ڤاڵنتینا تریشکۆڤای رووسی، یەکەم ژن و بچووکترین ژن لە تەمەندا، بۆ یەکەم جـار لە مێژووی جیهاندا. لە تەمەنی (٢٦) ساڵیدا، لە رۆژی (١٦/ یۆنیۆ/١٩٦٣) دا، لە بنکەی ئاسمانی (بایکـۆنـور) لە (کازاخستان ) بە کەشتی ئاسمانی سۆڤیەتی (فۆستۆک ـ ٦) بە تەنیا چـووە خولگەی زەوی لە ئاسمانـدا. لە ماوەی (٣) رۆژ مانەوە لە ئاسمانـدا (٤٨) جـار بـە دەوری زەویـدا سووڕایـەوە. تا ئێـستا یەکـەم ژن و تەنیـا ژنـە لـە مـێژوو و لە […]

هاوپۆل : ژنان

ئەگەر سەرنجێڪی واقیع بین چاو لە مێژووی کۆن دا بخشێنینەوە ڪە ژنی تیادا  پۆڵێن ڪراوە وەڪو ئافرێنەر و پیرۆز بینراوە بونیادی ئەفسانەی چاخی نوێی بەردین ڪە  وێنەی ژنی  تیایدا وەڪ بەرهەمهێنەرو ئافرێنەر وێناڪراوە، ڪە  لە  هیچ ڕەهەندێڪی ئایدیۆلۆژی   نییە کە ژن وێنای سەرسامیەت نەڪرابێت. ڪەواتە ئاوردانەوە لە  چاخی بەردین، ڪە  ژن کە تیایدا ڕۆڵەکانی وەڪ بەڕێوەبەر و رێڪخەر و بەرهەمهێنەر و دابەشڪەر ڕێڪخستن ڪردوە. ئامانجیەتی  ڪە سەر لەنوێ ئەو تایبەتمەندییانەی […]

هاوپۆل : ژنان

د. نەزەند بەگیخانی/ زانکۆی سیانسپۆ، پاریس خراپی و بەدکاری تەنها لە جەنگ و ناکۆکی بەرجەستە نابن، بەڵکو لە پەتا و نەخۆشی و هەژاری و ستەمکاری و نادادوەریشدا بەرجەستە دەبن. داڕێژەر و جێبەجێکارانی بڕیاری ١٣٢٥ پێویستە لەم گۆشەنیگایەوە و قووڵتر و فەلسەفیانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن. پێشەکی ئەم نووسینە کورتە وتارێکی ئێمەیە کە لە ١٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ لە کۆنفرانسی ساڵیادی بڕیاری ١٣٢٥ ی یوئێن لە هەولێر پیشکەشم کرد، کە […]

هاوپۆل : ژنان

هاوژین زیبا ٢٠١٤ کاتێک داعش لە مەخمورەوە بەرەو ھەولێر چوو، پارتی داوای لە ھێزی جیھان کرد کە داعش راوەستێنن، ئاشکرابوو کە ھێزی پارتی نەیدەتوانی رووبەڕووی داعش ببێتەوە، پاشان داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد بەڵام تورکیاش ھاوکاری پارتی نەکرد. بینیمان پەکەکە نەیھێشت داعش بچێتە ناو ھەولێرەوە. لەدواییدا کاک مەسعود بارزانی چووە مەخموور و لەبەرچاوی کامێراکان سوپاسی پەکەکەی کرد ھەمان شت لە شەنگالیش دووبارە بووەوە. داعش لەبەرامبەر پەکەکە شکا و لە شەنگال […]

هاوپۆل : ژنان

کەسانی بڕوادار بە ئایین، بەپێی ڕێسای کتێبەکانیان باس لە هەندێک ڕێسا دەکەن کە بەتەواوی پێشێلکەری مافی ژن وەک بوونەوەرە، ئەوەش هەموو ئایینەکان دەگرێتەوە و گشتیان دەڵێن، “خودا خاوەنی هەموو جیهان، سروشت و گیانلەبەرانە و مرۆڤ یەکێکە لە خۆشەویستەکانی خودا و ژنیش وەک ئافێنراوێکی خوا دەبێ ملکەچی ئەو یاسایانە بێ کە خوا بۆی داناوە”، ئەو یاسایانە هەتا ئێستا تەنیا و تەنیا ژنیان چەوساندووەتەوە و ئازادی و مافەکانیان لێ زەوت کردووە. جۆری […]

هاوپۆل : ژنان

هاوژین زیبا لە سەردەمی پێش کۆڵۆنیالیزم، وا هەست دەکرێت بارودۆخی ژنانی کورد بە بەراورد بە ژنانی گەلانی دراوسێ باشتر بووە. لە زاری گەڕیدە و ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە کە لە نوسینەکانیاندا باسیان لێوە کردووە و لە ئێستادا بۆ ئێمە دەبنە بەڵگەی ڕاستی و سروشتی ژیانی میللەتی کورد و توانا و لێهاتوویی، ژنی کورد وەکو مرۆڤێکی خاوەن کەسایەتی و بەتوانا لە ژیاندا باس دەکەن. بۆ نمونە (پیێر پۆنافیدین) Pierre Ponafidine لە کێبەکەیدا سەبارەت بە […]

لەیلا گیۆڤەن ژنە سیاسەت مەداری كوردو ئەندامی پەرلەمانی توركیا بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەزیندانەكانی توركیا بەند دەكرێت و پاش ئازادبوونی دەستگیردەكرێتەوە. لەچەند ڕۆژی ڕابردووداشدا پارێزبەندی لەپەرلەمانی توركیا لێسەندرایەوەو جارێكی تر دەستگیركرایەوە، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری لەناوەندی توركیاو باكووری كوردستان دروست كردووە. لەیلاگیۆڤەن كێیە؟لەیلا لەساڵی ١٩٦٤ لەشارۆچكەی جیهان بەیلی شاری قۆنیا لەدایك بووە بچكووكترین‌و حەوتەم منداڵی خێزانەیەكەیەتی، وەك نەریتێكی باوی ئەو سەردەمە لەتەمەنی حەڤدەساڵیدا دەیدەن بەكوری پورێكی و هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات […]

هاوپۆل : ژنان

لێئا شنایدەر – دۆیچلاند فونک کولتورکاوە جەلال لە ئەڵمانییەوە کڵێشە نەگۆڕە نێگەتیڤەکان کە لەبارەی چین هەن، لەم تەنگژەیەی کۆرۆنادا لە شکۆفەدان. هەروەها فەیلەسوف ئالان بادیو لەنێو کۆرسی ئەم سترانەدا بەشدارە، لەم پەیوەندییەشدا لێئا شنایدەری زانای زمانە چینییەکان دەبێژێت، کە بادیو بەم بەشداریکردنەی دەریدەخات تا چە ڕادەیەک تێگەیشتنی ڕۆشناییەکان بۆ ئاوەز بە وێنەی ڕەگەزگەرییانەی (ڕاسیستیانەی) هزرەوە ئاڵاوە. ئایا دەزانیت کە لە شاری ڤوهان تەنیا ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتەنیوەتەوە، بەڵکو لەوێ هەروەها شۆڕشێک بەرپا […]

هاوپۆل : ژنان

زۆر لە مێژووناسان و لێکۆڵەران، مێژووی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی فێمێنیستی دەگەڕێننەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی ١٧ و کاتی سەرهەڵدانی شۆڕشی گەورەی فەڕانسە، کە ژنان ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەریان گێڕا لەو شۆڕشەدا.  بەڵام بە گوێرەی مێژووی ستانداردی ڕۆژئاوایی و هەروەها مێژووی فێمێنیستی یان یەکسانیخوازی، بۆمان دەردەکەوێ ئەم بزووتنەوەیە لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٨دا سەری هەڵداوەو گەشەی کردووە.  فێمێنیزم دەستەواژەیەکی ڕۆژئاواییە و لەوەش زیاتر بەرهەمی بیری ژنانی ڕۆژئاوایە. سەرچاوەی وشەکە دەگەڕێتەوە بۆ فێمێنینا کە […]

هاوپۆل : ژنان

کە باس لە مافی ژن دەکرێت، دیکتاتۆرەکان زۆر وێکچوون. رژێمە دیکتاتۆر و تۆتالیتەرەکان لە زۆر لایەنێکەوە هەڵسوکەوتی لەیەکچوویان هەیە. سەرکوتی ژنان و سنووردار کردنی پێگەیان لە کۆمەڵگا یەکێک لەو لایەنانەیە. لەم بەردەوامی ئەم نووسراوەدا شرۆڤەیەک لە چۆنێتی ‌رەوشی ژنان لە حکومەتی ئەڵمانیای نازی دەخوێنین کە بە تێڕامانێکی هێندک لەیەکچوویی لەگەڵ رەوشی ژیانی ژنان لە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبینین. لە سەردەمی کۆماری وایمار (1993-1919) رەوشی ژنان لە ئەڵمانیا یەکێک لە […]

هاوپۆل : ژنان