تەمەنم پێـنج ساڵان بوو، ماڵمان لە دێی (تۆمـار) لە ناوچـەی شـوانی سەر بە پارێزگـای کەرکـوک بوو. باوکم جوتیار بوو، خەریکی کشتوکاڵ بوو. جووتێک هێستر و جووتێک گوێدرێژمـان هەبوو، چوار مانـگا و نزیکەی پانگزە سەر مـەڕ و بـزن و کۆمەڵێکیش عەلەشیش و مریشک و کەڵەشـێرمان هـەبوو.. دایـکم بە رۆژ سەرقـاڵی بەخێوکـردنی مانگاکان و مەڕ و بـزن و عەلەشیش و مریشکەکانمان بوو. خێزانێکی شاد و کامەران و خۆشگوزەران بووین. باوکم: ئەمساڵ بارانێکی […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

1- کریکاریک! به رله وه ی که په له هه وریکی سپی بوو مناله کانی به دیاری بباته وه له به رزاییی بینایک که وته خوار بالنده کانی ئاسمان کردیان به شیوه ن وزار ده ره ختیکی شاتووتیش به سوورایی خوینی له نیگا مناله کانی دا پشکووت؟! 2- به گومانم! خوا و کریکار له یه ک ئه چن هه ردووکیان خولقینه ری جیهانن به لام خوا!… خاوه نی گشت جیهانه […]

هاوپۆل : هۆنراوە

چاوەکانت دوو ڕووباری غەمن دوو رووباری مۆسیقا،،، كە گێڕایانمەوە بۆ دێر زەمان… دوو رووباری مۆسیقا کە ونبوون و ئەنجا خانمەکەم منیشان وون کرد… “”””” فرمێسکی ڕەشی چاوەکانت ئاوازی درکاندن ئەبارێنێن چاوەکانت و جگەرە و “مەی”یەکەم و دەیەم پێک و نابینایان کردم و لەسەر کورسییەکەم سووتاوم ئاگرەکانم یەکتری ئەخۆن پێت بڵێم : خۆشم ئەوێیت…  مانگەکەم..!! ئاخ خۆزگە ئەمتوانی بیڵێم.. من لە دونیا جگە لە چاوەکانت و غەمەکانم چی تر شک نابەم….. […]

هاوپۆل : هۆنراوە

بمانبورن …. كە تۆزێک جوێنمان پێ یان و دڵمان ئیسراحەتی کرد كتێبە مێژووییەکان هیچیان بۆ ئێمە نەکرد سەرگوزشتەی باو و باپیرانمان هیلاکی کردووین كە تا ئێستاش باس لە کوەردایەتی !! ئەکەن بۆیە : هەرێمێکی لە تەختە دروستکراومان دۆزییەوە،،، زمانێکمان لە تەختە دۆزییەوە ،،، قسەی بێ مانامان دۆزییەوە ،،، بمانبورن كە سیلەی ڕەحمی نێوانمان بچڕان بمانبورن كە وامان کرد “”””””” گەورەکانمان بمانبورن کە هەزاران ساختەچیمان خستە سەرشان هەرلە دایک بوونمانەوە خوێنیان […]

هاوپۆل : هۆنراوە

مـام پیـرۆت پیاوێکی بە تەمەن بوو، لە دێیەکی کوردستان دا دەژیا. دوو کوڕی هەبوو. کوڕە بچووکەکەی ناوی هەڵۆ بوو، گەورەکەشی دیاکۆ. رۆژێک هەردووکیانی بانگکرد. مـام پیـرۆت: کوڕە شیرینەکـانم، ئەوەی هەمە، کیـلۆیەک زێـڕ و پارچـە زەوییەکی گەورەیە، وەک دەزانن، لە ناوەڕاستی زەوییەکەشماندا، بیڕێکی ئـاوی لێیە.. بۆ ئێـوە  بەجێیان دەهـێـلم.. خۆتـان رێکبکەون و برایانە بەشیان بکەن. هەڵـۆ: من زەویـم ناوێت، زێـڕەکەم دەوێت. دیاکـۆ: کەوتا زەوییەکەش بۆ منە. لە دوای ساڵێک مـام پیـرۆت […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

كەس نیە کوپەکەمی نەخوێنبێتەوە و نەیزانی بێ کە تۆ خۆشەویستی منی… . كەس نیە دەستمی نەگرتبێتەوە و چوار پیتەکەی ناوەکەتی نەدۆزیبێتەوە.. هەموو شتێک بە درۆ ئەخرێتەوە جگە لە بۆنی ژنێک…خۆشت بوێ هەموو شتێک ئەشاردرێتەوە جگە لە هەنگاوەکانی ژنێک لە ناخمانا ئەجوڵێ هەموو شتێک مایەی گفت و گۆیە جگە لەو سیحرەی پێ ی ئەوترێت ” مێ”.. “””””’ خۆشەویستم : لە کوێ بتشارمەوە..؟ ئێمە دوو دارستانین كە ئەسووتێین و هەموو کامێرای تەلەفزیۆنەکانمان […]

هاوپۆل : هۆنراوە

حیزبی خەفەت گەر نیشتیمان دوورخرابێتەوە وەکو من و بیر لە چەرچەفە سپێ یەکەی دایکی بکاتەوە وەکو من و بیر لە پشیلە ڕەشەکەی ماڵەوە بکاتەوە وەکو من و گەر قەدوغەبێت نیشتیمان نووسین بگرێتەبەر وەکو من و فەرهەنگ و عەقڵ بگرێتەبەر وەکو من ئیتر بۆ ناخرێتە ئەوخەستەخانەیەی هەموومانی تیاین…! بۆ نابێتە ئەندامی حیزبی خەفەت کەبەهەزاران کوردی لەخۆگرتووە وەکو من…!

عەشقم زیاتر بەرێ ، زیاتر ئەی خۆشترین ساتەکانی ” شێتی” تیم ئەی سەفەری خەنجەر لە نەخشەی من ئەی دەمی چەقۆ ئەی خانمەکەم زیاتر بمخە ژێر ئاو دەریا بانگم ئەکا زیاتر بمکوژە..زیاتر بەڵکو گەر مەرگ کوشتمی زیندوم کاتەوە باکم بە نەخشەی جیهان نیە نەخشەی من :لەش و لاری تۆیە.. ـ…………….. من کۆنترین پایتەختی غەمم و زامم: نەقشێکی فیرعەونیە ئازارم: وەک پەڵە زەیتێک لە سلێمانییەوە تا ووڵاتی چین ئەکشێ ئازارم کاروانێکە لە […]

هاوپۆل : هۆنراوە

دار هەنارەکانی سازان * ئێستاش لە زریکە نەکەوتوون حەشرە حەشر ! بەڵام هی مردووی بێ کفن ! ……………………. لەگەڵ هەموو بەلاکەوتنێکی لاشەیەکی ئەم مەحشەرە ڕۆح هەپروون بوو……. ئێستا نازانم پارچەکانی لەنێو ڕۆحی کام برینداری هەڵەبجە ؟ سوێ ئەچێژێ …… ………………………. چنەکڕێ ی ژیان مەکە باش بۆنی سێو هەڵمژە و ئارام بنوو…… ئەوەتا ئێمەی پاشماوە خێڵێ مردووین بێ مۆنۆمێنت….. ڕوناکی کاکە حەمە سازان / گوندێکی پڕدارهەناری نزیک شاری هەڵەبجەیە کە کۆڕەوی […]

هاوپۆل : هۆنراوە

    چلەکانی هەتاویی(شەستەکانی زایینی)دەبێت کە دڵێک لە پێناو بەخشینی ڕۆشنایی زێتر بە زمان و چاندی نەتەوەکەی،لە”مەهاباد”ی هەر هەمیشە کەسکەوە، بارگە و بنەی ژین تێک دەنێت و ڕوو لە “تاران”ی پێتەخت دەکات. هەر لە یەکەم ساتەکانی نیشتەجێبوونەوە هەتا ئێستایش کە تەمەنی گەشی هەر بەرەو بەرزایی دەچێت، بۆ یەک ساتیش ئەڤینی نیشتمان لە دڵە میهرەبانەکەی دەرنەچووە و بە درێژایی ئەم تەمەنە دوور و درێژە، هەردەم ڕووناکایی بۆ گەلەکەی بووە و لە […]

هاوپۆل : هۆنراوە