رەوشت یاسایەکە ناهێتە دیتنێ بەلێ ژیانا روژانەدا کاریگەری زور هەیە ، د رۆمانا تاوان و سزا دا نڤێسەرێ مەزنێ روسیا فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی نێرینەکا سەیر هەبوو بو پێناسەیا رەوشتی ، فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی مروڤان دکەتە دوو جور : ناپولیونان و نومالی ، مانا کەسانێن حەزێن خو ل سەر هەر پیروزی دبینن وەکو ناپولیونی و کەسانێن نورمال، قارەمانێ رومانا تاوان و سزا دا روسکولنیکوڤ دەمێ دخواست بیتە ناپولیون  سزا دبیتە ئازارا ویژدانی . […]

هاوپۆل : هۆنراوە

چـیرۆکێکی کارتێکەرە دەربارەی سۆز و دلۆڤانی و بەخشندەیی دایک. لاوێک چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە، پەشیمان دەبێتەوە لەو دڵڕەقییەی کە بەرانبەر دایکی کردی، ئەم لاوە دەڵێ: دایکم یەک چاوی هەبوو، هەر لەبەر ئەوەی کە چاوێکی هەبوو رقـم لێی دەبۆوە. حەزم ناکـرد کە لەگەڵ هـاوڕێکانمـدا بیبـینم، تا گاڵـتە بە چـاو و بە رووخـساری نەکـەن. حـەزم ناکـرد کە بـۆ هـیچ شـوێنـێک لەگـەڵـمدا بێ. تـا کەس لەگەڵـیـدا نەمبـینێ، چونکە لە بـەردەم هـاوڕێکـانمـدا شەرمـەزاری دەکـردم. دایکم […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

لەپـاڵ نووسـەرە کلاسیکییەکـانی ئەڵمانیا لە بـواری ئـەدەبی منـداڵانـدا، کە لە دەرەوەی ئەڵمانیادا لە جیهاندا ناسراون و ناوبانگێکی باشیان هەیە. چەنـد ناوێکی تازە دەرکەوتن کە رێکـۆردێکی تازەیـان تۆمارکرد، لە بـواری زۆرتـرین ژمارەی فـرۆشتنی پەرتـووکی منداڵان دا لە جیهانـدا. لە سەرووی ئەم نووسەرە تازانەوە، ناوی کۆرنیلیا فـونکە دێت. کۆرنیلیا فـونکە لە بواری نووسین بۆ منداڵانـدا دەرکەوت، جـیاوازی لەگەڵ نووسەرانی پێشتردا هەیە. فـونکە ریچکە شکـێنە و توانی ئەدەبی منداڵان لە ناوخۆییەوە بگەیەنێتە جـیهانی […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤ باڵندەکان، لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا جیاوازی هەیە، مرۆڤ حەزدەکا خۆی لە باڵندە دەنگخۆش و رووخـسار جـوان و پەڕ رەنگینەکان نزیک بکاتەوە، گوێ لە دەنگی خۆشیان بگـرێ و بە بینینیان دڵخۆش و چاومەست ببێ. وەکو: کەو، بولبول، کەناری، چۆلەکە، تووتی، تاوس، کەڵەشێر، قەتی، قوڵنگ،… هتد. هۆنراوەنووسان و چیرۆکنووسان بە سەدان هۆنراوەیان بەسەر جوانی و دەنگخۆشی و پەڕ رەنگینی و فڕینی ئەو باڵندانەدا هەڵداون، […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

دەق : خالد جراد وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام “”””””””””””””””””””     لە دونیایا ئەمڕۆ بیر و باوەڕ فەنا بووە هەر کەسێک بە مەبەستێک دەرکەووتوە هەیە بە خۆشەویستی ….. بە بوغز …. بە ستایش …… بە دژایەتی بەڕێکەووتوە چ قەوماوە    و مەبەست لەوەی ئەگوزەرێ چیە ؟ بۆ بێ دەنگ بوو لێی    و هیچی نەووت ؟ دەرکەوت کە خرایە ” گیرفانی” … “”””””””””   ڕۆژنامەنووسێکی گەورە بەنا و بانگێکی شاریی […]

هاوپۆل : هۆنراوە

لە دارستانێکـدا، لە رۆژێکی خۆشی بەهـاردا، گوڵەباخێکی سووری جـوان پشکـووت. گـوڵە سوورەکە لە دەوروبـەری خـۆی روانی، لە تەنیشتـییەوە دار چـنارێکی بیـنی. دار چـنارەکە وتی: چەنـد گوڵـێکی جـوانە! خـۆزگە منیـش وەکو ئـەو جـوان دەبـووم. دار بەڕوویـەک بە دار چـنارەکەی وت: خەمبار مەبە تـۆش جـوانی، ناکـرێ کە ئێـمە هەمـوو شتێکـمان هـەبێـت. گوڵە سوورەکە وتی: لەو بـڕوایـەدام کـە مـن جـوانـترین گـوڵـم لـەم دارسـتانـەدا. گـوڵە لاولاوێـک، سەری هەڵـبڕی و وتی: بـۆ وا دەڵـێی؟ لـەم […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

لە كۆتایی هەشتاكاندا مامۆستا برایم خەیاتی نەمر، گۆرانی «ئێمە گیانێكین لەدوو جەستەدا» بڵاوكردەوە. پاش ماوەیەك ئەو گۆرانییەبووە وێردی سەر زمانی هەموو خەڵكی، گۆرانییەكە چ ئاوازەكەی و چ دەنگە خۆشەكەی مامۆستا جوانی گەورەی پێوەدیار بوو، بەڵام لەهەمووی سەرنجراكێشتر بەلای منەوە، شیعری گۆرانییەكەبوو، كە لێوانلێوبوو لەجوانیی و داهێنان. پاش راپەڕینیش گۆرانییەكی تر زۆر باوبوو ئەویش گۆرانی» لەهەوری كوردستان خوێن دەبارێت» كاوە حەمە ساڵح وتبووی، ئەمەش لەناو خەڵكیدا زۆرباوبوو، بەڕاستی لەمەشدا چ ئاواز […]

هاوپۆل : هۆنراوە

شیعر: شهریار قنبری وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام ئامان لەبری ماچی گەردن جەقۆی خۆشحاڵەکان ئامان لە سێبەری نا ڕەسەن لەم دەروازە دەرد هێنەرە ئامان لە نا کامڵ بوونی تۆ  ئامان لە نا کامڵ بوونی من ئامان لە ڕۆژی بێ خەو ئامان لە ئێوارە ئاوازی مردن ئامان لە دوا هێرشی “با” و خۆڵەمێش كە لە پەرتەوازەیی پەپولە كورەی شەو نەبوو ڕۆشن لەم بازاڕی خۆ سووتاننە ببارێنە ، ئەی ڕووناکی دوێنێ لە نێوان ووتن […]

هاوپۆل : هۆنراوە

رووخۆش کچۆڵەیەکی جوانکیلە و لێوبەخەندەیە. باوکی کۆچی دوایی کرد. مایەوە خۆی و دایـکی و شاهەڵـۆی بـرا بچـووکی. باوکـیان تەنیـا پارچـەیەک زەوی بۆ بەجـێهـێشتن. بیـرێک و کەپـرێک لە ناوەڕاستی زەوییەکـەیان دایە. هەژاری سەغـڵەتی کردن. رووخۆش بە ناچاری وازی لە قوتابخانە هـێنا، زۆر بە دوای کاردا گەڕا، بەڵام هیچ کارێکی دەست نەکەوت. رۆژێک بە داماوی و بە دڵتەنگی لەسەر تەختەیەکی ناوەڕاست شارەکەیاندا دانیشتبوو. خەیاڵ بردبوویەوە. ژنێک هاتە بەردەمی، گـورزەیەک نەمامی گـوڵ و […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

كونستانتین دمیترێیڤیچ ئوشینسكی ** وه‌رگێران له‌ روسییه‌وه‌ : ئه‌حمه‌دره‌جه‌ب بۆ منداڵان : رۆژگارێك برایه‌ك وخوشكێك وجوجه‌ڵه‌یه‌ك و مریشكێك پێكه‌وه‌ ده‌ژیان ، كه‌ڵه‌شێره‌ چكۆله‌كه‌ رای كرد بۆ ناوباخه‌كه‌و به‌ ده‌نووكی به‌ربووه‌ به‌رسیله‌ خواردن و مریشكه‌كه‌ پێی وت : به‌رسیله‌ مه‌خۆ، چاوه‌روانبه‌ تا ئه‌گات و، كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ گوێی پێنه‌داو، ده‌نووكی هه‌ر له‌ له‌ كاردا بوو هه‌ر ده‌یخواردو، پاشان ورگی ئاوساو به‌ ئازاره‌و گرایه‌وه‌ بۆ ماڵ و ده‌ستی به‌ هاوار كردو ده‌یگوت ئای ، […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان