شه‌ری پاوه‌و رؤڵی هاورێانی حزبی شیوعی …. حكومه‌تی شای ئێران له‌ درێژایی ته‌مه‌نیداو له‌ رێی ده‌زگای سیخوری ساڤاك هه‌وڵیداوه‌ بۆ كپكردنی ده‌نگی ئازادیخوازان و حزبی توده‌و هێزه‌ چه‌په‌كانی گه‌لانی ئێران به‌ كوردو فارس و ئازه‌رو عه‌ره‌ب وبلوشه‌وه‌و كپكردنی هه‌ر ده‌نگێكی ناڕه‌زایی‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی‌و نه‌ته‌وایه‌تی خسڵه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی شا بوو پاشان گوازرایه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی ئیسلامی ئێران هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵك شۆرشیان به‌رپاكرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ مایه‌ی ئاڵۆگۆرێكی گه‌وره‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی و ئازادی و دامه‌زراندنی […]

لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی ١٩٦٤، ژنە فەیلەسوفی ئەڵمانیی ئەمریکیی ھانا ئارێنت سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر جولەکە وەک جولەکە دەڵێت: ”ئەگەر کەسێک وەک جولەکە ھێرشی کرایەسەر پێویستە ئەو کەسە وەک جولەکە بەرگریی لەخۆی بکەیت، نەک وەک ئەڵمانییەک، نەک وەک ھاوڵاتییەکی جیھانیی،. نەک وەک ھەڵگری مافەکانی مرۆڤ، یاخود ھەر شتێکی تر“. ھەروەھا دەنووسێت ”کەسێک وەک جولەکە ھێرشی بکرێتەسەر ناتوانێت وەک ئینگلیزێک یان فەرەنسییەک بەرگریی لەخۆی بکات“. ئەوەی ھانا ئارێنت لێرەدا پێی لەسەر […]

زیاد لە بیست و پێنج ساڵە بارزانی باوک و کوڕو برازا، لەپۆستە گرنگ و حەساسەکانی حکومڕانی ھەرێمن (سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت و ئەنجومەنی ئاسایش). یەکەم: کاتی ئەوەیە بپرسین: ئەگەر بە ڕێژەییش بێ، ئەم سێ کەسایەتیە سەرکەوتوبون لە پرۆسەی حکومڕانی؟ ئایا سەردەمی دەسەڵاتی ئەم سێ کەسایەتیە، سەردەمانێکی تاریکە یاخود درەوشاوە؟ دوەم: لەسەردەمی ھەرسێ بارزانیەکە، ئاستی دیموکراسی، ئاسایشی تاک، خزمەتگوزاری، ئابوری ھەرێم، شەفافیەت و قەڵاچۆکردنی گەندەڵی، عەدالەتی کۆمەڵایەتی، سەربەخۆیی دادگاکان، دۆخی کەرکوک […]

عەبدولڕەزاق شەریف لە وەڵامی نوسینی ستونێکی مندا، لەسەر پەیوەندی خراپی نێوان پارتی و ئەو شەڕە ڕانەگەیەندراوەی بەرامبەر نەیارەکانی لەم هەرێمەدا ئەیگێڕێ و هەوڵێکی خێر بۆ ئاشتی، کە تیایدا هەموان لە زیانی گەورە دەپارێزێ، دکتۆر موراد سێ خاڵی وەک نەشارەزایی من لە خێڵی بارزانیەکان و ماڵباتی بارزانی نوسیوە، وەک کۆمەڵناسێک سێ وەسفی بارزانییەکان دەکات ، خۆی لە بابەتە سیاسییەکە نادات . من سوپاسی دەکەم کە گرنگی بە باسەکە داوە، لە ناو […]

بنكه‌ی حزبی شیوعی له‌ به‌له‌بزان…. له‌ 15/7/1979 گه‌یشتمه‌ بنكه‌ی حزبی شیوعی عێراق له‌ دێی به‌له‌بزان{Belebzan* } له‌ ناوچه‌ی هوڵی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی پاوه‌ی ره‌نگێن و جوان سه‌ر به‌ كرماشانه‌و   له‌ سه‌ر شاخه‌وه‌ شارۆچكه‌ی جوانرۆ زۆر نزیك ده‌رئه‌كه‌وت و له‌م دێیه‌دا كۆمه‌ڵێك رووه‌كی به‌ سوودو گرینگ هه‌یه‌و داره‌وه‌ن واته‌ دار قه‌زوان یه‌كێكه‌ له‌و رووه‌كه‌ گرینگ و پڕبایه‌خانه‌ی به‌ رووبه‌رێكی به‌رفراوان له‌ ناوچه‌ی هوڵی به‌دی ئه‌كرێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵئه‌سن به‌ برینداركردنی […]

ڕۆژی دووشەممە کە دوایین دووشەممەی مانگی ئایاری(٢٠٢٠) بوو، پۆلیسێکی ئەمەریکی سپی پێست لە شاری مینیاپۆلس لە ویلایەتی مینیسۆتا بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە هاووڵاتییەکی ڕەشپێست کە ناوی(جۆرج فلۆید) بوو خنکاند. خنکاندنی جۆرج فلۆیدی تەمەن چل و شەش ساڵ تاوانێکە ئەمەریکای هەژاند، بەو هۆیەوە لە دەیان شاری ئەمەریکا خۆپیشاندان دەستیپێکرد. ئەوەی کە لە ئەمەریکا لەسەر دەستی پۆلیسە سپی پێستەکە ڕوویدا شتێکی تازە نیە پێشتریش تاوانی لەو جۆرە لەلایەن پۆلیسە سپی پێستەکان دژ […]

دەسەڵات لە ھەموو دنیا لە دابینکردنی ژیان و سەلامەتی و تەندروستی و کۆی خزمەتگوزارییەکان بەرپرسە، بە پێچەوانەوە نوخبەی حوکمڕانی شکستخواردووی کوردستان، نەک ھەرئەمە ناکەن، بەڵکو دەیانەوێت شکستەکانیشیان بخەنە ئەستۆی خەڵکی بەنمونە سەرھەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەم بەڵگانە لەئەستۆی حکومەتە: ۱-ئەوە حکومەت بوو، رۆژی ٤/۲۹سەرکەوتنی ڕاگەیاند و تەقەی خۆشی لەدھۆک بۆکرا. ۲-ھەرحکومەت بوو دەیوت ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی زۆر سەرسامی ڕێکارەکانی حکومەتی ھەرێمە و براگەورەش بە قەولی خۆیان ئەرکی کێشا و بە تەلەفۆن […]

سڵاوێکی گەرم………… هەرگیز ڕۆژێک یان ساتێک بە بیرمدا نەهاتوه نامەیەکی وەها بۆ تۆ و هیچ کەسێک بنوسم ، بیرت بێت لە سەرەتای یەکتر ناسینماندا، پێم وتی ( ئارام تۆ شیعرەکانت جوانترن لە هەمو تۆ)، دیارە من حەزم وابو تۆ خۆت بۆ ئەدەب و شیعر تەرخان بکەیت. هەر ئەوکات پێتەوە دیار بو کە سیاسەتکردن، خۆشەویستی و زوڵم و مافی خوراوی خەڵک، بە هەوراز و هەڵدێری شاخێکی کوڕت ئەسپێرێت، ئاخر تۆ لە […]

عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە لەدورگەی ئیمرالی، لەقۆناغێکی ژیانیدا عاشق دەبێت، بەڵام دوای ١٠ ساڵ دەردەکەوێت کە خیانەتی لێکردوە. عەبدوڵا ئۆجەلان-ی تەمەن ٧٢ ساڵ، رۆژگارێک کە خوێندکاری زانکۆ دەبێت کچە کوردێکی عەلەوی دەناسێ‌و خۆشیدەویت، ئەم خۆشەویستە لەزۆربەی قۆناغە گرنگەکانی سەرەتای ژیانی سیاسی ئۆجەلاندا ئامادەو بەشدار بوە، هەر لەدامەزراندنی رێکخراوێکی جەپەوە لەساڵی ١٩٧٣ تا دەگات بەدامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان لەساڵی ١٩٧٨و پاشان روکردنە دەشتی بیقاعی لوبنان. ئەو تەنها ژنی دەستەی دامەزرێنەری […]

ئەمریکا بە دروشمی بریقەدار هیچی نەهێشتۆتەوە، خۆی بە پێشەنگ و بە نموونەی ئازدای و دیموکراتی و دادپەروەری و یەکسانی و مافخوازی و جیاوازی نەکردنی نەژادی و فرەڕەنگی دەزانێت لە جیهاندا. بەڵام لە راستیدا ئەمانە راست و کرداری نین و تەنیا دروشم و قسەی رووتن. تا ئەمڕۆش رەگەزپەرستی و جیاوازی کردن لە نێوان سپی پێست و رەش پێست، لە ئەمریکادا کاڵ نەبوونەتەوە. تا ئەمڕۆش بەشێک لە سپی پێستەکانی ئەمریکا، بە گومان […]