لەدوای هاتنی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و فراوان بوونیان لە هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانیان لەلایەن زۆرترین هاوڵاتییەوە بەبەردەوامی، ئەمە وای کردوە جۆرێک لەفەوزا و پشێوی دروستبێت، بەجۆرێک هەرچی ڤیدۆ و قسەی نەشیاو و وێنەی نەشیاو هەیە بێ سانسۆر بڵاودەبێتەوە، لەشکرێک لە خەڵکیش لە تێچێن قسەدەکات و دەنووسێت بەبیانوی ئەوەی هەڵوێستی هەیە، یاخود ڕای خۆی دەردەبڕێت. ئەوەی مەبەستمە قسەی لەسەر بکەم وێنە و وتە و ڤیدۆکانی گەورەترین دیکتاتۆری سەدەی ڕابردوو […]
مەلا بەختیار دەستی کردۆتەوە بە بەزمی”پارەکانتان لە ژێر زەمینەکان دەربهێنن”ڕۆژانە سەدان تەنکەر نەوت لە سلێمانیەوە دەڕوات بۆ ئێران” ئاخر ئەوکاتەیش عاجز بوو بوو لە یەکیتی ئەم قسانەی دەکرد،هەرکە ئاشتبوەوە ئیتر مەلەفەکەی پێچایەوە، ئێستایش باسی خەڵکانێک دەکات لە ناو حیزبەکەی کە مانگانە 3 ملیۆن دۆلار بەس پارەی حیمایەکانیەتی، وادەزانێت خەڵکی بەمە تووشی شۆک دەبێت. ئەگەر مەلا بەختیار لەگەڵ بەرهەم ساڵحی بێت یان کۆسرەت ڕەسوڵ، دیسان بۆمان ئاساییە،خۆ ئەگەریش لەگەڵ ماڵ مام […]
دوای 481 ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی سپی پێستەكان بەدوای گەشتە وێشومەكەی كۆڵۆمبس و داگیر كردنی پۆلیڤیا لە لایەن ئیسپانیاوە لە ساڵی 1525دا, وە 183 ساڵ لە سەربەخۆیی وڵات, بۆ یەكەمجار پۆلیڤییە رەسەنەكان كە 68%ی دانیشتوانی وڵات پێك دەهێنن ,كە نزیك 20%یش دو ڕەگی ئەوروپی- هیندییە سورەكانن و تەنها 5%یان ئەوروپین, كەسێكیان بوو بە سەرۆك لە وڵاتی كودەتا سەربازییەكان, كە جاری وا هەبوو تەمەنی كودەتاكان یەك رۆژ بووە, توانی زۆرترین ماوە لەناو […]
لە ئێران خومەینی بە گووتاری ئاینی و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لەساڵی 1979 هاتە مەیدان، بەو هۆیەوە کورد بووە پاڵپشتی بۆ کۆتایهێنان بە ڕژێمی شاهانشاهی پەهلەوی، کەسایەتییە ئاینییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، پاڵپشتی حکومەتی ئیسلامی ئێرانیان کرد و لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی دا بوون. بەڵام هەر لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی، خومەینی کەوتنە پەلاماردانی شار و ناوچەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، و پەراوێزخستن و زیندانیکردنی کەسایەتییە ئاینییەکانی کورد، و ئەنجامدانی چەندین تاوانی جەنگ […]
لە سایەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری خۆسەپێنی تورکیا، ئەردۆگانی دیکتاتۆر، تورکیا بووە بە زیندانستان، بە هەزاران لاو و ژن و منداڵ بە توومەتی هەڵبەستراوی ناڕاست، تاوانبار کـراون، وەکوو: لایەنگـری پارتی کرێکارانی کوردستان، یا پارتی دیمـوکـراتی گەلان، یا لایەنگرانی کودەتای سینارێو داڕێژراوی ساڵـڕۆژی (١٥ی/ یۆلیۆ/٢٠١٦). بەندکراوەکان لە هەموو چین و توێژێکیان تێدان لە پیاوان و لە ژنان و لە منداڵانیش: مامۆستایان، پزیشکان، پارێزەران، سیاسەتمەداران، خوێنـدکاران، رۆژنامەنووسان، کرێکاران، کاسپکاران، ئەفسەران، تا دەگاتە ئەو […]
قسەیەک هەیە دەڵێن: “ئەمریکا لەوپەڕی دنیاوە هاتووە تەنیا بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت و هاوپەیمانی درێژخایەنی ناوێت و لە پێناو بەرژەوەندییەکانیدا خیانەت لە هاوپەیمانەکانیشی دەکات”. بەڵام لە ڕاستیدا ئەمریکا سیاسەت دەکات، پێویستە ئێمەش سیاسەت بکەین لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەکەمان دا. کاتێکیش دۆناڵد تڕەمپ تاکلایەنە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرئاوای کوردستان دا و گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان هەڵکرد تا خۆرئاوای کوردستان داگیر بکات، هەمە دەستەواژە لەلایەن ڕای گشتی کورد و پارت و […]
ئەوەی داخوازییەکانی خەڵکی ناڕازی ڕەوان و ئەوەی کە پێویستە ناڕەزایەتی خەڵک دژی کۆمپانییەکان و فەرمانداریی و پارتییەکان پشتیوانیبکرێن، بۆ من وەک ئەلف و بێی خەبات و ئەرکی شۆڕشگەرانەیە. بۆ ئەوەی لێکدانەوەی دیکە بۆ گومان و بۆچوونەکانی من نەکرێت و کەسانی هەستەکی و سۆزەکی ناهوشیار نەکرێنە دەریچە بۆ هەڵڕشتنی تووڕەیی خۆیان، بە پێویستی دەزانم ئەوە بڵێم لە خۆنیشاندانەکانی (الساحة التحریر) ساڵی 2012 تاکو ئێستا و بە دیاریکراوی لە 3ی ئۆکتۆبەری […]
دوای جەنگی یەکەمی جیهان و بە تایبەتیش دوای ڕێکەوتننامەی لۆزانی ساڵی 1923 دا کە کوردستان بە خواستی ئیمپریالیزم بە سەر پێج ووڵاتدا دابەشکرا، جگە لەوەی جوگرافیای کوردستان پارچە پارچە کرا و مێژووەکەشی شوێندرا و پەیوەست کرا بە مێژووی ئەو چوار نەتەوەیەوە، مافە کەلتوری و نەژادی و سیاسییەکانیش لە سەر خاکی خۆی بە ڕێگەی دەستوری و یاسایی قەدەغەکرا و چەندین ڕێگەی دوژمنکارانە بە دڕندانەترین شێواز بۆ بە عارەبکردن و بە فارسکردن […]
روونه لای رۆشنبیران که چۆن له 28 ساڵی ڕابردووی ههردوو بنهماڵهیهی مافیاو لهیاسادهرچوو و کهڕبازاڕیی یهکێتی و پارتیدا چۆن ههموو بههایهکی ئهخلاقی وهلانراو له شوێنیدا ههموو شتێکی قێزهون دانران، یهکێك له خراپترین کاریگهریی ئهو پهروهرده سیاسییه بازاڕییه بێ ئهتهکیته ئهوهیه کهسانێکی مێشك بۆشی نهزان و دهم پیسیان راستهوخۆو ناراستهوخۆ پهروهرده کردو بهریان دانه گیانی عالهم، بۆ وێنه لهم چهند رۆژهی رابردوودا وهك جاودێرێکی گۆرهپانی رووداوهکانی کوردستان بهر بابهتێکی زۆر عهنتیکه […]
کاتێک گەنجێکی شەڕەنگێز و نەخوێنەوار و پابەند نەبوو بە یاسا، دەڕواتە دەرەوەی وڵات و دوای چەند ساڵێک دەگەڕێتەوە هەرێم، تێبینی دەکرێ، ئەم گەنجە هێندە گۆڕاوە، کاتێک سواری سەیارە دەبێت، خێرا پشتوێنی سەلامەتی دەبەستێت، ئەمە سستمە ئەو گەنجەی لە گەنجێکی خراپەکارەوە بۆ گەنجێکی پابەندبوو بە یاسا گۆڕیوە. سستم ئینسان و کۆمەڵگای تەندروست بەرهەم دێنێت، سەرکردە دروست دەکات، وڵات بونیات دەنێت و وایلێدەکات بەرگەی ئەزمە و قەیران بگرێت، بە پێچەوانەشەوە غیابی سستم، کۆمەڵگای […]