لە سەردەمێکی رابردوودا، شایەکی زۆر زیرەک و دانا و زانا هەبوو، هەردەم دەیویست لە رێی تاقیکردنەوە و کاری کردارییەوە، گەلەکەی فـێری کۆشش و کاری جـوان و وانە و پەنـدی بەسوود بکات. شەوێکـیان، لەو کاتەی کە هەمـوو خەڵکی نووستـبوون. شا لە نـزیکی کۆشکـەکەیـدا، لەسەر چـەقی ناوەڕاستی ئەو رێگا سەرەکییەی کە بە بەردەم کۆشکەکەیدا تێدەپـەڕی. بەردێـکی گـەورەی دانـا. بەیـانی ئـەو شـەوە، شـا خـۆی لە پشـتی شـوورەی بـاخچـەی کۆشکەکەیـدا مـات دا و لە […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

هایکۆ هونەرێکی شیعـری ساکار و کورت و ئاسان و کاریگەر و نایاب و زۆر کـۆنە لە شیعـری ژاپـۆنی دا، تا ئەو رادەیەی کە منـداڵانیش هـۆگـری بـوونە و لاسایی دەکەنەوە. هایکۆ شێوازێکی جیاوازە و ژانـرێکە لە ژانرەکانی شیعـری ژاپۆنی. هونەرێکی شیعری رەسەنی ژاپـۆنە. لە ژاپۆنـدا سەری هەڵـدا، رەگێکی مێـژوویی کـۆنی هـەیە و بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. تا ئەمـڕۆش بایـەخی هـایکـۆ کـاڵ نەبـۆتەوە و لە ژاپـۆنـدا بـاوی هـەیە و گـرنگی […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

ساڵانێک بەر لە ئێستا، دوو هاوڕێ هەبوون. ناویان نیل و باز بوون. مشتومڕیـان بوو، لەسەر ئەوەی کە بـڕوا و بـۆچـوونی کامیان لەسەر مانگ راستە. نیـل : بە بڕوای من مانگ روویەکی زەبەلاحە. هەمووانیش هەر هەمان بڕوایان هەیە. بـاز : نەخێر، وانییە، هەمووان دەزانـن کە مانگ لە پەنـیر دروست کـراوە. لەسەری رۆێشتن و درێـژەیان بە مشتومڕەکەیان دا.. هەر یەکەیان بـڕواکەی خۆی بە راست دەزانی. بـاز : بـڕواکەی مـن راست و رەوایـە. […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

چـیرۆکێکی کارتێکەرە دەربارەی سۆز و دلۆڤانی و بەخشندەیی دایک. لاوێک چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە، پەشیمان دەبێتەوە لەو دڵڕەقییەی کە بەرانبەر دایکی کردی، ئەم لاوە دەڵێ: دایکم یەک چاوی هەبوو، هەر لەبەر ئەوەی کە چاوێکی هەبوو رقـم لێی دەبۆوە. حەزم ناکـرد کە لەگەڵ هـاوڕێکانمـدا بیبـینم، تا گاڵـتە بە چـاو و بە رووخـساری نەکـەن. حـەزم ناکـرد کە بـۆ هـیچ شـوێنـێک لەگـەڵـمدا بێ. تـا کەس لەگەڵـیـدا نەمبـینێ، چونکە لە بـەردەم هـاوڕێکـانمـدا شەرمـەزاری دەکـردم. دایکم […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

لەپـاڵ نووسـەرە کلاسیکییەکـانی ئەڵمانیا لە بـواری ئـەدەبی منـداڵانـدا، کە لە دەرەوەی ئەڵمانیادا لە جیهاندا ناسراون و ناوبانگێکی باشیان هەیە. چەنـد ناوێکی تازە دەرکەوتن کە رێکـۆردێکی تازەیـان تۆمارکرد، لە بـواری زۆرتـرین ژمارەی فـرۆشتنی پەرتـووکی منداڵان دا لە جیهانـدا. لە سەرووی ئەم نووسەرە تازانەوە، ناوی کۆرنیلیا فـونکە دێت. کۆرنیلیا فـونکە لە بواری نووسین بۆ منداڵانـدا دەرکەوت، جـیاوازی لەگەڵ نووسەرانی پێشتردا هەیە. فـونکە ریچکە شکـێنە و توانی ئەدەبی منداڵان لە ناوخۆییەوە بگەیەنێتە جـیهانی […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤ باڵندەکان، لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا جیاوازی هەیە، مرۆڤ حەزدەکا خۆی لە باڵندە دەنگخۆش و رووخـسار جـوان و پەڕ رەنگینەکان نزیک بکاتەوە، گوێ لە دەنگی خۆشیان بگـرێ و بە بینینیان دڵخۆش و چاومەست ببێ. وەکو: کەو، بولبول، کەناری، چۆلەکە، تووتی، تاوس، کەڵەشێر، قەتی، قوڵنگ،… هتد. هۆنراوەنووسان و چیرۆکنووسان بە سەدان هۆنراوەیان بەسەر جوانی و دەنگخۆشی و پەڕ رەنگینی و فڕینی ئەو باڵندانەدا هەڵداون، […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

لە دارستانێکـدا، لە رۆژێکی خۆشی بەهـاردا، گوڵەباخێکی سووری جـوان پشکـووت. گـوڵە سوورەکە لە دەوروبـەری خـۆی روانی، لە تەنیشتـییەوە دار چـنارێکی بیـنی. دار چـنارەکە وتی: چەنـد گوڵـێکی جـوانە! خـۆزگە منیـش وەکو ئـەو جـوان دەبـووم. دار بەڕوویـەک بە دار چـنارەکەی وت: خەمبار مەبە تـۆش جـوانی، ناکـرێ کە ئێـمە هەمـوو شتێکـمان هـەبێـت. گوڵە سوورەکە وتی: لەو بـڕوایـەدام کـە مـن جـوانـترین گـوڵـم لـەم دارسـتانـەدا. گـوڵە لاولاوێـک، سەری هەڵـبڕی و وتی: بـۆ وا دەڵـێی؟ لـەم […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

رووخۆش کچۆڵەیەکی جوانکیلە و لێوبەخەندەیە. باوکی کۆچی دوایی کرد. مایەوە خۆی و دایـکی و شاهەڵـۆی بـرا بچـووکی. باوکـیان تەنیـا پارچـەیەک زەوی بۆ بەجـێهـێشتن. بیـرێک و کەپـرێک لە ناوەڕاستی زەوییەکـەیان دایە. هەژاری سەغـڵەتی کردن. رووخۆش بە ناچاری وازی لە قوتابخانە هـێنا، زۆر بە دوای کاردا گەڕا، بەڵام هیچ کارێکی دەست نەکەوت. رۆژێک بە داماوی و بە دڵتەنگی لەسەر تەختەیەکی ناوەڕاست شارەکەیاندا دانیشتبوو. خەیاڵ بردبوویەوە. ژنێک هاتە بەردەمی، گـورزەیەک نەمامی گـوڵ و […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

كونستانتین دمیترێیڤیچ ئوشینسكی ** وه‌رگێران له‌ روسییه‌وه‌ : ئه‌حمه‌دره‌جه‌ب بۆ منداڵان : رۆژگارێك برایه‌ك وخوشكێك وجوجه‌ڵه‌یه‌ك و مریشكێك پێكه‌وه‌ ده‌ژیان ، كه‌ڵه‌شێره‌ چكۆله‌كه‌ رای كرد بۆ ناوباخه‌كه‌و به‌ ده‌نووكی به‌ربووه‌ به‌رسیله‌ خواردن و مریشكه‌كه‌ پێی وت : به‌رسیله‌ مه‌خۆ، چاوه‌روانبه‌ تا ئه‌گات و، كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ گوێی پێنه‌داو، ده‌نووكی هه‌ر له‌ له‌ كاردا بوو هه‌ر ده‌یخواردو، پاشان ورگی ئاوساو به‌ ئازاره‌و گرایه‌وه‌ بۆ ماڵ و ده‌ستی به‌ هاوار كردو ده‌یگوت ئای ، […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

**یوری یارماش Юрий Ярмаш چیرۆك بۆ منداڵان سێ پیشله‌ نێره‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژیان، گه‌وره‌كه‌یان ناوی میاوبوو ، ناونجییه‌كه‌ مورو بچكۆله‌كه‌ ششه‌. نه‌نه‌پیره‌یه‌كی ناسراو له‌ مالێكی ئه‌و به‌ری شه‌قامه‌كه‌ ده‌ژیا، پشیله‌كانی بۆ نانخواردنی نیوه‌رۆ بانگهێشت كرد، ئه‌و رۆژه‌ هه‌تاوو رووناك بوو ،پشیله‌كان به‌رانبه‌ر به‌ ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی نه‌نه‌پیره‌دانیشتن ، چاوه‌روانی كاتی نانخواردن بوون ، میاو پشیله‌ گه‌وره‌كه‌ی ناویان وتی : # با پێكه‌وه‌ بچینه‌ ناو شه‌قامه‌كه‌ ، ئۆتۆمبیل زۆره‌ ، یه‌كه‌مجار من ده‌رۆم […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان