٢٠ حوزەیران ڕۆژی جیهانی پەنابەران، ئەمساڵ ئێمه‌ سەرجەم ڕێکخراوەکانی داکۆکیکارلەمافەکانی پەنابەران وهه‌موو ئازادیخوازان وئینسان دۆستان بانگەوازدەکه‌ین بۆ ڕاوەستانه‌وە بەرامبەر دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران و ئه‌و هۆکارانه‌ی ژیانی ئاواره‌یی و په‌نابه‌رێتی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا داسه‌پاندوه‌. دنیای ئه‌مرۆ که ‌له‌نێوان کێشمه‌کێش وپێشبڕکیێ ئینسانکوژی، دووبەرەی تیرۆریستی، “تیرۆریزمی نیو دەولەتی و تیرۆریزمی ئیسلامی دا ڕاگیراوه‌، ترس ودڵه‌ڕاوکێی و نائارامی کردۆته‌ چه‌ترێکی ڕه‌ش به‌سه‌ر سه‌ری کۆمەڵگای بەشەریه‌وه‌. ئەمرۆ ئه‌م دوو به‌ره‌ کۆنه‌په‌رسته‌ که ‌بەدڕندانەترین شێوە، بەخاتری […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌م گیانه‌وه‌رانه‌ به‌ ره‌نگی جیاواز ناسراوبوون، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنیان به‌ره‌نگی ره‌ش شێوه‌یه‌كی دگمه‌نه‌و بوونه‌ته‌ هۆی سه‌رسوڕمانی گیانه‌وه‌ر ناسان. شێرو گورگی ره‌ش یان مراوی و گوێدرێژی كێوی ره‌ش ئه‌مانه‌ به‌ ئاسانی و به‌زۆری بوونیان نیه‌ له‌ ژینگه‌ی گیانه‌وه‌راندا بۆیه‌ ده‌ركه‌وتنیان جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان ده‌بێت.

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

زیاتر له‌ 200 هه‌زار له‌ منداڵانی ته‌مه‌ن 16 ساڵان، له‌ خوێندنگاكانی سه‌ربازی روسیا له‌چوارچێوه‌ی سوپایه‌كی ئه‌زموونیدا رۆژانه‌ مه‌شقیان پێده‌كرێت. ئه‌م سوپایه‌ بیرۆكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵاتی 1800 ه‌كان وبۆ هه‌رچی به‌هێزكردنی سوپای روسیایه‌.

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

رۆبێرت ئۆنیل، ئه‌و سه‌ربازه‌ تایبه‌ته‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا، كه‌ به‌ سێ فیشه‌ك ئوسامه‌ بن لادن، سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیده‌ی‌ كوشت له‌ساڵی 2011، له‌وباوه‌ڕه‌دا بووه‌ ئه‌وا دوایه‌مین ئه‌ركی سه‌ربازیه‌تی و جارێكی تر خێزانه‌كه‌ی نابینێته‌وه‌. رۆبێرت، كه‌سه‌ربازێكی پرۆسه‌ تایبه‌ته‌كانه‌، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی تیمێكی ڕاسپێردراو پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌دژی ئوسامه‌ بن لادن جێبه‌جێده‌كه‌ن، هه‌ستی به‌وه‌كردووه‌ ره‌نگه‌ له‌میانه‌ی  به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌یدا بكوژرێت، دوای‌ ئه‌وه‌ بڕیاری داوه‌ دیاری بكڕێت بۆ منداڵه‌كانی و زۆر په‌رۆش بووه‌ […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

ئەو شەڕە ئەلیكترۆنییەی چەند رۆژێك لەمەو پێش روویدا، ئەگەری هەڵگیرسانی شەرێكی جیهانی لێدەكرێت. لەدوو رۆژی رابردوو زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان كەوتنە بەر هێرش‌و شەرێكی ڤایرۆسی‌و بەو هۆیەوە هەزارەها كۆمپیوتەری دامودەزگاكانی جیهان لەكارخران، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هات. شەڕە ئەلیكترۆنییەكە بەشێوەیەك بوو، كە دامودەزگاكانی زلهێزەكانی وەك ئەمریكاو بەریتانیاو چین‌و روسیاو چەند وڵاتێكی تری گرتەوە، كە بەو هۆیەوە مەترسی ئەوە دەكرێت جەنگێكی جیهانی رووبدات. هۆكاری مەترسییەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

ئافرەتێكی پاسەوان لە بەندیخانەكانی ڕژێمی كۆریای باكوور چیرۆكی ئەشكەنجەدان و لێدان و دەستدرێژیكردنەسەر بەندكراوەكانی ئەو وڵاتە دەگێڕێتەوە. لیم های جین، هێشتا ئەو رۆژەی بیرناچێتەوە كە دوای ئەوەی دوو برا هەوڵی هەڵهاتنیان داوە لە كامپەكە، دەستبەجێ وەكو تۆڵەسەندنەوەیەك حەوت ئەندامی خێزانەكەیان كوشتووە. ڕوونیشیكردووەتەوە دوای چەند هەفتەیەك دوو براكە لەچین دەستگیركراون و ڕادەستی رژێمی كۆریای باكوور كراونەتەوە و كاتێک  گەڕێندراونەتەوە بۆ كامپەكە هەموو جەستەیان شوێنی لێدان و ئەشكەنجەدانی پێوەدیار بووە.   بەپێی […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

ئەو سەربازەی پێشووی سوپای ئەمریكا، كە ئوسامە بن لادنی سەرۆكی قاعیدەی كوشت، وردەكاری كوشتنەكەی ئاشكراكرد، كە لەساڵی 2011 لەگەڵ تیمێكی تایبەتی سوپای وڵاتەكەی ئەو پرۆسەیان ئەنجامدا. سەربازەكەی پێشووی سوپای ئەمریكا ناوی رۆبەرت ئۆنێلەو تەمەنی 41 ساڵە، لەكتێیكدا، كە بەناوی  “The Operator” بڵاویكردووەتەوە ئاشكرایكردووە، كە ئوسامە بن لادنیان لەبینایەكی سێ‌ نهۆمی كوشتووە. رۆبەرت ئۆنێل ئاشكراشیكردووە، كاتێك ئێمە چووینە نهۆمی یەكەمی ئەو بینایەی سەرۆكی قاعیدەی تێدا بوو، رووبەڕوی شەڕێكی قورس بووینەوە لەگەڵ […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

كچێكی‌ رزگاربووی‌ ته‌مه‌ن 11ساڵ كه‌ له‌ شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ سێ ساڵ پێش ئێستا فرێنداربوو،ده‌ڵێت چوار جار فرۆشراوه‌و تائێستاش چاوه‌روانی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ دایكی ده‌كات. سلیڤان، خه‌ڵكی‌ گوندی‌ كۆچۆ-یه‌ كه‌ 15كیلۆمه‌تر له‌باشوری‌ چیای‌ شه‌نگال دووره‌، رۆژی‌ هاتنی‌ داعش بۆگونده‌كه‌ی‌ وه‌كو هه‌موو رۆژه‌كانی‌ تر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی‌ هاورێی‌ له‌به‌رده‌م ماڵی‌ خۆیان یاری ده‌كرد، له‌ناكاو هاورێكانی‌ هه‌ڵدێن به‌ره‌و ماڵه‌كانیان دایكی‌ سلیڤان-یش ده‌ستی‌ كچه‌كه‌ی‌ ده‌گرێت و به‌ره‌و چیای‌ شه‌نگال هه‌ڵدێن. پێش ده‌رچوونی‌ خه‌ڵكی‌، داعش گونده‌كه‌ گه‌مارۆ ده‌ده‌ن، […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

تەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان دەڵێت تا ئەوکاتەی تانەکانیان لەسەر ئەنجامی ریفراندۆمی دەستوری،وەڵامی تەواوەتی نەدرێتەوە، ئەنجامی ئەو ریفراندۆمە کۆتایی نییە. عوسمان بایدەرمیر وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) شەوی رابردوو رایگەیاند” ئەنجامی راپرسییەکە “بەڵێ” یان “نەخێر” بێت ئەوان تانە لە دوو لەسەر سێی سندوقەکانی دەنگدان دەدەن”، وتیشی “ئامارەکانمان ئاماژە بەوە دەکەن یاریکردن بەئەنجامی دەنگاکەنەوە لەسەدا 3 بۆ 4ـە.” بایدمیر وتیشی “ئاژانسی ئەنادۆڵی سەر بەدەوڵەت دەڵێت لەسەدا 99ی سندوقەکان کراونەتەوە، بەڵام ئەنجومەنی باڵای […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

لە قوڵایی خاكی بەبەفر داپۆشراوی دوورگەیەكی بچووكی كەناری نەرویجدا “پەناگەی كۆتایی دونیا” هەیە. ئەو دوورگەیە ناوی “سڤاڵباردە” و پەناگەكە بە فەرمی بە “پەناگەی جیهانی تۆو” ناسراوە و لە لەساڵی 2008 ەوە وەكو شوێنێك بۆ پاراستنی تۆوی گرنگترین بەرهەمە كشتوكاڵییەكان هەیە،  ئەوەش بەمەبەستی گێرانەوەی زانیاری جینی و تۆوی بەروبومە كشتوكاڵییەكان لە حاڵەتی ڕوودانی شەڕێكی ئەتۆمی یان كارەساتی سروشتیدا. ئێستا لەتەنیشت پەناگەوە پەناگەیەكی دیكە دروست دەكرێت بەمەبەستی پاراستنی زانیاری دیجیتاڵی كلتورەكان لە […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ