تۆڕی هەواڵی سکای نیوز لە زاری دوو قاچاغچییەوە بڵاویکردەوە، لە ئیستا خەڵکى بە پاسپۆرتى ساختە لە تورکیاوە دەپەڕێننەوە بۆ سوریا، وتیشى ئەو کارە لەسنورى ناوچەى گردە سپى کە دەکەوێتە نێوان کانتۆنی جزیرە و کۆبانێ ئەنجام دەدەن. بە وتەى یەکێک لە قاچاغچییەکان، بڕی تێچوونی هەر پاسپۆرتێک ٣٤ بۆ ٥١ پاوەنە، کە دەکاتە ٥٢ بۆ ٧٩ دۆلار.، وتیشى، پێشتر بە ڕۆژێک خەڵک دەپەڕێنرایەوە، بەڵام ئێستا دەبێت ئەو کەسانە نزیکەی سێ ڕۆژ لە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

من دەبێ خۆم بسمیل بکەم، بە گڵەسوورەی لادێیەکی دوور لە شار بە ئاوی کانییەکی سازگار، بە شیعری ئەی ڕەقیبی دڵدار. خۆزگە بتوانم بە قوڵفی گۆزەیەکدا تێبپەڕم، بەڵکوو پیسیی ڕیاکاران لە پێستم دابماڵرێت. خۆزگە بتوانم چواردە ساڵ لە گومڕایی بە ڕیشە سپییەکەی باوکم یان بە فەقیانەکەی دایکم بسڕمەوە.

هاوپۆل : هۆنراوە

لێدوانێك له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی هه‌ڤاڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵانی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) چه‌ند سه‌رنج‌و بیرورایه‌كیان گۆڕیه‌وه‌ كه‌ تیایدا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر رێكه‌وتنی پێشوه‌خت سه‌باره‌ت به‌ 1-ئه‌و لیژنانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوین بڕیاریان بۆ ده‌ربكرێت له‌لایه‌ن كارگێڕ-ه‌وه‌، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كان تا به‌عه‌مه‌لی ده‌ست به‌كاربكه‌ن. 2-لیژنه‌كان له‌زووترین كاتدا راپۆرتی خۆیان ئاماده‌بكه‌ن‌و تیایدا سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازه‌كانیان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌پێبكه‌ن، ئه‌وكاته‌ مه‌كته‌بی سیاسی بۆ دوا بڕیاری ره‌سمی‌و كۆتایی كۆده‌بێته‌وه‌. له‌چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش‌و به‌رژه‌وه‌ندی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

هەڤاڵانی یەكێتیی! بەداخەوە، دواكەوتنی كۆبوونەوەكان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی، خستۆتە دۆخێكی ئاڵۆزو بەرپرسیارێتی مێژوویی هەستیارەوە، سەبارەت بەپرسی ژیانی حزبایەتی، پرنسیپی ناوخۆیی، هەورەها دیسپلینی بەرپرسیارو كادرو ئۆرگانەكان؛ هەتا ئەم پرسانەش، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ و رێسای حزبایەتی، چارەسەر نەكرێ‌، بێگومان مەكتەبی سیاسی یەكێتیی، ناتوانن ئەركە سیاسی، نەتەوەیی، ئیداری‌و ئاسایشی ناوخۆ و ناو یەكێتیش، بەپێی پێویست ئەنجام بدەن. بەتایبەتی لەم هەفتەیەدا، ناڕەزایی‌و نیگەرانییەكان، بێڕادە رووبەڕووی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی دەكرێن. بۆیە: لەبەرئەوەی لەم هەلومەرجەدا، مەترسییەكی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەپێچەوانەی دەرکی ڕەخنەگرانی دەسەڵاتخواز لە سیستەمی چینایەتی، کەمینەی سەروەر لە ئاسمانەوە نەباریوە و هەروەها هێز و تەلیسمێکی جادوویی یا ئاسمانی سەروەریی ئەوانی ڕانەگرتووە. نەخێر، سەرهەڵدان و مانەوەی سیستەمی چینایەتی زادەی خۆشباوەڕیی و ئامادەیی و ملدانی زۆرینەی ژێردەستەیە بە سەروەریی کەمینە. وەها خۆشباوەڕیی و ئامادەییەك لەخۆوە سەریهەڵنەداوە، نەخێر، هەزاران ساڵە ئایینەکان و نەژادپەستی و ناسیونالیزم و فیلۆسۆفان و ڕامیاران و ئیدئۆلۆگەکان تاکە ژێردەستەکان بۆ سیستەمی چێنایەتی پەروەردەدەکەن و خۆشباوەڕیی و ئامادەیی […]

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،  له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 24ی شوباتی 2015 ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی بونیادنانەوەی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه‌ له‌ خشته‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێناندا ئاماژه‌ی پێدراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك رێنمایی ده‌ركراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌ حكومییه‌كان و بودجه‌ی ساڵی 2015 عێراق. هەر لە کۆبوونەوەکەدا داوا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كراوه،‌ كه‌ بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی خەرج بکات. كۆبوونه‌وه‌كه‌، كه‌ به ‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیى کوردستان، ده‌رباره‌ى لێدوانەکەی‌ عادل موراد، له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی(باسنیوز) گوتى: “عادل موراد، ده‌ستێكى ده‌ره‌كییه‌ له ‌ناو ڕیزه‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانى. زانیاریم لایه‌ عادل موراد، بۆ شوێنێكى هه‌ستیار ئیش ده‌كات. ئه‌و شوێنه‌ تامه‌زرۆى ئه‌وه‌یه‌ میلله‌تى كورد یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بێت. پاشان عادل موراد، به‌درێژایى مێژووى ژیانى خۆى له‌ناو ڕیزه‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانى، زۆرترین زه‌ڕبه‌ى له‌و حیزبه‌ تێكۆشه‌ره‌ داوه‌، هه‌میشه‌ مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ بووه‌ بۆ حیزبێكى تێكۆشه‌رى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٣ی فێبریوەری، نەوشیروان مستەفا  گەیشتە پیرمام و لەگەڵ مەسعود بارزانیدا لە کۆبوونەوەدان. بەپێى زانیارییەکانى NRT، نیوکاتژمێر پێش ئێستا نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانى هاوینەهەوارى پیرمامى لە هەولێر کردووەو لە ئێستادا لەگەڵ بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا لە کۆبوونەوەدان. تا ئێستا نازانرێت دوای کۆبونەوەکە هیچ قسە وباسێک دەکرێت بۆ مێدیاکان،یان وەک دانیشتنەکانی تر داخراو دەبێت و کەس نازانێت باسی چیدەکەن،هەندێک لە چاودێران پێیان وایە نەوشیروان مستەفا لەژێر زەختی  نارەزایەتیەکانی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وفەرماندەی گشتی هێزەکانی حەفتای یەکێتی لەوەڵام بە قسەکانی عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕۆژنامەی هاولاتیدا بڵاویکردۆتەوە ،وەک سوکایەتی بە شێخ جەعفەر دەڵێت”ئەو کەسانەی لەناو یەکێتیدان و دەڵێن ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم پێویستە درێژبکرێتەوە بۆ ئەم قۆناغە،یان دەڵێن فەرمانەکانی بارزانی لە ئایەتی قورئان پیرۆز ترە بۆ خۆیان قسە دەکەن”عادل موراد پێی وایە ئەنجومەنی ناوەند بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

( ئەزمونێکی تاڵ ) ئەو ناوەی میدیا ئەهلیەکان بە خۆیانەوە لکاندوە “سەربەخۆو ئازاد” لە تاقیکردنەوەی مندا کەوتن .. نمونەشم زۆرە بۆ ئەم تێبینیەم. ئەوە بۆ دووەم جارە بابەتیان بۆ دەنێرم لەسەر ئیسلامی سیاسی بەلام هیچ کامیان بلاوی ناکەنەوەو هەندێکیان بە بیانووی جیاواز خۆیانی لێقوتار دەکەن و منیش تەنیا کەس نیم خاوەن ئەم ئەزمونە بێت ، ئەو نوسینانەم بۆ ئاوینە ، هاولاتی ، لڤین برێس ، میدیا ، سپی نیوز ، […]