یەکێتی نیشتیمانی ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی تازە بۆ حیزبەکەیان، بەڵام ھەرجارە و بە بیانویەک و بۆ ھۆکارێک دوادەخرێت و ڕێ لە ڕێکخستنی دەگیرێت. پرسیارەکە ئەوەیە لەبەرچی ھێزێکی سیاسیی وەک یەکێتی ناتوانێت کۆنگرە ببەستێت؟ چی وادەکات پارتێکی سیاسیی نەتوانێت کۆنگرەی خۆی بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجامبدات؟ لەڕووی پرنسیپەوە بەستنیی کۆنگرەی حیزب یەکێکە لە کارە ڕۆتینییەکانی ناو ژیانی سیاسیی، وا لە ھەر ھێزێکی سیاسیی چاوەڕواندەکرێت بتوانێت ھەر ٤ تا […]

توركیای ره‌كه‌زپه‌رست و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان  له‌ ساڵانی پێشوو هێرشیانكرده‌ سه‌ر شارو گونده‌كانی باكوری كوردستان و ده‌ستیان نه‌پاراست له‌ كوشتنی مناڵ و پیرو ژنان وكه‌سانی سفیلی بێ تاوان و هه‌روا كوشتنی ئاژڵ و سوتاندنی گێڵگه‌ و ماڵی هاوڵاتیان و ته‌ختكردن و له‌ناوبردنی گوندو شاره‌كانی باكوری كوردستان و به‌و هؤیه‌وه‌ هه‌زاران خێزان ئاواره‌ بوون له‌ سه‌ر خاك و زیدی باب و باپیرانی به‌ زه‌بری هێزی سه‌ربازی ده‌ركران. ئه‌ردوگان نیازی چه‌په‌ڵه‌و حه‌زی […]

یەکەم: سکرتێری جڤاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت” ھەرحیزبێک لەداھاتودا دروستبێت، وەک ئەمانەی ئێستا دەبێت بەبنەماڵەو بازرگانی دەکات”. زۆر ڕاستگۆیانە پێماندەڵێت: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بووه‌ به‌ حیزبی بنەماڵە و کۆمپانیایه‌كی سیاسیی كه‌ له‌پاڵیدا بازرگانی ده‌كات. لەڕاستیدا ئەمە زۆر ئاشكراترین و گەورەترین دركاندنی راستێتی نهێنییه‌كی ئاشكرایه‌ لەزمانی کەسێکەوە کە تاوه‌كو دوێنێ بانگه‌شه‌ی دەکرد “گۆڕان دەکەنەوە بە گۆڕانەکەی جاران“. دوھەم: عەدنان عوسمان دەڵێت: خەڵکی ئومێدیان نەماوە بە کاستی پێشوو قەدیم بەباش و خراپیەوە. زەحمەت نەبێ […]

نوسەری دیاری سعودی و سەرنوسەری گشتی كەناڵی ئاسمانی ئەلعەرەبیە، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوە و لابردنی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە وتارێكیدا ئاشكراكردوە و دەڵێت هۆكارەكەی تێوەگلانی عەبدولمەهدی بوە لە پلانێكی حزبوڵا-ی لوبنانی و ئێران. عەبدولرەحمان راشید، نوسەری دیاری بەڕەگەز سعودی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەرنوسەرانی كەناڵی ئەلعەرەبیە كە نزیكە لە سوننەكان لە وتارێكیدا كە رێكەوتی 3ی كانونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، باس لە خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی هەریەك لە پارێزگاكانی عێراق و خۆپیشاندانەكانی بەیروت-ی پایتەختی لوبنان دەكات و […]

لەوڵاتانی جیهاندا حزب ڕێزو مەكانەتی خۆی هەیە، چونكە لە بنەمادا ماهەییەت‌و بوونی حزب بەدیهێنانی چاكەی گشتی‌و كۆمەڵێك ئامانجە، كە ویست‌و بەرژوەندی كۆمەڵگای كردووەتە خەمی ژمارە یەكی خۆی، بە واتا سەرەتاییەكەی بڵێین، حزب ئامرازە بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاكانی خەڵك، نەك حزب خۆی ببێتە ئامانج‌و كۆمەڵگاو تەواوی تواناكانی بكاتە ئامراز، لە پێناو حزب‌و لەناو حزبیشدا بیخاتە خزمەت بەرژوەندی دەستەو تاقم‌و گروپی دیاریكراو. لای ئێمە حزب (بەتایبەتیش حزبەكانی دەسەڵات) بۆتە یەكێك لە […]

عێراق بەرەو دۆخێکی سیاسیی تەواو ناجێگیر و ترسناک دەڕوات و ڕووی لە نادیار و تاریکیەکی گەورەیە. پێدەچێت پەنابردن بۆ توندتویژیی ببێتە ئامرازی ژمارە یەک و ھەرە سەرەکیی ئەو پەیوەندییەی کە خۆپیشاندەرانە ناڕازییەکان بەو نوخبە حوکمڕانەوە گرێئەدات، کە لە قۆناغی دوای کەوتنی ڕژێمەکەی سەدام حوسەیندا دەسەڵاتی گرتۆتەدەست. عێراق ئەمڕۆ سەرزەمینی دەیان قەیرانیی گەورە و ھەمەجۆرە لە پێشە ھەمووانیشەوە : یەکەم: گۆڕانی دەوڵەتە بۆ موڵکی شەخسیی ئەو نوخبەیەی کە زیاد لە پازدە […]

پێشەکی لە چەند ھەفتەی رابردوودا ھەوڵەکان بۆ رێککەوتن لە نێوان بەغدا و ھەولێر چڕ بوونەوەتەوە. لە ھەمان کاتدا بەرپرسانی ھەرێم ئەوەیان دووپات کردۆتەوە کە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا زۆر نزیکە وە بە پێی راگەیەندراوە فەرمییەکان بە ئەگەری زۆر لە سەرەتای ھەفتەی داھاتودا ھەولێر و بەغدا لەسەر شێوازێکی تێگەیشتنی ھاوبەش لەمەڕ بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ریکدەکەون بۆ ئەوەی ئەم بودجەیە بنێردرێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. گریمانەی ئەم وتارە سەرپێیەی بەردەست ئەوەیە […]

له ده‌سنیشانكردنی  رۆژی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان هه‌موو حزبه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق و كوردستان چالاكانه‌و به‌ گه‌رمی ئه‌كه‌ونه‌كارو دابه‌ش كردنی لاپتۆپ و ده‌مانچه‌ و پاره‌و شتی ترو ده‌ستپێئه‌كات و  ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی  هه‌یه‌ بۆ كرینی ده‌نگی هاوڵاتیان و، هه‌رچی داموده‌زگای  راگه‌یاندیان هه‌یه: رۆژنامه‌ ، رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت‌ ئه‌یخه‌نه‌ كارو له‌م بواره‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشه‌نگن و، به‌ پاره‌ی خه‌ڵك سه‌دان ملیۆن دینار بۆ به‌رێوبردنی […]

لە  سەرەتای نەوەدەكان, هەموو كات بەیاننامەیەكمان دەنووسی, ئاراستەی دادگای لاهایمان دەكرد, بە بێ ئەوەی بگات, یان ناوەكەی و ئەرك و مهامەكەی بزانین, بە كوردییەكی شەق و شڕیش نەك بە ئینگلیزی دەماننووسین,  وەك ئەوەی دادگای لاهای لەسەر شانی هەموومان دوو مەلایەكەتی هەبێت نامەكانی ئێمەی بۆ وەرگێڕێت و بۆیان ببات, ئیمەیل و فاكسیش نەبوو, ساڵی 1995 هەڵمەتێكمان دژ بە وەفیق سامەڕائی راگەیاند وامدزانی بكرێتە ئینگلیزی ئیتر تەواو, زۆر مەراقیشم بوو یەكێتی نەتەوەیی […]

یەکێک لەمیدیا ڕوو زەردەکانى چیاى نەوشیروان مستەفا کە بەپارەى دزراوى خەڵک ئیش دەکات، نوسینێکى بڵاوکردۆتەوە گوایە شێخ جەعفەر لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەسیبوک نوسیویەتى (هەر ڕووداوێک ڕویدابێت شەخسى بووەو هەرگیز بەرامبەر بزوتنەوەى گۆڕان نەبووە). جارێ پێش هەموو شتێ ناوهێنانى شێخ جەعفەرو فەیسبوک، وەک ئەوە وایە باسى قاز و عەرەبانە، پلایس و فەلسەفە بکەیت، ئاخر تو ویژدانتان لە ماوەى سى ساڵى ڕابردوودا کێ لە ئێوە تائێستا دێڕێک نوسینى شێخ جەعفەرى بینیوەو خوێندویەتیەوە؟ ئەمەش […]