بووه‌ به‌ نه‌ریت كه‌ سه‌روگوێلاكی یه‌ك داپلۆسن. ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ پێشاندانی ئاستی كه‌سایه‌تی و دڵفراوانی  وشێوازی ده‌ربرینی ناكۆكیه‌كان. نه‌خێر، كاره‌سات له‌  خودی په‌نابردن بۆ توندوتیژی و رێزنه‌گرتن له‌ […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بەپێی سەرچاوەیەکی دیاریکراو کە نەیوێرا ناوی خۆی ئاشکرا بکات لەبەر هێزە ئەمنیەکانی پارتی، ئەوەی راستەوخۆو پێشنیاری لێدانی علی حەمە ساڵحی کردوە مەسرور بارزانی بووە،ئەم توڕە بوونەی  مەسرور بارزانی بۆ دوو هۆی سەرەکی دەگەڕێتەوە،ئەوەی کە هێشتا چەند مانگێک ماوە بۆ قسەکردن لەسەر بابەتی سەرۆکایەتی هەرێم،ئەو چەندین هێرشی راستەوخۆی کردوەو تەشهیری بە مەسعود بارزانی کردوەو باوکی هێڵی سورەو کەس بۆی نییە بەوجۆرە لەسەری بدوێت وپەلاماری بدات،ئەوەی کە باسی وەزیرێکی کردوە کە پارتیەو نزیکی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

  ئەگەر تۆم دەبوو،چ،ئا بەیانیان بە سێبەرت خۆم دەشت، بە قژەکانت،جێ ماچەکانم ووشک دەکردەوە، ئێواران پێکەنینێکتم لەبەر دەکرد،شەوانەش هەناسەتم بە خۆمدا دەداو سەرم دەنایە سەر لێدانی دڵت و دەمبژارد، گەر تۆم دەبوو،چ،ئا زستانان خۆمم لە بەستەڵەک هەڵدەکێشا، بەیادی مناڵی،لەرزینێکم لەگوڵە مێوی شیعرێکا دادەنا تا هەناسەکانی سەما،باڵەکانی تیا بهاوێ، چرپە لە دێڕەکانی بتکێ، ئەگەر تۆم دەبوو،چ،ئا ملوانکەیەکم لە ووشە بۆ چێ دەکردی، هەموو ڕۆژێ،پرچەکانتم لە شەتاو هەڵدەکێشا، لەهەر جێ پێیەکتا مشتێ […]

هاوپۆل : هۆنراوە

له‌پاش ده‌ستپێكردنی شاڵاوی زۆربه‌ی وڵاتانی كه‌نداو بۆسه‌ر حوسییه‌كان، مشتومڕ له‌باره‌ی خۆیان و مه‌زه‌به‌كه‌یانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌. پرسیار ده‌كرێت له‌باره‌ی حوسییه‌كان و نزیكی و دووری مه‌زه‌به‌كه‌یان له‌ مه‌زه‌بی شیعه‌وه‌. كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان كێن؟ له‌كام مه‌زبه‌وه‌ نزیكن؟ باكگراوندی ئایدۆلۆژییان چییه‌؟ هه‌ڵوێستیان له‌كێشه‌كانی ده‌ورووبه‌ر؟… له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌شێك له‌و پرسیارانه‌ وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌. ساڵی 1926 به‌دره‌دین حوسیی له‌دایك بووه‌. بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ربه‌ گرووپێكی مه‌زه‌بی بوون به‌ناوی” جارودیه‌”وه‌.كه‌یه‌كێكه‌ له‌گرووپه‌كانی زه‌یدی. به‌وه‌دا له‌هه‌موو گرووپه‌كانی شیعه‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌، كه‌له‌ هه‌موان […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

هەر کات، زلیهێزەکان بە باڵای دەوڵەت و فەرماندارییەکدا هەڵیاندا، ئەوا بزانە ئەو دەوڵەت و فەرماندارییە بەرژەوەندیی ئابووریی و ڕامیاریی کۆمپانییەکی جیهانخۆری مسۆگەرکردووە  و کۆمپانییەکەش بە زلهێزەکەی دەستی ڕاسپاردووە، کە ئەو فەرماندارییە دیکتاتۆری و بیرۆکراتییە بکاتە کۆتری “ئاشتی” و” دێمۆکراسی”! دەهەی هەشتای سەدەی ڕابوردوو، دەهەی لە دێمۆکراسی-کێشانی دیکتاتۆرییەکانی ئەمەریکای لاتین بوو لەلایەن هاوپەیمانانی (ناتۆ)وە، وەك پارسەنگی لە سۆشیالیزم-کێشانی دیکتاتۆرییەکانی ئەفریکا و خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بوو لەلایەن هاوپیمانانی (ڤارشۆ)وە، وەك “پارتیی بەعسی سۆشیالیستی”ی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

لە ناوەڕاستی نەوەدەکانداو لەگەرمەی شەڕی ناوخۆدا ئەو کاتەی پارتی لەهەولێر دەرکرابوو مەلا بەختیار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نوسیدا لەوەڵامی پرسیاری یەکێك لە ڕۆژنامە نوسەکاندا ووتی پارتی بۆیە گوێ لە لۆژیکی ئاشتی ناگرێت و ئاشتی ڕەت دەکاتەوە چونکە پشتی بەم ئەزمونەوە نەیەشاوەو بۆی گرنگ نیە ئەگەر لەبار بچێت. بەشێکی قسەکەی مەلا بەختیار ڕاستە بەڵام خۆسەپاندنی پارتی بەسەر خەڵك و حیزبە کوردیەکاندا بنچینەیەکی مێژوویی هەیە. کاتێك کە پارتی لەسەر دەستی کۆمەڵێك ڕۆشنبیری کورد […]

تاپۆكردنی هەمیشەیی بۆ هەموو جومگە  ستراتیژیەكانی سیستەمی حكومڕانی لەلایان حكومەتی بنكە فراوان  هەرگیز نایەت بوون و ڕونادات كەلێیەوە هەموو لایەن و گرووپە سیاسیەكانی دەوڵەتێك یاخود هەرێمێك كەهاوبەشی دەكەن لەحكومداریدا , بەڵكو تاپۆكردن و حكومداری دیكتاتۆری لەو هێزو گروپانەوەیە كە لەپێش حكومەتی بنكە فراوان و لوتكە فراوان دەست دەگرن بەسەر كۆی جومگە هەستیارەكانی حكومداریی گەل , هەر لەلایانی ئابوریەوە تاكۆی سێكتەرو جومگە جیاوازو هەستیارەكانی حكومەت كەڕاستەوخۆ پەیوەندی تۆندو تۆڵیان هەیە بەژیانی […]

بەڕێز/ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سڵاو.. هیوادارم سنورەكانی كوردستانمان پارێزراوبێت و خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆنەچێت، پێشمەرگە سەربەرزبێت… باوەڕم وایە، بنەمای حوكمڕانیەكی دروست بە موجامەلە دروستنابێت، حوكمڕانی دروست بە جورئەت و رەخنەی جدی بنیات دەنرێت، كە ئەمە بەشێكی لەسیفەتی كەسی خۆم و ئەم نووسیەنەم لەسەر ئەو بەنما دارشتووە. ئێستا هەرێمی كوردستان دووچاری چەندین قەیرانی گەورەبووەو ئەگەری زیادبوونی ئەم قەیرانانە هەیە، ئەگەر شەڕی تیرۆر زیانی گەورەی نەگەیاندبێت بە تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگاكەمان، پێشمەرگەو هاونیشتیمانییەكانمان سەربەرزانە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان